نووسه‌ری كتێبی«مالێكی لێكترازاو و ویژدانێكی بیمار» له سه‌ر فه‌زای مه‌جازی رۆژهه‌ڵاتی ده‌نووسێت: «چات و ژووری گفتوگۆكردنیان له ئه‌نته‌رنیت زیاتر له مه‌یدانی فرۆشتنی ئاژه‌ڵ ده‌چێ وه‌ك له شوێنێك بۆ گفتۆگۆیه‌كی له سه‌رخۆ و ئازاد»(1) هیچ گرنگ نیه له‌گه‌ل ئه‌م قسه‌یه بین یا نه‌بین ئه‌وه‌نده‌ی هێنانه‌وه‌ی ئه‌م رسته‌یه وه‌ك فاكتێكه بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی فه‌زای مه‌جازی رۆژهه‌ڵاتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م فه‌زایه و قسه له‌سه‌ر كردنی له نێو كتێبی نوسه‌ران و چالاكانی ناڕۆژهه‌ڵاتیش.
له راستیدا ئه‌م پێناسه‌كردنه له‌و رووه‌وه دێت كه سالانێكه له فه‌زای مه‌جازی له ئاسترین نزم تێكه‌ل به تومه‌ت لێدان و په‌لاماری هه‌ر ره‌خنه و رایه‌كی جیاواز ده‌درێ. هه‌ر جارێك له پێناو پاراستنی سه‌رۆك، حیزبێك و زۆرجاریش له پشتی پاراستنی «گه‌ل» و له «پێناو گه‌ل» ئه‌م مه‌كینه به بیانوویه‌ك، کومه‌لێك تۆمه‌تی هاوشیوه ده‌به‌خشێته‌وه. ئه‌م جۆره له ده‌ربرینی پر له سووكایه‌تی و تا ئاستی به جاش نێوبردنی خه‌ڵكی و په‌لاماردانی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له لیدوانی سه‌رۆك و به‌یاننامه‌ی حیزبه‌وه ده‌بینرێ تا ساده‌ترین ئه‌ندامی حیزب.
ئه‌م مه‌كینه له جنێودان و بی رێزیكردن، نه‌ك هه‌ر حیزبی ناشیرین كردوه له نێو بیرورای گشتی رۆژهه‌ڵات، به‌ڵكوو هه‌وڵی به‌رته‌سكرنه‌وه و ویشكاندنی ئه‌و پانتاییه بچووكه له ئازادی راده‌ربڕینیش ده‌دا كه به هۆی فه‌زای مه‌جازی و ماسمیدیا و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌سته‌به‌ر كراوه و بۆی بكرێ هه‌مان بێ‌ده‌نگی و لاڵبونی نێو حیزبیش له‌وێ ده‌سه‌پێنی.
ئه‌م گرووپه كه تا دوێنی جنێوفرۆشی نێو كۆر و كوبونه‌وه داخراوه‌كانی حیزب بوون و به‌شێكیان له گۆپال به‌ده‌ستانی راونانی جیابیرانی نێو حیزب و هۆكاری ئینشعابن له سایه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، هه‌مان هه‌ڵشاخانی پر له رقیان گواستوته‌وه بۆ ره‌خنه‌گرانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب و بۆیان بكرێ هه‌مان لێكترازانی حیزبی ده‌گوازنه‌وه بۆ لێكترازانی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی له كۆی كۆمه‌لگه و پارچه پارچه كردنی ئه‌م كۆمه‌لگه‌یه، ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به میتۆدی یا جاشی یا باشی كار ده‌كه‌ن.
له راستیدا رای جیاواز، نه‌قد و ره‌خنه و پێچه‌وانه بینین بۆ ئه‌وه‌یه ده‌رگه‌ی دیالۆگی له‌گه‌ڵ بكرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌یه بكێشرێته نێو فه‌زایه‌ك له یه‌كتر دواندن كه له دواجار مه‌وداكانی بینین و ره‌خنه و دیالۆگی به‌رهه‌مدار و عه‌قلگه‌رایانه فراوانتر بكا. رای جیاواز بۆ ئه‌وه نیه په‌لامار بدرێ و بۆ ئه‌وه نیه ده‌رگای هاتنه ده‌رێی لێ دابخرێ.
فه‌زای مه‌جازی به جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌زای حه‌قیقیه و ئه‌م ده‌نگه جیاوازانه‌ی فه‌زای مه‌جازی له فه‌زای حه‌قیقی چه‌ند به‌رامبه‌رن و ناكرێ به میتۆدی یا له‌گه‌ڵ منی یا دژی منی، له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بجووڵینه‌وه.
حیزبی سیاسی كه زۆرێك له‌م ده‌نگانه به ناوی دیفاع له‌و، په‌لاماری ئاست‌نزمانه‌ی خه‌ڵك ده‌ده‌ن؛ ده‌بێ له سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه بێته ده‌نگ و ئه‌خلاقی سیاسی و دیالۆگی دریژ مه‌ودا و پر به‌رهه‌م فێری ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بكا. وێنه‌كه‌ی له هێزێكی رزگاریخوازه‌وه نه‌گوازریته‌وه بۆ هێزێكی سه‌ركوتكه‌ر و په‌لامارده‌ر. حیزبی سیاسی و ئه‌ندامانی ده‌بێ مه‌وداكانی ئازادی و ئازادی عه‌قل و راده‌ربرین به‌رفراوان بكه‌نه‌وه نه‌ك به هه‌مان میتۆدی كۆماری ئیسلامی په‌لاماری هه‌ر ده‌نگیك بدرێ كه له‌وان ناچن.
هاوكات نابێ له بیرمان بچێ ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هیچ تریبون و هیچ فه‌زایه‌كی ئازادیی راده‌برینمان نیه، رای جیاواز هه‌م له نێوخۆی وڵات و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌لامار ده‌درێ، پێموایه له دۆخێكی ئاوادا ئه‌مه تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و فه‌زای مه‌جازین ئه‌م پانتاییه له راده‌ربرین یان بۆ مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی به‌رهه‌م هێناوه و ده‌بێ ئه‌م پانتاییه بپارێرێ و به‌رگری لێ بكرێ.
هیچ كاتێ به قه‌د ئێستا فه‌زای مه‌جازی رۆژهه‌ڵاتی ناتوانێ كۆكه‌ره‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و شوێنێك بۆ بوونی دیالۆگ بێ. بۆیه به‌گژداچونه‌وه و پاشه‌كشه به‌م عه‌قلییه‌ته كه په‌لاماری سه‌ر دیواری شه‌خسیش ده‌دا ته‌نیا ئه‌ركی ئه‌و كه‌سانه نیه كه سووكایه‌تیان پێ ده‌كرێ. به‌ڵكوو له پێناو هێشتنه‌وه‌ی فه‌زایه‌كی ئارام و له سه‌رخۆ بۆ دیالۆگ، له پێناو هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له جیاوازی به‌رهه‌مهێن ده‌بێ خاوه‌ندارییه‌تی له فه‌زای دیالۆگ بكه‌ین و مه‌وداكانی ئازادی راده‌ربرین به‌ر فراونتر بكه‌ینه‌وه.
گۆمانی تێدا نیه ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له فه‌زای مه‌جازی ده‌بینرێ، سبه‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ پاتنایی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و هێزه شه‌رئه‌نگیزه‌كان داهاتووی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه توشی دارمانی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن و ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه كلتوورسازی بكه‌ین بۆ فراوانتركردنی مه‌وداكانی بینین و قسه كردن.
سه‌رچاوه:
(1) ـ «مالێكی لێكترازاو و ویژدانێكی بیمار» له نوسینی فارۆق ره‌فیق لاپه‌ره 20
لە ژماره ٦٥٩ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه