ئازار و بێرێزی، سووکایه‌تی و ده‌ستدرێژی وشه‌گه‌لێکن که هه‌لومه‌رجی په‌نابه‌رانی که‌مپه‌کانی ئوسترالیای له دوو دووڕگه‌ی «مانوس» و «نارو» له ناخی زه‌ریای ئارامه‌وه پێ وه‌سف بکه‌ین. حیزبی کرێکارانی ئوسترالیا راست مانگێک پێش ئاگۆستی ٢٠١٣ قانوونێکی په‌سند کرد که به پێی ئه‌و قانوونه سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له رێکه‌وتی ١٩ی ژولای٢٠١٣ به‌دواوه خۆیان به «گه‌مێ» ده‌گه‌یه‌نه خاکی ئوسترالیا ، به‌ره‌و دووڕگه‌ی مانوس له باکووری ئه‌و ولاته و دووڕگه‌ی «نارو» له زه‌ریایی ئارام دوور ده‌خرێنه‌وه. ئه‌م قانوون بێ به‌زه‌ییانه به‌دوای هاتنه سه‌ر کاریی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان واته حیزبی لیبراڵ به‌ڕێوه‌چوو. که زیاتر له ١٤٠٠ که‌س که نێوه‌یان ئیرانین له دووڕگه‌ی «مانوس» و نزیک به ١٠٠ که‌سی دیکه‌ش له دوورگه‌ی «نارو» زیندانی کراون. له دووڕگه‌ی مانوس ٥٠ له‌سه‌دی په‌نابه‌رخوازه‌کان کوردی فه‌یلی»ن، هه‌لومه‌رجی ئاسته‌م وناخۆشی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و که‌مپانه به مه‌به‌ستی گۆشارخستنه سه‌ر په‌نابه‌ره‌کان تا بگەڕێنه‌وه به‌ره‌و وڵاتی خۆیان. ئه‌مه سه‌ره‌کیترین سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئوسترالیایه له دوای په‌سندکردنی قانوونی19ی ژولای. هه‌لومه‌رجی له‌شساغی ئێگجار خراپ و نه‌بوونی ده‌وا و ده‌رمان و پێڕاگه‌یشتن، ئه‌شکه‌نجه‌ی رۆحی و تۆقاندنی په‌نابه‌ران له داهاتوویه‌کی ناڕوون . له‌و که‌مپانه رووداوگه‌لێکی گه‌وره‌ی هێناوه‌ته ئاراوه.
له فێڤریه‌ی ٢٠١٣ راست 6مانگ دوای قانوونی ١٩جولای شۆڕشێکی به‌رین له که‌مپی «مانوس» سه‌ری هه‌ڵدا که به پیلان و فیتی وزاره‌تی په‌نابه‌ری ئوسترالیا ده‌یان که‌س له خه‌ڵکی خۆجێی دوورگه به دار و شمشیر و چه‌ک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر په‌نابه‌ران و نزیک به ١٧٠کهسیان شه‌ل و کوت کرد، له‌م نێوانه‌دا «ره‌زا براتی» گیانی له ده‌ست دا. ههڵڵاکهی فێڤریه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئێگجار زۆری هه‌بوو له میدیاکانی جیهان و بوو به‌هۆی ئه‌وه که سه‌رنجی ناوه‌نده باوه‌ڕپێکراوه‌کانی مافی مرڤ به‌ره‌و لای خۆی و رووداوه دڵتهزینهکه ڕابکێشێ و دوای کومیته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی سنای ئوسترالیا له ڕاپۆرتێکدا ده‌وڵه‌تی ئوسترالیای به تاوانبار زانی و کۆمپانیای ئه‌منی «جی فۆر ئێس»ی که ئه‌رکی پاراستنی که‌مپی په‌نابه‌رانی له ئه‌ستۆ بوو به که‌مته‌رخه‌م ناساند. رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ له راپۆرتێکی هه‌ژێنه‌ر، دۆخی ناله‌باری زاڵ به‌سه‌ر که‌مپی «مانوس» و ده‌یان نموونه‌ی پێشلکاری ده‌وڵه‌تی ئوسترالیای به وردی خسته به‌رباس.
به سه‌ردانی سایتی ئه‌م ناوه‌نده جێ باوه‌ڕه ده‌توانین به پۆختی ڕاپۆرته‌که بخوێنینه‌وه «ی‌و ئێن ئێ سی ئار» رێکخراوێکی دیکه‌ی جیهانییه که تا ئێستا دووجار راپۆرتێکی وردی له‌سه‌ر پێشل‌کردنی مافی مرڤ له که‌مپه‌کانی «مانوس» و «مارو» بڵاوکردۆته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئوسترالیای له‌م باره‌وه به تاوانبار زانیوه و هاوکات گۆشاره‌کانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا درێژه‌ی هه‌یه.
کۆنڤانسیۆنی دژ به ئه‌شکه‌نجه‌ی رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی به پێی راپۆرتێک؛ ده‌وڵه‌تی ئوسترالیای به ئه‌شکه‌نجه و ئازاری سیتماتیک و داڕێژراو شه‌رمه‌زار کرد . کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ئوسترالیا و رێکخراوی پشتگیری له په‌نابه‌رانی ئه‌م وڵاته هه‌رکامیان له ڕاپۆرتگه‌لێکی جیاجیا گۆشاریان خستووته سه‌ر ئه‌و ولاته بۆ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی لهسهرقانوونی ناسراو به ١٩ جولای. به‌ڵام ده‌یان ڕاپۆرت و گۆشاری ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌دان رێپێوان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له سه‌رجه‌م شاره‌کانی ئوسترالیا تاکوو ئێستا نه‌بوونه‌ته گۆشارێکی وا که ده‌وڵه‌تی ئوسترالیا له بڕیار و قانوونی خۆی پاشگه‌ز ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته (ئوسترالیا) هێشتا له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی له باره‌ی نیشته‌جێکردنی په‌نابه‌ران له‌و دوو دوورگه‌یه سووره.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌رگی په‌نابه‌رێکی دیکه‌ی ئێرانی به ناوی «حه‌مید خزایی» له ئوکتۆبه‌ری ٢٠١٤ له که‌مپی «مانوس» دیسان ئه‌م رووداوانه که‌وتنه‌وه به‌رباسی میدیاکان. ئه‌و په‌نابه‌ره ئێرانییه به‌هۆی چڵک‌کردنی لاقی که مێشی ئوستووایی پێوه‌ی دابوو و هه‌روه‌ها پێرانه‌گه‌یشتنی به وه‌خت بوو که مرد. له راستیدا مه‌رگی ئه‌م لاوه ئیرانییه سه‌لماندی که دۆخی ته‌ندروستی و پاک و خاوێنی ئه‌و که‌مپانه باش نیه. رووداوێک که بوو به هۆی خۆپێشاندان و ناڕاه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به‌رفراوان له وڵاته‌که و ئاماده‌بووان خوازیاری داخستنی که‌مپی مانوس بوون. به‌ڵام دیسان ده‌وڵه‌تی (کۆنزه‌ڤاتیڤی) ئوسترالیا له‌ژێر ئه‌و هه‌موو فشاره ته‌سلیم نه‌بوو، لە دووڕگەیەکی دیکه واتە «نارو» کە بنەماڵەیەکی پەنابەر لەگەڵ منداڵانی کەم تەمەن لەوێدا دیلن، ڕاپورتگەلێکی دڵتەزین لە لایەن کومیتەی لێکۆڵینەوە سەنای ئوسترالیا لەمەڕ روودانی چەندین جار دەستدرێژی کردن سەر ژن و کچ و منداڵان بڵاوکراوەتەوە، کە بوو بە هۆی هاتنە ئارای دۆسیەیەکی گرینگ لە داداگای بالای ئوسترالیا، کە ئەم دۆسیە گرینگە هێشتا دانەخراوە، پتر لە ٤٠ جار دەستدرێژی لە ڕاپۆرتی سەنای ئوسترالیا تۆمار کراوە، لە ژانویەی٢٠١٥ مانگرتنێکی گەورە بە بەشداری ٩٠٠ کەس و لە ماوەی دوو حەوتوو لە جەزیرەی مانوس بەرێوەچوو، لە دەهەمین رۆژی ئەم مانگرتنە مەدەنییەدا پۆلیسی ویلسۆن و پۆلیسی گینە بەوپەڕی توندوتیژییەوە هێرشیان کردە سەر مانگرتووان و ئەوانیان لە بەندیخانەی «سی ئای ئیس»ی دووڕگەکە لە هەلومەرجێکی نالەبار زیندانی کرد. ئەم رووداوە هەمیسان لە لایەن میدیاکان و رێکخراوی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤەوە سەرنجی پێدرا، دزەکردنی فیلمێک کە تێدا نێشان دەدرا زیندانیانی پەنابەر لە بەندیخانە ئەشکەنجە دەدرێن بوو بە هۆی ئەمە کە گرۆپێک لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ دۆسیەیەک دژ بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئوسترالیا و وەزارەتی پەنابەرانی «گینە» لە دادگای بالای گینە ئامادە بکەن. لە هەنگاوی یەکەم ئەم پارێزەرانە دۆسیەی ٢٣ کەسیان خستە بەردەم دادگا. لە قوناخی دواتر ٢٧٧ کەسی دیکە کە له زیندان ئەشکەنجە دراون بەم دۆسیەیهوه زیاد بوون. رێکه‌وتی بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی دیکەی دادگای باڵای گینە ١٧ی ئاگۆستە، مەبەست لەم دادگایە شەرمەزار کردنی وڵاتانی گینە و ئوسترالیا»یە و هەروەها داخستنی کەمپی مانۆس و قەربووهکردنەوەی سەرجەم ئەو زیان و خەسارەیە کە لە پەنابەران کەوتووە.
بیهرۆز بۆچانی/زیندانی کەمپی مانۆس،٢٨ی ژوئەن ٢٠١٥
لە ژماره ٦٥٩ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه