له کاتێکدا دهنگوباسی سیاسی و هه‌واڵ له‌سه‌ر بارودۆخی ناله‌باری ئابووری له ئێران سێبه‌ری خستووه‌ته سه‌ر زۆر دیارده و ڕووداوی دی، ئاماره ڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن توشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر گه‌یوه‌ته قۆناغی ته‌قینه‌وه و؛ ئه‌وه‌ی گرینگه دابه‌زینی ته‌مه‌نی گیرۆده‌بووان بۆخوار 10 ساڵه.
به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌رمانی ئێعتیاد سه‌ر به ڕێکخراوی بێهزیستیی وڵات ده‌ڵێ توشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر له منداڵانی ته‌مه‌ن 8 تا 11 ساڵدا په‌ره‌ی سه‌ندووه و زۆرترین منداڵانی موعتادیش له پارێزگای سیستان و به‌لوچستاندا ده‌ژین.
فه‌رید به‌راتی وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ئاماره وه‌ک پیشه‌ی زۆربه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت به‌رپرسایه‌تیی ده‌رمان و وازپێهێنان به منداڵانی بێ سه‌رپه‌رستی گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری له ئه‌ستۆی ڕێکخراوی بێهزیستی داماڵیوه و حه‌واڵه‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی کردوه.
ناوبراو ده‌ڵێ هیچ ناوه‌ندێک له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان منداڵانی موعتاد وه‌رناگرن، چونکی له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی بێهداشت و ستادی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ردا له‌سه‌ر ئه‌وه بڕیاریان داوه که کردنه‌وه‌ی ناوندی وه‌رگرتن و هێشتنه‌وه‌ی منداڵانی موعتاد پێویست نییه و پێویست به خه‌واندنیان ناکا و بۆ ده‌رمان وچاره‌سه‌ر ده‌بێ خۆیان هاتوچۆ بکه‌ن.
به‌پێی رێککه‌وتنه‌کانی ئه‌و دوو لایه‌نه وه‌زاره‌تی بێهداشت ده‌بێ 16 نه‌خۆشخانه له ئاستی ئێران‌دا بۆ وه‌رگرتن و ده‌رمان و چاره‌سه‌ری منداڵانی موعتاد به ستادی به‌ناو به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌روه‌ها ڕێکخراوی بێهزیستی بناسێنێ، به‌ڵام وه‌ک فه‌رید به‌راتی باسی ده‌کا؛ هه‌تا ئێستا له‌و باره‌وه هیچ نه‌کراوه و ڕوون نییه که به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندن و په‌روه‌رده بۆ ده‌ستنیشانکردن و جیاکردنه‌وه‌ی منداڵانی موعتاد چۆنه و چ ده‌بێ. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی بێهداشت هێشتا بڕیاری نه‌داوه که ئه‌و به‌رنامه‌یه ئه‌گه‌ر بخرێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ئاخۆ منداڵانی کار، منداڵانی سه‌رشه‌قام و هه‌روه‌ها منداڵانی کۆچبه‌ر و په‌ناخوازیش ده‌گرێته‌وه یان نا؟
به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌رمانی ئێعتیاد سه‌ر به ڕێکخراوی بێهزیستیی وڵات له‌باره‌ی ئاستی ته‌مه‌نیی منداڵانی گێرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ڵێ ئێعتیاد هه‌موو گرووپه ته‌مه‌نییه‌کانی منداڵانی داگرتوه، منداڵ هه‌یه زگ‌ماک که له‌دایک ده‌بێ به‌هۆی موعتادبوونی دایکی ئه‌ویش موعتاده، هه‌تا ده‌گاته منداڵانی سه‌روو 10 ساڵ و خوار ئه‌و ته‌مه‌نه. به‌ڵام زۆرترین ڕێژه‌ی گیرۆده‌بووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر له منداڵان له نێوان 8 ساڵ بۆ 11 ساڵ دایه.
ئیسنا، هەواڵده‌ریی خوێندکارانی ئێرانیش له ڕاپۆرتێکدا که له‌باره‌ی ژنان و منداڵانی کارتۆن خەو لە تاران بڵاوی کردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ: تەنیا لە کەلاوەکانی شاری تاران‌دا مانگانە بەشێوەی مامناوەند ١٢٠ منداڵی گیرۆدە بوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر لە دایک دەبن کە زۆربەیان لە هەمان یەکەم ڕۆژەکانی دوای لە دایکبونیاندا بەهۆی ئیعتیادەوە دەمرن، یان ده‌فرۆشرێن و یان گیرۆدەی چارەنووسی دایکە موعتادە کارتۆنخەوەکانیان دەبن. چاوەدێرانی سیاسی دەڵێن هیچ پلان و به‌رنامه و ئیراده‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دیارده‌یه و دەرمانکردنی منداڵانی موعتاد و بەرگرتن لە دووگیانبوونی ژنانی موعتادی کارتۆن خەو لە ئێران‌دا نییە.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێن هیچ ئۆرگانیزم و پلانێک له ئێران‌دا نییه ڕێ بگرێ له‌و ژنانه‌ی که گیرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و کارتۆنخهو و دایکی چه‌ند منداڵن، هه‌تا جارێکی دی منداڵی دییان نه‌بێته‌وه، منداڵێک زگ‌ماک موعتاد له دایک ده‌بێ.
ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت هیچ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له دایکبوونی منداڵانی موعتاد نییه. ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕێیه منداڵ به موعتادی له دایک بێ ئه‌مجاره‌یان ئه‌گه‌ر کرا هه‌وڵی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری بۆ بدا. ئه‌ویش له کاتێکدا که ئه‌گه‌ر سه‌دا 10ی حه‌شیمه‌تی موعتاده‌کانی وڵات ژن بن و له ساڵدا ته‌نیا یه‌ک له چواری ئه‌و ژنانه دووگیان بن، له داهاتوویه‌کی نیزیکدا و له نه‌بوونی به‌رپرسایه‌تیی حوکمه‌ت و ده‌وڵه‌تدا ئامارێکی ترسناک له‌و دیارده‌یه به‌رۆکی کۆمه‌ڵگه ده‌گرێ.
ئاماره‌کانی ئۆرژانسی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران ده‌ڵێن له ئێستادا و له ڕۆژدا له نێوان 20 هه‌تا 200 منداڵی موعتاد له دایک ده‌بن که ده‌بێ له به‌شه تایبه‌تییه‌کانی نه‌خۆشخانه‌کاندا بخرێنه ژێر چاوه‌دێری، به‌ڵام له هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی وڵات‌دا شوێن و ده‌ره‌تانی ئه‌و پێڕاگه‌یشتنه نییه.
په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی ئێعتیاد و هه‌ڵکشانی ئاماری منداڵانی موعتاد له کاتێک دایه که تا ئێستا کاری به‌رپرسان هه‌ر تاوانبارکردنی یه‌کتر و حه‌واڵه به گه‌واڵه‌کردنی به‌ناو پلان و به‌رنامه‌کانی به‌ره‌نگارییه.
کۆماری ئیسلامیی ئێران له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵێک قه‌یران و خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌ک بێ‌کاری، ته‌ڵاق، ئێعتیاد، خه‌مۆکی، خۆکوژی و زۆربوونی حه‌شیمه‌تی ژنانی سه‌رپه‌رست بۆته‌وه که ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر جێیان له کۆمه‌ڵگه‌دا خۆش کردوه و هه‌مووشیان به جۆرێک شوێنکاریان له‌سه‌ر یه‌کتری هه‌یه.
کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن ماکه و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی هه‌موو قه‌یرانه‌کان بێ‌کاری و هه‌ژارییه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاده هه‌ژارییه‌ی له ئێستادا کۆمه‌ڵگه‌ی ته‌نیوه، زۆر زه‌حمه‌ته مرۆڤ بتوانێ خۆی له‌و خه‌سارانه به‌دوور بگرێ.
خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دیارده‌یه‌کن که تایبه‌ت به هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کن، به‌ڵام چه‌ندی و چۆنییهکهیان به‌پێی نێوه‌رۆکی ئه‌م کۆمه‌ڵگانه لێک جیاوازن. دیاره له هه‌ر حاڵ‌دا خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان شتێک نین کۆنتڕۆڵ نه‌بن، یان چاره‌سه‌ریان نه‌بێ و بنه‌بڕ نه‌کرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێوه‌ندیی به سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵاتان و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگه‌کان هه‌یه. له کۆمه‌ڵگه کراوه‌کاندا ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگه له سیاسه‌ت زیاتره و سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆمه‌ڵگه‌ش له‌ڕێگه‌ی سیستمی پهروهردەوە ده‌خزێته هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات که‌مترین دهستتێوهڕدانی له‌و بواره‌دا هه‌یه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه داخراوه‌کان و یه‌ک له‌وان ئێران‌دا ئه‌وه سیاسه‌ت و هێزی ده‌سه‌ڵاته که هه‌موو قانوونه‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌پێنێ و هۆکاری سه‌ره‌کیی هه‌موو قه‌یران و دیارده و خه‌ساره‌کانه.
به‌و پێیه له کۆمه‌ڵگه کراوه‌کاندا خه‌ساره کۆمه‌لایه‌تییه‌کان زۆر زوو کۆنتڕۆڵ ده‌کرێن، چونکی ئه‌وه خه‌ڵک و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و ناده‌وڵه‌تییه‌کانن که ڕێگاچاره‌کانی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و به گژیاندا ده‌چنه‌وه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگه داخراوه‌کاندا ئه‌وه نیزامی سیاسیی زاڵ به‌سه‌ر وڵات دایه که نەتەنیا هەوڵێک بۆ چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگه نادا، بەڵکوو خۆی خهسارخوڵقێنه و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش وه‌ک چه‌کێک له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا به‌کار دێنێ.
لە ژمارەی ٧٣٢ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)