٢٨ی گه‌لاوێژ له بیره‌وه‌ریی به‌کۆمه‌ڵی گه‌لی کورد له ئێران‌دا ڕۆژێکی ڕه‌شه. ٣٩ ساڵ پێش ئێستا، له ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨دا، واته ته‌نیا چه‌ند مانگ پاش ڕزگاربوونی گه‌لانی ئێران له چنگ دیکتاتۆڕیی شاهه‌نشاهی، ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی فه‌توای جیهاد به دژی گه‌لی کوردی ده‌رکرد و ده‌ستووری به هێزه نیزامییه‌كانی ڕێژیمه‌که‌ی دا به توندترین شێوه خه‌ڵکی ئازادیخوازی کورد و هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان سه‌رکوت بکه‌ن. چه‌ند مانگ پێشتریش ئه‌رته‌شی ئێران به‌تایبه‌تی له سنه خه‌ڵکی بێدیفاعی بۆمباران کردبوو و به سه‌دان که‌سی لێ کوشتبوون، به‌ڵام ئه‌م فه‌توای جیهاده ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمیی شه‌ڕ و ده‌سپێکی هێرشێک بۆ سه‌ر کوردستان بوو که له‌ڕووی به‌ربڵاوی و جبه‌خانه‌ی به‌کارهاتوو له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه هیچی له کێشه‌یه‌کی چه‌کداریی نێوده‌وڵه‌تی که‌متر نه‌بوو.
سه‌ره‌تا مه‌ریوان و پاوه، ئینجا مه‌هاباد و سه‌رجه‌م شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان کرانه ئامانج. له‌پێناو سه‌رخستنی که‌مپه‌ینی داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان و زاڵبوون به‌سه‌ر خۆڕاگریی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان، ڕێژیم وێڕای گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر کوردستان، په‌نای بۆ وه‌حشیانه‌ترین و قه‌ده‌غه‌کراوترین جۆره‌كانی توندوتیژی برد. ئاخوند خه‌ڵخاڵی له دادگا نمایشی و سه‌رپێیه‌كانیدا به سه‌دان که‌س له لاوانی کوردستانی ئێعدام کرد، فانتۆم و هێلیکۆپتێر و تۆپخانه‌ی ڕێژیم نێو شاره‌کانیان بۆردوومان کرد، خه‌ڵکی بێ‌دیفاع له گونده‌کان قه‌ڵاچۆ کران. قاڕنێ، قه‌ڵاتان، چه‌قه‌ڵ مسته‌فا، خه‌لیفه‌لیان (له نه‌غه‌ده)، ئیندرقاش، وسووکه‌ند، سه‌وزی و قه‌ره‌گۆل (له مه‌هاباد)، هه‌ڵه‌قۆش و گێچه (له ورمێ)، ساروقامیش (له بۆکان)، سۆفیان (له پیرانشار)، بایزاوێ (له شنۆ) ته‌نیا به‌شێک له‌و گوندانه‌ن که کۆمه‌ڵکوژییان تێدا کرا. ته‌نانه‌ت زۆر گوندی کوردستان بۆ نموونه له ده‌ڤه‌ری برادۆست به ته‌واوی له دانیشتووانیان پاک کرانه‌وه. هه‌مووی ئه‌مانه تاوانی شه‌ڕ، تاوان به‌دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی ژێنۆسایدن.
فه‌توای جیهادی خومه‌ینی به‌دژی گه‌لی کورد له کاتێکدا بوو که هه‌لومه‌رجێك که له کوردستاندا زاڵ بوو هاوشێوه‌ی ئه‌وه بوو که له باقیی شوێنه‌کانی ئێران هه‌بوو، واته هه‌لومه‌رجێکی ئینقلابی که له‌ودا خه‌ڵک به هه‌وڵ و له خۆبوردوویی خۆیان شۆڕ‌شیان سه‌رخستبوو و کۆنتڕۆڵی باره‌گاکانی ده‌وڵه‌ت و پادگانه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو. به‌و جیاوازییه که خه‌ڵکی کوردستان ڕازی نه‌بوون به‌رهه‌می خه‌بات و فیداکارییان له‌لایه‌ن ئاخونده‌کانه‌وه به‌تاڵان بچێ. ئه‌وان هه‌ر له سه‌ره‌تا‌وه ماهییه‌تی ڕێژیمی تازه‌یان ناسیبوو و کوردستان ته‌نیا به‌شی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران بوو که ڕێفراندۆمی دیاریکردنی نیزامی بایکۆت کردبوو. کێشه‌ی کوردستان بۆ ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی تاران هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو که کورده‌کان داوای خودموختارییان ده‌كرد،
به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌زا داخراو و کۆنه‌په‌رستانه‌یه که ئاخونده‌کان ده‌یانویست به‌سه‌ر ئێرانی‌دا بسه‌پێنن، له کوردستان فه‌زایه‌کی لائیک و کراوه زاڵ بوو، فه‌زایه‌ک که له‌ودا هه‌موو فکره‌كان به ئازادی ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌بوونه‌وه و به کرده‌وه کار بۆ یه‌کسانیی ژن و پیاو ده‌کرا. له تارانیش هاواری ئازادیخوازی کپ کرا، له تورکمه‌ن سه‌حراش ویستی شوناسخوازانه خه‌ڵتانی خوێن کرا. به‌ڵام له هیچ شوێنێک به ئه‌ندازه‌ی کوردستان دڕنده‌یی و به‌ربه‌رییه‌ت به‌کار نه‌برا، چونکه کوردستان له هه‌موو شوێنێکی ئێران زیاتر له‌سه‌ر دیفاع له ئازادی سوور بوو؛ هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه مۆدێل و جه‌هانبینیی کوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پێچه‌وانه‌ی مۆدێل و جه‌هانبینیی کۆماری ئیسلامی بوو.
سه‌ره‌ڕای ته‌بلیغاتێک که کۆماری ئیسلامی هه‌میشه ویستوویه‌تی له بیروڕای گشتیی ئێران‌دا جێی بخا، کورده‌کان ئاشقی شه‌ڕ و توندوتیژی نه‌بوون و نین؛ ئاشقی ژیان و خوازیاری ئاشتین. ئه‌وان هه‌میشه پشتیوانی کرانه‌وه و به‌شداریی سیاسی بوون و ته‌نانه‌ت ڕێبه‌رانیان له‌سه‌ر مێزی وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت تێرۆر کراون. که‌چی ئه‌وه‌ی ٣٩ ساڵ پێش ئێستا له ٢٨ی گه‌لاوێژدا ڕووی دا، هه‌موو ساڵێک و هه‌ر ساڵه به چه‌شنێک له خه‌ڵکی کوردستان دووباره بۆته‌وه. له‌و چوار ده‌هه‌یه‌دا کورده‌کان هه‌روا قوربانیی سته‌م و ته‌بعیزی دوو چه‌ندان بوون؛ هه‌زاران که‌س له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له زیندانه‌کاندا شکه‌نجه و ئێعدام کراون؛ پارته سیاسییه‌کان و پێکهاته مه‌ده‌نییه‌کان له هه‌ر جۆره ده‌ره‌تانێکی ڕاسته‌قینه‌ی تێکۆشانی ئازاد بێبه‌شن؛ خوێندن به زمانی کوردی له قوتابخانه‌کان هه‌روا قه‌ده‌غه‌یه؛ دێموگرافیی قه‌ومی له ده‌ڤه‌ره ستراتژییه‌کانی کوردستان تێک دراوه؛ ته‌نانه‌ت زیانی گه‌وره‌یان به ژینگه‌ی کوردستانیش گه‌یاندووه: به ئه‌نقه‌ست ئاگر له دارستانه‌کان به‌ر ده‌ده‌ن، ئاوه‌کانی کوردستان له ناوچه ناوه‌ندییه‌کانی ئێران ده‌گرن، ئاسار و کانزا گرانباییه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی له ناوچه جنووبییه‌كانی کوردستان به تاڵان ده‌به‌ن. کوردستان زیاتر له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران له گه‌شه‌سه‌ندن بێبه‌ش کراوه؛ هێزه ئه‌منییه‌کان ته‌نانه‌ت ده‌ست له کۆلبه‌رانیش ناپارێزن و هه‌موو ڕۆژێ چه‌ند که‌سێکیان ده‌که‌نه قوربانی.
٣٩ ساڵه فه‌توای جیهادی خومه‌ینی له‌ژێر سانسۆری ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر پرسی کوردستان و له ته‌قریبه‌ن بێته‌فاوه‌تیی کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسیی ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ. ئێستا که تێگه‌یشتنی ٣٩ ساڵ پێش ئێستای کورده‌كان بۆ ماهیه‌تی کۆماری ئیسلامی و چاره‌نووسێک که ئه‌و ڕێژیمه بۆ ئێرانی به دیاری هێنا دروست ده‌رچووه؛ ئێستا که ڕێژیم له‌ژێر باری فشاره ده‌ره‌کییه‌كان و ئیعترازاتی خه‌ڵکدا له سه‌ره‌ولێژیی ڕووخان دایه هه‌موو لایه‌ک ده‌بێ بزانن که له‌ژێر پێستی نه‌خشه‌ی سیاسیی ئێران‌دا ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ویستی ئازادی و دێموکڕاسی نییه. فره‌چه‌شنییه‌کی نه‌ته‌وایه‌تیشه، شوناسخوازییه‌کی ڕه‌وا و مه‌عقولیشه. ئه‌وانه‌ی ئاینده‌ی ئێرانیان بۆ گرینگه ده‌بێ بزانن که به‌بێ ده‌رس وه‌رگرتن له ٢٨ی گه‌لاوێژ و ئاوڕدانه‌وه‌ی دروست و ئازایانه له پرسی کوردستان و به‌گشتی مه‌سه‌له‌ی پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان له ئێران، ئه‌و وڵاته هه‌رگیز ئه‌و ئاینده‌یه‌ی نابێ که ئه‌وان ئاره‌زوویانه.
چه‌ند ساڵێکه به‌تایبه‌تی به‌هۆی ڕۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تێرۆر و داعشدا ده‌رکه‌وتووه که کورد فاکته‌رێکی گرینگی ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته. به‌ڵام لێره‌شدا کورده‌کانی ئێران له‌بیر کراون و په‌راوێز خراون. ئاشتی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵات نێوه‌ڕاست و پێوه‌ندیی سالمی ئه‌م ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌بێ هاتنه‌سه‌رکاری ڕێژیمێکی دێموکڕات و میانه‌ڕه‌و له ئێران‌دا مومکین نییه. هه‌ر ده‌وڵه‌تێک، هه‌ر لایه‌نێک، ئه‌و ڕاستییه‌ی قبووڵ بێ ده‌بێ بزانێ که پشتیوانی له کورده‌کانی ئێران و به‌هێزکردنیان، یارمه‌تی به وه‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه ده‌کا.
***
لە ژمارەی ٧٣٢ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)