موجاهیدینی خه‌ڵق، له ڕۆژێک پێش وه‌لانانی به‌نی سه‌در له‌لایه‌ن مه‌جلیسی شووڕا، له ٣٠ ی جۆزه‌ردانی ١٣٦٠دا ڕێپێوانی هه‌زاران که‌سیی له تاران، وه‌ڕێ خست که له‌لایه‌ن هیزه نیزامییه‌کان، به‌تایبه‌تی سپای پاسدارانه‌وه کرایه سه‌ر. رێبه‌ریی موجاهیدین دژکرده‌وه‌ی نیشان دا و له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئیسلامی چووه نێو قۆناخی چه‌کداری و پاشان هه‌وڵدان بۆ بەرەنگاری و ڕووخاندنی. دیاره موجاهیدینی خه‌ڵق هه‌ر له هاوینی ١٣٥٨وه و سه‌باره‌ت به نووسراوه‌کانی له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات و خوێندنه‌وه‌ی بۆ مافی پێکهاته‌کانی ئێران و دەنگنەدانی بە یاسای بنچینەیی کۆماری ئیسلامی ئێران، تا ڕاده‌یه‌ک حیسێبی خۆی له ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ڕێژیمی ئیسلامی هه‌تا جۆزه‌ردانی ١٣٦٠ جیا کردوه. دوای ئه‌وکاتیش وه‌ک موخالیف یا دژبه‌ر هەڵسوکەوتی کرد.
به بڕوای حه‌مید فه‌رخونده لە جۆزه‌ردانی ٦٠دا، توندوتیژی له خوارێ و له‌سه‌رێ هه‌بوو. هه‌م حکوومه‌ت و هه‌م به‌شێک له موخالیفانی حکوومه‌ت، ده‌ستیان بۆ توندوتیژی برد. … ئه‌و ڕۆژه شکستی گومانێک و ده‌سپێکی ڕه‌شترین ده‌یه له مێژووی دوای شۆڕشی ئێران بوو… ئه‌و ڕووداوه له‌حالێکدا بوو که مه‌لا ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌به‌ر ناکۆکیی بنه‌ڕه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌بوولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در؛ ئه‌ویان به «بازرگان»ێکی دیکه ده‌زانی و ده‌بوو له‌سه‌ر ڕێگای خۆیانی لابه‌رن. ئه‌وان خۆشه‌ویستیی ڕێژه‌یی سه‌رکۆمار له‌نێو خه‌ڵک و ئه‌رته‌شییه‌کان له‌لایه‌ک و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ موجاهیدینی خه‌ڵق له‌لایه‌کی دیکه، وه‌ک مه‌ترسییه‌کی به‌هێز بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان چاو لێ ده‌کرد.(1)
پاشنیوەڕۆی ٣٠ ی جۆزەردان، تێکهەڵچوونێکی خوێناوی له نێوان ئه‌ندام و لایه‌نگران و «ملیشیا»(چه‌کداره‌کانی موجاهیدین)، له‌لایه‌ک و هێزه ئه‌منییه‌تی و سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی سپای پاسداران له‌لایه‌کی دیکه ده‌ستی پێ کرد. ژماره‌یه‌ک زۆر له لاوان و مێرمنداڵانی موجاهید گیران و هه‌ر بۆ شه‌وێ زۆربه‌ی گیراوه‌کان، ته‌نانه‌ت برینداره‌کانیش ئێعدام کران.
له‌و تێکهه‌ڵچوونه‌دا، گرووپی توندئاژۆی قەرەیەخە (لیباس شەخسییەکان)، هاته مه‌یدان که ئاخوند غه‌فاری_ نوێنه‌ری مه‌جلیسی یه‌که‌می شووڕا_ سه‌رده‌سته و فه‌رمانده‌ریان بوو. ئەوان به‌که‌یفی خۆیان و به‌وپه‌ڕی قین له‌دڵیه‌وه، ئه‌ندامان و لایه‌نگران و ته‌نانەت خه‌ڵکی دیکه‌شیان به ناوی موجاهیدینی خەڵق پەلامار دەدا.
که‌ش و هه‌وای شه‌ڕی نێو شاره‌کان، نائه‌منی له شه‌قام و کۆچه و کۆڵان و ماڵه‌کاندا، زاڵ کرا. هه‌واڵی زۆربه‌ی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان، گیران، کوژران و ئاخنینی گرتووخانه‌کان له ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی موجاهیدینی خه‌ڵق بوو.
ئه‌سه‌دوڵڵا لاجوردی _وه‌ک دادستانی دادگای شۆڕش و ئایه‌توڵڵا محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی گیلانی وه‌ک حاکمی شه‌رعی ئه‌و دادگایه- و هاوکار و هاوبیره‌کانیان، له زیندان و له دادگا داخراو و چه‌ند خوله‌کییه‌کانیاندا، زۆربه‌ی گیراوه‌کانیان به ئێعدام مه‌حکووم ده‌کرد و حوکمه داسه‌پاوه‌که‌شیان ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێ کران. ئه‌و کردەوانه ئه‌وپه‌ڕی له ژێرپێنانی مافی ئینسانی بوون. هه‌روه‌ک له کوردستان، تورکەمه‌نستان و ناوچه عه‌ره‌بییه‌کانی ئه‌هواز پێشتر کوشتاری تاک و بەکۆمه‌ڵ کرابوو و به‌رده‌وامیش لە ئارادا بوون؛ له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئێران، شه‌ڕ و خوێنڕێژی و بەبەرەکانی هەبوو.
لەو کاته‌دا، کاتێک هەواڵنێرێکی خاریجی ڕەخنە لە لاجەورەدی دەگرێ و دەڵێ: کە ئیعدامکراوەکان چۆن به‌بێ بوونی پارێزه‌ر مه‌حکووم به ئێعدام کراون؟! وه‌ڵامی دایه‌وه: «تاوانی ئه‌وان به‌ڕاده‌یه‌ک ئاشکرایه که هیچ پارێزه‌رێک زاتی ئه‌وه‌ی نییه، به‌رگری له‌وان وه‌خۆ بگرێ. چوونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ن ده‌ستبه‌جێ بۆخۆشیان ده‌چنه ژێر پرسیار».(2)
لابرانی یه‌که‌م سه‌رکۆمار
به‌نی سه‌در له‌کاتی به‌ربژێری بۆ سه‌رکۆماری و پێوانی ماڕاتۆنی بوونی به سه‌رکۆمار، هه‌تا ١٤ی يه‌شه‌ممه‌ی ١٣٥٩_که ناکۆکیی زۆری لەگەڵ بەشێک لە کاربەدەستان هەبوو_ وه‌ک که‌سێکی گرینگ به‌ده‌سه‌ڵاتێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ڕێژیم سازا بوو. به‌ڵام له ١٤ی ڕه‌شه‌ممه هه‌تا ١ی پووشپه‌ڕ _که پڕۆسه‌ی له‌سه‌رکار لابرانی گه‌یشته ئاکام_ قۆناغێکی پرکێشه و ناکۆکیی تێپه‌ڕ کرد. وه‌ک ناڕازییه‌ک و هێندێک جار وه‌ک ئۆپۆزیسیون له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕووحانییه‌ت، به‌تایبه‌تی حیزبی جمهووری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت ویلایه‌تی فه‌قیهیشدا، ڕاوستا.
ئیئتلافێکی ڕانەگه‌یاندراو له نێوان به‌نی سه‌در و ڕێکخراوه‌کانی، موجاهیدینی خه‌ڵق، نێهزه‌تی ئازادی، جه‌بهه‌ی میللی و ڕێکخراوی دیکه و که‌سایه‌تییه‌کانی به بۆچوونی لیبرالی و میللی_مه‌زهه‌بی پێک هاتبوو. له‌م باره‌یه‌وه نووسراوه: «هه‌لومه‌رجێکی نوێ له به‌ربه‌ره‌کانیی به‌نی سه‌در و ئیمام و هێزه شۆڕشگێڕه‌کان ده‌ستی پێ کرد. موجاهیدین، جه‌بهه‌ی میللی و نێهزه‌تی ئازادی و گرووپه چووکه‌کانی وه‌ک حیزبی میلله‌تی ئێران و حیزبی مائۆئیستی ڕه‌نجبه‌ران، چالا‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، کێشه خوڵقێنی خۆیان په‌ره پێ دا».(3)
فه‌زای ئێران له به‌هاری ساڵی ١٣٦٠ هه‌تاویدا، به‌ره‌و ئاڵۆزیی پتر‌چوو. نێوان به‌نی سه‌در _وه‌ک فه‌رمانده‌ری گشتی هێزه چه‌کداره‌کان_ و به‌شێکی زۆر له ئه‌رته‌ش له‌لایه‌ک و سپای پاسداران و بەسیج که خومه‌ینی، خامنه‌یی و ڕه‌فسنجانییان له‌پشت بوو له‌لایه‌کی دیکه، بۆ ئیداره‌ی شه‌ڕ ناکۆکی هه‌بوو. بۆ ئیداره‌ی وڵات و هه‌ڵسوکه‌وتی حیزبی جمهووری ئیسلامی و ده‌ستێوه‌ردانیان له‌کاروباری ده‌وڵه‌ت و هه‌وڵدان بۆ یه‌کده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات، دیسان له‌گه‌ڵ به‌نی سه‌در جیاوازی بیروڕا _که له سه‌رتاوه هه‌بوو_، قوڵتر ببوو. کردوه‌کانی به‌نی سه‌در و لایه‌نگرانی له‌نێو خه‌ڵکدا، پشتیوانی به‌رچاوی لێ ده‌کرا. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاخوندی و له سه‌روویی هه‌موویان حیزبی جمهووری ئیسلامی، به‌نی سه‌در یان وه‌ک کۆسپێک له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی خۆیان ده‌دی، بۆیه هه‌وڵی لابردنیان دا.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا، له ١٨ی جۆره‌دانی٦٠دا، به حوکمی دادستانی شۆڕشی ئیسلامیی ناوه‌ند، بڵاوکراوه‌کانی «آرمانی ملت» (١ ئۆرگانی حیزبی میلله‌تی ئێران)،»انقلاب اسلامی» _ئۆرگانی به‌نی سه‌در)، «جبهه ملی» (ئۆرگانی جەبهه‌ی میللی ئێران)، «میزان» (ئۆرگانی نێهزه‌تی ئازادی)، « نامه‌ی مردم» ( ئۆرگانی حیزبی تووده) و «عدالت» (ئۆرگانی حیزبی ره‌نجبران) له‌به‌ر گیره‌شێوێنی هه‌تا کاتێکێ نادیار وه‌ستێندران.(4)
سەرچاوەکان:
١ و ٢ــ سی خرداد شصت، روز آغاز سیاهترین سالها، حمید فرخنده، سایت خبری گویا، بیستم ژوئن 2006
3ــ پیوند سرنوشت بنی‌صدر و سازمان ص ٥٤٥
٤ــ کیهان ١٨/٣/١٣٦٠ ص ٤
لە ژمارەی ٧٣٢ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)