لە ئێستادا ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ناکۆکی و شەڕەقسەی نێوان کاربەدەستان و بەرپرسانی ئێران و ئامریکا زیاتر خۆ ده‌نوێنێ. باسه‌که له کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام و بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستی پێ‌کرد. کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیش زمانی هه‌ڕه‌شه‌یان گرته‌به‌ر و حه‌سه‌ن ڕووحانیش وێڕای کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازیی وڵات له‌و خۆ گیفکردنه به‌جێ نه‌ما.
ڕووحانی سه‌ره‌تا لە سویس هەرەشەی ئەوەی کرد کە ئەگه‌ر پێش بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بگیرێ، ئەوە ئێرانیش لە کەنداودا گەرووی هورمووز داده‌خا. ئه‌و لێدوانه بوو بەهۆی ئه‌وه‌ی سپای پاسداران ناکۆکییه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت وه‌کا بنێ و بێته پشت حه‌سه‌ن ڕووحانی. خامنه‌یی، ڕێبه‌ری ڕێژیمیش ڕایگه‌یاندوه کە متمانەی بە ڕووحانی هەیە و داوای لە هەمووکاربەدستانی ڕێژیمه‌که‌ی کردوه کە هاوکاری ڕووحانی بن بۆ زاڵبوون بە سەر بارودۆخەکەدا. به‌ڵام ڕاست له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا و له کاتێکدا گۆڕانکارییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران‌دا نه‌ده‌چوونه پێش، ڕووحانی ده‌راوی زاری گۆڕی و هه‌ڕه‌شه‌کانی نه‌رمتر کرده‌وه. ئه‌مجاره‌یان هاته سه‌ر ئه‌وه که ئێران بە تەمای داخستنی گەرووی هوورموز نییە و گەرووی دیکە زۆرن که بتوانێ ده‌ستی پێیان ڕابگا، به‌ڵام «شەڕ لە گەڵ ئێران دایکی شەڕەکانە و سازان لە گەڵ ئێرانیش دایکی هه‌موو سازانهکانه.»
ڕووحانی له کاتێکدا چراسه‌وزی سازان و ڕێککه‌وتن بۆ ئه‌مریکای هه‌ڵ کردووه که خامنه‌یی له ڕواڵه‌تدا زۆر دژی دانوستان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه و
وتووێژ لە گەڵ ئه‌م وڵاته بە هێڵی سوور ده‌زانی، هه‌ڵبه‌ت خامنه‌یی پێشتریش چه‌ند جارێک ئه‌زموونی بادانه‌وه و قسهخواردنهوهی بووه. ڕووحانی هاوکات هەوڵی هێورکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ سعوودیە دەدا و له سووریه و یه‌مه‌نیش دیاره که خه‌ریکه گۆڕه‌پانه‌که چۆڵ ده‌کا.
ئەم ڕه‌فتاره‌ی کۆماری ئیسلامی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا بێ ئه‌وه‌ی هێشتا واده‌ی گه‌ڕێ نوێی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا گه‌یشتبێ، ده‌ریده‌خه‌ن که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای هاشوهوشی زۆری، به‌ڵام له‌ڕووی ستاتۆی له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌دا لاواز بووه، هۆکاری ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ بۆ لاوازیی ئابووری و له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ش هێژمونیی سیاسیی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌کی له سه‌رکه‌وتنه‌کانی سیاسه‌تی ئه‌مریکایه به‌سه‌ر ئێران‌دا.
جگە لەم گرفتانەی ئێران لە سیاسەتی دەرەوی خۆیدا لە گەڵیان ده‌سته‌ویه‌خه‌یه، سیاسەتی نێوخۆی و ژێرخانە ئابوورییەکانیشی دارمانێکی گه‌وره‌ی دروست کردووه. کار گه‌یوه‌ته جێگه‌یه‌ک که ڕێژیم له دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و بڕق بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی داماوه و چاره‌نووسی دراوی نیشتمانیی وڵاتیش که ڕوون نییه ده‌گاته کوێ و، شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تییه گشتییه‌کانیش خه‌ریکه زۆربه‌ی شار و ناوچه‌کانی وڵات ده‌ته‌نێ. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی که وێده‌چێ ئه‌مجاره‌یان کاریگه‌ریی زیاتر له‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسیی وڵات دابنێن، چونکی له‌لایه‌ک ئه‌مریکا به ئاشکرا ڕایگه‌یاندوه که له پشتی خه‌ڵکی ئێران ده‌وه‌ستێ، له‌لایه‌کی دیکه‌ش ئۆپۆزیسیونی کۆماری ئیسلامی جیددی‌تر له جاران هاتوونه‌ته نێو گۆڕه‌پانه‌که. بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ڕێژیم به‌ده‌سته‌وه‌ی ماوه ته‌نیا هێزی سه‌رکوته و ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌شدا خه‌ڵک هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه ڕۆڵی ئه‌مریکایه، به‌ڵام ده‌بینین که باسه‌که له‌وه پێچهڵهوپێچتره.
ئه‌مریکا دوای شه‌ڕێکی فره‌ڕه‌هه‌ندیی زاره‌کی و چه‌ند ڕۆژێک پێش سه‌پاندنی گه‌ڕێ نوێی گه‌مارۆکان ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ڕووحانی دابنیشێ؛ که دیاره ئه‌وه پتر له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوان دوو وڵاتی تێدا مه‌به‌ست بێ، هاویشتنی تۆپه‌که بۆ گۆڕه‌پانی ئێران و چه‌ککردنی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێ. ئه‌گینا ڕوون و ئاشکرایه که پشتیوانیی تڕا‌مپ و ئه‌مریکا له ناڕه‌زایه‌تییه‌کان هه‌ر به هه‌مان ئاقاردا ده‌چێته پێشێ که به به‌چۆکداهاتنی کۆماری ئیسلامی دوایی دێ. به‌ده‌ر له‌وه‌ش وتووێژ و دانوستانی نێوان دوو وڵات وه‌نه‌بێ ئه‌مه یه‌که‌مجاری بێ. سەردانەکەی مەک فارلین بۆ ئێران، ڕێککەوتنی ئێران و ئامریکا لە سەر لوی جەرگەی ئەفغانستان، هاوبه‌شیی تاکتیکیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و سپای قودس لە شەڕی دژی داعش، چاوپێکەوتنی کەماڵ خەرازی لە کۆنفرانسی داووس لەگەڵ جۆزێف بایدن و چاو پێکەوتنەکانی هەر دووک باڵوێزی ئێران و ئامریکا لە عێراق بە شێوەی ڕاستەوخۆ و … پێمان ده‌ڵێن ئه‌م دوو وڵاته به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان زه‌رفییه‌تی پێکه‌وه‌سازان و دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌کتریان هه‌یه؛ به‌ڵام قسه‌یه ئه‌وه‌یه که له ئێران کام لایه‌نه دانوستانه‌که ده‌کا؟ کۆماری ئیسلامی بیروڕای گشتیی وڵات چۆن قایل ده‌کا که ئه‌مجاره‌یان به‌ئاشکرا له‌گه‌ڵ شه‌یتانی گه‌وره دانیشتووه و سه‌ودا ده‌کا؟ سه‌وداکان کامه‌ن و ئێران چه‌نده‌ی نه‌وی کردووه؟ بارودۆخی خه‌ڵک و مافه‌کانیان و چاره‌نووسی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان له ئه‌گه‌ری سازانی ئێران له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه چیی به‌سه‌ردێ؟
بۆ وه‌ڵامی به‌شێک له‌و پرسیارانه ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ڕۆژانی داهاتوو و گۆڕانکارییه‌کان بین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا ده‌مێنیته‌وه ئه‌وه‌یه که کێشه‌ی خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی جه‌وهه‌رییه و به‌نده به ماف و، ئازادییه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه و کۆماری ئیسلامی له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا نیشانی داوه نه ئیمانی پێی هه‌یه و نه ئیراده‌ی ئه‌وه‌ی بهڕهسمییان بناسێ. بۆیه خه‌ڵکی ئێران و هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و بزاوته خاوه‌ن کاریگه‌رییه‌کان له ئێران نابێ ئه‌م ده‌رفه‌ته به کۆماری ئیسلامیی ئێران بده‌ن له ده‌ره‌وه به سازان و سه‌رنه‌ویکردن خۆی له تیغی سزا و گوشاره‌کان ڕزگار بکا و له‌نێوخۆش به سه‌رکوت و گوشار بۆسه‌ر خه‌ڵکی ته‌مه‌نی خۆی درێژتر بکاته‌وه.
***
لە ژمارەی ٧٣١ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)