• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سابوتاژ بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/08/06
جۆری بابەت: ئەندیشە

سابوتاژ (Sabotage) لە زمانی ئینگلیزیدا بە مانای تێکدان، خەراپکردن و زەربەلێدانە. سابوتاژ بۆ زەربەلێدان و بۆ بە چۆکداهێنانی دامەزراوەی نیزامی و سەربازی، بۆ خەراپکردنی دامودەزگای دەسەڵاتداران و حکوومەت، بۆ خەراپکردنی کەرەسەی شەڕکردن وەکوو تانگ و ماشێنی گەورە و هێندێک شتی لەو بابەتە و یا خەراپکردنی کەلوپەل بە شێوەیەک کە زەربەی ئابووری و یا نیزامی لە دەوڵەت و یا بەرامبەرەکەت بدا و بۆ ماوەیەک بەرامبەرەکەت دەستەوەستان، یان تووشی شۆک و وەستانی بکا.
لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی سابوتاژ بە واتای چالاکیی تێکدەرانە و خەراپکردن هاتووە. زۆرجار بە مانای تێکدان، خەراپکردنی کەرەسەکانی بەرهەمهێنانی حکوومەتی، کارخانەیی و زەربەلێدان لە هەموو دامەزراوە حکوومەتی و دەوڵەتی و هێزی سەربازی و تەنانەت بازرگانی و شوێنی کەسابەت هاتووە و ئاماژە بە سەقەتکردنی حکوومەت لە ڕێگای خەراپکردنی ئاگایانە واتە بە ئانقەست کراوە. چالاکیی بە ئانقەست بە مەبەستی بە چۆکداهێنانی بەرامبەرەکەت عەمەلیاتی سابوتاژی پێ دەگوترێ.

ڕوانگەی یاسای ئێران بۆ سابوتاژ
لە سەریەک چاوخشاندنێک بە پێشینەی بەکارهێنانی سابوتاژ لە یاسای بنەڕەتی ئێراندا بۆمان دەردەکەوێ کە تەنیا خاڵێکی دیاریکراوە کە لە چەند پەسەندکراوێکدا بە ڕاشکاوی لە وشە و مانای سابوتاژ لە نووسینەکەدا کەڵک وەرگیراوە. بۆ نمونە یاسای بەگژداچوونەوە و سزادانی هەلپەرەستان لە پاڵاوگەی نەوتی ئێران، پەسەندکراوی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٦٦ی هەتاوی. لە ماددەی ٣ی ئەو یاسایەدا هاتووە کە: هەر کەس بە مەبەستی خەراپکردن و تێکدان (سابوتاژ) کارێک و یا کردەوەیەک لە خۆی نیشان بدا و بە تەقاندنەوە و یا وێرانکردنی یەکێک لە بنکە و یا شوێنە گرینگەکانی ژێر ماددەی ١ و ٣ بکا، یا هاوکات ببێتە هۆی داخرانی هەموو ئەو پاڵاوگەیە و یا شوێنێک لە پاڵاوگەکە، کەسی گیراو بە دوو تا دە ساڵ زیندان سزا دەدرێ. هەڵبەت سزای سابوتاژ و یاسای نووسراوەی ئەم وشەیە لە چەند شوێن بە ناوی خەراپکار و یا وشەگەلی لە چەشنی زەربەلێدان هاتووە، ئەگەرچی لە ڕستەی ئەو یاسایەدا لە وشەی خەراپکار زۆر کەڵک وەرگیراوە و بە گشتی بە مانای وشەی سابوتاژیان هەر لە کەوانەدا بە خەراپکار نووسیوە.
لەو پەیوەندییەدا ئاماژەیان بە چەند کاری خەراپکارانە کردووە و نموونەیان لە سەر هیناوەتەوە کە دەتوانم ئاماژە بە چەند دانەیەکیان بکەم. بە پێی پەسەندکراوی ٤ی ڕەشەمەی ١٣٤٩ی هەتاوی سزای ئەو کەسانە بدەن کە دەبنە هۆکاری ڕاوەستانی فڕینی فڕۆکە و یا خەراپکردنی کەرەسەکانی فڕۆکە.
ئاماژەکردن بە پەسەندکردنی چەند یاسایەک سەبارەت بە خەراپکردن و شێواندنی دامودەزگای حکوومەتی:
ــ یاسای پەسەندکراوی ٢ی بانەمەڕی ١٣٥٣ی هەتاوی سەبارەت بە سەنعەت و دروستکراوەکان.
ــ یاسای سزادانی دامودەزگای ئاو، بەرق، گاز و بەشی پەیوەندیی پۆست و تەلەفوون پەسەندکراوی ١٢ ی بەفرانباری ١٣٥١ی هەتاوی.
ــ یاسای سزادانی ئەو کەسانەی کە ڕێگای ئاسنی شەمەنەفەر (قەتار) تێک دەدەن، پەسەندکراوی ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٢٠ی هەتاوی و ماددەکانی ٦٧٥ و ٦٨٧ی یاسای سزای ئیسلامی.
خاڵی هاوبەشی ئەو چەند پەسەندکراوەیە لەپێوەندی لەگەڵ سابوتاژدا ئەوەیە کە لە هەموو خاڵە پەسەندکراوەکاندا باس لە خەراپکردن و تێکدان و زەربەلێدان، نائارامی و ناسەقامگیری و تێکدانی ئەمنییەتی گشتی وڵات دەکا و خوڵقێنەرانی ئەو نائارامییە دەبێ سزا بدرێن و بە گشتی یاسا نووسراوەکانیان بەسەردا بسەپێنن.
هەموو ئەو کەسانەی کە ئیرادەی ڕووخانی کۆماری ئیسلامیان هەیە، دەبێ دەست بدەنە دەستی یەک و بە یەکەوە ئەو شوێنانەی بۆ حکوومەت گرینگن و حکوومەت بایەخی زۆریان پێ دەدا سەقەت بکەن، واتە کۆسپ و تەگەرە بخەنە بەردەم شوێنە گرینگەکان. هێندێک دامودەزگای حکوومەتی بۆ ئەوە دەبن کە عەمەلیاتی سابوتاژیان لەسەر بکرێ؛ وەک ئاگردانی کەرەسەکانی ماشێنی نیزامیی ڕێژیم، بنکە و بارەگای نیزامی، تێکدانی خەتی تەلەفوونی گشتیی نێوان بنکە و پادگانەکان، تەقاندنەوە و سووتاندنی عەمباری تەقەمەنی و خواردەمەنی و کەرەسەی جۆراوجۆری حکوومەتی.
عەمەلیاتی سابوتاژ دەتوانێ ترس بخاتە دڵی سیخور و جاش و خۆفرۆشان، بە سووتاندنی ماشێن و باخ و باخات و خانوو و کەرەسەی خۆفرۆشان بنەماڵەکانیان وەخەبەر بێنین کە ئەوەی دەسوتێندرێ بەرهەمی جاشایەتی و خۆفرۆشییە. ئەوانەی عەمەلیاتی سابوتاژ بەڕێوە دەبەن، دەبێ چاویان کراوە بێ و بە چەشنێک ئەو کارە بکەن کە زەرەری گیانی بۆ کەسانی دەوروبەر نەبێ و هەروەها مەترسیی گیران و کوژران لە سەر خۆیان نەبێ.
قسەی کۆتایی ئەوەیە، عەمەلیاتی سابوتاژ دەتوانێ زەربەی قورس لە دوژمن بدا بەبێ ئەوەی لە چەک و چۆڵ و یا لە عەمەلیاتی نیزامیدا بەشداریت کردبێ، زۆرجار بە چەند لیتر بەنزین و یا نەوت و گاز دەتواندرێ زەربەی قورسی ئابووری لە پەیکەری لەرزۆکی کۆماری ئیسلامی بدری، لە هەموو ئەو حاڵاتانەدا دەوڵەتێک بۆ خەڵک نەبێ پێویستە خەڵک عەمەلیاتی سابوتاژی لە سەر بەڕێوە بەرن بۆ ئەوەی بە چۆکیدا بێنن.
هەڵبەت شوێنە گشتییەکانی وەک مۆزەخانە، سینەما، پارک، باخە گشتییەکان و سەیرانگا و هێندێک بنکە و بارەگای وەک نەخۆشخانە و قوتابخانە و زانکۆکان و هەموو ئەو شوێنانەی خزمەتی گشتی دەکەن مڵکی هەمووانن و دەبێ لە لایەن خەڵکەوە پارێزراو بن و نابێ بخرێنە چوارچیوەی کاری عەمەلیاتیی سابوتاژەوە.
***

لە ژمارەی ٧٣١ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەندیشە

دواوتووێژی د. قاسملوو

ڕێکەوتی 2022-07-22
ئەندیشە

عەزیز گەردی؛ مامۆستای ئەدەب‌ناسی و هونەری وەرگێڕان

ڕێکەوتی 2022-06-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist