کردەوه نادروسته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رانی نیزامی نوێی سیاسی و بیری پان شیعەئیستییەکەیان زەبری گەروەی لە کۆمەڵگەکانی ئێران دا. لەو ڕاستایەدا، «شۆڕشی فه‌رهه‌نگی» زیانێکی زۆری بۆ زانست و خوێندنی به‌رز هەبوو. هەروەها، دوای تێپه‌ڕینی ٤٠ ساڵ به که‌لکوه‌رگرتن له «خوێندکارانی ده‌وڵه‌تی و به‌سیجی»، پشکی «بونیادی شه‌هید و جانبازان» و بەشی وەرگرتن (گزینش) نه‌ته‌نیا «ئیسلامی‌کردنی زانستگاکان» نه‌هاته دێ، به‌ڵکوو بەشێک لە منداڵانی به‌رپرسانی نیزامی ئیسلامی ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیهیش، تێکه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری بوون که بناغه قایمه‌که‌ی به خوێنی «بزۆرگنیا، قه‌ندچی و شه‌ریعه‌تی ڕه‌زه‌وی» له ساڵی 1332 داڕێژرا و سه‌دان فێداکاری ڕێی ئازادی سه‌ریان لە پێناویدا، دانا یا باشترین تەمەنی ژیانیان بۆ ته‌رخان کرد.
شه‌ڕ بیانوویه‌کی گه‌وره بۆ سه‌رکوت
شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری ئێران و عێراق له 31 ی خه‌رمانانی 1359 به هێرشی عێراق ده‌ستی پێ کرد. ئه‌و شه‌ڕه، گه‌وره‌ترین به‌ڵا بوو بۆ گیان و ژیانی گه‌لانی ئێران، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ڕێژیم به‌تایبه‌تی ئا. خومه‌ینی، ئه‌و شه‌ڕه نگریسه‌ی به «نیعمه‌ت» زانی. دیاره ئه‌وان هەر له ڕۆژانی سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، به‌نهێنی خه‌ریکی فێڵ و ته‌ڵه‌که بوون و به‌دوای بیانوویه‌کی گه‌وه‌ره‌دا ده‌گه‌ڕان هه‌تا ئیسڵامی سیاسی به‌و مانایه‌ی که بۆخۆیان لێکیان ده‌داوه، دامەزرێنن و ئێستاش شەڕ دەرفەتێکی باشی بۆ ڕەخساندبوون.
قسه‌کانی حه‌سه‌ن ئایه‌ت _که گه‌ڵاڵه‌ی پیلانه‌کانی باس کردبوو_ به‌کردوه و هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌کران. هێرش کرایە سەر زانستگاکان و داخران. شه‌ڕ له کوردستان و هێرش بۆ خه‌ڵکی کورد و تێکۆشه‌رانی ڕێی ئازادی و حیزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی ده‌ستیان پێ کرده‌وه. هێرش کرایە سەر تور‌که ئازه‌رییه ناڕازاییەکان و حیزبی «خلق مسلمان» له ته‌ورێز و ئا. شه‌ریعه‌تمه‌داری «تۆبه» ی پێ کرا و له قوم ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی تورکمه‌ن سه‌رکوت کرا. ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ڕه‌به‌کانی ئه‌حواز له خۆێندا شه‌ڵاڵ کرا. دا‌خوازییه‌کانی گه‌لی به‌لووچ به ئاگر و ئاسن وەڵامیان درایەوە بەگشتی شەڕ بیانوویەکی باش بۆ سەرکوت لەنێوخۆیی پێکهاتەی ئێران‌دا، بوو.
بۆیە، له‌سه‌ر ڕووداوه نێوخۆیی و ده‌ستێوه‌ردانه نەرێنییە ده‌رکییه‌کانی خومه‌ینی و هاوبیره‌کانی و به‌تایبه‌تی حیزبی جمهووری ئیسلامی و زۆربه‌ی مه‌جلیسی یه‌که‌می شووڕا و ده‌زگای قه‌زایی، که خۆیان به «خه‌تی ئیمام» پێناسه ده‌کرد، له‌لایه‌ک و به‌نی سه‌دری سه‌رکۆمار، که‌مایه‌تیی مه‌جلیس و ژماره‌یه‌ک له رووحانییه‌کانی موخالیفی شێوه‌ی زاڵی ده‌سه‌ڵات و مو‌جاهیدینی خه‌ڵق و چه‌په ئیسلامییه‌کانی نزیک له‌وان، له لایه‌کی دیکه، که‌وتنه ململانێ.
موجاهیدین خه‌ڵق و کردوه‌ی چه‌کداری
مو‌جاهیدینی خه‌ڵق له ڕۆژێک پێش وەلانانی به‌نی سه‌در له‌لایه‌ن مه‌جلیسی شووڕا، له 30ی جۆزه‌ردانی 1360دا، ڕێپێوانی هه‌زاران که‌سیی له تاران وه‌رێخست که له لایه‌ن هیزه نیزامییه‌کان، به‌تایبه‌تی سپای پاسدارانەوە هێرشی کرایەسەر. موجاهیدین دژکرده‌وه‌ی نیشان دا و له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئیسلامی چووه نێو فازی چه‌کداری و پاشان هه‌وڵدان بۆ ڕووخان و به‌ره‌نگاریی ڕاسته‌وخۆ. هەڵبەت مو‌جاهیدینی خه‌ڵق له هاوینی 1358وه و دوای ده‌نگنه‌دانی به یاسای بنه‌ڕه‌تیی کۆماری ئیسلامی و نووسراوه‌کانی سه‌باره‌ت به شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و دابینکرانی مافی گه‌لانی به‌رایی لە ئێران‌دا، پێویسته تا ڕاده‌یه‌ک حیسێبی له ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ڕێژیمی ئیسلامی تا جۆزه‌ردانی 1360 جیا بکرێته‌وه. دیارە دوای ئه‌وکاتیش موجاهیدین دەکەوێتە بەرەی دژبەرانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ویلایەتیی فەقیهی.
شه‌ڕی دوو بۆچوونی ئیسلامی
تێکهه‌ڵچوونی مو‌جاهیدینی خه‌ڵق و ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به تایبه‌تی حیزبی جمهووریی ئیسلامی و ڕێکخراوه هاوشێوه‌کانی و ڕێکخراوه‌ی مو‌جاهیدینی شۆڕشی ئیسلامی _که پێکه‌وه زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌ده‌ست بوو_ شه‌ڕی دوو بۆچوونی ئیسلامی به‌رانبه‌ر به‌شێوه‌ی ئیداره‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگەی ئێران له‌لایه‌ک و به‌ڕێوه‌به‌ری له تاران و قوم له‌لایه‌کی دیکه بوو.
مو‌جاهیدینی خه‌ڵق بە ڕوانگه‌ی سه‌رده‌م و مۆدێڕنیزاسیون و تێکه‌ڵاوێک له‌گه‌ڵ عیرفان ده‌یڕوانییە دیاردەکان و، عه‌داڵه‌تخوازی و ئابووریی سۆسیالیستی و بە شووڕایی ئیدارەکردنی وڵات و فره‌گه‌لی لە ئێرانی، قبووڵ بوو. به‌رنامه‌ی ئه‌رینی و جێی سه‌رنجیشی هه‌بوو و خوازیاری چاره‌سه‌ری جیددیی کێشه‌کان لە ڕێگای ئاشتی و دیالۆگ بوو. به‌ڵام ئا. خومه‌ینی و ئاخونده‌کانی قوم، له ڕوانگه‌ی فیقهیی شیعەی دوازدە ئیمامی و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆن و بۆچوونی پێکهاته‌ی»ئۆمه‌ت» له ئێران، دەیانڕوانییه کێشه‌کان و له‌جیاتی به‌رنامه‌ی بەشداریپێکردنی گه‌لانی نافارس به تایبه‌تی ناشیعه و سێکۆلارە‌کان، ڕێگای سه‌رکوت و نکوڵی لە گەلانی گرتە بەر و بە ناخۆیی سه‌یری کردن. جگه له‌وه‌ش دامه‌زرێنه‌ران و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کادره‌کانی مو‌جاهیدینی خه‌ڵق خوێندکار و په‌روه‌ردی زانکۆکانی ئێران و جیهان بوون و له تێکۆشانی ده‌یه‌ی 50 شدا، ئه‌وان یه‌کێک لە مه‌ترسییەکان بۆ ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌ویی دوویه‌م هه‌تا پاییزی 1357 بوون. هه‌روه‌ها موجاهیدین له ڕیزی میللی_مه‌زهه‌بییه‌کانی چه‌پدا بوو و له هه‌ناوی نیهزه‌تی ئازادی و بەرەی میللی‌دا دروست ببوون. به‌ڵام ڕێڕەوانی خومه‌ینی و ژماره‌یه‌کی زۆر له ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی نوێ، له حه‌وزەی عیلیمیه‌کانی قوم، تارا، نه‌جه‌ف، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان و… خوێندبوویان و دره‌ێژه‌ده‌ری بۆچوونه‌کانی شێخ فه‌زلوڵڵا نووری(مه‌شرووعه خواز)، مودەریسی (دژی جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و پێ‌داگر لەسەر مه‌شرووعه) و نه‌وابی سه‌فه‌وی (خوازیاری حکوومه‌تی ئیسلامی) بوون. بۆیە ئەو دوو ڕێچکەیە و تایبەتمەندی گەلێکی دیکە کە پێشتر لە ڕەوتی هەڵوێست و هەڵسوکەوتی موجاهیدین و دەسەڵاتدارانی نوێی ئیسلامی سیاسی لە ئێران‌دا، باسیان کرا، جیاوازی ئەو دوو بۆچوونەی پتر دەرکرد.
بەخوێندەنەوەی ئەوکاتی ئەگەر بە پێوانەی مودێڕنیزم و سوننەتگەرایی بە ڕادە و قەبارەی خۆیان بیانپێوین، موجاهیدین سەردەمیتر بوون. چوونکە بۆ چارەسەری ناکۆکیی کۆمەڵگەکانی ئێران چ لە قەبارەی سەرانسەری ئێران‌دا، و سەبارەت بە ماف و ئازادییەکانی تاک و کۆ، تێکۆشانی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی، بەرانبەریی ژن و پیاو و شیعە و سوننی و دژایەتیی لەگەڵ ویلایەتیی فەقیهـ و چ بڕوایی بە بوونی میلییەتەکان لە ئێران‌دا، و چارەسەری پرسەکانیان لە ڕێگای وتووێژ و مافی ڕەوای بەڕێوەبەری لە ناوچەکانی تورکی ئازەری، کورد، عەرەب، بلووچ و تورکمەن بەهۆی حیزب و رێکخراوە بەراییەکانیان هەنگاویان دەنا.
لە ژمارەی ٧٣١ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)