• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

«دیالۆگی ڕەخنەگرانە» و «گۆڕینی ڕەفتاری ڕێژیم» سووڕانەوە لە بازنەیەکی پووچدا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/07/23
جۆری بابەت: سیاسی

سیاسەتی دنیای دەرەوە بەرانبەر بە ئێران ئەوەندەی لەم چەند ساڵانەی دواییدا خوێندنەوەی دڵخۆشکەرانەی بۆ کراوە و لە سەر «هیچ و خۆڕایی» زۆری هیوا پێ بەستراوە، کەم وا هەبووە لە سەر بنەمای خوێندنەوەی بەرژەوەندییەکانی هەردوو لا (هەم ئێران و هەم دەوڵەتان) هەوڵی لێتێگەیشتنی بدرێ. بە تایبەت بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لەسەر تێگەیشتنێکی ڕووکەشیانە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و شەڕی بەرژەوەندییەکان، لەسەر ئەساسی خەیاڵ و ئارەزوو، لە ڕادەبەدەر هیوایان بە «درووشمەکان»ی دنیای دەرەوە بەرانبەر ئێران خۆش دەکرد و ئێستایش زۆریان هەر لەو تەوەهووم و خۆشخەیاڵییە دان.
کۆمەڵێک ڕووداوی وەک ڕووخانی تاڵیبان لە ئەفغانستان، کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ڕێژیمی بەعس لە عێراق و بەتایبەت شۆڕشی وڵاتانی عەڕەبی لە باکووری ئافریقا و لە هەمووی گرینگتر سەرکەوتنی هەر ٨ ساڵی جارێکی لایەنی توندڕەو لە کۆشکی سپی، کاریگەرییەکی ئاشکرا و پڕڕەنگیان لە سەر جۆری بیرکردنەوەو تێڕوانینی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بە نیسبەت سیاسەتی «دنیای دەرەوە» بەرانبەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران داناوە. بە جۆرێک کە هەر ئەم جۆڕە تێڕوانینە بۆتە بەشێک لە بیرکردنەوەی کۆمەڵگەی ئێران و ڕۆژانە بەو خەیاڵ و ئارەزووانەوە کە ڕۆژێک دەستێکی غەیبی لە ئاسمانەوە بە ناوی ئامریکا و… دێت و ئەوان لە دەست ئەم ڕێژیمە خراپە رزگار دەکا!
بەڵام کە بە واقعی سەیری مەسەلەکە دەکەین، ڕووی ئەو دیوی دراوەکە شتێکی دیکەیە. هەرچەند قەت بە ئاشکرا لەلایەن کەس یان ناوەند و ئۆڕگانێکی ڕەسمیی «دنیای دەرەوە» تا ئێستا گوێمان لێ نەبووە کە باس لەوە بکا کە ئەوان، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان بۆ دەڕووخێنن. بەڵام قسەی دیکەیان هەبووە کە مەبەستمان لێرەدا ڕاست ئەو قسانەیە کە ئەوانیش جیا لە درووشم و دەستەواژەگەلێکی زریقە و بریقەدار شتێکی دیکە نەبوون.
لەبیرمانە سەردەمانێک (سەردەمی رەفسەنجانی و دواتر محەممەد خاتەمی و لەوەلایش سەردەمی کلینتۆن و دواتر بووشی کوڕ) هەم ئامریکاییەکان و بەتایبەت ئورووپاییەکان بە نیسبەت سیاسەتیان بەرانبەر بە ئێران و بە قەولی خۆیان پشتیوانیکردنیان لە بزووتنەوەی دێموکراسیخوازیی خەڵکی ئێران، باسیان لە سیاسەتی «دیالۆگی ڕەخنەگرانە» دەکرد و بەم شێوەیە ئیدیعایان دەکرد کە هاوکات لەگەڵ ئەوەیکە دیالۆگ و دانیشتنمان لەگەڵ ئێرانییەکان دەبێ، ڕەخنە لە رێژیمی و رەفتار و سیاسەتەکانیشی دەگرین! دواتر ئەم سیاسەتە گۆڕدرا بە «گۆڕێنی ڕەفتاری ڕێژیم». ئەم سیاسەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جۆرج واکێر بووش کە کۆمەڵێک گەمارۆی ئابووری لە هێندێک بواردا خستە سەر ئێران و ئورووپاییەکانیش لەم پێوەندییەدا هاوکارییان کرد. ئەوان ئیدیعایان ئەوە بوو کە ئەوان لە گەڵ ئەوەیکە دەرگای دیالۆگ لەگەڵ ئێرانییەکان داناخەن، بەڵام بە جێبەجێکردنی ئەو سزایانە، دەیانەوێ ڕێژیم ناچار بکەن تا ڕەفتاری خۆی بگۆڕێ. هەرچەند ئەمریکاییەکان و ئورووپاییەکانیش مەبەستیان لە ڕەفتاری ڕێژیم کەمتر پێوەندی بە جۆری ڕەفتاری ئەم ڕێژیمە لەگەڵ خەڵکەکەی بووە و زیاتر ئامانجیان دوورخستنەوەی بوو لە دەستپێڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکی و کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ڕێژیمە لەم بوارەدا، بەڵام ئیدیعایش دەکەن کە ئەم سیاسەتە تا ڕادەیەک وڵامی داوەتەوە و بۆ سەلماندنی ئەم ئیدیعایەشیان ئاماژە بە کەمبوونەوەی هەوڵە تێرۆریستییەکانی ئەم ڕێژیمە لە دژی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە وڵاتانی ئورووپا دەکەن. بەڵام ئەگەر تەنیا ئەم ئیدیعایەیان بەڕاست لێ وەربگیردرێ _کە ئەویش نەک بەمەبەستی گۆڕینی ڕەفتاری ڕێژیم، بەڵکوو بۆ کۆتاییهێنان بە تەڕاتێن و عەیبە و شوورەیی ئەو جینایەتانەی کۆماری ئیسلامی لە خاکی ئەواندا دەیکرد_ هەموو لایەک کۆکن لە سەر ئەوەیکە لە بوارەکانی دیکەدا چ لە جۆری ڕەفتاری ئەم رێژیمە لە گەڵ خەڵکەکەی لە نێوخۆی وڵات و چ لە پێوەندی لەگەڵ پێبەندنەبوونی ئەم ڕێژیمە بە بەڵێنییەکانی لە بواری ناوکیدا، نە سیاسەتی «دیالۆگی ڕەخنەگرانە» و نە سیاسەتی «گۆڕینی رەفتار» هیچیان نەیانتوانیوە وڵامدەر بن.
ئەگەر باس لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی ئەم سیاسەتانە بەرانبەر بە ئێران بکەین، لەگەڵ ئەوەیکە کەس ناتوانێ حاشا لە بێ‌ مەسئولییەتیی ئەم ڕێژیمە و سیاسەتە دواکەوتوو و دوژمنکارانەکانی بەرانبەر بە خەڵکەکەی خۆی و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و هەروەها تێرۆریستپەرەوەربوونی بکا، بەڵام هۆکاری دیکەی ڕاست جۆری رەفتاری کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و دەوڵەتانە بەرانبەر بەم رێژیمە. ئەوان قەت نەیوانتوانیوە هەڵوێست و سیاسەتێکی لێبڕاو بەرانبەر بەم ڕێژیمە بگرنەبەر. نە ئەوەیکە نەیانتوانیوە، بەڵکوو ئەگەر واقعبینانە سەیری پێوەندییەکان بکەین باشتر وایە بڵێین نەیانویستووە ئەوە بکەن. هەر ئەمەیش پێوەندی ڕاستەوخۆی بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو لایەنەوە هەیە کە لە سیاسەت و دنیای دیپلۆماسیدا ئەمرێکی تەبیعییە.

دواقسە بە نموونەیەک:
لەم ڕۆژانەدا کە زیاتر لە ٨ مانگە بزووتنەوەیەکی ئێعترازی لە ئێران بەرانبەر بەم ڕێژیمە لە ئارادایە و خەڵکی ئێران زیاتر لە هەمیشە دڵی بە فشارە نێونەتەوەییەکان بۆ سەر ئەم رێژیمە خۆشە، لەم ڕۆژانەدا کە بە هاتنەدەریی دۆنالد ترامپی سەرکۆماری ئامریکا لە بەرجام چاوەڕوانیی ئەوە دەکرا گەڕێکی دیکە لە گەمارۆکان لەسەر ئێران زیاد بکرێ و زیاتر سزا بدرێ، ڕاست بە پێچەوانە چاوەڕوانییەکان دەبینین کە ئورووپاییەکان چۆن بە گەرمی پێشوازییان لە حەسەن ڕووحانی، سەرکۆماری ئێران کرد.
هەر لە جەریانی ئەم سەفەرەدا بوو کە نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا ئیزنیان بە بانکی سەرمایەگوزاریی ئورووپا دا کە هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران دەست پێ بکاتەوە!
بۆیە پێویستە وەک خۆی سەیری پێوەندیی وڵاتان لەگەڵ ئێران بکرێ و پێمان وانەبێ ئەوەی بە ڕواڵەت بە یەکی دەڵێن و وەک بەربەرەکانێیەکی دوژمنکارانە بەرانبەر بە یەک ڕادەوەستن، لە پشتی پەردە و لەسەر سازان لە سەر بەرژەوەندییەکانیشیان ڕاست بەم جۆرە بن کە ئێمە ئارەزووی دەکەین.
لە ژمارەی ٧٣٠ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist