لە بەشی پێشوودا باسمان لە هەڵوێستی حیزبە سیاسییە دیارەکانی کوردستان لە هەمبەر کاندیداتۆریی مەسعوود ڕەجەوی کرد. کۆمەڵە یەک لەو حیزبانە بوو کە پشتیوانیی لە کاندیدی موجاهیدینی خەڵق کرد.
ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێکخراوی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمه‌ڵه)، سه‌باره‌ت به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری
هاووڵاتیانی خەباتکار!
ڕێکخراوی ئێمه له‌و ڕێگایه‌وه به ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ئێمه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریدا، به‌شداری ده‌که‌ین و ده‌نگ ده‌ده‌ین به ئاغای مەسعوودی ڕه‌جه‌وی، کاندیدای سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵق. ئاشکرایه که به‌شداریی ئێمه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، و داوا له هاووڵاتیان بۆ به‌شداریی چالاکانه و دانی ده‌نگی موسبه‌ت به ئاغای مه‌سعوودی ڕه‌جه‌وی به مانای په‌سندکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی نییه. به‌ڵکوو له‌به‌ر به‌دیکردنی لایه‌نه‌کانی ئه‌رێنی له به‌رنامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سازمانی موجاهدینی خەڵق و بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نەی خه‌ڵکی ئێران له ده‌وری به‌رنامه‌یه‌کی شۆڕشگێڕی، دێموکڕاتیک و دژی ئیمپڕیالیستییه.
ئێمه ڕاگه‌یاندن و شیکردنه‌وه‌ی خۆمان، سه‌باره‌ت به هۆیه‌کانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوێستی (کۆمه‌ڵه) له ڕه‌خنه له که‌موکووڕییه‌کان و ناڕوونیی به‌رنامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سازمانی موجاهیدینی خەڵق به ئاگاداری خه‌ڵکانی وڵاته‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نین.
سازمانی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمه‌ڵه)(1)
58/10/ 12
ده‌فته‌ری کۆمه‌ڵه_ مه‌هاباد
2355- 04421
هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، مه‌سعوود ڕه‌جه‌وی به‌هۆی دیفاع له ئازادی و مافی گه‌لانی ئێران، پشتیوانیی باشی لێ‌کرا. به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن گه‌لی کوردەوە. ئیمکانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و، له به‌ربژێره‌کانی دیکه پتر بوو. بۆیه کۆمه‌ڵی فداییانی ئیسلام له نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵادا بۆ شووڕای شۆڕش، دوای لابرانی هێندێک له کاندیداکانی کرد. ئه‌وان نووسیان: ئه‌گه‌ر و‌ڵامیان نه‌درێته‌وه بۆخۆیان ده‌ست به‌کار ده‌بن. (2)
پاشان له ڕێکه‌وتی 29 ی به‌فرانباری 1358، فدائیانی ئیسلام پرسیاریان له ئا. خومه‌ینی لە بارەی کاندیداکان و بیروڕای ئه‌وان سه‌باره‌ت به یاسای بنه‌ڕه‌تی کرد. ئه‌و له وڵامدا کوتی: «که‌سانێکی ده‌نگیان به یاسای بنه‌ڕه‌تی نه‌داوه، سه‌لاحییه‌تی سه‌رکۆمار بوونیان نییه.»(3) به‌م شێوه‌یه، ده‌ستووری لابرانی ئاغای مه‌سعوودی ڕه‌جه‌وی درا.
موجاهیدین سه‌ره‌تا ڕاگه‌یاندراوێکی دا که زۆر به‌دڵ ئاواڵه‌یی، ده‌ستهه‌ڵگرتنی مه‌سعوود ڕه‌جه‌وی له کاندیداتۆڕیی یه‌که‌مین خولی سه‌رکۆماریی قبووڵ کرد. ئه‌و ڕێکخراوه له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا، ئه‌وپه‌ڕی حوسنی نییه‌تی خۆی نیشان دابوو و خوازیاری هه‌رچی باشتر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له که‌ش وهه‌وایه‌کی ئارادا بوو.(4) به‌ڵام ڕووداوه‌کانی دواتر، کێشه‌کانی به‌ره‌و ناکوکیی و بیروڕای جیاوازی پتر برد.
هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شووڕا و موجاهیدینی خه‌ڵق
مه‌جلیسی شووڕای میللی، وه‌ک ده‌زگای یاسادانان، شوێنکی گرینگی دیکه‌ی ململانێی حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو. ئه‌و شوێنه یه‌کێک له هێماکانی دێمۆکراسییه و به‌شداری گه‌ل و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیس چاره‌نووسی زۆربه‌ی پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی دیاری ده‌کا. بۆ وێنه: ده‌توانین ئاماژه به تورکیه و ئیسراییل (وه‌ک دوو وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوڕاست) و له عێراقی نوێی دوای 2004دا بکه‌ین. به‌ڵام له ئێرانێ مه‌جلسێکی تایبه‌تییان دروست کرد. به‌و پێیه هه‌م به موجاهیدینی خه‌ڵق هه‌م بۆ حدکا_که پێشتر باس کرا- ئیزن نه‌درا بچنه نێو مهجلیسهله. گه‌لی کورد به ده‌نگنه‌دانی به دیارده‌ی کۆماری ئیسلامی و موجاهیدین به ده‌نگنه‌دان به یاسای بنه‌ڕه‌تی، بوون به غه‌یره‌خۆیی. جگه له‌وه‌ی فێلێکی زۆر کرا، ئیزن به نوێنه‌رانی کوردی ههڵبژێراویش نه‌درا بچنه مه‌جلیس. له ڕاستیدا سه‌پاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ له ساڵی 1359 به‌سه‌ر کوردستاندا، به‌شێکی له‌به‌ر پشتیوانیی زۆربه‌ی خه‌لک له نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه دێموکرات، چه‌پ و سێکۆلاره‌کان بۆ مه‌جلیسی شووڕای میللی و به‌ڕێوه‌به‌ریی شووڕاکانی محه‌للی بوو.
شۆڕشی فه‌رهه‌نگی و موجاهیدینی خه‌ڵق
له دوای هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شووڕادا، ده‌سه‌ڵاتدارانی پاوانخواز بۆ سه‌پاندنی ئیسلامی سیاسیی دروستکراوی خۆیان، به بیانووی «ئیسلامی‌کردنی زانکۆکان» و پێکهێنانی» یەکیەتیی حه‌وزه و زانستگە»، پاکانه حسێبه‌کانیان له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسیی و که‌سانی جیابیر و نامه‌زهه‌بی ده‌ست پێ‌کرد. مامۆستا و خوێندکارێکی زۆر گیران، به‌لێشاو «پاکسازی» کران و ڕەوتی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی مێشکه باشه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد.
زانکۆکان بۆ ماوه‌ی پتر له سێ ساڵ داخران. پێکهاته‌ی خوێندکاریی ده‌وڵه‌تی به‌ناوی «تحکیم وحدت» _وه‌ک باس کرا_ وه‌ک «شمشیری دامۆکلێس»ی ئیسلامی له‌سه‌ر سه‌ری جیابیرانی زانستگەکان حاکم کران. دوای داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا که وه‌ک شۆڕشێکی گه‌وره‌تر له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، ناودێر کرا، ئه‌وه‌ش به‌ناوی شۆڕشێکی فه‌رهه‌نگی و له‌ڕاستیدا، داسه‌پاندنی بیری ئیسلامی سیاسی و بێ نێوهرۆککردنی زانستگەکان و کتێبه ده‌رسییه‌کان کاری پێکرا. ئه‌گه‌ر شێوە جیهادی یه‌که‌م، دژی خه‌ڵکان لە کوردستان بۆ داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، خوێنڕشتن، وێرانی، گیران و ئه‌شکه‌نجه و ده‌ربه‌ده‌ری له به‌شێک له پێکهاته‌ی جوغرافیایی ئێرانی به‌دوادا هات؛ جیهادی دوویه‌م یانی جیهادی زانستگەییش، مێشکی به‌هێزی زانستیی تووشی زیانێکی گه‌وره کرد.
موجاهدینی خه‌ڵقیش زه‌برێکی زۆر به ژانی له هێرش و جیهادی زانستگەیی لێ درا. چه‌ند که‌سی کوژرا، ده‌یان که‌سی بریندار و سه‌دان که‌سی خوێندکاریشی زیندانی کران. ئه‌و ڕێکخراوه‌یه سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه تاڵه ده‌نووسێ: به پێی گهڵاڵهیهگ له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی [1358]دا، قه‌رار بوو، ئه‌نجومه‌نه ئیسلامییه‌کان وه‌ک ئه‌هرۆمی سه‌ره‌تایی به‌کار بێنن. له‌ژێر ئاڵوگۆڕی نادروستی سیستمی زانستگەیی و ئینقلابی فه‌رهه‌نگی، هه‌وڵی گێره‌شێوێنی و به خاک و خوێن کێشانی زانستگەکان درا هه‌تا هه‌نگاوه‌کانی پیلانه‌کانی دوایی خۆش بکه‌ن. له‌و ڕێگایه‌دا، هه‌وڵی ئه‌نجامدانی پیلانی جۆراوجۆری کۆنه‌په‌رستانه‌یان دا.(5)
د. ئایه‌ت له قسه‌کانی نێو کاسێتدا، ده‌ڵێ: «ئێستا مامۆستاکانی غه‌یره‌موسوڵمان ده‌بێ پاکسازی بکرێن. ئێمه مامۆستای غه‌یره ئیسلامیمان ناوێ، بچن له شوێنێکی دیکه کارێ بکه‌ن. به‌هیچ شێوه ئیزن به کۆمۆنیسته‌کان نادرێ. ده‌مێنێته‌وه موجاهیده‌کان که عینوانی ئیسلامیان هه‌یه. ئه‌وانیش به‌کرده‌وه پێشیان ده‌گیرێ و ئیزنیان پێ نادرێ ئیسلامی به‌و جۆره‌یان بوێ. زانستگاکان ده‌بێ دابخرێن و به‌رنامه‌کانی داهاتوو،کردوه‌کانی خه‌ڵکی له به‌ستێنی ئیدئۆلۆژی و ئیسلامی کردندا، ده‌چێته پێشێ. ئه‌وه چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌که‌یه.(٦)
سەرچاوەکان
1ــ مجاهد شمارە 19 ، 25 دی، ص 10.
2ــ مروری بر پیشینه‌ی 8 دور انتخابات ریاست جمهوری در ایران (رئیس جمهور نافرجام، روزنامهی ایران، شماره 3133، یکشنبه 25 اردیبهشت 1384).
3ــ انتخابات ریاست جمهوری اول و هفتم در وبگاه روزنامهی ایران – شماره 2147، دوشنبه 20 خرداد 1381.
4ــ مجاهد، شمارهی 20، سەشنبە 2 بهمن 1358.
5ــ مجاهد، شماره 49، شنبه 6 اردیبهشت 1359، ص2.
6ــ مجاهد شمارەی 9 سال اول شنبە،21 خرداد 1359
لە ژمارەی ٧٣٠ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)