حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆککۆماری ئێران که ڕێژیمه‌که‌ی له ئێستادا پتر له هه‌ر کاتێک ته‌نگانه‌ی هاتووه‌تێ، له په‌له‌قاژه‌کانی بۆ ڕزگارکردنی حوکمه‌ته‌که‌یان سه‌ردانی ئورووپای کرد. ڕووحانی له‌و سه‌فه‌ره‌یدا سه‌ردانی سویسی کرد و له گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌رێکیشی له ئوتریش هه‌ڵێنا و له هه‌ر دوو ئه‌و وڵاته ئورووپاییهدا فه‌ڕشی سووری بۆ ڕاخرا.
ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی ڕووحانی و ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێی کرا، جاریکی دیکه‌ش سیاسه‌تی هه‌ڵکردنی ئورووپا له‌گه‌ڵ ئێرانی برده ژێر پرسیار، ته‌نانه‌ت له نێوخۆی ئورووپاشدا ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌رز کرده‌وه که ڕه‌خنه‌ی توندیان له سیاسه‌تی “دیالۆگی ڕه‌خنه‌گرانه”ی ئورووپا له هه‌مبه‌ر ئێران هه‌یه. ئه‌وان ده‌ڵێن ئاخۆ ئورووپا ده‌بێ چوار ده‌یه‌ی دیکه‌ش چاوه‌ڕوان بێ هه‌تا کۆماری ئیسلامی له واز له سیاسه‌تی تێرۆر بهێنێ و ڕێز بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی دابنێ؟!
ڕۆژنامه‌ی “بیلد” له ئه‌ڵمان یه‌ک له‌وانه که ده‌ڵێ ئورووپا مافی ئه‌وه‌ی نییه فه‌ڕشی سوور بۆ بکوژان و تێرۆرستان ڕابخا. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه نوسیویه‌تی له ئێستادا ئورووپا بۆخۆی به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵێک قه‌یرانی وه‌ک کۆڕه‌وی کۆچبه‌ران بۆته‌وه که هه‌ر ئه‌وه خۆی به‌رهه‌می سیاسه‌تی قه‌یرانخوڵقێنی و هه‌نارده‌کردنی تێرۆریسمی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانه له ناوچه‌دا.
ڕۆژنامه‌ی “بیلد” ئه‌وه‌ی وه‌بیر کاربه‌ده‌ستانی ئوتریش و سویس هێناوه‌ته‌وه که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ماکه‌ی تێرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تییه که سامانی گشتیی وڵاته‌که‌ی له دروستکردنی میلیشیا و گرووپه تێرۆریستییه‌کاندا خه‌رج ده‌کا و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیدا شه‌ڕی به وه‌کاله‌تیان پێده‌کا. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه لیستێک له کرده‌وه تێرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئورووپای بیر هێناوه‌ته‌وه و باسی له تێرۆری دژبه‌رانی ڕێژیم له ده‌یه‌ی 80 و 90ی له نێو دڵی ئورووپادا کردوه و ڕوو به سه‌دری ئه‌عزه‌می ئوتریش نوسیویه‌تی: ئه‌و جه‌نابه‌ی ئێوه فه‌ڕشی سوورتان بۆ ڕاخستووه هه‌ر ئه‌وانه‌ن که دۆینێ له ڤییه‌ن عه‌بدوڕه‌حمان قاسملوو و، له بێرلین سادق شه‌ڕه‌فکه‌ندی؛ دوو رێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانیان له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیان تێرۆر کرد، ئێوه چۆن ئه‌وانه‌تان بیرچۆته‌وه؟
نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته له درێژه‌دا باسی خودی حه‌سه‌ن ڕووحانیی کردوه و نوسیویه‌تی: میوانه خاوهنشکۆکهی ئێوه بۆخۆی ساڵانێکی زۆر سه‌رۆکی شوڕای ئه‌منیه‌تی میللیی وڵاته‌که‌ی بووه و له داڕشتن و بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌موو پیلانه تێرۆریستییه‌کاندا ده‌ستی بووه.
ڕۆژنامه‌ی “بیلد” دوایه هاتووه‌ته سه‌ر باسی قه‌یرانی کۆچبه‌ران له ئورووپا و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر نه‌خشی تێکده‌رانه‌ی ئێران له شه‌ڕی سووریه نه‌بوایه، ئه‌م شه‌ڕه ئه‌وه‌نده درێژ نه‌ده‌بۆوه و ئه‌و قه‌یرانه به‌و شێوه‌یه به‌رۆکی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی نه‌ده‌گرت به جۆرێک له نیزیک به نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته، واته سه‌رووی 11 میلیۆن که‌س له خه‌ڵکی سووریه به‌شاڵاو ڕوو له ئورووپا بکه‌ن. ئه‌و ڕێژیمه له ئه‌فغانستانیش هاوکاریی په‌روه‌رده‌ی هێزه‌کانی تالیبان ده‌کا بۆوه‌ی چاکتر شه‌ڕی ناتۆ بکه‌ن و پتر له هێزه‌کانی ناتۆ بکوژن؛ که‌چی ئێوه به‌ره‌وپیلی ئه‌و شاقه‌ل شۆڕه ده‌چن و له ئامێزی ده‌گرن.
ڕۆژنامه‌ی بیلد له به‌شێکی دیکه‌ی نووسینه‌که‌یدا باسی ئه‌وه‌ی کردووه که خه‌ڵکی ئێرانیش لایه‌نێکی دیکه‌ی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ن. خه‌ڵکی ئێران له حوکمه‌ته‌که‌یان ناڕازین و له دژی ڕاپه‌ڕیون و خوێن ده‌ده‌ن، بۆ سه‌رکه‌وتنیش پێویستییان به پشتیوانیی ئورووپا هه‌یه. نووسه‌ری ئه‌م وتاره ده‌ڵێ ئێوه به‌جێی پێشوازی له پیاوێک که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌ودا رێکۆردی ئێعدامه‌کان شکا، ده‌بوا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دژبه‌ری ئه‌و ڕێژیمه دانیشتبان. ده‌بوا له به‌ره‌ی خه‌ڵکی ناڕازی بان، چونکی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه که بایه‌خ به به‌هاکانی ئورووپا ده‌دا، نه‌ک ڕێژیم. خه‌ڵک ژیانی ئاشتییانه و دوور له توندوتیژی و شه‌ڕی ده‌وێ، به‌ڵام ڕێژیمه‌که‌یان به میلیارد دۆلار خه‌رجی میلیشیا تێرۆریستییه‌کان ده‌کا که ئه‌منیه‌ت و ئارامییان له خه‌ڵکی دنیا هه‌ڵگرتووه، که‌چی ئورووپا پشتی له خه‌ڵک کردوه و باوه‌شی بۆ حوکمه‌ته تێرۆریسته‌که کردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی “بیلد” له به‌شی کۆتایی نووسینه‌که‌دا تیشکی خستووه‌ته سه‌ر “به‌رجام” و ده‌ڵێ: ئه‌م رێککه‌وتنه و نیزیکیی ئورووپا له‌گه‌ڵ ئێران هیچ ده‌روویه‌کی ڕوونی بۆ هیواداربوون به گۆڕانکارییه‌کان نه‌کرده‌وه، بگره پێچه‌وانه هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆکان و گه‌ڕانه‌وه دۆلاره‌کان بۆ ئێران ڕێژیمی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ر دوژمنکاری و سیاسه‌ته‌کانی پێشووی سوورتر و شێلگیرتر کرد. ئورووپا ده‌بێ به خۆیدا بێته‌وه و له خۆی بپرسێ که 40 ساڵ سیاسه‌تی “دیالۆگی ڕه‌خنه‌گرانه” چیی له کۆماری ئیسلامی‌دا گۆڕیوه که ده‌تانه‌وێ 4 ده‌یه‌ی دیکه‌ش هه‌ر به ته‌مای بن و له دووی بده‌ن؟
“بیلد” له کۆتاییدا ده‌نووسێ: کاتی ئه‌وه هاتووه که هه‌موو ئه‌و هاوکێشانه گۆڕانکارییان تێدا بکرێ و هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندنی به‌ها و بایه‌خه مرۆییه‌کان و پشتیوانی له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بدرێ.