بزووتنه‌وه‌ی فیمینیزم ئێستا بۆته هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی که به شێوه‌یه‌کی نوێ له سه‌رانسه‌ری دونیادا هاتۆته گۆڕێ، به‌ڵام له ئورووپا له سه‌ده‌کانی 16 و 17دا سه‌ری هه‌ڵداوه. بزووتنه‌وه‌ی فێمینیستی له کۆتایییه‌کانی ده‌یه‌ی 60 و سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی 70ی زایینییه‌وه له ئورووپادا پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێ و مودێڕنه‌وه، دوای بزووتنه‌وه‌ی سوسیالیستی، گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه‌یه که ئێستا ناتوانرێ نکۆڵیی لێ بکرێ، چونکه هه‌موو قاڕه‌کانی جیهانی داگرتووه.
فێمینیزم له نێو چه‌پدا له دایک بووه و له وڵاتانی سه‌نعه‌تی و پیشه‌سازیی پێشکه‌وتووی ڕۆژئاوادا سه‌ری هه‌ڵداوه. ئێستا فێمینیزم له هه‌موو وڵاتانی ڕۆژئاواییدا به‌ڕه‌سمی ناسراوه و هێزیکه که به‌رنامه و پڕۆژه‌ی خۆی هه‌یه و له ئورووپا بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌ره‌و پێشی ده‌با.
فێمینیزم له ڕوژئاوا سێ شه‌پۆلی بڕیوه، بواره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی فێمینیزم له ڕوژئاوا، بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ده‌یه‌کانی1960 و1970، خه‌بات له مه‌یدانی چالاکییه‌کاندا فێمینیزم له وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ره‌به‌ره تووشی ئاڵوگۆڕی مه‌نفی و موسبه‌ت هاتووه، لق و پۆپی جۆراوجۆری لێ بۆته‌وه. هه‌ر ئه‌و جیابوونه‌وانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یارانی له‌به‌رامبه‌ریدا ڕاوه‌ستن و هه‌ڵوێست بگرن. ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی بزانن فێمینیزم چیه و مانا و واتاکه‌ی به هه‌ڵه گوتراوه و زیاتر به واتای ژن سالاری لێک دراوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت زۆرینه‌ی جۆره‌کانی فێمینیزم له ڕۆژئاوا شێلگیرانه سه‌رتاسه‌ری نیزامی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ته‌کان و سه‌رمایه‌داریی جیهانییان خستۆته ژێرپرسیار، پرسه‌کانیان هه‌م تایبه‌ته به یه‌ک وڵات و هه‌م هاوکاتیش جیهانبینی جیهانگیرییه‌کی فراوانی تێدایه.(1)
فێمینیزم له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
فیمینیزم له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست لە ئێستادا دیاردەیەکی ناسراوه، به‌ڵام به پێچه‌وانه لێک دراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی بزانن چیه، مانا و واتاکه‌ی به هه‌ڵه شیکراوه‌ته‌وه و زیاتر به واتای ژنسالاری لێک دراوه‌ته‌وه تا به‌م شێوه‌یه پیاوان هان بده‌ن پێشی پێ بگرن و له به‌رامبه‌ریدا ڕاوه‌ستن و دژکرده‌وه نیشان بده‌ن. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هێندێک له ڕووناکبیران و رێکخراوه سیاسی یه پێشکه‌وتووه‌کان و به تایبه‌تی ژنه تێکۆشه‌ره ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به جۆرێک ویستوویانه له‌و باره‌وه هه‌نگاو هه‌ڵ بگرنه‌وه و فێمینیزم به‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگێنن که هه‌یه. ئه‌وه جێگای دڵخۆشییه و بۆ ئه‌وه ده‌بێ پێشوازیی لێ بکرێ.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی قووڵ و هه‌مه لایه‌نه له فێمینیزم بکۆڵدرێته‌وه، نه ماناکه‌ی ئه‌وه‌یه که له به‌رامبه‌ر پیاودا ڕاوه‌ستێ و نه دیارده‌یه‌کی سه‌یر و دزێویشه که کۆمه‌ڵ نه‌توانێ ته‌حه‌مولی بکا، به‌ڵکوو جووڵانه‌وه‌یه‌کی پێشکه‌وتنخوازانه‌یه که بۆ دێموکڕاتیزهکردن و به‌ئینسانیکردنی پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تێ ده‌کۆشێ(2). یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کانی فێمینیسته‌کان، ئاڵوگۆڕ پێکهێنان له زمان و ئه‌ده‌بیاتی پیاوانه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی دایه، وه‌ک ئه‌وه که چیدیکه پیاو هه‌میشه وه‌ک قاره‌مانی مه‌یدان و وه‌ک ڕزگاریده‌ری مرۆڤ و یان مرۆڤێکی به‌هێز ناو نه‌برێ. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش فیمینیسته‌کانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌و سووکایه‌تی پێکردنه به ژن و تاقه‌سوار نیشاندانی پیاو و بوونیان له مه‌یداندا له‌قه‌ڵه‌مدان، له‌قاو ده‌ده‌ن. ژن ده‌بێ وه‌ک هه‌یه، بناسێنرێ نەک زەعیف و دەستەوەستان.
فێمینیزم له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه هێرشی توندی کراوه‌ته سه‌ر و به پێی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ هه‌وراز و نشێوی زۆر ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه.
ئه‌و شته‌ی فێمینیزم له بۆچوونه سیاسییه‌کانی دیکه جودا ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه که هه‌ر بۆچوونێک به‌رهه‌می قازانجی هاوبه‌شی چینایه‌تی بووه، هه‌موو مه‌کته‌به سیاسییه‌کان له‌لایه‌ن چینی تایبه‌ت به خۆی پشتیوانیی لێ کراوه، به‌ڵام بۆ فێمینیزم مه‌سه‌له‌که‌ی جیاوازه، چونکه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌موو ژنان ده‌گرێته‌وه له هه‌ر چینێک و به هه‌ر مه‌رام و مهسلهکێک بن، یانی ژنی کرێکار له په‌نا ژنی سه‌رمایه‌دار، ژنی مووچه‌خۆر له په‌نا ژنی کابان، یا له‌هه‌ر مه‌زهه‌بێک بێ ده‌توانێ لایه‌نگری ئه‌م مه‌کته‌به بێ، چونکه له ژن بوون دا هاوبه‌شن(3).
زۆر له ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست فێمینیزمیان وه‌ک هه‌یه قبووڵ کردوه، دیاره ئه‌وانه‌ی میثاقهکانی مافی مرۆڤیان به لاوه پڕبایه‌خه و پێیان وایه ده‌بێ له سه‌ر مرۆڤ چ ژن و چ پیاو ته‌تبیق بکرێ. زۆر ژنی دیکه هه‌ن که نه‌ته‌نیا فێمینیزمیان قبووڵ نیه، به‌ڵکوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان بکرێ، له‌به‌رامبه‌ریدا ڕاده‌وه‌ستن و پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که به هیچ شێوه‌یه‌ک زاراوه‌ی فێمینیزم بمێنێ و پێیان کفره که باس له‌و مه‌سه‌له بکه‌ن، پێیان وایه کولتووری ژنسالاری له کۆمه‌ڵدا ده‌کاته باو و ده‌چێته شه‌ڕی پیاو و له به‌رامبه‌ریدا ڕاده‌وه‌ستێ و مه‌به‌ستی خۆی ده‌سه‌لمێنێ.
زۆر له ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هاتوونه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که مه‌سه‌له‌ی ژن مه‌سه‌له‌یه‌کی جیهانییه و بۆ مافی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان خه‌بات ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئەوە که بچینه ژێر ڕکێف و ده‌سه‌ڵات و بۆچوونه‌کانی ڕۆژئاوا دژایه‌تیی ده‌که‌ن(4).
ئه‌و ژنانه ده‌ڵێن: ژنانی ڕۆژئاوایی هه‌لومه‌رجی ئابووری، فه‌رهه‌نگی، سیاسی و ده‌روونیی ژنانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌ست پێ ناکه‌ن و خه‌ریکی دابه‌زاندنی فێمینیزمی ڕۆژئاوایی له وڵاتانی ئیسلامی دان.
ژنی ڕۆژئاوایی فێمینیزمی تاقی کردۆته‌وه، یانی له ڕاستیدا پڕۆسه‌ی فێمینیزمیان به ئه‌نجام گه‌یاندوه و ناتوانین بیکه‌ین به چاره‌سه‌رێک بۆ هه‌موو ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست. له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌کی دنیا جۆره فێمینیزمێکی ناوچه‌یی هه‌یه. «دیاره ژنانی ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌زموونی ژنانی ڕۆژئاوایی بێ نیاز نین، به تایبه‌تی له باره‌ی فێمینیزمه ئیسلامییه‌که‌ی که جێگای خۆی نه‌گرتووه وه‌ک ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان یا وه‌ک تاڵیبان. کاتێکی ته‌فسیرێک که تاڵیبان یان توندڕه‌وه‌کان له ئیسلام ده‌یکه‌ن، له ڕاستیدا بتوانین قسه له مافی ژن بکه‌ین یا ئه‌و ته‌فسیره سوننه‌تییه کۆنانه‌ی که له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌ن، بێنینه‌وه.
فێمینیزم له کوردستان
هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێ کرا، فێمینیزم جیهانی بووه و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و ئه‌و وڵاتانه‌ی مه‌زهه‌ب حاکمه و قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کا، زۆر مه‌تره‌حه و کوردستانیش یه‌کێک له ناوچه‌کانی جیهانی سێهه‌مه. له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 90ی زایینی‌دا فێمینیزم بۆ خەڵک نه‌ناسراو و نامۆ بوو، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشناش بووبێ، باسکردن له فێمینیزم تابۆ بوو. تاک و ته‌را قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی ژن له کوردستاندا به‌رچاو ده‌که‌وتن که له باره‌ی کێشه‌کانی خۆیان ده‌دوان، به‌ڵام زیاتر به نهێنی بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌وڵیان ده‌دا و نموونه‌شی، بوونیان به ئه‌ندام له حیزبه سیاسییه‌کاندا بوو. «به‌ڵام ئێستا بیری فێمینیزم له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا بڕه‌وی په‌یدا کردوه، ئه‌گه‌ر به دروستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێ، ده‌توانێ ڕۆڵێکی بگۆڕی له کۆمه‌ڵدا هه‌بێ.»(6)
له قۆناغی به‌ر له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1991دا ڕۆڵی ژنی کورد له زۆر بواردا به‌رچاو نه‌بوو، نه له بواری سیاسی و نه له بواری ئابووری و فه‌رهه‌نگیشه‌وه، به‌ڵام له دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌ی ژنی کورد به‌ده‌ستی هێناوه، جێگای شانازییه. ڕاسته که هێشتا له ئاستی خواسته گه‌وره‌کانی ژناندا نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رچاو ده‌که‌وێ له به‌رهه‌می قه‌ڵه‌م و هه‌وڵ و تێکۆشانی ژناندا زۆر بایه‌خداره و ده‌کرێ له داهاتوودا حیسابیان له سه‌ر بکرێ. ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی که له ترسان نووکیان کول ببوو، له دوای ڕاپه‌ڕین ده‌رکه‌وتن و له هه‌وڵی به‌رده‌وام دان بۆ داهێنان و ڕێنوێنی و رێنیشانده‌ریی ژنان. ئه‌و کۆسپانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای ژناندا هه‌یه و گه‌لێک جار لابردنیان ده‌بنه هۆی گیان ئه‌ستاندن له ژنان، ئه‌وه‌ش مێژوویه‌کی زۆر دوور و درێژی هه‌یه، که وایه به سووک و ئاسانی بێ ئه‌وه‌ی قوربانی نه‌ده‌ی، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ناتوانرێ پاشماوه‌ی ئه‌و بیره دواکه‌وتووانه‌یه کە له مێشکی زۆر له خه‌ڵکدا ماوه‌ته‌وه و وه‌ک داب و نه‌ریتی لێ هاتووه، لاببرێ. دیاره لابردنی ئه‌م داب و نه‌ریته دزێوانه زۆر دژوار نیه، به‌مه‌رجێک شتێکت که لابرد، شتێکی باشتر و به قازانجتر له جێگاکه‌ی دابنێی، ده‌نا هیچ له کێشه‌کان ناگۆڕدرێ.
له ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابردوودا له سه‌ر کێشه‌ی ژن به هه‌زاران وتار نووسراوە و به سه‌دان کۆڕ و کۆبوونه‌وه و سێمینار گیراوە و گیروگرفت و مه‌سه‌له‌کانی ژنانیان تێدا باس کردوە. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به هه‌وڵ و کۆششی زۆر له ژنانی تێکۆشه‌ری کوردستانی باشوور دوو بڕیاری زۆر گرینگ له کوردستان ده‌رچوون و کاتی خۆی له گۆڤار و ڕۆژنامه ڕه‌سمییه‌کاندا چاپ و بڵاوکرانه‌وه و ته‌بلیغاتێکی زۆریان پێوه‌کرا. ئه‌وانه‌ش بڕیاره‌کانی ژماره 59 و ژماره 62 بوون که به گوێره‌ی بڕیاری 59 بکوژانی ژنان وه‌ک تاوانبار له مه‌حکه‌مه‌کاندا دادگایی ده‌کرێن. دیاره ئه‌وه وه‌ک ته‌عدیلێکه که له یاسای عێراقدا کراوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه زۆر ئاسانکاری و ڕێنوێنیی بکوژانی ژن ده‌کا که ئه‌گه‌ر تاوانێکی له‌م چه‌شنه له ژێر بیانووی نامووسپه‌رستی و ده‌مارگرژیی مه‌زهه‌بیدا بکرێ، حه‌تمه‌ن سزای پێویستی بۆ دیاری ده‌کرێ. بڕیاری ژماره 62 که ئه‌وه‌ش دژی دیارده‌ی فره ژنییه. ئه‌و بڕیاره‌ش بووه هۆی ئه‌وه که پیاوان به‌بێ هۆ نه‌توانن بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌ستی خۆبه‌زلزانییان په‌نا به‌رنه به‌ر پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژنانی دیکه.
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ فێمینیزم چه‌نده چۆته ناخی کۆمه‌ڵی کورده‌واری و ژنان چۆن ئاوا بێپه‌روا له هه‌ستی کۆنه‌په‌رستی، به‌حه‌ق دیفاع له کێشه ڕه‌واکانیان ده‌که‌ن و ده‌یسه‌لمێنن که ته‌نیا جیاوازیی فیزیکی ده‌توانێ له به‌رامبه‌ره‌که‌ی جیای بکاته‌وه، ئه‌گینا له بواری ئیستیعداد و چالاکییه‌وه ناتوانین جیاوازی به‌دی بکه‌ین.
په‌راوێزه‌کان:
1ــ کتێبی «ناکۆکییه‌کانی نێو سیاسه‌ت»، نووسینی «ماریا ڤیێدت هویه‌ر» و «سیسیلیا ئوسه«، وه‌رگێڕانی بۆ کوردی، ڕێبوار ڕه‌شید
2ــ گۆڤاری «تیشک «، ژماره 2
3ــ گۆڤاری «آرش» ، ژماره 34
4ــ فصلنامه «زن»، ژماره 9
5ــ هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
6ــ وتووێژی «که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د» له‌گه‌ڵ گۆڤاری «ژنان» ، ژماره 1
لە ژمارەی ٧٢٩ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)