هه‌ڵویستی موجاهیدینی خه‌ڵق له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌لانی ماف پێشێلکراوی نافارس له ئێران‌دا، له‌گه‌ڵ کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئیسلامی جیاوازیی هه‌بوو. ئه‌و ڕێکخراوهیە له گه‌ڵاڵه‌یه‌کی پێشنیاری لەمەڕ چارەسەری شووڕایی مه‌سه‌له‌ی کوردستاندا، نووسیبووی: «به‌گشتی مه‌سه‌له‌ی کوردستان هیچ رێگەحهلێکی نیزامیی نییه. ڕێگه‌چاره‌ی شۆڕشگێڕی و خه‌ڵکی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی چاره‌نووس و ئیداره‌کردنی کاروباری نێوخۆیی ئه‌وان له‌چوارچێوه‌ی ته‌واویه‌تیی خاکی وڵات‌دا به‌دی دێ. (١)
موجاهیدین، له نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵه له ڕێکه‌وتی ٢٨/٥/١٧ بۆ ئا. خومەینی، ڕێبەری شۆڕش نووسیبوویان: گرینگ‌ترین مه‌سه‌له‌ی ئێستای گۆڕه‌پانی سیاسیی وڵات مه‌سه‌له‌ی میلییه‌ته‌کان و ناوچه‌کانی کوردستان، گونبه‌د، بلووچستان و خوزستانه، که به‌داخه‌وه تا ئێستا به‌رپرسایه‌تییه‌کی ئه‌وتۆمان له دامه‌زراوه‌کانی پێڕاگه‌یشتن به‌و مه‌سه‌لانه‌دا، نه‌دیتووه. دوور نییه که به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌رته‌ش کارەساتێکی میللی و شه‌ڕی نێوخۆیی سه‌رهه‌ڵداته‌وه. له حاڵێکدا، به شایەتیی ته‌واوی مێژوو، ئەو مه‌سه‌لانه هیچ کات به زۆره‌ملی و ده‌ستێوەردانی نیزامی و به خوێنڕێژی چاره‌سه‌ر ناکرێن. هه‌روه‌ها، کام ئه‌رته‌ش له کاتی خوێنڕشتن و کۆشتاری خه‌ڵکی مەدەنیدا، ده‌توانێ مه‌شرووعییه‌تی هه‌بێ؟ ئه‌گه‌ر به ڕوانگه‌یه‌کی ڕاسته‌قینانه، خه‌ڵکی، شۆڕشگێڕی و ئیسلامی چاو له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کان بکه‌ین؛ گیروگرفته‌کان، ده‌توانن بێ که‌مترین ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌رته‌ش و هێزه زۆره‌ملییه‌کان، چارەسەر بکرێن. (٢)
جگە لەو هەڵوێستە باشەی موجاهیدین، له به‌رنامه‌ی به‌ربژێریی سه‌رکۆماریی ئاغای ڕهجهویشدا، خاڵی 5 تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌کان لە ئێران‌دا بوو. ئەو مه‌سه‌له، یەکێک لە بەشە هەرە گرینگه‌کانی پێکهاته‌ی جوغرافیای سیاسی و کۆمەڵایەتی و شوێنی کێشە و ململانێکانە. بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و کێشه بنهڕهتییانە و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ریان له ڕێگای ئاشتی و وتووێژ به مافی بهرانبهرەوە، ئیمکانی پێکه‌وه ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی گه‌لانی به‌رایی لە ئێران زۆر دژوار ده‌بێ.
به‌گشتی ئه‌و 10 خاڵه‌ی لە به‌رنامه‌ی به‌ربژێریی ڕه‌جه‌وی بۆ هه‌ڵبژاردنی به سه‌رکۆماریی دیاری کرابوون، ئه‌گه‌ر ئیزنی پێ درابا و به‌کرده‌وه کاری پێکرابا، ئێستا ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، ئیمکانی سیستێمکی سەرکەتووی دێموکڕاسی و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لانی ماف پێشێلکراوی نافارسی له مێژووی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا، تۆمار ده‌کرد. ئه‌و ١٠ خاڵه بریتی بوون له:
١- شووڕاکانی خه‌ڵقی.
٢- یه‌کگرتوویی دژی ئیمپریالیستی ته‌واوی خەڵق.
٣- سه‌ربه‌خۆیی، ته‌واییه‌تی خاک و ده‌سه‌ڵاتی گەل.
٤- ئازادی ته‌واوی ئه‌حزاب، بیروبڕواکان، چاپه‌مه‌نی.
٥- مافی میلییه‌ته‌کان.
٦- ئه‌رته‌شی ٢٠ میلیۆنیی خەڵق.
٧- یه‌کسانیی ژن و پیاو.
٨- یه‌کسانیی ئیسلامی، تهشهییۆع و ته‌سه‌نوون.
٩- عەرز بۆ وه‌رزێڕ، کار بۆ کرێکار.
١٠- خانوو، بێهداشت، خوێندن بۆ هه‌مووان.(٣)
پشتیوانیی کورده‌کان له به‌رنامه‌ی ئاغای ڕه‌جه‌وی
ئه‌و به‌رنامه‌یه، پشتیوانیی گه‌لانی ئێرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. گه‌لی کورد و تێکۆشه‌ره‌کانی، به‌تایبه‌تی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی کورد ـــ که پێکهاتبوو له مامۆستا شێخ عێزه‌دین حوسێنی، سه‌رۆک؛ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (ئێران) وەک وته‌بێژ؛ ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمه‌ڵه) و ڕێکخراوی چریکه فیداییه‌کانی خه‌ڵقی ئێران (لقی کوردستان) وەک ئه‌ندام، پشتیوانی‌یان له کاندیداتۆڕیی مه‌سعوود ڕه‌جه‌وی و به‌رنامه‌که‌ی کرد. پشتیوانییه‌کان به‌م جۆره له بڵاوکراوه‌ی موجاهیددا، ڕه‌نگیان دابۆوه.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کان، ئاغای شێخ عیزه‌دین حوسێنی له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌یفونیدا، ڕایگه‌یاندوه که: «له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریدا، به‌شداریی ده‌کا و دەنگ به مه‌سعوود ڕه‌جه‌وی، کاندیدای رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵک ده‌دا. ناوبراو پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که به‌سه‌رنجدان به به‌رنامه‌ی سه‌رکۆماری که له‌لایه‌ن سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی ٢٦ مادده‌یی بۆ کوردستان، که نیشانه‌ی گرینگی‌پێدانی تایبه‌تیی به داخوازییه‌کانی گه‌لی کوردە؛ هه‌روه‌ها، به‌رگریی له ئازادییە تاکه‌که‌سی و گشتییه‌کان له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا؛ به‌رنامه‌ی مه‌سعوود ڕه‌جه‌وی جێی سه‌رنجی خه‌ڵکی کورد و په‌سندی زۆربەی ئه‌وان ده‌بێ.
ڕاگه‌یاندراوی ژماره ٩ی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی کورد
هاووڵاتیانی تێکۆشه‌ر!
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کورد!
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی کورد، به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نێ که، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریدا، به‌شداریی ده‌کا و دەنگ به ئاغای مه‌سعوود ڕه‌جه‌وی، به‌ربژێری ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران ده‌دا. ئه‌و به‌شدارییه له‌به‌ر بوونی لایه‌نی ئه‌رێنی له به‌رنامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانە؛ بۆ وێنه پێداگریی سەبارەت به خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی و دیفاع له ئازادیه دێموکڕاتیکه‌کان و به تایبه‌تی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٦ مادده‌یی و خودموختاری کوردستان، وەک بناخه‌یه‌کی گونجاو بۆ وتووێژ.
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی کورد داوا له خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان و سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌کا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، چالاکانه به‌شداری بکه‌ن و دەنگ به ئاغای مه‌سعوود ڕه‌جه‌وی، کاندیدای سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران بده‌ن.
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکی کورد
٢١/١٠/١٣٥٨
فاتیحی شێخولئیسلامی ٢٦٨٤- ٠٤٤٢١
ڕوانگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لەسەر هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری
هاووڵاتییه به‌ڕێزه‌کان!
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان!
هه‌روه‌ک ئاگادارن، یه‌که‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئێران له ڕۆژی پێنجه‌می ڕێبه‌ندانی ١٣٥٨ی هەتاوی، له سه‌رانسه‌ری وڵاتد به‌ڕێوه ده‌چێ. له‌وباره‌وه به پێویستی ده‌زانین، له ئێستاوه بیروڕای خۆمان، به ئاگاداریێ هه‌موو گه‌لانی ئێران بگه‌یه‌نین.
به سه‌رنجدان به رابردووی تێکۆشانی دژی ئیمپریالیستی، میللی و دێموکڕاتیکی ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران و به له‌به‌رچاوگرتنی که‌سایه‌تیی به‌ربژێری ئه‌و سازمانه، برای بەڕێز مه‌سعوود ره‌جه‌وی و به‌رنامه‌یه‌کی که له‌لایه‌ن ئهويووي ڕاگه‌یاندراوه؛ به‌تایبه‌تی ئاماژی ڕاشکاوانه به مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لانی ئێران و قبووڵكڕذةی گه‌ڵاڵه‌ی ٢٦ ماده‌یی خودموختاری هه‌ئیه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی کورد، وويك بنه‌مایه‌ک بۆ وتووێژ به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌چاره‌ی نیهایی مه‌سه‌له‌ی کوردستان؛ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، داوا له هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگر و دۆستانی خۆی له کوردستان و هه‌موو ناوچه‌کانی وڵات ده‌کا، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریدا به‌شداری بکه‌ن و دەنگ به کاندیدای سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران، مه‌سعوودی ڕه‌جه‌وی بده‌ن.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران (٤)
سەرچاوەکان
1و 2ـــ مجاهد شماره 7، ص 1، 20 مرداد 1358.
3- مجاهد شماره 18، 18دی ١٣٥٨ص 12.
4- مجاهد شماره 19، 25 دی، ص 10.
لە ژمارەی ٧٢٩ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)