ئەگەر بمانه‌وێ لە مێژووی چەکە شیمیایییەکان بکۆڵینەوە دەبێ بڵێین کە بەکارهێنانی ئەو ئه‌و جۆرە لە چەک مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە، بەڵام ئەوەی لە سەردەمی ئێستادا ئێمە وەک چەکی شیمیایی دەیانناسین و لە ڕێزی چەکەکانی کوشتاری بەکۆمەڵ دایاندەنێین مێژووی بەکارهێنانیان دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی یەکەمی جیهانی. لە ماوەی چوارساڵ شەڕدا بە پێی ئامارەکان نزیک بە 120هەزار تۆن مەوادی شیمیایی لەبەرەکانی شەڕدا بەکار هاتوە کە بۆتە هۆی کوژران‌و برینداربوونی یەک میلیون و سێسەدهەزار کەس.
بەهۆی کاریگەریی تۆقێنەرو ماڵوێرانکەری چەکی شیمیایی لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی دەوڵەتەکانی ئەوکات هاتنە سەر ئەو باوەڕە کە دەبێ پەیماننامەیەک ئیمزا بکەن کە بەکارهێنانی چەکی شیمیایی قەدەغە بکرێ‌و ئەو هەوڵو تێکۆشانە پرۆتۆکوڵی ١٩٢٥ی ژنیڤی لێکەوتەوە.
پرۆتۆکۆلی ژنێڤ ١٩٢٥ تایبەتە بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی گازی سەممیو خنکێنەر لە شەڕەکانداو چاوەدێری بەسەر بازرگانی نێونەتەوەیی چەکوچۆلو تەقەمەنی لە ئەستۆیە.
پرۆتۆکۆلی ژنێڤ یەکەمینو گرنگترین ڕێکەوتننامەی نێونەتەوەیییە لە پێوەندی لەگەڵ چەکی شیمیایی‌و میکرۆبیدا. بە واتایەکی دیکه ئەو پرۆتۆکولە یەکەم بەڵگەنامەی نێونەتەوەیییە کە چاوەدێری بەسەر چەکە میکرۆبییەکاندا دەکاو هەر لەو پرۆتۆکۆڵەدا گرنگیی تایبەت دراوە بە چەکی شیمیایی چونکە چەکی شیمیایی لە مەیدانی شەڕەکاندا زیاتر لە چەکی میکرۆبی بەکارهاتوە چونکە بەرهەمهێنانی چەکی شیمیایی بۆ دەوڵەتەکان ئاسانترو هەرزانترە لە چەکی میکرۆبی.
لە پێشەکی پرۆتۆکۆڵەکەدا هاتوە:
«بەکاربردنی گازە خنکێنەرەکان، سەممی یان گازەکانی دیکەو تەواوی ئەو کەرەسە و شلەمەنییانەی وەک ئەو گازە خنکێنەرانەن، لەلایەن دنیای پێشکه‌وتوو مەحکووم کراوه». بە پێی پرۆتۆکولەکە دەوڵەتەکانی ئەندام دەبێ بەو دوو خاڵەی خوارەوە پابەند بن:
– قەبووڵکردن، ناساندن‌و پابەندی بەقەدەغەکردنی کەڵکوەرگرتن لە کەرەسەی شەڕی «بیولۆژیک»، گازە سەممی و خنکێنەرەکانو ……»
– هاندانی ئەو وڵاتانەکە نەبوون بە ئەندام لە پرۆتوکوڵەکەدا بۆ ئەوەی ببن بە ئەندام. پرۆتوکوڵی ساڵی ١٩٢٥ی ژنێڤ لەگەڵ ئەوەی توانی پێشگیریی قانوونی لە بەکارهێنانی چەکی شیمیایی پێک بێنێ، بەڵام توانا‌و هێزی نەبوو کە پێشگیری لە بەرهەمهاتن و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە چەکانە لە پانتای تۆپی زەویدا بکا. هەربۆیە دروست کردن‌و ئەنبارکردنی چەکی شیمیایی بۆ دەوڵەتەکان هیچ بەربەستێکی قانوونیی لە پێشدا نەبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش کومەڵگای جیهانی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەدا سەرقاڵی ئەوە بووە کە پابەندییەکی زیاتر بۆ دەوڵەتەکان دروست بکا کە هەم نەتوانن چەکی شیماییو میکروبی بەرهەم بێنن‌و هەم نەتوانن لە مەیدانەکانی شەڕدا کەڵکی لێوەربگرن. هەر بەو مەبەستە ساڵی ١٩٩٢ لە کۆنفرانسی داماڵینی چەکدا لە ژنێڤ، ڕەشنووسی گەڵاڵەی کۆنواسیونی پێشگیری چەکە شیمیایییەکان ئامادە کراو پێشکەش بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا کە کۆری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی خۆی لە دیسامبری ساڵی١٩٩٢دا بە کۆی دەنگ پەسندی کرد‌و لە ماوەیەکی کەمدا ڕادەی ئەندامەکانی گەیشتە ١٦٠ وڵات.
ئەو پێشەکییە کورتە بۆ ئەوە بوو کە بزانین کۆمەڵگای جیهانی کە ئێمەی تێدا دەژیین چەندە بە دەست چەکی شیمیایییەوە ناڵاندوویەتیو نزیک بە ٧٥ ساڵە بە نووسینی پرۆتۆکولو دروستکردنی رێکخراوو سازمان دەیەوێ دەوڵەتەکان پابەند بکا لە کاتی شەڕو پێکداداندا لەو جۆرە چەکە کەڵک وەرنەگرن‌و بەتایبەتی بە دژی خەڵکی بێتاوانو بێ دیفاع لە شار‌و گوندەکان بەکار نەهێنرێ. بەڵام لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵگای جیهانی تەواوی ئەو پابەندییانەی دروست کردوەو دەوڵەتەکان خۆیان ژێر پرۆتوکوڵو پەیماننامەکان ئیمزا دەکەن لە کاتی شەڕدا هەرخۆشیانن ئەو پابەندییە ژێر پێ دەنێن. ئەوەتا لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕی عێراق – ئێران‌دا بە دەیان جار لە چەکی شیمیایی لەبەرەکانی شەڕو بە دژی خەڵکی بێ‌تاوان کەڵک وەرگیراوەو ئەوە لە حاڵێکدا بووە کە هەم ئێران‌و هەم عێراق ژێر پرۆتوکوڵی ١٩٢٥ی ژنێڤیان ئیمزا کردوە. دیارە زۆرترین رادەی چەکی شیمیایی حکوومەتی عێراق بەکاری هێناوە کە بێجگە لە بەرەکانی شەڕ بە دژی خەڵکی بێتاوانو بێ‌دیفاع بەکاری بردوە، کە بەرچاوترینیان بۆمبارانی شاری هەڵەبجە لە باشووری کوردستان‌و شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
لە رۆژی ٧/٤/٦٦ (١٩٨٧) شاری سەردەشت بەهۆی شەش فرۆکەی شەڕکەری عێراقی کە هەڵگری بۆمبی شیمیایی بوون بۆمباران کراو کوژراو‌و بریندارێکی زۆری لێکەوتەوە. بەپێی بەڵگەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رادەی ٥٠٠٠ کەسو بە پێی راپۆرتی حکوومەتی ئێران رادەی ٨٠٢٥ کەس کوژراو و بریندار بوون‌و بەو شێوەیە سەردەشت دەبێتە یەکەمین شار کە بۆتە قوربانیی چەکی شیمیایی دوای هیروشیما و ناگازاکی ژاپۆن کە بە چەکی ناو‌کی وێران کران.
لەو ماوەیەدا ئەوە پرسیار بووە کە بۆچی حکوومەتی بەعسی عێراق شاری سەردەشتی بۆمبارانی شیمیایی کرد؟ وەڵامی ئەو پرسیارە دەبێ لە نێوەڕۆکی ئەو حکوومەتەدا بە دوایدا بگەڕێین. لەلایەک حکوومەتی بەعسی عێراق خۆی دەسەڵاتێکی سەرەڕۆ و پێشێلکەری مافی مرۆڤ بوو‌و دژایەتییەکی توندی لەگەڵ مافەکانی گەلی کورد هەبووو لە هەموو شێواز‌و چەکێک کەڵکی وەردەگرت بۆ سەرکوتی خەڵکی کوردستان و لەلایەکی دیکەش حکوومەتی بەعس زۆر چالاکانە بە دوای پیادەکردنی رێککەوتننامەی ئەلجەزایردا بوو،و دەیەویست لە هەردوو دیوی سنوور بەقووڵایی ٢٠ کیلومیتر بە پێی ڕێککەوتننامەکە چۆل بکرێ‌و کەسی تێدا نەژی. لێرەدا پێویستە ئیشارە بە چەند لایەنێکی دیکە بکەین کە هۆکار بوون بۆ بۆمبارانی شیمیایی سەردەشت و ناوچەکانی دیکەی کوردستان کە کەوتوونەتە سەرسنووری ئێران – عێراق. لەو نێوەدا دەسەڵاتدارانی نیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له شیمیابارانی سه‌رده‌شتدا کەمتر لە حکوومەتی عێراق خەتابار نین. ئه‌گه‌ر عێراق ده‌ستپێکه‌ری شه‌ڕه‌که بوو ڕێبه‌رانی نیزامی ئیسلامیی ئێران درێژه‌ده‌ری شه‌ڕه‌که بوون‌و بۆ ئه‌وه له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ر بکه‌ون له هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌کی ماددی‌و مه‌عنه‌وی له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕدا که‌ڵکیان وه‌رگرتوه‌و باکیان له تێداچوونو ئاوارەبوون‌و ماڵوێرانیی خه‌ڵکی بێ‌تاوان نه‌بووه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که چاوێک به ڕۆژئهژمێرهکانی سه‌رده‌می شه‌ڕ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شتدا بگێڕین که به چه‌ندین جار که‌وتۆته به‌ر په‌لاماری تۆپخانه‌ی شیمیایی‌و بۆمباران. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم گه‌ڵاڵه‌و پلانێکی ئه‌وتۆیان ئاماده نه‌کردبوو که لانی که‌م له کاتی بۆمبارانی شیمیاییدا تا راده‌یه‌ک پێشگیری له دانی ته‌له‌فاتی قورسی گیانی بکرێ.
جێگای خۆیه‌تی سه‌رنج بده‌ینه چه‌ند خاڵێک که ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه چووبان له‌وانه بوو ته‌له‌فاتی شاری سه‌رده‌شت زۆر زۆر که‌متر له‌و ئامارانه بووایه که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێکرا.
الف: نه‌بوونی زانیاریی خه‌ڵکی سهردهشتو ناوچه‌که له سه‌ر چه‌کی شیمیایی، له‌و حاڵه‌ته‌دا که ده‌ته‌قێته‌وه ده‌بێ چۆن بزانن که ئه‌وه بومب یان گولـله‌ی شیمیایییه.
ب: نه‌بوونی ئاموزش پیۆیست بۆ خەڵک که له‌و کاته‌دا که ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی چه‌کی شیمیایی ده‌بێ چ بکهینو چۆن خۆیان‌و خه‌ڵکی دیکه رزگاربکه‌ن.
ج: له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له بواری نیزامی‌دا که سه‌رده‌شت له کاتی شه‌ری ئێران – عیراقدا هه‌مووکاتێک له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بۆمباراندایه، چونکه به‌شێکی زۆری ئەو فڕۆکە شه‌ڕکه‌رانه‌ی به مەبه‌ستی بۆمبارانی شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران سنووریان ده‌به‌زاندو ده‌هاتنه نێو خاکی ئێران، زۆربه‌ی جاران نه‌یانده‌توانی بومبهکانیان له شوێنی مه‌به‌ست بخه‌نه خواره‌وه هه‌ر بۆیە لە کاتی گهڕانەوهدا بومبەکانیان له سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کان که سه‌رده‌شتیش یه‌کیک لەوان بوو به‌تاڵ ده‌کردەوە.
د- نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی‌و پێڕاگەیشتنی خێرا بە بریندارەکان. چونکە بە قسەی تەنیا دوکتوری تایبەت بە مواد شیمیایی «دکتر حسن سقطفروش» ناوەندی فریاکەوتنی شیمیایی لە 15 کیلومیتریی شاری سەردەشت لە شوێنێک بە ناوی «هەوارسێمان» دامەزرابووو تەواوی دەرمانەکانو کەرەسەی ناسینەوەو حەمامی سەحرایی و فریاکەوتنی خێرای بریندارانی شیمیایی لەوێ دامەزرابوونو ئەوە لە حاڵێکدایە که دوکتوری ناوبراو هه‌ر بۆخۆی دەڵێ «کاتێک خەڵکمان ئاگادار کردەوە ٢٠ دەقیقە لە بۆمبارانی شیمیایی تێپەڕ ببوو. کە ئەوە تەنیا ئاگادارکردنەوەی خەڵک بووەو بۆ بە هاوارگەیشتنیان بەلانی کەم نزیک بە یەک سەعاتی خایاندوەو ئەوە ماوه‌یه‌کی یەکجار زۆرە بۆ بڵاوبوونەوەی گازی شیمیایی‌و زۆربوونی تەلەفاتی ئینسانی. هەربۆیە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو تاوانەدا شەریکەو خەتای گەورەی لەسەر شانە.
لە کۆتاییدا سەری کرنۆش دادەنوێنم بۆ هەموو ئەو براو خوشکانە کە بە ناحەق کەوتنە بەر پەلاماری چەکی شیمیایی‌و گیانیان لە دەست دا، یان بە نەخۆشیو نەقوستانی ئێستاش درێژە بە ژیان دەدەن. هیواخوازم قەت جارێکی دیکە گەلی کورد لە هیچ شوێنێکی کوردستان تووشی کارەساتی وا نەبێ