له‌و ماوه‌یه‌دا بابه‌تی ئازاری جینسیی و ده‌ستدرێژیی جینسی بۆ سه‌ر منداڵان له ئێران جارێکی دی بووه مانشێتی هه‌واڵ و باسی گه‌رمی میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
هێشتا بابه‌تی ده‌ستدرێژیی سه‌عید تووسی، وانه‌بێژی قورئان و مه‌دداحی خۆشه‌ویستی خامنه‌یی بۆ سه‌ر چه‌ند منداڵێک که هاتبوونه لای قورئانیان فێر بکا، و وه‌لانانی په‌روه‌نده‌که‌ی له ده‌زگای قه‌زایی له سه‌ر زاران بوو که سه‌ره‌تا هه‌واڵی ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر کیژۆڵه‌یه‌کی په‌ناخوازی ئه‌فغانی له خومه‌ینی شاری ئیسفه‌هان بڵاو بوویه‌وه و پاشان ڕووداوی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵان له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندیی «معین» له تاران و دەستدرێژی بە کۆمەڵ بۆ سەر ژنان لە ئێرانشەهر له هه‌ڵڵا درا.
«به‌هاره«ی کێژۆڵه‌ی ئه‌فغان سێهه‌مین کچی ئه‌فغانه که له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ده‌بنه قوربانیی ده‌ستدرێژی. له‌شی نیوه‌مردووی به‌هاره دوای ئه‌وه‌ی له‌کاتی یاریی مندالانه‌دا له‌لایه‌ن سێ پیاوی زه‌لامه‌وه ده‌ڕفێندرێ و ده‌ستدرێژیی ده‌کرێته سه‌ر، چه‌ند سه‌عات دوای ڕووداوه‌که له که‌لاوه‌یه‌کدا دۆزرایه‌وه.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران هێشتا شۆکی ئه‌و ڕووداوه به‌ری نه‌دابوو که هه‌واڵی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ک له قوتابییانی خوێندگه‌ی «معین» بڵاوبۆوه و ئه‌وه‌نده زوو کارتێکه‌ریی خۆی دانا که خامنه‌یی و ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس و ده‌زگای قه‌زایی هێنایه سه‌ر خه‌ت. بڕیار درا حه‌ددی شه‌رعی له سه‌ر که‌س یان که‌سانی تاوانبار جێبه‌جێ بکرێ، ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی «معین» که ده‌سبه‌سه‌ره و ئه‌و سێ پیاوه‌ش که ده‌ستدرێژییان کردووه‌ته سه‌ر به‌هاره هێشتا نه‌گیراون. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌و ڕووداوانه بۆ ئه‌وه‌نده له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا ڕوو ده‌ده‌ن؟ حه‌ددی شه‌رعی چۆن ده‌توانێ چاره‌سه‌ر بێ بۆ کاردانه‌وه به‌و تڕاژیدییه و بنه‌بڕکردنی؟ سه‌یر ئه‌ویه هه‌موو کاربه‌ده‌ستانی ئێران باس له پێویستیی فێرکردنی منداڵان له بواری پاراستن و خۆپارێزییان له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کانی ئازاردانی جینسی ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆشیانن که پێش به‌م کاره ده‌گرن. هه‌ر ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش بوو که به گه‌له‌کۆمه به‌ڵگه‌نامه‌ی 2030ی یونێسکۆیان ڕه‌ت کرده‌وه. ئێستاش دوای لهههڵڵادرانی ئه‌م ڕووداوانه جارێ به‌ر له هه‌ر چاره‌سه‌رێک له هه‌وڵی ئه‌وه دان ئه‌وانه‌ی ڕووداوه‌که‌یان ئاشکرا کردوه سزا بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی دی ته‌مبێ بن و جاری دیکه نه‌چن په‌رده له‌و جینایه‌تانه هه‌ڵده‌نه‌وه! په‌رده‌پۆش کردنی جینایه‌ته‌کان له‌ولا بوه‌ستێ، هێشتا کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران له شۆکی ده‌ستدرێژییه‌که‌ی سه‌عید تووسی بۆ سه‌ر منداڵه فێرخوازه‌کانی قورئاندا بوو که په‌روه‌نده‌که‌ی به‌هۆی فه‌رمانی ڕێبه‌ری! دیزه‌به‌ده‌رخۆنه کرا.
حاڵه‌ته‌کانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵان له ئێران زۆرن، زۆرتر له‌و هه‌واڵ و ئاماره ڕه‌سمییانه‌ی بڵاو ده‌کرێنه‌وه، زۆر له‌و ئاماره‌ش که توێژه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی به نموونه ده‌یهێننه‌وه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که ئه‌م دیارده‌یه شاراوه‌یه، که‌متر سه‌رنجی میدیا و بیروڕای گشتیی ده‌چێته سه‌ر، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ناوی ئه‌و دیارده‌یه‌دا تڕاژیدییهک ڕوو بدا و کارتێکه‌ریی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه هه‌بێ.
قانوونه‌کانی ئێران بۆ پاراستنی مافی منداڵان هه‌م نوقسانن هه‌م ناکارامه. یه‌که‌م پڕۆژه‌یاسای پاراستنی مافه‌کانی منداڵان ساڵی 1381 و چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ک دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند کرا. ئه‌و پڕۆژه یاسایه هینده نوقسان و ناکارامه بوو که 7 ساڵ دواتر ده‌زگای قه‌زایی خۆی بیهه‌وێ لایحهیهک بداته مه‌جلیس و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئه‌م لایحه‌یه نیزیک به 10 ساڵه دراوه‌ته مه‌جلیس، که‌چی هێشتا نه‌خراوه‌ته به‌رچاوی نوێنه‌رانی مه‌جلیس و لای لێ نه‌کراوه‌ته‌وه. لایحهیهک که زۆر له کارناسان و چالاکانی مه‌ده‌نی پێیان وایه له ئه‌گه‌ری پهسهندکرانیدا که‌مێک له کێشه‌کانی منداڵان له‌سه‌ر شانیان سووک ده‌بێ و چه‌ند هه‌نگاوێک له مافه‌کانیان نیزیک ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو شتێک نیه؛ چونکی کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی ڕوانین بۆ ئه‌و دیارده‌یه و پێناسهکردنیهتی.
کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له قانوونه‌کانی ئێران‌دا ئه‌وه‌یه که پێناسه‌یه‌کی ورد و ڕوون له توندوتیژی دژی منداڵان و ئازاردان و ده‌ستدرێژیی جینسی بۆ سه‌ر منداڵان له قانوونه‌کاندا نه‌کراوه و به‌و پێیه‌ش سزایه‌ک بۆ بکه‌رانی ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه و له‌مپه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌و ناڕوون مانه‌وه‌یه‌ش «شه‌رع»ه که به‌ربه‌ستی په‌سندکران و جێبه‌جێبوونی قانوونه مه‌ده‌نییه‌کانه.
له حکومه‌تێکدا که هه‌موو قانوونه‌کان به پێودانگی بنه‌ما و بڕیاره ئیسلامییه‌کانه و ڕێگه به شووکردنی کچانی ته‌مه‌ن 9 ساڵ ده‌دا و، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که په‌روه‌رده‌ی ویشکی ئایینی له کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگیدا ڕه‌گاژۆی کردوه؛ سروشتییه که هه‌میشه به‌ستێن بۆ وه‌ها کاره‌ساتێک خۆش و له‌بار بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قانوونه‌کانی ئێران که له سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌یه‌ک له ئایین داڕێژراون، نه‌ک کۆسپ و ڕێگر نیه له‌به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژیی جینسیدا، بگره خۆی بوارخوڵقێن و بهستێنسازی ئه‌و دۆخه‌یه.
ڕاسته دیارده‌ی «ئازاری جینسیی منداڵان» دیارده‌یه‌کی جیهانییه، به‌ڵام جیاوازی و جۆراوجۆریی فه‌رهه‌نگی و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی وڵاتان کاریگه‌ریی له سه‌ر چه‌ندی و چۆنیی ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه. له کۆمه‌ڵگه نه‌ریتی و پاشکه‌وتووه‌کاندا به‌هۆی نه‌بوونی په‌روه‌رده و فێرکردنی سه‌رده‌میانه له بنه‌ماڵه و خوێندنگه‌دا، سه‌ره‌ڕای سزای قورس بۆ ئه‌و تاوانگه‌له، به‌ڵام تاوانی ئازاری جینسیی منداڵان به شاراوه و له ئاستێکی به‌ربڵاودا له کۆمه‌ڵگه‌دا ڕوو ده‌دا.
سروشتییه چه‌ندی کۆمه‌ڵگه له بواری فێرکاری و په‌روه‌رده‌وه کراوه‌تر و سه‌رده‌میانه‌تر و گه‌شه‌سه‌ندووتر بێ، ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌م جۆره تاوان و دیارده‌یه که‌متر ده‌بێ و له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌شدا که به‌هۆی هه‌ژاریی فیکری و فێرکاری و به‌هۆی سیاسه‌تی ئیدۆلۆژیکی ده‌سه‌ڵات ئه‌و بابه‌ته تابۆ بێ و که‌متر قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێ و له نیزامی په‌روره‌ده‌یی خێزان و خوێندنگه‌دا جێی بۆ کرابێته‌وه، شاراوهمانهوهی و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتره.
له کۆماری ئیسلامی‌دا سێکسوالیته و کۆنتڕۆڵکردنی ئامرازێکی گرینگی به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه و حوکمه‌تی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی تێ ده‌کۆشێ له ڕێگه‌ی سه‌رکوتی مه‌یلی جینسی و تابۆکردنی ئه‌و بابه‌ته شکۆی سیاسیی خۆی بپارێزێ. له حوکمهتێکیشدا که دژایه‌تیی فه‌لسه‌فی و وجوودیی له‌گه‌ڵ ژن و مافه‌کانی هه‌یه و هیچ گرنگییه‌کیش به مافی منداڵان نادا، خۆی هۆکاری ئه‌م دۆخه تڕاژیدیکهیه. گۆڕینی ئه‌و دۆخه‌ش ته‌نیا له گره‌وی گۆڕینی قانوونه‌کانی وڵات و بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه دایه که ئه‌ویش به واتای نه‌مانی کۆماری ئیسلامی و ته‌نیا له گۆڕینی ئه‌م ڕێژیمه‌دا دێته دی.
لە ژمارەی ٧٢٨ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)