• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆبوونەوەی ترامپ_کیم دەتوانێ زانیاریی سەرەکی لەبارەی بەرنامەی ناوکیی ئێران ئاشکرا بکا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/06/22
جۆری بابەت: روانینی دەرەکی

واشینگتۆن تایمز – دان بۆیلان
بە گوێرەی توێژەرێکی بەناوبانگی ئێران، ڕێبەرایەتیی تووندئاژۆی ئێران دەڕوانێتە کۆبوونەوە مێژووییەکەی نێوان سەرۆک کۆمار دۆناڵد ترامپ و ڕێبەری کۆرەی باکوور کیم یونگ ئون لە سەنگاپور تا نیشانەکانی پێدانی زانیاری له لایەن پیونگ یانگ بە واشینگتۆن لە بارەی مامەڵەکانی لەگەڵ تاران بدۆزێتەوە.
چاوپێکەوتنی ئاغای ترامپ و ئاغای کیم، کە تەوەرەکەی داوای ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کۆرەی باکوورە کە دەبێ بە شەفافی و بێگەڕانەوە دوورگەی کۆرە لە چەکی ئەتۆمیی ڕاماڵێ، لە کاتێکدایە کە تەنیا مانگێک پێشتر ئاغای ترامپ لە ڕێککەوتنی ناوەکیی لەگەڵ ئێران، کە بەرنامەی ناوەکیی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر سووککردنی ئابلۆقەکان سنووردار کرد، هاتەدەر.
ڕۆژی دووشەممە کاربەدەستانی ئێران ئەگەری سەرکەوتنی وتووێژەکانیان ڕەت کردەوە و هٶشدارییان دایە پیونگ یانگ کە بەرامبەر بە بەڵێنییەکانی واشینگتۆن به تهواوی به گومان بێ.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، بەهرام قاسمی لە تاران گوتی «لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕەفتار، هەڵوێست و مەبەستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، ئێمە زۆر بەگومانین و بە ڕەشبینییەکی زۆرەوە دەڕوانینە ئاکارەکانی.»
بەڵام، لە شەڕەدندووکە هەمیشەییەکان بەولاوە ڕێبەرایەتیی ئێران بە پەرۆشەوە دەڕوانێ که ئاخۆ واشینگتۆن و کۆرەی باکوور دەگەنە چ جۆرە ڕێککەوتنێک. جگە لەمە بە گوێرەی عەلی ئالفۆنێ، هاوکارێکی پایەبەرزی ناوەندی ئەنجومەنی ئاتلانتیکی ڕەفیق حەریری بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناڤین، [ئێران] لە نیشانەکانی ئامادەیی پیونگ یانگ «بۆ دانی زانیاریی بە واشینگتۆن لە بارەی مامەڵەکانی لەگەڵ تاران» دەکۆڵێتەوە.
ئاغای ئالفۆنێ کە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندییە مەدەنی و سەربازییهکانی ئێران، بە جەختکردنی تایبەتی لەسەر سپای پاسداران دەگرێتەوە، لەم دواییانەدا وتارێکی لە گۆڤاری «عەڕەب ویکلی»دا بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا دەڵێ ئامریکا بە پێشنیاری واشینگتۆن بە کۆرەی باکوور»ی بەکردەوە خاوەن هێزی ئەتۆمیی»، بەخشینی پرێستیژە لە ڕێگای چاوپێکەوتن لە بەرزترین ئاستی سیاسی، لە کاتێکدا کە ئێرانی «دەوڵەتێکی لە لێواری وەدەستهێنانی هێزی ئەتۆمیی» بە جێهێشتنی ڕێککەوتنەکە وەلانا.
ئەو نووسی «بە واتایەکی دیکە، واشینگتۆن لەگەڵ خاوەن هێزی ئەتۆمی بە ڕێزەوە هەڵسوکەوت دەکا بەڵام بێڕێزیی بەوانە دەکا کە بەدوای هێزی ئەتۆمییەوەن.»
ئەو ئەمەشی زیاد کرد کە، ئەمە دوو پرسی سەرەکی دەورووژێنێ: ١) ئاخۆ ڕێبەرایەتیی ئێران توانای وەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی هەیە بۆ ئەوەی کە بگاتە ڕیزی کۆرەی باکوور؟ ٢) ئەگەر پیونگ یانگ لەگەڵ واشینگتۆن ڕێک بکەوێ، لە سەر تاران سازش دەکا؟
ئاغای ئالفۆنێ دەنووسێ کە ئاغای ترامپ و وەزیری کاروباری دەرەوە مایک پۆمپێۆ پێداگرییان کردووە کە تاران دەبێ چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئاشکرا بکا. بە گوێرەی بۆچوونهکانی ئاغای ئالفۆنێ، کۆرەی باکوور دەتوانێ زانیاریی بەرچاو لە بارەی ئەم چالاکییانە بداتە بەردەست، بە تایبەتیی لە بارەی پەیوەندییەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی لەگەڵ پیونگ یانگ.
لە بیرەوەرییەکانیدا ئاغای ڕەفسەنجانی بە ئاشکرا باسی کڕینی چەکوچۆڵ و مووشەک لە کۆرەی باکوور لە ماوەی شەڕی ئێران_عێراق (٨٨-١٩٨٠) دەکا. بەڵام زانیارییەکان لە بارەی کۆرەی باکوور لە نەوەدەکانی زایینیدا، «لێڵترە»؛ ئەگەرچی ئاغای ڕەفسەنجانی باسی بانگکردنی مەجید عەبباسپور، کە ئەو کات ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران لە بواری پیشەسازییەکانی شیمیایی، بیۆلۆژیکی، ڕادیۆلۆژیکی و ئەتۆمیی بوو بۆ کڕینی «کەرەستەی خاوی تایبەتی» و «لێزانیی تەکنیکی» دیارینەکراو لە کۆرەی باکوور لە بەرامبەر دابین کردنی نەوت بۆ پیونگ یانگ دەکا.
سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران بە ئاشکرا نیگەرانیی خۆی لە بارەی ئەوە دەربڕیوە کە «کەرەستە خاوە تایبەتیەکە» لە لایەن هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە ئاشکرا بکرێ، بەڵام دوایە خۆشحالی لەڕاددەبەدەری خۆی لە بارەی گەیشتنی سەرکەوتووانەی دەربڕیوە چونکە هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان پاپۆڕێکی هەڵەیان لە کۆرەی باکوورەوە خستبوو ژێر چاودێریی.
ئاغای ئالفۆنێ دەنووسێ: «ئەگەر لە بەرامبەر خزمەتەکانی واشینگتۆن، کۆرەی باکوور نێوەرۆکی مامەڵەکانی تاران لە نەوەدەکاندا ئاشکرا بکەن، بەڕیوەبەرایەتیی ترامپ بۆ سەلماندنی خولیا و ویستە ئەتۆمییەکانی ئێران کەڵکی لێوەردەگرێ.»
ئەو ئەوەش زیاد دەکا، «هەڵبەت، ئەمە بەستراوەتەوە بە ئاکامی کۆبوونەوەی سەنگاپور.»
لە ژمارەی ٧٢٨ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

روانینی دەرەکی

حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ دادگایی دەکرێ

ڕێکەوتی 2021-07-27
ئەدەب

بۆ دوكتور قاسملووی شه‌هید

ڕێکەوتی 2021-07-14
روانینی دەرەکی

خەباتی نوێی چەکداری

ڕێکەوتی 2021-03-18

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist