• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی وەک کارتێک، قازانج لە گیرفانی کێ دایە؟

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/06/12
جۆری بابەت: سیاسی

یەکێک لەو خاڵانەی کە ئامریکا سەبارەت بە “چۆنیەتیی رووبەرووبوونەوەی کۆشکی سپی لەگەڵ ئێران” باسی دەکا، بریتییە لە “هاوکاری و پشتیوانیکردن لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێران”ی. دوای هاتنە دەریی دۆناڵد ترامپ لە بەرجام، بەرپرسانی ئامریکایی چەند جارێک هاوکات لەگەڵ ئیدیعای “پشتیوانیکردنیان لە خەڵکی ئێران، باسیان لەوەیش کردوە کە هاوکاریی بەرەی ئێرانییەکانی دژبەری نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن.”
ئەم ئیدیعایە کە بریتی بێ کە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و بزووتنەوەی مافخوازانەی ئەم خەڵکە و هەروەها هاوکاریکردنی ئۆپۆزیسیۆن، بە نیسبەت ئامریکاییەکانەوە شتێکی تازە نیە. لانیکەم لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا، واتە لە سەردەمی سەرکۆماریی بیل کلینتۆنەوە تا ئێستا، هەر چوار سەرکۆمارەکە هەرکات باسیان لە ڕووبەرووبوونەوەیان لەگەڵ ئێران کردبێ، یەکێک لە ڕێکارەکانیان مەترەحکردنی ئەم ڕێکارە بووە. بەڵام ئەوەی لێرەدا پێویستە ڕاشکاوانە باسی لێوە بکرێ، ئاکامی ئەم ئیدیعایانەیە کە لەگەڵ ئەوەیکە ناکرێ بڵێین شتێکی ئەوتۆی بەدوادا نەهاتووە، بەڵام حەق وایە بپرسین خێرەکەی لە گیرفانی کام لایەن دایە؟
لە کۆتاییەکانی دەورەی یەکەمی سەرکۆماریی باراک ئۆبامادا کە هەوڵەکان بە چڕی لە گەڵ ئورووپاییەکان بە مەبەستی هەوڵدان بۆ دەستپێڕانەگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکی لە ئارادا بوو، ئامریکاییەکان هەوڵێکی زۆریان ‌دا کە ئێران ناچار بە هاتن بۆ سەر وتوێژ بکەن. تەنانەت بە یارمەتیی سیستەمی سایبێریی ئیسرائیل لە عەمەلیاتێکی بەتەواوەتی نهێنیدا ڕیسکێکی گەورە و پڕتێچوویان تاقی کردوە. سی.ئای.ئەی بە هاوکاریی ئیسرائیلییەکان توانییان نفووز بکەنە نێو بنکەی ناوکیی نەتەنز و بە کۆنترۆڵکردنی دەزگای چاودێریی ئۆپراتۆرەکانی ئەم نیرووگایە، دەستیان بەهەزاران سانتریفووژ ڕابگا بە مەبەستی لەکارخستن و پاسیڤ کردنیان کە لە کۆتاییدا بە هۆی هەڵەیەکی ئیسرائیلییەکانەوە، تەنیا چەند سەد دەزگایەک پاسیڤ کران. لەم پێوەندییەدا بەرپرسێکی ئامریکایی ئەم عەمەلیاتە دواتر ئاشکرای کرد کە؛ “ئامانجی ئێمە لەو کارە تەنیا ئەوە بوو کە ئێرانییەکان ناچار بکەین، بێنە سەر مێزی وتوێژ، کە دواتر هێنامانن!”
لە پێوەندی لە گەڵ ئیدیعای ئامریکاییەکان بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیی دەرەوەی وڵاتیش، دەقیقەن دەبێ هەمان خوێندنەوەی بۆ قاییل بین. بەرپرسێکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی کاتی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ هۆکارەکانی ناچاربوونی ئێران بۆ هاتنە سەر مێزی وتووێژ لە گەڵ گرووپی ١+٥ دوای ئاماژەدان بە فشاری گەمارە ئابوورییەکان و هەڕەشە سایبێرییەکان بۆ سەر نەتەنز، ڕایگەیاند کە؛ “هەوڵەکانی ئامریکا و ئورووپا بۆ دەرهێنانی موجاهدینی خەڵک لە لیستی ڕەشی تێرۆر ئێرانییەکانی هێنایە سەر ئەو باوەڕەی کە، دەبێ (نەرمشی قارەمانانە) لە خۆیان نیشان بدەن”. کەواتە ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کارتێکی کاریگەرە بە دەست ئامریکا و دەوڵەتانی دیکەوە.
بەڵام ئەوەی لێرەدا جێی سەرنجە ئەوەیە کە خودی ئۆپۆزیسیۆن لە کوێی ئەم کارتبوونەی دایە؟ ئەم کارتبوونەوەی سوود بە گیرفانی کێ دەگەیەنێ؟ ئایا دەتوانێ هاوکات لە گەڵ ئەوەیکە کارتێکی بەهێز بێ بۆ فشارخستنە سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و دابیکردنی بەرژەوەندیی لایەنە پێوەندیدارەن، سوودێک بۆ خۆی هەڵکڕێنێ و تەنیا کارتێکی کایە پێکردن نەبێت؟ ئەوەی تا ئێستا لەم پێوەندییەدا ڕووی داوە ئەو واقعیەتەیە کە تەنیا کارت بووە و قازانجی لە گیرفانی بەرانبەرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و، هێندێک جاریش لە گیرفانی خودی رێژیمدا بووە. کە زۆر جاریش بە نەرمی نواندنی ئێران بەرانبەر بە ئیرادەی دەوڵەتانی زلهێز و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، ئەم کارتە نەتەنیا سوودی بۆخۆی نەبووە، بەڵکوو هەوڵی پەراوێزخرانیشی دراوە.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist