هەر لە سەرەتای هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامییەوە هەر جارناجارێك هیوا بەوە كە هێزیكی دەرەكی دێ و كوتایی بە دەسەڵاتی ئەو ڕێژیمە دێنێ و لەكۆڵ گەلانی ئێرانی دەكاتەوە، سەری هەڵ داوە و ئەم چاوەڕوانییە هەر هاتووە و درێژەی بووە. ئەم هیوایە لە نێو خەڵك و تەنانەت بەشێکی زۆری ئوپوزیسیونی ڕێژیمیش شوێنی خۆی داناوە و تا ڕادەیەک پاڵدانەوە و چاوەڕوانیی ئەوانی بە دوادا هاتووە.
ئێستا و لە دوای هەڵوێستی نوێی ئەمریکا بە دژی ئێران و هاتنەدەرێ لە بەرجام جارێکی دیکە ئەو هیوا و چاوەڕوانییە كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ڕێگەی نیزامییەوە كوتایی بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێینن، لە نێو زۆر کەس و لایەندا هەڵەسوونی هێناوەتەوە. تەنانەت کار گەیوەتە ئەو جێیەی کە نەک هەر بە شتێکی حەتمییان داناوە، بەڵکوو کات و زەمەنیشی بۆ دیاری دەکەن.
ڕەنگبێ ئەمریكا و هەم زۆر وڵاتی دژبەری ئێران هەبن کە پێیان خۆشبێ ئەگەر گونجابا یەکجێ کۆتایی بە تەمەنی كۆماری ئیسلامیی شەڕخۆاز و قەیرانخوڵقێن بێینن، بەڵام وەک تا ئێستا دەیبینین ئاوا بە ئاسانی ئەو ئامانجەیان نایەتە دی و بە کردەوە لە مەبەستەیان دوورن. لێرەدا دژبەرانی ڕێژیم لەو هەلومەرجەدا دەبێ لە خۆیان بپرسن کە ئاخۆ کۆماری ئیسلامی تووشی شەڕ و لێکدان لەگەڵ وڵاتێکی بیانی دەبێ یان نا؟ شەڕێکی ئاوا ئەگەر ڕوو بدا چەندە پەل و پۆ داوێ و چەندە لە ئامانجی کۆتایی کە ڕووخانی ڕێژیم بێ نێزیک دەبێتەوە؟ بۆ ئەوەی بزانین ئایا سێبەری شەڕێکی ئاوا دەکشێتە سەر ئێران دەبێ بزانین کە داوای سەرەکیی جیددیترین دژبەری ئێران کە ئێستا ئەمریکایە و هاوپەیمانەکانی دوایەی لەو وڵاتە چیە؟
لایەنی بەرامبەری ئێران سێ داوای سەرەکییان هەیە. یەکەم؛ ئێران لە هەموو چالاکییە ئەتومییەکانی داببڕێ، بە جۆرێک کە بۆ هیچ کەس جێی هیچ شک و گومانێک نەهێڵێتەوە. دووهەم؛ کۆتایی بە بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەکە دوورهاوێژەکانی بالستیکی بێنێ و ئەو مووشەکانەش کە هەیەتی لە کاریان بخا. سێهەم؛ سیاسەتی ناردنەدەرەوەی شۆڕش وەلانێ و لە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچە بکشێتەوە و کۆتایی بە پشتیوانیی لە تێرۆریسمی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی لە میلیشیا چەکدارە توندڕەوەکانی ناوچە بێنێ.
ئەو سێ مەرجە یان ئەو سێ داوایە ویستی سەرەکی و داوای بنەڕەتیی ئەمریکایە لە ئێران و گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کاتێ دەگاتە شەڕ و لێکدان کە ئێران ئەو مەرجانە پشتگوێ بخا و لەولاش ئەمریکا لەسەر پێداگرییەکەی سوور بێ.
لە یەکەم گریمانەدا ئەگەر ئێران مل بادا و وەڵامی دڵخوازی ئەمریکا بە مەرجەکانی نەداتەوە، ناکۆکی و به‌ربه‌ره‌کانیی دوولایه‌ن په‌ره ده‌گرێ و بگره تا شه‌ڕ و پێکدادانیش لە دەرەوەی سنورەكانی ئێران بڕوا، بەڵام ئەو پێكدادانە بەمانای شەڕە تەواو عەیارەكە نیە. لەو فازە بە دوواوە هەڵسوكەوت و لێبڕاویی ئەمریكا و هاوپیمانەكانی دژی ئێران ده‌رده‌که‌ون که ئاخۆ شه‌ڕ ڕوو ده‌دا یان ئاقاره‌که به‌ره‌و سازان و ڕێککه‌وتن ده‌به‌ن.
لێره‌دا دوو گریمانه هه‌یه: ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانان له سه‌ر داواکانیان سوور بن و له ئێرانی ڕوون بکه‌نه‌وه که یان شه‌ڕ ملدان بۆ مه‌رجه‌کانیان. ئه‌من پێموایه له‌و قۆناغه‌دا ئێران مل بۆ مه‌رجه‌کان، ڕاکێشێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌سه‌ر داوای خۆیان سوور نه‌بن و هه‌مدیسان قسه و ئیدیعای بێ کرده‌یان بێ، ئێرانیش پشووی دێته‌وه سه‌رخۆ و درێژه به گه‌مه‌کەی خۆی ده‌دا. به کورتی ئێران ئه‌گه‌ر بزانێ مه‌ترسیی شه‌ڕێکی حه‌تمیی له سه‌ره، بۆ هه‌موو مه‌رجه‌کانی ئه‌مریکا که‌وی ده‌بێ و خۆی له شه‌ڕ ده‌پارێزێ و هۆکاره‌کانیش چه‌ند شتن:
کاربه‌ده‌ستانی ئێستای ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می سه‌ره‌تای شۆڕشی ئیسلامی زۆر گۆڕاون و له فه‌زای ڕادیکالیسمی ئه‌و سه‌رده‌م دوور که‌وتوونه‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیم ئێستا ئیدی ئه‌و عونسووره فیداییه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێڕاق و دوای شۆڕش نین و ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن کۆمپانیا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانن و له‌و ئیده‌ئالانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م دابڕاون. ئه‌وان له ئێستادا هه‌موو ئابووریی وڵاتیان له پاوان دایه و ژیانی شاهانەیان هەیە و له‌و دۆخه‌دا نایه‌ن خۆیان تووشی شه‌ڕێک بکه‌ن و ستاتوی ئێستایان بخه‌نه سه‌ر قوماری دۆڕان و بردنه‌وه.
جیا له‌وه ئه‌وان زۆر باش دەزانن كە زۆرینەی خەڵكی ئێران تا سەرئیسكان له ده‌سه‌ڵات بێزارن و چاوەڕێی دەرفەتێكن تا ڕق و بێزاریی خۆیان بەو ڕێژیمە بڕێژن و كوتایی بە تەمەنی بێنن. فاكتیكی دیكە كە لەو پێوەندییەدا زۆر گرینگە ئەویش تەوازونی هێز و قودرەتی نیزامیی لایەنەكانە. کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم دەگەڵ ئه‌وه‌ی ڕوو بە دەرەوە وا ده‌نوێنن كە بەهێزن، بەڵام خۆیان زۆرباش دەزانن ئەگەر ئەو شەڕە ڕووبدا، ئەوە بە حیزبوڵڵا و ئەفغانی و لوبنانی ناكری و لەو مەیدانەدا ته‌نیا چەكی پێشكەوتوویه ده‌یباته‌وه که ئێران نییه‌تی.
دواجار و سه‌ره‌ڕای هه‌وو ئه‌و فه‌کتانه له‌بیرمان بێ که خوو و خده‌ی ئاخوند وایه وه‌ک سۆنه وان، که به‌رژه‌وه‌ندییان که‌وته مه‌ترسی، ته‌ڕ نابن و به «نه‌رمشێکی قاره‌مانانه»ی دیکه هه‌وڵی خۆده‌ربازکردن له قۆرته‌کان ده‌ده‌ن. بۆیه به‌پێی ئه‌و گریمانه و ئه‌وه‌ی ڕووخاندنی ڕێژیم له به‌رنامه و ستراتیژیی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌مریکادا نیه، ئه‌گه‌ری پاشه‌کشه و ملدانی ئێران له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان زیاتره.
ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا له‌به‌رده‌م دژبه‌ران و ئۆپۆزیسیونی کۆماری ئیسلامی‌دا ئاوه‌ڵایه، ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نابێ کارتێکه‌ریی فشار و هێزی ده‌ره‌کی نادیده بگرن، به‌ڵام ده‌بێ پشت به توانای خۆیان و واقعه‌کان ببه‌ستن و هه‌موو وزه‌ی خۆیان له سه‌ر یه‌کیه‌تیی به‌کرده‌وه‌ی ڕێزه‌کانیان و ڕێکخستن و به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له نێوخۆی وڵات‌دا دابنێن.
کۆماری ئیسلامی ڕێژیمێکه له به‌رامبه‌ر فشاردا به چۆکدا دێ، ئه‌وه هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی و هه‌م له نێوخۆی وڵات‌دا ڕوو ده‌دا.
کێشه و ململانێی دنیای ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان و نه له پێناو ماف و داوای گه‌لانی ئێران و ویست و داوای به‌رحه‌قی ئه‌وان بۆ ئازادی و دێموکراسی و به‌ختیارییه. بۆیه ئه‌گه‌رچی ڕه‌وایه و پێویسته کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران له ناکۆکیی نێوان کۆماری ئیسلامی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به قازانجی خۆیان که‌ڵک وه‌رگرن، به‌ڵام نابێ هه‌موو هیواکانیان له‌سه‌ر ئه‌و ململانێیه هه‌ڵچنن.
لە ژمارەی ٧٢٧ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)