له کاردانه‌وه‌ی موجاهیدین به پێشنووسی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران‌دا ئاغای ڕەجەوی باسی میلییه‌ته‌کان ده‌کا که ده‌بێ چاره‌نووسی خۆیان بۆ خۆیان دیاری بکه‌ن. ناوبراو ئەوا دەدوێ: ئه‌وه‌ی له ئه‌سلی5 دا، به پێی ئایه‌ی 13 ی سووره‌ی «حجرات» باس کراوه، که میلله‌ت و قه‌ومه جۆراوجۆره‌کان مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه، به‌هیچ جۆر کیفایه‌ت ناکا. مه‌گه‌ر له یاسای پێشووشدا نه‌نووسرابوو که «ته‌واوی میلله‌ت له به‌رانبه‌ر یاسادا، یه‌کسانن؟» ئه‌وه ته‌واو نیه. چونکه مه‌سه‌له‌یه‌کی میللی له ئارا دایه. ئه‌گه‌ر به‌ڕاست له‌گه‌ڵ نێوه‌رۆکی ئه‌و ئایه‌ی هێنراوه‌ته‌وه موافیقن، ده‌بێ له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا به‌ڕوونی بنووسرێ که ئه‌وان له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچەیی خۆیاندا، ده‌بێ چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن. نه ته‌نیا هاووڵاتیانی ئێمه له کوردستان، گونبه‌د، بلووچستان و خوزستان؛ به‌ڵکوو له هه‌موو شوێن و پارێزگاکان بەو جۆرە بن. ئێمه بڕوامان به‌و ناوه‌ندگه‌راییه‌ی کە تا ئێستا له ئێرانێ‌دا بووه، نیه. بۆ تاوتوێکردن و باس له سه‌ر به‌رنووسی یاسای بنه‌ڕه‌تی، بڕیار بوو مه‌جلیسی خیبره‌گان هه‌ڵبژێردرێ. موجاهیدین که پێگه‌یه‌کی به‌هێزی، له‌تاران و ژماره‌یه‌ک له شاره گه‌وره‌کان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێکخراوی دیکه‌ی به‌ره‌ی میللی_مه‌زهه‌بیش، کاندیدای هاوبه‌شیان هه‌بوو. به‌ڵام حیزبی جمهووری ئیسلامیی تازه دامه‌زرا و هه‌م که‌ڵکی له فه‌زای نوێ وه‌رده‌گرت و هه‌م زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕیوه‌به‌ریی به‌هۆی پشتیوانیی ئا. خومه‌ینی، کۆمیته‌کان و سپای پاسداران پاوان کردبوو؛ به‌تایبه‌تی له شووڕای شۆڕشدا، زۆر به‌هێز بوو. بۆیه به‌هه‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌ک بوو، زۆرینه‌ی ئه‌و مه‌جلیسه‌ی بۆ خۆی مسۆگەر کرد. دوای ٤ دەیە لە تێپەڕێنی کۆماری ئیسلامی، بە پێی قسەکانی ئاغای بەنی سەدر کە لە بیرەوەریی د. ئیبراهیم یەزدی دیهێنێتەوە، گەڵاڵەیەکی شاراوە هەبووە کە ئیسلامییەت بەسەر جمهووریەتدا، زاڵ کەن. ئەو گەڵاڵەیە ئەحمەد خومەینی، بازرگان و ئا.موتەهەری لێی ئاگادار بوون. بە پێی گەڵاڵەکە ڕێبەر خاون دەسەڵاتی ڕەهایە، شووڕای شۆڕش موجری دەستووراتی ڕێبەرە، حیزبێک بۆ سازماندانی خەڵک لە پاوانخوازنی و دەسەڵاتخوازی نوێ‌دا، چێ دەبێ. سپای پاسداران و دادگاکانی شۆڕش و ژێرکۆیەکانی دەسەڵاتی تایبەتییان دەبێ.(1)
بۆ ئەو مەجلیسی خیبرەگانە، موجاهیدین له‌گه‌ڵ «جنبش انقلابی مردم ایران (جاما)، جنبش مسلمانان مبارز و سازمانی اسلامی شوڕا (ساش)» ده به‌ربژێری هاوبه‌شیان هه‌بوو. که بریتی بوون له: « ئا. تاڵقانی، د. حه‌بیبوڵڵای په‌یمان، د. عه‌لی ئه‌سغه‌ری حاجی سهیدجهوادی، ئاغای مه‌سعوود ڕه‌جه‌وی، د. کازمی سامی، مهه‌ندیس عێزهتوڵڵای سه‌حابی، خانمی د. تاهیره‌ی سه‌فارزاده، حوجه‌تولئیسلام عه‌لی گوڵزادهی غه‌فووری، د. ناسری کاتوزیان و ئاغای عه‌بدولکه‌ریمی لاهیجی.
موجاهیدین که له ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که ناڕازی بوو، له نامه‌یه‌کی سهرئاواڵهدا، بۆ «آیت الله العضمی خمینی»، له خه‌وشدار بوونی هه‌ڵبژاردن له تاران، ساخته‌کاری و کەڵکی خراپ وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات دوا بوون. ئه‌وان ئاماژه‌یان به 200 جار سکاڵا و به‌تاڵکردنی سندووق گه‌لێک له لایه‌ن بازارییه‌کان کردبوو و لە ئاکامدا پێیان وابوو، مه‌جلیسێکی له‌و چه‌شنه ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تیی بیروڕای شۆڕشگێڕانی نه‌سلی جه‌وان و ڕووناک‌بیری موسوڵمان بکا. هه‌روه‌ها، ئه‌و مه‌جلیسه ناتوانێ وڵامده‌ری، هه‌ستیارترین، داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی موسوڵمان له‌چوارچێوه‌ی ته‌دوینی یاسای بنه‌ڕه‌تیدا بێ. ئه‌و چوار ڕێکخراوه‌یه 12 مادده‌یان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی گه‌لانی به‌رایی له ئێران و وڵامدانه‌وه‌ی یاسایی بنچینەیی بۆ پێکه‌وه ژیانی بێ توندوتیژی لە بەرنامەدا بوو.(2)
موجاهیدین دواتر به جیا بیروڕای خۆی له‌سه‌ر مه‌جلیسی خیبره‌گان له بابه‌تێکدا به‌ناوی «خیبرگان له ته‌رازووی داوه‌ری»دا، نووسی کە لە بەشێکیدا ئاماژە دەکا کە: سه‌باره‌ت به تاوتوێکردنی یاسای بنچینەیی له‌و مه‌جلیسه‌دا، شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵسوکه‌وته‌کان قسه له‌سه‌ر دوو جۆر ئیسلامه. ئیسلامی عه‌له‌وی _که موجاهیدین لایه‌نگریه‌تی_ و ئیسلامی مه‌هده‌وی _که بناژۆخوازەکان و زۆربه‌ی کاربه‌ده‌ستان_ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یدا، دەیسهپێنن.
ئه‌وان ده‌نووسن: ئێمه به‌هیچ جۆر، ئه‌و پاساوه که له‌به‌ر که‌مبوونی کات و درێژه‌کێشانی باسه‌کان له مه‌جلیسێکی «نوێی هه‌ڵقوڵاو» به ناوی خیبره‌گانی جێنشینی مەجلیسی دامهزرێنەران (موئه‌سیسان)، قبووڵ ناکه‌ین.
موجاهیدین ئه‌و مه‌جلیسه به‌و نێوه‌ڕۆکه، بۆ په‌سندکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تیی، دژی ئیمپڕیالیستی، دژی داگیرکاری و دژی چه‌وسانه‌وه، بە بێ‌نرخ دەزانن. موجاهیدین له سه‌ر نیزامی شووڕایی، ئازادی _تا سنووری چه‌کداری_ کارکردن _وه‌ک بناخه‌ی نرخ دانان_، پێ داده‌گرێ و ده‌ڵێ: ئه‌وکاتی که ده‌نگی به‌ڵێمان به کۆماری ئیسلامی دا، به‌و تێبینییهی بوو که: کۆماری ئیسلامی به‌ڵێ، کەڵکی خراپ له ئیسلام وه‌رگرتن نا.(3)
داگیرکرانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا و موجاهیدینی خه‌ڵق
له 13ی گهڵاڕیزانی 1358 (1979) دا، ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی ئیسلامی بناژۆخواز که خۆیان به «خۆێندکارانی موسڵمانی هێلی ئیمام» ناساند _هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێ کرا_ به له‌ژێرپێنانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکایان داگیر کرد.
ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق، پشتیوانییه‌کی گه‌رم و بێ ئه‌م لاو و ئه‌ولای لەو ئاکارە دزێوە کرد. ژماره 10 ی موجاهیدی بۆ ئەو بۆنەیە تەرخان کرد کە له مانشێتی لاپه‌ڕه یه‌که‌میدا، نووسیبووی: «شور ضد امپریالیستی خلق قهرمان ایران خروشان باد.» پاشان ده‌چێته سه‌ر ڕووداوه‌که و ده‌نووسێ: پێشنیوه‌ڕۆی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ساڵوه‌گه‌ڕی لهخوێنوهردانی قوتابییان، شاهیدی گیرانی یه‌کێک له هێلانه جاسوسییه‌کانی ئه‌مریکا له ئێران بووین. به‌م شێوه سه‌دان که‌س له خوێندکارانی هێڵی ئیمام، دوای ڕێپێوانێکی کورت به دروشمه‌کانیان که لایەنگریی له ئیمام خومه‌ینی و به دژی ئیمپریالیسمی ئه‌مریکا بوو، ئه‌و ناوه‌نده سیخوڕییهیان گرت.
ڕێپێوانی خه‌ڵکی شاره جۆراوجۆره‌کان، نیشانه‌ی «تووڕه‌یی (خشم) موقه‌ده‌س»، به‌دژی ئه‌مریکایه که له ئاورتێبه‌ردانی ئاڵای ئه‌و وڵاته‌دا، خۆ ده‌نوێنێ.(٤)
سەرچاوەکان:
1ــ یوتیوب، خط قرمز گفتگو با ابولحسن بنی‌صدر، مهدی فلاحتی.
2ــ مجاهد شماره 4
3ــ مجاهد شماره ٨.
4ــ مجاهد شمارە ١٠.
( لە ژمارەی ٧٢٧ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)