• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سیاسەتی ئامریکا لە دژایەتی رێژیمەوە بۆ پشتیوانی لە خەڵک

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/05/22
جۆری بابەت: سیاسی

دوای بڕیاری دوناڵد تڕامپ بۆ هاتنەدەر لە بەرجام، وەزی دەرەوەی دەوڵەتی ئامریکا، مایک پەپمئۆ لە دەرکەوتنێکی نوێیدا لە ناوەندی هریتیج، سیاسەتی نوێی وڵاتەکەی بەرانبەر بە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران خستە ڕوو. ناوبراو دوای داکۆکیکردن لە بڕیارەکەی ترامپ بۆ هاتنە دەرەوەی لە بەرجام و تاوانبارکردنی ڕێژیمی ئێران بە درۆکردن لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی و لایەنەکانی بەشدار لە برجام و بە گشتی لە گەڵ کۆمەڵگەی جیهانی لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی خۆی، پێداگریی لە سەر لێبڕاوبوونی ئامریکای بۆ گوشارخستنە سەر ئێران کرد.

پۆمپئۆ لە درێژەی قسەکانیدا وێڕای ئاماژەدان بە بەدنیەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیسبەت پرسی ناوەکییەوە، بە وردی باسی لە پەرەسەندنی نفووزی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەوڵەکانی بۆ نانەوەی بشێوی و ئاژاوە لە وڵاتانی دەورووبەردا کرد و ڕایگەیاند کە ئەم ڕێژیمە بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ و پشتیوانی لە تاقم و گرووپە تێرۆریستییەکان و پڕچەکردنیان و هەروەها پشتیوانیکردن لە ریژیمە دیکتاتۆرەکانی وەک ڕێژیمی بەشار ئەسەد بۆتە هۆی نائارامی و نانەوەی بشێوی لە ناوچەکەدا.

وەزیری دەروەی ئامریکا ڕایگەیاند کە بەرجام نەتەنیا نەیتوانی پێش بە پێشڕەوییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بگرێ و پێبەند بە بڕیارەکانی ئەم ڕێککەوتنەی بکا، بەڵکوو بووە هۆی دەوڵەمەنبوونی “قاسم سولێمانی” کە بتوانێ لە رێگای ئەو پوڵ و سامانەوە کە بە هۆی بەرجامەوە بۆ ئێران ئازاد کرابوون، پەرە بە نفووزی خۆی لە وڵاتانی دەورووبەر بدا. ناوبراو بە ئاماژەدان بە نفووزی ئێران لە سووریە و پشتیوانیکردن لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد، پشتیوانیکردنی حوسییەکان لە یەمەن و یارمەتیدانی تاقم و گرووپە توندڕەوەکانی وەک حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان، گوتی کە بەرجام قەرار بوو کۆتایی بەم ڕەفتارانەی ئێران بهێنێ، بەڵام وەک دەبینین ڕێژیمی ئێران بە جێی ئەوەی پووڵە ئازادکراوەکان بۆ خەڵکی وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە، خەریکە لە ڕێگای قاسم سولێمانییەوە خەرجێ پەرەپێدان بە نفووزی خۆی لە ناوچەکەی‌دا دەکا.

وەزیری دەرەوەی ئامریکا، مایک پەمپئۆ لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وێڕای ئاماژەدان بە پێداگریی وڵاتەکەی لە سەر فشارخستنە سەر رێژیمی تاران بەمەبەستی کورتکردنەوەی دەستی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و وازپێهێنانی لە هەوڵدان بۆ پیتاندنی ئۆرانیوم، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئامریکا لە مەرحەلەی یەکەمدا بە هاوکاری لە گەڵ دەوڵەتانی هاوپەیمانی خۆی، هەوڵ دەدا بۆ جارێکی دیکە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بکێشێتە سەر مێزی وتوێژ. پەمپئۆ لەم بەشە لە قسەکانیدا بە ڕێزکردنی کۆمەڵێک داواکاری لە ڕێژیمی ئێران کە گرینگترینیان بریتی بوون لە: وازهێنانی یەکجاری لە پیتاندنی ئۆرانیۆم، ئاگادارکردنەوەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە بەرنامە ئەتۆمییەکانی خۆی، وازهێنانی لە پشتیوانیکردنی تاقم و گرووپە تێرۆریستییەکان، ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی نیشتمانی لە عێراق، کۆتاییهێنان بە یارمەتیدانی تاڵبان بۆ دژایەتیکردنی دەوڵەتی ئەفغانستان و… ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران بتوانێ ئەم داواکاریانە جێبەجێ بکا، ئەو کات دەوڵەتی ئامریکا دەتوانێ روویکەردی خۆی بەرانبەر بە ئێران بگۆڕێ.

لە ڕاگەیاندنی سیاسەتی نوێی کۆشکی سپی‌ بەرانبەر بە ئێراندا، بە پێچەوانەی لێدوان و سیاسەتەکانی ڕابردووی دەوڵەتانی پێشوو، گرینگیدان بە داهاتووی ئێران و دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی ئێران و بزووتنەوە نارەزایەتییەکانی خەڵک بەرانبەر بە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گرینگیی تایبەتی پێ درا. وەزیری دەرەوەی ئامریکا چەند جارێک لە وتارەکەیدا باسی لە بارودۆخی خەڵک لە نێوخۆی ئێراندا کرد. ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بە جووڵانەوە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی پاری خەڵکی ئێران، ڕاشکاوانە باسی لە بێکاری، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازادییە کۆمەڵایەتییەکان کرد و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئامریکا خۆی بە پشتیوانی خەڵکی ئێران دەزانێ. مایک پەمپئۆ لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە یادی چل ساڵەی هاتنەسەرکاری رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەسەڵاتی ٣٠ ساڵەی خامنەیی  بە سەر خەڵکی ئێراندا گوتی کە خەڵکی ئێران لەو رێژیمە بێزارن و بۆ ئایەندەیەکی باشتر دەبێ هەوڵ بدەن.

وەزیری دەرەوەی ئامریکا بەم قسەیە وێڕای ئەوەیکە زۆر ڕاشکاوانە داوای لە خەڵکی ئێران کرد کە خۆیان بەڕانبەر بەم ڕێژیمە ڕاوەستن و جدییەتێکی بەردەوامتر لە ڕابردوو بە نیشانەی نارەزایەتی بەرانبەر بە رێژیم لە خۆیان نیشان بدەن، ڕاشکاوانەتر لە هەمیشە وتی “ئامریکا خۆی بە پشتیوانی خەڵکی ئێران دەزانێ”.

***

سیاسەتی نوێی ئامریکا یان “ئیستراتێژی نوێی ئامریکا بەرانبەر بە ئێران” بەپێی وتارەکەی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بێ، دەکرێ تەرجەمە بکرێتەوە بە، “ئیستراتێژیی نوێی ئامریکا بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی ئێران”، کە ئەمە لە نەوعی خۆیدا دەکرێ وەرچەرخانێکی سیاسیی بەکردەوەی کۆشکی سپی بێ بەڕانبەر بە ڕێژیمی ئێران. هەر بە پێی وتارەکەی مایک پەمپئۆ بێت ئەم سیاسەتە لە دوو مەرحەلەدا کاری لە سەر دەکرێ؛ یەکەمیان پاشەکشەکردن بە ئێرانە لە ناوچەکە بەو مانایە کە هەر وەک وەزیری دەورەوەی ئامریکا چەند جارێک لە قسەکانیدا ئاماژەی پێدا و قاسمیسولێمانی بە نموونە هێنایەوە کە چیدیکە ئیزن بە دەوڵەمەندبوونی نادەن و دەستی ئێران کورت دەکەنەوە لە وڵاتانەی ئێران نفووزی لێ کردوون، مەرحەلەی بریتی دەبێت لە پشتیوانیکردن لە خەڵک لە ناوخۆی ئێران.

ئەوەی لەم پێوەندییەدا دژواری دەخاتە سەر ئیستراتێژییە نوێیەکەی ئامریکا، هەڵوێستی ڕۆژاواییەکانە کە وەزیری دەرەوی ئامریکا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە تا ئێستا ئەوان زۆر موافقی ئەم سیاسەتەی ئامریکا نین. ئەوەیکە دەتوانێ ئامریکاییەکان بە کردەوە لێبڕاو بکا لە سەر بەجێگەیاندنی ئەم روویکەردە تازەیان بەرانبەر بە ئێران، چۆنیەتی مامەڵەکردنیان دەبێ کە گەڵ رۆژاواییەکان کە هەر لە ئێستادا ئەوانیش بەئیزافەی ئێران سەرقاڵی هەوڵدانێکن بۆ پێکهێنانی بەرەیەک دژ بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی دۆناڵد تڕامپ.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist