120 ساڵ لەوە پێش ڕۆژنامەی «کوردستان» لەسەر دەستی بنەماڵەی مشورخۆر و گەورەی کورد، بەدرخانییەکان چاوی بە دنیا هەڵێنا و ڕچەی بۆ ڕێبوارانی ڕێگای ڕۆژنامەنووسیی کورد شکا.
لەو ماوەیەدا ڕەوتی ڕۆژنامەنووسیی کوردی هەوراز و نشیوی زۆری بڕیوە و بە گەلێ قۆناغدا تێپەڕیوە، بەڵام هەموو کاتێ دوو ئەرکی گرینگی لەسەر شان بووە، کە بریتی بوون لە پاراستن و خزمەتی زمانی کوردی و خاوەندارێتیی لە پرسە سیاسی و نەتەوایەتییەکانی کورد. لە ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی واتە «کوردستان»ی دایکدا، ڕۆژنامەی «کوردستان» وتووێژێکی لەگەڵ نووسەر و ڕۆژنامەنووس کاک ناسر باباخانی پێک هێناوە و پرسی ڕۆژنامەنووسیی کوردیی لە ئێستای کوردستانی ئێرانی لەگەڵ بەڕێزیاندا هێناوەتە بەرباس:
با پرسیارەکەش کەمێک کلێشەیی بێ، بەڵام جەنابتان لە ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دۆخی ڕۆژنامەنووسیی کوردی چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
له یه‌ك ڕسته‌دا، دۆخی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دوای قۆناغی زێڕینی كۆماری كوردستان له كه‌شوهه‌وایه‌كی په‌سیو و قه‌تیسماو دایه! به ڕای من گه‌شه‌ونه‌شه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای سیاسی پێوه‌ندییه‌كی «ئه‌م ئه‌وێتی»یان هه‌یه. واته هه‌ر ڕاده ئه‌م كه‌شوهه‌وایه ئاواڵه‌تر بووبێ، ڕۆژنامه‌گه‌ریش هه‌ڵكشانی به خۆیه‌وه بینیوه. دیاره ڕۆژنامه كه‌ره‌سه‌یه‌كه بۆ ده‌ربڕینی بیروڕا، بۆ ده‌ربڕینی بۆچوونه جیاواز و ته‌نانه‌ت دژوازه‌كان. بێتوو ده‌سه‌ڵاتی حاكم، ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر و ملهوڕ بێ، بێگومان پشوو له ڕۆژنامه‌ش ده‌بڕێ. ئه‌مه یاساوڕێسایه‌كی گشتییه و ده‌توانێ له هه‌موو جیهان وابێ. به‌ڵام به نیسبه‌ت كورده‌وه له نێو كۆماری ئیسلامیی ئێران، جگه له‌م داخرانه گشتییه‌ی كه‌شوهه‌وای سه‌رانسه‌ری وڵات، ده‌بێ فاكتۆری شێوه‌ڕوانینی ئهمنیەتیشی لێ زیاد كه‌ین! هاوڕێیه‌كمان كه ئێستا له باشوور خه‌ریكی كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه و كاتی خۆی له گۆڤاری سروه كاری ده‌كرد ده‌یگوت: «به‌رپرسه‌كانی ناوه‌ند، به هه‌ندێ وشه له شێعر و چیرۆكه‌كاندا ده‌پرینگانه‌وه وه‌ك: چوار، شاخ، لافاو، هه‌ڵۆ و…» ئه‌مه واته زاڵبوونی نیگای ئه‌منیەتی به سه‌ر ڕۆژنامه و بڵاڤۆكدا.
به‌ڵام با هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م باسه بێنینه گۆڕێ كه ئایا ده‌كرێ قایل به بوونی ده‌سته‌واژه‌ی «ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی» له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بین؟ ئایا به پێی ئه‌م تاریفانهی بۆ ڕۆژنامهگهرییهكی پڕۆفیشناڵ به‌ده‌سته‌وه دراوه، كورد خاوه‌نی ئه‌م مێژوو و ئه‌زموونه بووه؟ یان دیسان هه‌ر به پێوه‌ره ستاندارده‌كان، كورد ڕۆژنامه‌نووسی پیشه‌یی هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ ڕاستگۆیانه وڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌مه‌وه، ده‌بێ بڵێم به داخه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕۆژنامه‌گه‌ری پیشه‌ییمان نه‌بووه و نیه.
ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌م به‌شه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی هێڵی چاو لێ بكه‌ین، ده‌بێ بڵێم كه له زۆر شوێنان ئه‌م هێڵه تووشی پچڕان و دابڕان ده‌بێ، به‌ره‌و ژوور هه‌ڵناكشێ، ماوه‌ی گه‌شه‌كردنه‌كه‌ی كاتییه و… به‌ڵام پێم خۆشه هه‌ر لێره‌دا كه‌وانه‌یه‌ك بكه‌مه‌وه، له ڕاستیدا گرینگ‌ترین ئه‌ركی ڕۆژنامه‌گه‌ری چه‌مكێكه به ناوی «به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگی.» به واتایه‌كی ڕوونتر ڕۆژنامه‌نووس به‌رله‌وه‌ی كه كاری خۆی به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی ده‌ست پێ بكا و له‌م ڕێگایه‌وه ژیان به‌رێته سه‌ر، له به‌رامبه‌ر كۆمهڵگەكهیدا ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیشی له‌ئه‌ستۆیه! من سه‌ره‌ڕای ئه‌م قسانه‌ی وه‌ك ڕه‌خنه له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له ئێران باسم لێوه‌كرد، ده‌توانم بڵێم به خۆشییه‌وه ئه‌م چه‌مكه واته به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی زۆر به تۆخی له كوردستان دیار و به‌رچاوه. واته هه‌ر چه‌ند له‌باری چه‌ندایه‌تی و چلۆنایه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كانی جیهانی مه‌ودامان زۆره، به‌ڵام بوونی ئه‌م چه‌مكه كه خۆی له خۆیدا چه‌شنێ ده‌روه‌ستییه و به باوه‌ڕی من زۆر زۆر گرینگه، جێی دڵخۆشی و هیوایه! ڕه‌نگه شۆڕشی مامۆستا هێمنی مه‌زن و دواتر نه‌مر مامۆستا ئه‌حمه‌د قازی نموونه‌یه‌كی به‌رهه‌ست و باش بێ بۆ باسكردن له سه‌ر ئه‌م چه‌مكه.
دیاره جگه له داخراوی كه‌شوهه‌وای سیاسی له كوردستان، هه‌ندێ فاكتۆری دی وه‌ك نه‌بوونی پشتیوانیی ماڵی، نه‌بوونی ئه‌زموونی پیشه‌یی ڕۆژنامه‌وانی، گیروگرفتی تێكنیكی، نه‌بوونی كادری لێهاتوو و خوێنده‌واری ئه‌م بواره و… هه‌موو هۆكارن بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان!
لە ساڵانی نێوان حەفتا بۆ هەشتا و پێنج کۆمەڵێک ڕۆژنامە و قەڵەمی دیار لە کوردستان چالاک بوون، بە بەراوهرد لەگەڵ ئەو کات ڕۆژنامەنووسیی کوردی پێشکەوتنی بەخۆیەوە دیوە یا بە پێچەوانەوە؟
ڕه‌نگه بڕێك دژوار بێ وڵامی ئه‌م پرسیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم ئێستاشی له‌گه‌ڵدا زۆربه‌ی قهڵهمە دیار و جیددییه‌كان هه‌ر هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن كه ئاماژه‌ت پێكردووه. به‌ڵام پێم خۆشه له پرسیاره‌كه‌ت ئه‌وه‌ی لێ زیاد بكه‌م بۆچی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی نه‌یتوانیوه له ئاستی پێویستدا قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی جیددی به‌رهه‌م بهێنێ؟ ڕه‌نگه به‌شێكی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر گرفتی فه‌رهه‌نگی و ڕه‌وانناسانه‌ی كۆمه‌ڵگەی كوردی، چون ده‌كرێ ڕێك ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی حیزبه سیاسییه‌كان بكرێ بۆچی له ئاستی په‌روه‌رده‌دا كز و لاوازن؟
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ ڕۆژنامه‌گه‌ری به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان «نان»ی تێدا نیه و وه‌ك پیشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی و پڕۆفیشناڵ سه‌یر ناكرێ، بۆیه ئاساییه پرینگانه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌م ئیشه، ئیشێك كه هه‌ندێ جاریش ده‌بێته باسی سه‌ر!
ڕۆژنامەنووسی کوردی تا چەند توانیویە پێوەندییەکی شوێندانەری لەگەڵ کۆمەڵگەی خۆی هەبێ؟
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه وردتر كه‌ینه‌وه ڕه‌نگه به وڵامێكی گونجاوتر بگه‌ین، چون ڕاده‌ی شوێندانه‌ری له‌سه‌ر بژارده‌كان و چینی ڕووناكبیر و نووسه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به گشتی وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی به ڕای من جیاوازه. له لایه‌كی تریشه‌وه، جۆری ڕۆژنامه‌كه‌ش وه‌ك لایه‌كی تری هاوكێشه‌كه ده‌ورێكی گرینگی هه‌یه. هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ناوخۆ و تاراوگه له یه‌كتر.
كه‌وا بوو تۆ له‌گه‌ڵ سێ فاكتۆر به‌ره‌وڕووی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ڕاده‌ی شوێندانه‌ری وه‌ك ده‌رئه‌نجامی پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه له سه‌ر به‌رده‌نگی كورد ده‌سنیشان بكه‌ی:
بۆیه ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ له‌م لای دوایی ڕا ده‌ست پێبكه‌م ده‌بێ بڵێم، به‌ڵێ شوێندانهرییهكه هه‌ستی پێده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وه كه تا چ ڕاده‌یه‌ك بووه، پێویستی به كاری لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی هه‌یه له نێوخۆی وڵات، كه به‌داخه‌وه بووز ناخوا. هه‌روه‌ها ڕاده‌ی شوێندانه‌ری بڵاڤۆكه‌كانی نێوخۆ به نیسبه‌ت بڵاڤۆكی تاراوگه به ڕای من زیاتره، كه ئه‌مه‌ش ئاساییه چون به هۆی جیاوازیی ژینگه‌كانیان، ڕه‌نگه بڵاڤۆكه‌كانی نێوخۆ له ڕووحی به‌رده‌نگ نیزیكتر بن، ڕه‌نگە. وه‌ك باسیشم كرد له نێوخۆ سه‌رده‌مانێك چه‌ند هه‌فته‌نامه وه‌ك په‌یامی كوردستان، ڕۆژهه‌ڵات، ئاسۆ، سیروان و به‌جۆرێ گۆڤاری سروه و گۆڤاری مه‌هاباد و… كێبه‌ركێیان بوو و دیاره خوێنه‌ریش كاریگه‌ری و شوێندانه‌ریی ئه‌م بڵاڤۆكانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ست پێده‌كرا و ئێمه فیدبهكهكانیمانی ده‌دیت.
بۆیه وه‌ك ئه‌زموونی تاكه‌كه‌سیی خۆم و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌نێوخۆ، شوێندانه‌ری ئه‌م هه‌فته‌نامه‌ی كارم تێدا ده‌كرد له‌سه‌ر چینی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگە و هه‌روه‌ها خه‌ڵك به گشتی به‌رچاو بوو و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ قه‌ڵه‌می جیدییش له‌م بڵاڤۆكهدا په‌روه‌رده بوون. دیسان وه‌ك ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو، لام وایه ڕۆژنامه‌یه‌ك «ڕه‌خنه و سه‌ربه‌خۆیی» بكاته ستراتیژی خۆی، بێگومان ده‌توانێ زۆر كاریگه‌رتر بێ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگە.
بەشێکی زۆری ڕۆژنامەنووسانی کورد لە تاراوگە و لە دەرەوەی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان دەژین، ئەوانە تا چەند دەنگیان بە کۆمەڵگەکەیان دەگا؟
دیاره له وڵامی پرسیاری پێشوودا ناڕاسته‌وخۆ باسم كرد به‌ڵام، له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا ڕۆژنامه‌نووسی كورد هه‌موو كه‌ره‌سه‌كانی ڕاگه‌یاندنی له‌به‌ر ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته به‌رده‌نگه‌كه‌ی، دوور نه‌ڕۆین سۆشیال میدیا ئه‌ركی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه، كه‌وابوو ڕۆژنامه‌نووسی كورد ئه‌گه‌ر تا دوێنێ ملكه‌چی خاوه‌ن بڵاڤۆك بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی، ئێستا زۆر بێ منه‌ته! به‌ڵام دوو گرفت هه‌یه یه‌كیان بنێر و ئه‌وی دی وه‌رگر.
واته كاتێ بنێر كه لێره‌دا ده‌بێته ڕۆژنامه‌نووس، بابه‌تێكی كرچوكاڵ ده‌نووسێ و بڵاوی ده‌كاته‌وه، ئاساییه له ڕێی جۆراجۆره‌وه ئه‌م ده‌نگه ده‌گاته نێوخۆ، به‌ڵام له‌به‌ر كزی و لاوازی كڕیاری نیه. هه‌ندێ جاریش ئه‌وه وه‌رگر واته به‌رده‌نگه كه نایه‌ته خانه‌ی به‌رده‌نگێكی زیت و وریا و لێزانه‌وه. كه‌وابوو له‌م سه‌رده‌مه‌دا به هۆی بوونی سۆشیال میدیا وه‌ك به‌ستێنی ڕاگوازتن له ده‌ره‌وه بۆ نێوخۆ، ئیشه‌كه گه‌لێك هاسان بۆته‌وه به‌ڵام وه‌ك گوتم خه‌ساره‌كه له هه‌ردوو لایه و بۆیه ده‌نگه‌كه ناگا یان ئه‌گه‌ر ده‌گا نزمه! دیاره ده‌كرێ به ورده‌ڕیشاڵه‌وه هۆكاره‌كانی خه‌ساره‌كانی گۆرین باس بكه‌ین كه ڕه‌نگه له تاقه‌تی ئه‌م مه‌جاله كورته‌دا نه‌بێ.
چۆن دەکرێ پێوەندییەکی چڕ و تۆکمە لە نێوان ڕۆژنامەنووسی کورد چ لە نێوخۆ و چ لە دەرەوە لە گەڵ کۆمەڵگەی کوردستان بۆ کاریگەریی زیاتر دابمەزرێ؟
پرسیارێكی ورد و ژیرانه‌یه. دیاره به هۆی كه‌شوهه‌وای ئه‌منیەتیی نێوخۆ، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوخۆ و تاراوگه مه‌ترسیداره و ناكرێ و له ڕاستیدا پێویستیش ناكا، چون به خۆشییه‌وه وه‌ك باسم لێوه كرد كه‌ره‌سه‌كانی ڕاگوازتن و په‌یوه‌ندی وه‌ك سۆشیال میدیا بوونی هه‌یه و هه‌ر دوولا ئاگاداری دۆخی یه‌كتر و بۆچوونه‌كانی یه‌كتر هه‌ن. به‌ڵام له‌مه‌ڕ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگە ده‌بێ بۆچوونه‌كان یه‌كتر «كاوێر» بكه‌ن و به‌ره‌و خاڵه هاوبه‌شه‌كان بئاژوێن. من وه‌ك خۆم زۆرم باس له‌وه كردووه كه چه‌مكێك به ناوی «كه‌لێن»ی نێوان نێوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌بێ به لێكتێگه‌یشتن و ڕه‌چاوكردنی ژینگه‌ی سیاسیی هه‌ر دوو لا پڕ بكرێته‌وه. كه ئه‌م كه‌لێن یان كه‌لێنانه پڕ بوونه‌وه و به‌ره‌و گوتارێكی هاوبه‌ش یانی لانیكه‌م وێكچوو ڕۆیشتن، كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م گوتاره‌وه.
پێگەی ڕۆژنامەنووسیی حیزبی و بۆ نموونە ڕۆژنامەی «کوردستان» لە ڕەوتی رۆژنامەنووسیی کوردی‌دا چۆن دەبینی؟
با هه‌ر له‌م نموونه‌ی باست كردووه ده‌ست پێبكه‌م، واته ڕۆژنامه‌ی كوردستان.
ناوی ڕۆژنامەکە واتە «کوردستان» جگە لەوەی کە ئاماژە بە جوغرافیایەکی سیاسییە و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی سنوورییە بۆ شوێنێکی تایبەت، لە هەمان کاتیش‌دا مۆرکێکی ناسنامەییشی پێوەدیارە. واتە لە پشت ڕواڵەتی ئەم ناوە جیهانبینییەکی تایبەتی خۆی حەشارداوە و ئەوانەی ئەم ناوەیان بۆ ئۆرگانی ڕەسمیی حیزبی دیموکراتی کوردستان وەک دامەزرێنەری کۆماری کوردستان هەڵبژاردووە، هەم ئاگایان لە ڕابردوو بووە و هەم چاویان بڕیوەتە داهاتوو و هەم بە دروستی دەرکی دۆخی هەنووکەییشیان کردوە.
کە دەڵێم ڕابردوو مەبەستم ئەوەیە ئاگاهیان هەبووە کە یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە سەر دەستی کوڕانی بەدرخان بە ناوی کوردستان بڵاو بووەتەوە و تەنانەت لەباری دیزاین (هەرچەند زۆر ساکارە) بە تایبەتی لاپەڕەی یەکیان، فۆرمەتەکەیان زۆر لێکدەچێ. سەرەڕای ئەوەی مەودایەکی نیزیک بە نیو سەدە جیاوازیی تەمەنیان هەیە – ڕۆژنامەی «کوردستان»ی بەدرخانییەکان ساڵی ١٨٩٨ و «کوردستان»ی سەردەمی کۆمار ١٩٤٦– بەڵام خاڵی هاوبەشی هەردووکیان ناوەکەیە کە بێگومان مه‌به‌ستێکی سیاسیی له پشت بووه. واتە ئه‌م جۆره ناولێنانه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆرێک خه‌ون و خولیای گه‌لی کوردی پێوه دیاره و پێداگرییە له سه‌ر بوون و هۆوییه‌تی کوردستان و کورد و به‌خشینه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی پێناسه‌یه‌کی کوردی به نه‌ته‌وه‌ی کورد. ده‌کرێ بڵێین هەر دوو ڕۆژنامه‌ی کوردستان به‌ر له‌وه‌ی ده‌وری تایبه‌تی خۆیان – به مانا ئه‌مڕۆییه‌که‌ی – واته ڕاگه‌یاندن، ئانالیز، هه‌واڵ و… بگێڕێن، زۆرتر حه‌ولی سه‌لماندنی پێناسه‌یه‌کی نه‌ته‌وەییان داوه.
خاڵێکی‌تر کە بە باوەڕی من دەبێ گرینگیی پێبدەین ئەوەیە کە زۆربەی هەرەزۆری ژیانی ئەم ڕۆژنامەیە لە تاراوگە بووە جگە لە قۆناغی سەردەمی لە دایکبوونی لە شاری مەهاباد و قۆناغێکی کورت دوای رووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی. بە پێی ئەوەی کە تاراوگەش ژینگەیەکی سیاسیی تایبەت بە خۆی هەیە و دەرکەوتەکانی لەسەر مرۆڤی کورد زۆر تایبەتتر بووە، بۆیە کوردستان هەم لەباری نێوەرۆکەوە هەم لەباری بەردەوامی بڕێک ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێ کە هەندێ جیاوازە لەگەڵ ژینگەی سەرەکیی خۆی.
با ئەوەش لەبیر نەکەین ڕۆژنامەی کوردستان ئەزموونێکی کەموێنەی وەک «نیشتیمان»، ئۆرگانی «ژێ.کاف»ی وەک ڕابردووی خۆی لەپشت بوو هەرچەند ١٠ ژمارە زیاتری لێ بڵاو نەببۆوە. بەڵام ئەوانەی ئەندامی کارا و چالاکی ژێ.کاف بوون و لە نیشتیمان‌دا بابەت و وتاریان بڵاو دەکردەوە، دواتر خۆیان لە کوردستاندا دیتەوە.
دەرچوونی ٧٢٤ ژمارە لە ڕۆژنامەی کوردستان زمانحاڵی حیزبی دیموکرات دەکرێ وەک ڕووداوێکی گرینگی مێژوویی لە ڕوانگەی ڕۆژنامەگەرییەوە سەیر بکرێ. ڕۆژنامەیەک کە لەگەڵ دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد لە دایک بوو و پاش هەرەسی کۆمار، سەرەڕای دۆخێکی سەخت و دژوار لە شاخ و تاراوگە و هەندەران درێژەی بە ژیانی خۆی دا. بێتوو ١١٣ ژمارەی دەوری یەکەمیش له‌م ٧٢٤ ژماره‌یه زیاد بكه‌ین واته له ماوه‌ی ئه‌م ٧٣ ساڵه‌دا دەتوانین بڵێین هەر ٣٢ ڕۆژ یەک ژمارە، کە ئەگەر وەک شێوەی دەرچوونی ئەوڕۆیی بڵاڤۆکەکان چاوی لێبکەین دەکرێ بڵێین مانگێ جارێک کوردستان دەرچووە، کە ئەمە وەک خاڵێکی ئەرێنی و جێگەی سرنج دەبێ لێک بدرێتەوە. بە واتایەکی دی لەباری زەمانییەوە کوردستان لە ماوەی تەمەنی خۆیدا بە شێوەیەکی بەردەوام حزووری مەتنی هەبووە بە هەموو هەڵکشان و داکشانەکانییەوە و وەک دەق، لە کۆمەڵگە بەگشتی و بەتایبەتی لە بژاردەکان دانەبڕاوە.
خاڵێکی گرینگتر کە دەبێ ئاماژەی پێبکەین ئەوەیە کە ئاستی هەر ڕۆژنامەیەک بە ئاستی توانایی و لێوەشاوەیی نووسەران و ستافی ڕۆژنامەکە هەڵدەسەنگێندرێ، بۆیە من لام وایە ئەم ڕۆژنامەیە هەرگیز بە مانا ژورنالیستییەکەی دانەبەزی، دیارە ڕەنگە تووشی نزمی هاتبێ، کز و لاواز بووبێ بەڵام بە پێی سەردەمی دەرچوون و چاپ و بڵاوبوونەوەی دەکرێ بڵێین جێگەی سەرنج بووە. بۆ وێنە سەیری هەندێ لەم ناوانە بکە کە لە ڕۆژنامەی کورستان‌دا وەک وەچەی یەکەم بابەتیان تێدا بڵاو کردۆتەوە: نەمر سەیید محەممەد حەمیدی (سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستان)، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، مامۆستا زەبیحی، مامۆستا حەسەن قزڵجی، نەمر عەتری گڵۆڵانی، نەمر محەممەد (دڵشاد) ڕەسووڵی و… ئەوەی کە لە قۆناغی وەچەی یەکەم بۆمان دەردەکەوێ ئەوەیە کە لە قۆناغەدا بەردەوام هەندێ سیمای ئەدەبی (وەک شاعیر و چیرۆک‌نووس و فەرهنگنووس و…) ئەرکی نووسین و ڕاپەڕاندنی ڕۆژنامەکەیان لەئەستۆ بووە، واتە لەم قۆناغەدا ئەدەب و سیاسەت و ڕۆژنامەگەری وەها تێکەڵ بە یەک دەبن کە دواتر دەبێتە میراتێک بۆ جیلی ئێستا و تەنانەت دەکرێ وەک پڕۆسەیەک لێکدانەوەمان بۆی هەبێ!
وەچەی دووەم ڕەهەندە سیاسییەکانی تۆخترە، هەرچەند شارەزایییەکی تەواویان بە سەر ئەدەبیاتدا هەیە، بەڵام ئەم وەچەیە بە پێی ئەوەی کە بەرپرسیارێتیی گەورەی حیزبی‌یان دەکەوێتە ئەستۆ بۆ وێنە پۆستی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات، تای تەرازووەکەیان بۆ لای سیاسەت خوار دەبێتەوە، بەرچاوترینی ئەم ناوانە لەم قۆناغەدا بریتین لە: شەهید دوکتور قاسملوو، شەهید دوکتور شەرەفکەندی، نەمر کاک کەریم حیسامی، نەمر کاک فەتاح کاویان، مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە و… بە پێی ئەوەی لەم دوو وەچەیەی باسم لێوەکرد، شێعر و ئەدەب بە بەژنیان دوورابوو، زمان و ڕێزمانی ڕۆژنامەکە بە تایبەتی لەسەردەمی ئەواندا ڕێکوپێکتر و وردتر بوو، تەنانەت لەچاو زۆربەی ئەو بڵاڤۆکانەی بۆ وێنە لە باشوور دەردەچن و دەسەڵاتی سیاسی و ئابووری پاڵپشتیانە ئێستاشی لەگەڵدا بێ زمانەکە خۆماڵیتر و ڕەسەنتر و کەم‌هەڵەترە، کەوابوو دەکرێ بڵێین کوردستان بە جۆرێ پارێزەری زمانەکەش بووە!
ڕۆژنامەنووسیی ئینترنێتی و ئانلاین چ کاریگەرییەکی لە سەر ڕۆژنامەنووسیی کوردی هەیە؟
له ڕاستیدا ڕۆژنامه‌نووسی ئانلاین ئێستا خۆی به‌شێكی گرینگه له ڕۆژنامه‌نووسی. ئه‌م بڵاڤۆكانەی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاپ ده‌بن و ئیزن و بواری هاتنه نێوخۆیان نیه، له ڕێگه‌ی ئینتێرنێته‌وه زۆر به هاسانی به ده‌ستمان ده‌گا و دیاره به پێچه‌وانه‌شه‌وه. كه وا بوو ڕۆژنامه‌نووسی ئینتێرنێتی چ وه‌ك وێب سایت و چ وه‌ك وێبلاگ و چ له ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه وه‌ك فه‌یسبووك، تویتێر، یوتیووب، ئینستاگرام و… ده‌ره‌تانی په‌یوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌یان ڕه‌خساندووه بۆ ئه‌وی ئه‌م كه‌لێنانه‌ی له‌وه‌پێش باسم لێوه‌كرد پڕ كاته‌وه. ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ئه‌وه‌نده كاریگه‌رن كه به ته‌عبیری مانوئێل كاستێڵز ده‌كرێ وه‌ك تۆڕه‌كانی ڕق و هیوا ناویان به‌رین ئه‌مه‌ش واته ئه‌وپه‌ڕی كارتێكه‌ری چ به ڕووی ڕق و تووڕه‌یی و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكدا چ به ڕووی هیوا به داهاتوویه‌كی باشتردا!
وه‌ك دواوته:
قسه یه‌كجار زۆره له‌سه‌ر ئه‌م باسه و به‌داخه‌وه مه‌جاله‌كه كورته، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه یادی ١٢٠ ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌رز و پیرۆز ده‌نرخێنم، سڵاو ده‌نێرم بۆ ڕووحی سەرجەم ڕۆژنامه‌نووسانی کۆچکردووی کوردستان و ئاواته‌خوازی بەردەوامی و سڵامەتیشم بۆ هه‌موو هاوڕێیانی ڕۆژنامه‌نووسم!
( لە ژمارەی ٧٢٥ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)