خوشک و برایانی به‌ڕێز! هاوڕێیانی تێکۆشه‌ر!
به‌خێر بێن بۆ کۆڕی ڕێزگرتن‌و یادکردنه‌وه‌ی تازه‌ترین شه‌هیدی ڕێگای ئازادی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شه‌هید مه‌نسووری ئاروه‌ند.
وه‌ک ئاگادارن ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی ڕابردوو 24ی جۆزه‌ردان، کۆماری ئیسلامی، یه‌کێکی دیکه له به‌ندییه سیاسیه‌کانی کورد، یه‌کێکی دیکه له شۆڕشگێڕانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی – ئه‌مجاره‌یان له به‌ندیخانه‌ی میاندواو- ئیعدام کرد. وه‌ک هه‌میشه‌ش بێ ئه‌وه‌ی بیروڕای گشتی بزانێ، بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌نده خه‌به‌رییه‌کان، بێ ئه‌وه‌ی میدیاکان، بێ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی لێی ئاگادار بن‌و، دوای ئه‌وه‌ی که گیانی له شه‌هید مه‌نسووری ئاروه‌ند ئه‌ستاند، ئه‌مجار پێوه‌ندییان به بنه‌ماڵه‌که‌یان گرت‌و گوتیان ڕۆڵه‌که‌یان لێ ئیعدام کردوون.
لێره کۆبوینیهوه تا ڕێز له تێکۆشه‌رێک، له قاره‌مانێک، له هه‌ڵسووڕاوێکی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بگرین که له ١٠ ساڵی ڕابردوودا، هه‌موو توانای خۆی بۆ نیشاندانی وه‌فاداری به حیزبی دێموکرات، بۆ کارکردن له پێناوی ئامانجه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا ته‌رخان کرد.
بۆ ئه‌وانه‌ی ئاگادار نین مه‌نسوور کێ بوو- ئه‌گه‌ر چی به بۆنه‌ی موقاومه‌تی له زینداندا، به بۆنه‌ی مه‌حکوومکرانی به ئیعدام تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بۆ بیروڕای گشتی‌و بۆ خه‌ڵکی کوردستان ناسراو بوو، مه‌نسووری ئاروه‌ند لاوێک بوو که ساڵی 1354 له مه‌هاباد له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ردا، له دایک ببوو. خوێندنی تا دیپلۆم خوێندبوو، بە هۆی عه‌لاقه‌یه‌کی زۆری به وهرزشو به هۆی وهرزشکاربوونی، هه‌ر وه‌ها بەو هۆیەوە که ده‌یهه‌ویست لاوانی کوردستان له جیاتی ڕووکردن له ئیعتیاد، له جیاتی ئه‌وه‌ی که له داوی ئەو ئینحرافاتە که‌ون که رێژیمی جمهوریی ئیسلامی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ په‌ره‌یان پێ ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان جه‌زبی فه‌عالیه‌تی سالمیان بکات، باشگایه‌کی وه‌رزشیی پێک هێنابوو. به هۆی خۆشه‌ویستیی خۆی‌و به هۆی پێکهێنانی ئه‌و باشگایهوه، به هۆی بایه‌خدانی به په‌روه‌رده‌ی جهستهییو رۆحیی لاوان، خه‌ڵکێکی زۆر له لاوانی مه‌هاباد ڕوویان له باشگاکه‌ی کردبوو. ئه‌ویش به ئاگاهییه‌وه ئه‌و کاره‌ی ده‌کرد، ده‌یویست لاوه‌کان له باری جه‌ستەییەوە، له باری ڕۆحی‌و له باری فکرییه‌وه ئینسانێکی سالم بار بێن‌و خۆیان بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌یان ته‌رخان که‌ن نه‌ک بکه‌ونه داوی کۆماری ئیسلامی‌و پشت له نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن. هه‌ر ئه‌مه بۆ خۆی کاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعات‌و دام‌و ده‌زگاکانی ڕێژیمی ئێرانی لەوە نیگه‌ران کردبوو که که‌سێک خاوه‌نی ئه‌و خۆشهویستییەو ئەو که‌سایه‌تییه بێ، دەتوانێ خه‌ڵکێکی ئاوا له ده‌وری خۆی کۆ کاته‌وه.
زیاتر له 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی هه‌تاوی، مه‌نسوور ئاروه‌ند پێوه‌ندیی به ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه گرت‌و بوو به ئه‌ندامی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکرات. هه‌تا ئه‌وکاته‌ی گیرا ئه‌وه‌ی بۆ حیزبی دێموکرات له ده‌ستی ده‌هات درێغی نه‌کرد. له‌و ساڵانه‌ی دواییدا به ڕاده‌یه‌ک هه‌ڵسووڕ بوو که کۆمسیۆنی ته‌شکیلات پێشنیاری ئه‌وه‌ی کردبوو وه‌کو کادرێکی نهێنیی حیزبی دێموکرات له نێوخۆ بێ که به داخه‌وه گیراو ئیدی نه‌کرا یا نه‌یتوانی ئه‌وخزمه‌تانه‌ی له ده‌ستی دێ ئه‌نجامیان بدا. ساڵی٩٠ گیرا، به‌هاری ساڵی ٩١ حوکمی ئیعدامی درا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که حوکمی ئیعدامی درابوو له زیندانیش‌دا نموونەی خۆڕاگری بوو، مایه‌ی دڵگه‌رمیی زیندانیانی دیکه بوو، ئه‌وانه‌ی که له گه‌ڵی له به‌نددا بوون ده‌زانن چ ئینسانێکی خۆڕاگر بوو، چۆن زیندانیه‌کانی دیکه‌ی بۆ خۆڕاگری، بۆ سه‌ردانه‌نواندن هان ده‌دا. له حاڵێکدا که حوکمی ئێعدامیشی درابوو به‌رده‌وام خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی له ژێر ئهزیهتو ئازاردا بوون، چونکە حازر نه‌بوو ته‌سلیمی ویستەکانیان بێ. زۆرجار بیانوویان پێ ده‌گرت، هه‌رجارەی له زیندانێك ڕایان ده‌گرت. ساڵی ڕابردووش به هۆی نفووز‌و خۆشه‌ویستییه‌ک که له نێو بهندییهکاندا هه‌یبوو، به تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی کە مانگرتنی به‌ندییه سیاسیه‌کان له ورمێ هەبوو، له‌وانیان هه‌ڵاوارد، هێنایه‌نه‌وه بۆ مه‌هاباد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو زیندانییه‌کانی دیکه‌دا نهبیو نه‌توانێ ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی هه‌یه‌تی له سه‌ر ئه‌وان بینوێنێ. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان بڵاو کرده‌وه کە حوکمی ئێعدامه‌که‌ی ده‌ره‌جه‌یه‌ک ته‌خفیف دراوه، به‌ڵام ئه‌و بۆخۆی زۆری باوه‌ڕ به‌وه نه‌بوو که حوکمی ئیعدامی ته‌خفیف درابێت.
ئه‌وه‌نده‌ی مه‌جالی په‌یوه‌ندیی به خزم‌و کهسو بنه‌ماڵه‌و دۆستانیه‌وه ده‌بوو، وه‌فاداریی خۆی به حیزبەکەیو به ئامه‌نجه‌کانی نیشان دەدایهوه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانین که‌سێک که له زیندان دایه چاوه‌ڕوانکراوه که جمهوری ئیسلامی هه‌موو توانای خۆی به کار بێنێ بۆ وه‌ی شتی به سه‌ردا بسه‌پێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی ئیعترافی لێ وه‌رگرێ کە به ناو دادگاکانی ئه‌و ڕێژیمه توندترین حوکمی له سه‌ر دەر بکه‌ن. ئه‌وان که ڕقێکی زۆریان له مه‌نسوور هه‌بوو، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان دا که ئه‌وه‌نده‌ی فشار بۆ بێنن، ئه‌وه‌ندی ئێعتراف پێ بکه‌ن یا به‌ڵگه‌ی لێ بستێنن که دوایە بیکه‌ن به سه‌نەدێک بۆئه‌وه‌ی له دادگادا حوکمی ئیعدامی پێ سادر بکهنو به‌مجۆره داخی خۆیانی پێ بڕێژن. به‌ڵام ئه‌و، چونکه ئاماده نه‌بوو دژی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ، دژی هاوڕێیانی خۆی بوه‌ستێ، ئاماده نه‌بوو ئه‌و نهێنیانه‌ی له سینگی‌دا بوون بیاندرکێنێ، سه‌ره‌نجام داخی خۆیان پێی رشت‌و له بنه‌ماڵه‌که‌یان، لە حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و له نه‌ته‌وه‌که‌یان‌ئه‌ستاند‌و شه‌هیدیان کرد.
ئه‌وه‌ندی ده‌گڕێته‌وه سه‌ر کۆماری ئیسلامی، ئیعدام شتێکی تازه نییه، ئێعدام له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا له دایک بووه‌و پێشم وایه تا ئه‌و ڕێژیمه له سه‌ر کار بێ، درێژه به ئیعدام ده‌دا، چونکه ئه‌و رێژیمه بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له سه‌ر دابین کردنی ڕه‌زامه‌ندیی خه‌ڵک دانهڕشتوه، ئه‌و ڕێژیمه ده‌یهه‌وێ به هه‌ر قیمه‌تێک بمێنێته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و قیمه‌ته ئیعدامی هه‌موو ڕۆژه‌ی لاوان له کوردوستان‌و له سه‌رانسه‌ری ئێران بێ، درێغی نه‌کردوه. ئیعدام به‌شێکه له هووییەتی جمهووری ئیسلامی، هه‌ر بۆیه‌شه له ئاستی دنیادا پله‌ی یه‌که‌می هه‌یه له ئیعدامی لاوان‌دا. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به ده‌لیلی ماهییه‌تی دیکتاتۆرانه‌و دژی ئینسانی‌و کۆنه‌په‌رستانه‌ی لێی چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که له داهاتووشدا لاوان به تایبه‌تی له سه‌ر خه‌بات و تێکۆشان بۆ ئازادی ئیعدام بکا. ئه‌وه‌ش که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر گه‌لی کورد وحیزبی دێموکرات، گه‌لی کورد له یه‌که‌م نه‌ته‌وه‌و یه‌که‌م پێکهاته‌کانی ئێرانه که سه‌ری بۆ کۆماری ئیسلامی دانه‌نواند، چونکه کۆماری ئیسلامی ئاماده نه‌بوو دان به مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا بنێ ،»نا»ی به کۆماری ئیسلامیی گوت. هه‌ربۆیه‌ش له‌وه‌تا کۆماری ئیسلامی هه‌یه ئه‌وه‌ی که به‌شی خه‌ڵکی کوردستانه، سه‌رکوته، هێرشی نیزامیه، هێرشی هه‌واییه، له به‌ین بردنی ڕۆڵه‌کانیه‌تی چ له سه‌نگه‌ری برگری له چیاکان ج له نێو به‌ندیخانه‌کاندا. بۆحیزبی دێموکراتی کوردستانیش گیانبازی‌و شه‌هاده‌تی ڕێبه‌ران و تێکۆشهرانو ئه‌ندامانی، شتێکی تازه نییه. ئێمه دەزانین دامه‌رێنه‌ری حیزبی دێموکرات پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، ده‌گه‌ڵ ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی‌و حه‌مه حسه‌ین خانی سه‌یفی قازی و به‌دوای ئه‌واندا فه‌یزوڵڵا بهگییهکانی سهقزو بۆکان که له تێکۆشه‌رانی کۆماری کوردستان بوون، له لایه‌ن ڕژیمی شایه‌تییه‌وه ئیعدام کران. که وابوو له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراته‌وه ئێعدامی تێکۆشهرانو ڕێبه‌رانی بوته به‌شێک له نه‌ریتی حیزبی دێموکراتی کوردستان. له‌وه‌تا کۆماری ئیسلامی‌یش له سه‌رکاره هه‌رئاوا به چاو خشاندنێک ده‌توانین بڵێین سه‌دان تێکۆشه‌ری حیزبی دێموکرات، سه‌دان کادرو پێشمه‌رگه، سه‌دان ئهندامو دۆست‌و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات، هه‌ر به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که پشتیوانی‌یان له‌م حیزبه کردوه، به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که له پێناو ئامانجه‌کانی ئه‌م حیزبه‌دا تێکۆشاون کەۆتوونه به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌و گیانیان له ده‌ست داوه. کسانی وه‌ک کاک که‌ماڵی ده‌باغی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیمان له زیندانی کۆماری ئیسلامی‌دا ئیعدام کراوه، که‌سی وه‌ک کاک ته‌های حه‌ق ته‌له‌ب، که‌سانێک که مه‌سئولی کۆمیته شارستان بوون وه‌ک کاک مه‌نسوور حهقپوور، کەسانێک کە کادری تەشکیلاتیی ئه‌و حیزبه بوون وه‌ک کاک خالید خورشیدی، وه‌ک کاک ڕه‌شاد حوسه‌ینی، کەسانێک کە ئه‌ندامی ساده‌ی ئه‌و حیزبه بوون، ئه‌ندامی یه‌کیەتیی لاوان بوون، وه‌ک ئه‌وانه‌ی من له بیرم بن کاک ڕه‌زای که‌ریمی، کاک خالیدی شاتریو هتد، یانی هه‌رئاوا هه‌رکامێکمان ناوی چه‌ندین تێکۆشه‌رو ئهندامو لایه‌نگرو دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌مان له بیره که له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا به هۆی موقاومه‌تیان، بەهۆی وه‌فاداری به نه‌ته‌وه‌که‌یان، به تاوانی ئه‌وه‌ی که دڵسۆزی میلله‌تی خۆیان بوون‌و بۆ ئامانجه‌کانی میلله‌تی خۆیان تێکۆشاون، ئێعدام کراون. ئێستاش چاوه‌ڕوانکراو بوو که که‌سێکی وه‌ک کاک مه‌نسوور ئاروه‌ند که گوتم هه‌ڵسووڕاوێکی ڕێک‌و پێک، دڵسۆز‌و نه‌ترسی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، ئاماده بوو سه‌رو گیان‌و ماڵی له پێناو حیزبی دێموکرات‌دا ببەخشێ، به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی به حیزبی دێموکراتی کوردستانی کردبوو له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئیعدام بکرێ.
ئێمه هیوادارین که به‌ندیه سیاسیه‌کانی دیکه که له زیندانی کۆماری ئیسلامی‌دان چ کورد‌و چ غه‌یره کورد، چ سه‌ربه حیزبی دێموکرات بن یا سه‌ر به حیزب‌و ڕێکخراوه‌کانی دیکه، ئازادیی خۆیان وه‌ده‌ست بێنن، چی دیکه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه گیانیان لێ نه‌ستێندرێ. به‌ڵام هه‌ر ئێستا به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی پڕن له تێکۆشه‌رانی سیاسی به‌تایبه‌تی تێکۆشه‌رانی کورد، بە درفهتیشی ده‌زانم که بڵێم به‌ڕابردووترین تێکۆشه‌ران، به‌ندییه سیاسیه‌کانی ئێران، ئه‌وانه‌ن که سه‌ر به حیزبی دێموکراتن. ئێمه له زیندانی کۆماری ئیسلامی‌دا تێکۆشه‌ری وه‌ک عوسمانی مستهفاپوورمان هه‌یه که پێشمه‌رگەی حیزبی دێموکرات بوو‌و ساڵی 70 به دیل گیرا، تا ئێستا له به‌ندیخانه‌ی کۆماری ئیسلامیه، تا ئێستا بۆ سەردانێکی کورتی بنەماڵەکەشی له زیندان نه‌هاتوه‌ته ده‌ر. کۆمه‌ڵێک تێکۆشه‌ری دیکەمان هەن که ساڵی ١٣٧٥ کاک والی دروودی، کاک عومه‌ری ئیمامی، کاک محه‌مه‌دی مورادی، کاک عه‌لی ساڵحی، ئه‌مانه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات بوون. ساڵی ١٣٧٥ پێکه‌وه له ناوچه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕووداوێک‌دا گیران، تا ئێستا لە زیندانی یه‌زد لە به‌ندیخانه‌دان، تازه ئه‌مساڵ دوانیان توانیان پاش ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشییه، پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان له ده‌ستدا، بۆ چه‌ند ڕۆژێک ئیجازه‌یان پێدرا کە سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌کانیان بکه‌ن. که‌سی وه‌ک کاک که‌ماڵی شهریفیمان ئیستا له زیندان دایه‌و به زیندانی ئه‌به‌د مه‌حکووم بووه‌و هێشتا که‌مترین حوقووقی زیندانییه‌کی سیاسیی نیه. دیاره زۆر که‌سی دیکه‌شمان هه‌ن کە لێرە دا مه‌جال نیه ناوی هه‌مووانیان بێنم. لەم ڕووەوە ناوی ئەوانەشم هێنا چونکە بە داخەوە زۆر له میدیاکان‌و تەنانەت ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ، زۆر له تێکۆشهرانو چالاکانی مهدهنیو زۆر لایه‌ن خۆ له ناوهێنانی ئه‌وانه ده‌بوێرن بۆ؟ چونکه پێشمه‌رگه بوون. لێره من به ده‌رفه‌تی ده‌زانم بڵێم ئه‌وانه‌ی که پێیان وایه که‌سێک کە پێشمه‌رگه بوو، که‌سێک کە بۆ بردنە پێشی خه‌باتی میلله‌ته‌که‌ی، بۆ ئازادیی میللهتهکەی ده‌ستی داوه‌ته چه‌ک، ئه‌گه‌ر که‌وته به‌ند، ئه‌گه‌ر ئیعدام کرا، نابێ دیفاعی لێ بکه‌ی، له هه‌ڵه دان. سه‌یره ڕێژیمێک به هه‌موو ئیمکاناتی سه‌رکوتی خۆیه‌وه دێت خه‌ڵکه‌که‌ی ئێمه قه‌ڵاچۆ ده‌کا، خه‌ڵک ئێعدام ده‌کا، دێهاته‌که‌یان وێران ده‌کا، به هه‌زاران که‌سی له خه‌ڵکی کوردستان کوشتوه، ئه‌م دام‌و ده‌زگانه بۆیان هه‌یه بێن به فڕۆکه، به تانک‌و تۆپ، به هه‌رچی وه‌سیله‌ی سه‌رکوته، بێن خه‌ڵک بکوژن، به‌ڵام که‌سێک کە بۆ دیفاع له میللهتهکەی نه‌ک لە بەرئەوەی نه‌خۆشیی ئینسانکوشتنی هه‌یە، چه‌کی هه‌ڵگرتوه، هاتوه دیفاع له ئازادی بکا، دیفاع له میلله‌ته‌که‌ی بکا، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک به برینداری به دیل گیرا، نابێ دیفاعی لێ بکرێ؟!
به بڕوای من شه‌ریفترین ئینسانه‌کان، سه‌ربه‌رزترین خه‌باتکاران ئه‌وانه‌ن که به چه‌ک دیفاع له میلله‌ته‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن، چونکه ناچار کراون کە چەک هەڵبگرن. که وابوو زۆر بێ مانایه ئه‌گه‌ر زۆر که‌س خۆ ده‌بوێرێ لەوەی باسی ئه‌و به‌شه له تێکۆشه‌رانی کورد بکا که به چه‌ک ویستویانه دیفاع له میلله‌ته‌که‌یان بکه‌ن. پاریزگاری له نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له خه‌باتی ئازادیخوازانه، به‌ره‌و پێشبردنی ئامانخی به‌رزو ئینسانی به چه‌ک، شتێکی زۆر ڕه‌وایه، به‌تایبه‌تی له وڵاتێک‌دا که خه‌ڵک حه‌قی نیه حیزبی خۆی پێک بێنێ، حه‌قی نیه نوێنه‌ری خۆی بنێرێته پارله‌مان، حه‌قی نیه خه‌باتی خه‌یابانی بکا، حه‌قی نیه خۆپێشاندان بکا. بۆیه لێره بە ده‌رفه‌تی دەزانم بڵێم ئێمه وه‌کوو تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکرات‌و هه‌موو ئه‌و حیزب‌و ڕێکخراوانه‌ی که تێکۆشهرانێکیان به ده‌لیلی پارێزگاریی چه‌کدارانه له نه‌ته‌وه‌که‌یان که‌وتووته به‌ندیخانه، ئه‌م قسانه ده‌گه‌ڵ حیزب‌و ڕێکخراوه‌کانی ئێرانی، ده‌گه‌ڵ میدیاکان، ده‌گه‌ڵ ناوه‌نده مرۆڤدۆسته‌کان بکه‌ین که ئه‌مه که‌مته‌رخه‌مییه‌کی گەورەیە له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه کە ئه‌م به‌شه له به‌ندییه سیاسیه‌کانیان فه‌رامۆش کردوه. ئه‌وان تاوانێکیان نه‌کردوه به‌ڵکوو ڕێژیمێک که مه‌جالی بۆ ئهوانو بۆ نهتهوهکهیانو بۆ حیزب‌و ڕێکخراوکانیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه خه‌باتی سیاسی‌و دێموکراتیک‌و پارلمانی‌و هێمنانه بکەن، ئه‌و تاوانبارە. ڕه‌نگه به نیسبه‌ت مهنسووریشهوه ئه‌و ئیتیهامهی لێ بدرێ که ویستوویه‌تی به چه‌ک، خه‌باتی نهێنی به‌ره‌و پێش به‌رێ. ئه‌وه بۆ هه‌ر تێکۆشه‌رێک که ڕێگای به‌ره‌و پێشبردنی خه‌باتی پێ نادرێت، شتێکی ڕه‌وایه که له جێیه‌کی پێویستە، ده‌ست بۆ چه‌ک به‌رێ، به‌تایبه‌تی بەرامبەر که‌سانێک که ده‌ستدرێژی دهکەنه سه‌ر سهرماڵو نامووسی خهڵکو گیانیان، ئازادیان، که‌رامه‌تیان، سڵامه‌تیان، حوقووقیان لە مه‌ترسی ده‌خه‌ن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه به چه‌ک به نیسبه‌ت ئه‌و جۆرە که‌سانه که هیچ شتێکی خه‌ڵک ناپارێزن، کارێکی ڕه‌وایه.
بەڕێزان!
لێره له پێشدا سه‌ره‌خۆشی له ئێوه ده‌که‌م که هاوسهنگهرێکتان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه گیانی لێ سێندرا. مەنسوور ئاروەند به سه‌ربه‌رزی چووە بن داری ئێعدام‌و شه‌هید بوو. چووە ڕیزی کاروانی دوور‌و درێژی شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مان. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ماتەمباری به‌ڕێزی کاک مه‌نسوور ده‌که‌م، هه‌م له‌وبه‌شه له بنه‌ماڵه‌که‌یان که له مه‌هابادن، لە دایک‌و باوکی، له یه‌ک یه‌کی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی به تایبه‌تی له هاوسه‌ره‌که‌ی، له جگەرگۆشهکانی، له خوشک و براکانی و له‌و به‌شه له بنه‌ماڵه‌که‌شیان که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن‌و له‌وێش وه‌ک چۆن ئێمه لێرە له خه‌میاندا دانیشتووین، هاوڕێیانی حیزبیمان له گه‌ڵیان هاوخهمنو له‌م ماته‌مه‌دا له گه‌ڵیان به‌شدارن.
سپاسێکی بێ پایانیش بۆ خه‌ڵکی مه‌هاباد که له ساتی بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئیعدامی مه‌نسووری ئاروه‌ند له به‌رده‌رگای ماڵه‌که‌یان کۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوخه‌می بنوێنن. دیاره ئێوه‌ش ده‌زانن که ڕێژیم ئاماده نه‌بوو ته‌رمی شه‌هید مه‌نسووری ئاروه‌ند بداته‌وه به بنه‌ماڵه‌که‌ی، چونکه ده‌زانێ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که مانگێک له‌مه‌و پێش حهماسەیهکیان لە نارەزایەتی دەربڕین به‌رانبه‌ر کۆماری ئیسلامی خۆلقاند، ئه‌گه‌ر ته‌رمی شه‌هیدێک که له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیەوە ئێعدام کراوه بدڕیتهوه ده‌ستیان، ده‌یکه‌نه موناسەبەتێک بۆ هاوده‌ردی، بۆنیشاندانی یه‌کده‌نگیی خۆیان، بۆ نیشاندانی بێزارییان له کۆماری ئیسلامی. دهدهزانن له هه‌ر جێیه‌ک تەرمی شه‌هیدێک به خاک بسپێردرێ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌بێته جێگایه‌کی پێرۆزو خه‌ڵک ده‌یکا به ڕووگه‌ی خۆی. بۆیه ته‌رمی ئه‌و شه‌هیده‌ش وه‌ک شه‌هیدانی دیکه نه‌درایه‌وه بنه‌ماڵه‌که‌ی، مه‌علوومیش نیه له کوێ به خاک ده‌سپێردرێ به‌ڵام وه‌ک دایکی مه‌نسوور- له ڕێگای کوڕه‌که‌یه‌وه ئه‌وه‌م زانی- گوتوویه‌تی بۆ ئێمه گرنگ نیه ته‌رمی مه‌نسوورمان بده‌نه‌وه یا نا، چونکه مه‌نسوور له هه‌رجێگایه‌ک به خاک بسپێردرێ خاکی کوردستانه، ئه‌و خاکه‌یه که مه‌نسوور گیانی له پێناودا به‌خشیوه.
لێره‌وه سپاس بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ش که له‌و بۆنه‌یه‌دا هاوخهمو پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مه‌نسووری ئاروه‌ند ده‌بن. ئه‌وه‌ندەی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئێمه، هیچ قسه‌یه‌ک، هیچ ده‌ربڕێنێک ناتوانێ بۆ مناڵه‌کانی شه‌هید مه‌نسوور، جێگای باوکیانو بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی، جێگای مێردهکهیو بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی،جیگای ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌که‌یان پڕکاته‌وه. به‌ڵام شتێک که ده‌توانێ دڵی ئه‌وان خۆش‌کا ئه‌وه‌یه که ئێمه به بیر‌و باوه‌ڕه‌وه به لێبڕاوییه‌وه ڕێگای شه‌هیده‌کانمان، ڕێگای شه‌هید مه‌نسووری ئاروه‌ند، تازه‌ترین شه‌هیدی حیزبی دێموکرات‌و گه‌لی کورد درێژه بده‌ین. ئه‌و ئامانجانه‌ی که ئه‌و و شه‌هیدانی دیکه گیانیان له پێناویدا به‌خشیوه وه‌دییان بێنین، ئه‌و ئاڵایه‌ی که مه‌نسوور له گه‌ڵ هاوڕێیانی له نێو شاری مه‌هاباد لە هەلومەرجێکی سەختدا بەرزو شەکاوەی ڕاگرتبوو‌و خه‌باتی بۆ ده‌کرد، ئه‌و ئاڵایه، ئاڵای خهباتو تێکۆشان تا وه‌دیهێنانی ئازادی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رز ڕابگرین.
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هید مه‌نسوور، سه‌ربه‌رزی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که وه‌ک شه‌هید مه‌نسوور گیانیان له پێناوی نه‌ته‌وه‌کەیان‌و ئامانجه به‌رزه‌کانیان ده‌بەخشن.
لە ژماره ٦٥٨ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه