وەرگێڕان: ئاڵەشین
مه‌نسوور ئاروهندهکان ئیعدام کران، محه‌مه‌دسه‌دیق کبوودوهندهکان له زیندان دان، فهرینازخوسرهوانییهکان ده‌بنه قوربانی‌و سه‌دان هیکتار لێره‌واری کوردستان له سووتانن. ئه‌وانه ته‌نیا به‌شێکن لەو هه‌واڵه تاڵانه‌ی به‌رگوێمان ده‌که‌ون.
کۆماری ئیسلامی ئه‌رێ یا نا؟ ده‌ستبه‌سه‌رکردن، ئه‌شکه‌نجه، دوورخستنه‌وه‌و کوشتنی زیندانه سیاسییه‌کان، دهسپێکردنو کۆتایی هێنان به شه‌ڕی کاولکاری ٨ ساڵه، سه‌رده‌می بنیاتنانه‌وه، قۆناغی چاکسازی، ڕادیکالیزمو بنئاژۆخوازی وزێده‌ڕۆی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و له ئاکامدا ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تی ئێعتداڵ، تهدبیرو ئومید، ڕووکار‌ی گشتیی کارکردی کۆماری ئیسلامییه له ماوه‌ی ٣٧ ساڵی ڕابردوودا، به شێوه‌ی بهرچاودهبیندرێ. له هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌دا، سه‌رکوتی سیاسی‌و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتی، نادادپه‌روه‌ری، دروشم دان‌و … هتد هه‌میشه هه‌بووه که هه‌ندێک جار خاو بوونه‌ته‌وه و هه‌ندێک جاریش توندوتیژو گرژتر له پێش‌و بووه.
ئه‌و خاڵه‌ی له لێکدانه‌وه‌ی سیاسیی کارکردی هێزه دژبه‌ره‌کان و یان ڕخنه‌گرانی کۆماری ئیسلامی‌دا زۆر گرنگه؛ هه‌ڵوێستی ناڕوون‌و ناوه‌رۆکی ناڕوونی به‌شیکی زۆری ئه‌و هێزه گۆڕانخوازانهیه که وه‌ک ئۆپۆزسیونی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار، یان ڕێفورمخواز له نێوخۆی وڵات چالاکن. له سه‌رده‌می شه‌ڕدا، زۆربه‌ی ئه‌و ڕهوتو توێژانه شه‌ڕخوازن، کاتی ڕێفۆرم دروشمی چاکسازی هه‌ڵده‌گرن، له قۆناغی زێده‌خوازی ئهحمهدنیژاددا لایه‌نگری بڕینی «یارانه‌کانن» و وزه‌ی ناو‌کی به مافی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای خۆیان ده‌زانن و ئه‌مڕۆش داکۆکیکاری تۆخی ده‌وڵه‌تی ئێعتداڵن، به‌ڵام ئاکامی کارکردی کۆماری ئیسلامی له هه‌موو ئه‌و سه‌رده‌مانه‌دا سه‌رکوت، نادادپه‌روه‌ری و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بووه. هۆکاره‌که‌ی چییه؟
ڕه‌نگدانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و بارودۆخه چییه و له درێژخایه‌ندا ڕووبه‌ڕووی چ ئه‌گه‌رگه‌لێک ده‌بینه‌وه.
شۆڕشی 57 بزاڤ و رسکانی خه‌ڵکێک بوو، که ته‌واوی چین و توێژه‌کانی تێدا به‌شداربوون، به‌ڵام نه‌یانتوانی حکوومه‌ت و پێکهاته‌یه‌ک پێک‌بێنن، که له دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش ماف و داخوازییه‌کانی هه‌موو ئه‌و ده‌سته و لایه‌نانه بپارێزێ. نه‌بوون، یان لاوازی به‌ستێنه‌کان و هه‌لومه‌رجی سه‌ره‌تای په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دێموکراتێک و سه‌ره‌ڕای ئه‌ویش نه‌بوونی گه‌ڵاله‌یه‌کی ڕوون و دیاریکراوی سیاسی دوای تێپه‌ڕبوون له حکوومه‌تی په‌هله‌وی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی که به‌شداریی شۆڕ‌شیان کردبوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی مه‌زهه‌بی زاڵ، که خومه‌ینی ڕێبه‌ری و پێشه‌نگایه‌تی ده‌کرد، بتوانێ ئه‌و به‌شه که‌مه‌ی که توانیبوویان له سیستمی نوێ‌دا ده‌ست به‌کار بن و له پێناو دامه‌زرانی دێموکراسی‌دا تێده‌کۆشان، وه‌ک جیابیر و ڕه‌وتگه‌لی دژی شۆڕش بناسێنێ و ئه‌و ده‌نگ و هزره دژانه بخاته په‌راوێزه‌وه و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان بدا. شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران و عێراقیش که خومه‌ینی به « نعمت»ی ده‌زانی، ئامرازێکی گرنگی دیکه بوو که ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی و لایه‌نگرانی بۆ سه‌رکوتی ڕه‌خنه‌گران و دژبه‌ران به شێوه‌یه‌کی توندوتیژ و دژبه‌رانه کاریان هێنا، ئه‌م ناکامی و شکسته گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و دژبه‌رانه‌ی که ببوونه ئۆپۆزسیونی ده‌سه‌ڵاتی تازه، زیاتر له ده‌یه و نیوێک خراپترین هه‌لومه‌رجی سیاسی به سه‌ردا سه‌پاندن. پاش په‌روه‌نده‌ی تێروری میکۆنوس و مه‌حکووم بوونی گه‌وره‌ترین به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی له ژێر ناوی « کارگزران» و «عاملان»ی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی، هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کان به قۆستنه‌وه‌ی که‌شی له‌باری نێوخۆ و ده‌ره‌وه که ڕوومای دژه‌مرۆیی کۆماری ئیسلامی به جوانی سه‌لماندبوو، توانییان که‌ڵک له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرن و به ڕێکخستن و ڕێکخستنه‌وه‌ی سترهکتۆرهکهیان دیسان پشوودرێژتر و کاریگه‌رتر له مه‌یدانی سیاسی‌دا ده‌ربکه‌ونه‌وه.
دوو ده‌یه دوای شۆڕشی 57، کۆماری ئیسلامی تووشی نه‌وه‌یه‌ک هاتبوو که ئیدی دروشمه‌کانی شۆڕش به لایه‌نه‌وه جێی بایه‌خ و گرنگی نه‌بوو، ئه‌و نه‌وه‌یه که له که‌شێکی ئازاد و کراوه‌ی سیاسی و فه‌رهه‌نگی ده‌گه‌ڕا، که له‌و که‌شه‌دا ژیانێکی ئاسووده و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ساغ و سه‌لیمی هه‌بێ و، تا بۆی بکرێ خۆی له کاولکارییه‌کانی شه‌ڕ و پاوانخوای سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار لابدا. قۆناغی ڕیفۆرمخوازی؛ ئاکامی ئه‌و داخوازییه کۆمه‌ڵایه‌تی و خواستانه بوو که به سه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا سه‌پان. به کرده‌وه هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان توانییان، هه‌ندێک ئیمتیازی پۆزه‌تیڤ بستێنن، به‌ڵام مافی هاووڵاتی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و فاکتۆرانه بوون که ده‌گه‌ڵ بوونی کۆماری ئیسلامی دژایه‌تییان هه‌بوو. له کێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌دا، هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کان که‌وتنه سه‌ر دوو رێێانێی شۆڕش یان ریفۆرمخوازییهوه. پڕش و بڵاوی و کێشه‌ی جیددی نێوان ئۆپۆزیسیۆن له‌و قۆناخه‌دا بووه هۆی لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هێزە دژبه‌ره‌کان. هه‌ندێک بوونه ریفۆرمخواز، هه‌ندێک ئینقلابی مانه‌وه. ئه‌و دوو گرووپه به‌جێی راکێشانی به‌شداری کۆمه‌ڵایه‌تی و پیکهێنانی ئاڵۆگۆڕ، به‌جێی ده‌رفه‌ت خوڵقاندن و پێکهێنانی ره‌وتی نوێ له کۆمه‌ڵگه‌دا، داهێنان و هه‌له‌کانیان له کیس خۆیان دا و، بوونه پاشکۆی کۆمه‌ڵگاو و ته‌نانه‌ت بوونه پشتیوان و هانده‌ری ریفۆرمخوازانی حکوومه‌تی. بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و ناکام بوونی ئه‌وبزووتنه‌وه‌یه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆسه‌لماندنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه، که باس کرا.
خەبات لە کوردستان
بزووتنەوە و کەشی زاڵی کوردستان، لەگەڵ بارودۆخ و هەلومەرجی رەوتە سیاسییە ناکوردییەکان زۆر جیاوازە. خەبات لە کوردستان وەک خەباتێکی نەتەوەیی‌و دێموکراتیک ناسراوە و پێناسە کراوە. مافی چارەی خۆنووسین و داکۆکی لە شوناس و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد، دیارترینی ئەو فاکتۆڕانەن لای نزیک به هه‌موو پارت و لایه‌نه کوردییه‌کان باسی لێ ده‌کرێ. بزاڤی میللی-دیموکراتیکی کورد له ئیران هەمیشە دەگەڵ بزووتنەوەی کورد لە پارچەکانی دیکە لە پیوەندیی دابووه هه‌یه. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم بزاڤە دوو لایەنی کوردستانی و ئێرانی بە خۆوە گرتوە، چونکه لێکگرێدراوی نەتەوەیی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، گرینگ‌ترین هۆکاری زیندوویەتی ئەو بزاڤەیە و بەرەو ره‌وگه و بەستێنی خۆی رێنوێنی دەکا. دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، حکوومەتی ناوەندیی لەو وەعد و بەڵێنیانە پەشیمان بوویەوە کە له پێوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ خودموختاری کوردستان دابوونی و، خومەینی فه‌رمانی شەڕی دژی کوردستان دەرکرد. حیزبی دێموکراتی کوردستان تا ساڵی ١٣٧٥ بەردەوام درێژەی بە خەباتی چەکداری دا و، پاشانیش دەگەڵ بەهێزکردنی خەباتی سیاسی هەمیشە تیم و گروویی ڕێکخستن و هێزی پێشمەرگەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان به‌رده‌وام بووه‌و لەسەر گەیشتن بە خواستە ڕوون و دیارەکانی گەلی کورد، واتە مافی چارەی خۆنووسین و داکۆکی لە شوناس و بەرژەوەندی گەلی کورد.
گەلی کوردیش وەک نەتەوەکانی دیکەی ئێران کەڵک لە دەرکەوت و پاشهاتەکانی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان وەردەگرێ، بەڵام کەموکوڕی و سەرلێشێواوی رەوتە ناکوردییەکان تێچوویەکی قورس و گرانتر دەخەنە ئەستۆی بزاڤی میللی دێموکراتیکی کورد. کەشی ئەمنییەتی و سەرکوت لە کوردستان لە ناوچەکانی دیکه‌ی ئێران زۆر گرژترە و ناڕێکوپێکی و هاوکاری لاوازی ئۆپۆزیسیۆن و دژبەرانی کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆی ئەوەی سیستم توند‌وتیژتر و گرژتر ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکانی کوردستان بێتەوە و بە شێوەیەکی سیستماتیک سەرکوتی بکا.
بێدەنگی، رەنگدانەوەی کەم و پشتیوانی لاوازی چالاکانی مافی مرۆڤ‌و ڕەوتە سیاسییە ناکوردییەکان لە بەرامبەر ئیعدامی لەنەکاوی مەنسووری ئاڕوەند، زیندانیی سیاسیی کورد کە مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی بوو، یان دۆخێکی وەکوو ئەوە لە کاتی ناڕەزایەتییە بەربەرینەکانی خەڵکی کورد دوای مەرگی فەریناز خوسرەوانی، بەڵگەی ڕوونن کە نیشان دەدا ئەو سەرلێشێواوی و ناهەماهەنگییەی ئۆپۆزیسیۆنی غەیری کورد، دەبێتە هۆی ئەوەی گەلی کورد بۆ پێشڤەبردنی بزاڤی نەتەوەیی – دێموکراتیکی خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناچار بێ تێچوویەکی قورس و گرانتر لەچاو شوێنەکانی ئێران بدا و گوشارێکی زیاتر بکه‌وێتە سەری.
لە ژماره ٦٥٨ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه