نووسه‌ری كتێبی« ئێمه‌ی شایسته‌ی دیموكراسین»؟ زۆر ته‌ئكید له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه جیهانی سێهه‌میش شایسته‌ی دیموكراسین‌و ئه‌م چه‌مكه هه‌ر تایبه‌ت به مرۆڤی ئۆروپایی نیه، به‌ڵام كتێبه‌كه له دوای خویندنه‌وه‌شی پرسیاره‌كه‌ت به كراوه‌یی بۆ جێ دهێلێ‌و دوای ته‌واوبوونی خوێنه‌ر ده‌پرسێته‌وه ئایا ئێمه شایسته‌ی دیموكراسین؟
هه‌ر زۆر دوور نه‌رۆین راپه‌رینه‌كانی سه‌ده‌ی پێشووی ناوچه‌كه‌و تا راپه‌رینی ١٩٧٩ی ئێران، گۆرانكاریه‌كانی عیراق‌و ئه‌فغانستان‌و به‌هاری عه‌ره‌بی‌و تا دامه‌زرانی دوو ئیداره‌ی كوردی له باشوور‌و رۆژاوای كوردستان كه هه‌موویان به ئومیدی ئازادی‌و دیموكراسی بوون له كوێی ئه‌م گه‌یشتن به‌م چه‌مكه‌ن؟
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له ٦ ده‌یه‌یه دروشمی دیموكراسیخوازی بووه به خواستی حیزبی سیاسی‌و چالاكانی سیاسیی ئه‌م كۆمه‌لگایه، خواستێك كه ته‌نانه‌ت له نێو هه‌ڵگرانی ئه‌م چه‌مكه نه‌هاینه‌نه‌كراوه. گرنكیی دیموكراسی لای قاسملوو له ئاستێك دایه كه ده‌ڵێ نابێ ئه‌م چه‌مكه به بیانووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌و رزگاریخوازانه وه‌لا بنیرێت‌و ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و له‌ژیر پێنانی دیموكراسی برۆین، تازه به‌ره‌و دیكتاتۆری رۆیشتووین‌و گه‌رانه‌وه دژواره».
له ئێستادا ره‌نگه هیچ هێزێك نه‌یه‌وێ بكه‌وێته خانه‌ی دژه دیموكراسی‌و ته‌نانه‌ت سیستمه دیكتاتوره‌كانیش ئیدیعای دیموكراتی ترین سیستم بۆ خۆیان ده‌كه‌ن‌و بۆ ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستن به هه‌لبژاردنه‌كان كه ئه‌مه‌ش بۆ خوی گرفتێكه كه دیموكراسی له‌م وڵاتانه كورت كراوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌لبژاردن‌و وه‌ك نووسه‌ریكیش ده‌لێت گرنگ نیه كێن ئه‌وانه‌ی ده‌نگ ده‌ده‌ن، به‌ڵكوو گرنگه كێن ئه‌وانه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ژمێرن.
له ئێستاش كه‌م نین خه‌ڵكێك کە به بیانووی بوونی داگیركاری‌و رزگاریخوازی هه‌موو به‌ها دیموكراتیه‌كانیان تا ئاستی وه‌لانانی به‌ها مرۆڤییه‌كانیش وه‌لا ناوه‌و موژده‌ی ئازادی ده‌به‌خشنه‌وه بۆ دوای رزگاری‌و ته‌نانه‌ت سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هیزانه‌ش ده‌كه‌ن كه هه‌ڵگری خواست‌و به‌ها دیموكراسییه‌كانن، ئه‌گه‌رچی بۆ خوشیان له مێژساڵه تایبه‌تمه‌ندیی رزگاریخوازانه‌یان له ده‌ست داوه‌و نه ده‌توانن گوندێك رزگار بكه‌ن‌و نه ده‌توانن هه‌لگری كه‌لتوری دیموكراسی بن.
خه‌باتی رزگاریخوازی ئاوینه‌ی كه‌لتوری دیموكراسیخوازانه‌و رووه ئینسایه‌كه‌ی نه‌كرێت‌و هه‌ڵگری گوتاری پێكه‌وه ژیان‌و ریزگرتن له جیاوازیه‌كان كۆمه‌لگا نه‌بێ، فاشیزم به‌رهه‌م دێنی، راست چاره‌نووسی ئه‌و هێزانه‌مان بۆ دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه چه‌نده‌یان له داگیركاری كوشت به‌و رێژه‌یه‌ش خه‌ڵكی وڵاتی خوشیان قه‌تل‌وعام كرد به هوكاری جیاوازه‌وه هه‌ر له به‌رپاكردنی شه‌ری ناوخو‌و تا هێرشبردنه سه‌ر جیابیران‌و قه‌بزه كردنی ده‌سه‌لات له ریگه نادیموكراسیه‌كه‌ی.
خه‌باتی بۆ رزگاریی وڵات هیچی كه‌متر نیه له خه‌بات بۆ به‌رپاكردنی حیزبێكی دیموكرات‌و پابه‌ند به توله‌رانس‌و به‌ها دیموكراتیه‌كان. كێشه‌ی حیزبه‌كانی ئێمه له ئیستا ئه‌وه‌یه كه نه له فازی رزگاریخوازیی ماونه‌ته‌وه و نه له فازی دیموكراسیخوازی. ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌رییه‌تی ترسناك له نێو هه‌ندێ له‌م هێزانه كه هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی رزگاریخوانه‌شیان بۆ رۆژهه‌ڵات نیه ده‌بینرێ تا ئاستی به گژداچونه‌وه‌ی دیموكراسی.
له راستیی دا كێشه‌كانی نێوخوی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حیزبه‌كان كه كۆمه‌لیك لێكترازان‌و پێكهه‌لپرژانی چه‌كداری به‌رامبه‌ر به یه‌كیان لێكه‌وته‌وه ئه‌و راستیه ساده‌ی خسته روو كه هێزیك له نێوخوی دا تەحه‌مولی رای جیاوازی نه‌بێ‌و زمانێكی هاوبه‌ش‌و فۆرمیك له پێكه‌وه ژیان بۆ له ده‌وری یه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی نه‌بێ، ده‌توانێ هه‌مان لێكترازانی نێوخوی حیزب بگوازیته‌وه بۆ پێكهینانی لێكترازانی گه‌وره له كۆمه‌ڵگا‌و تێككشانی هه‌موو جۆره فۆرمێكی هاوبه‌ش له لێدان له جیاوازییه‌كانی كۆمه‌لگاوه.
ره‌نگرێژكردنی كه‌لتوری كاری سیاسی به كه‌لتوری دیموكراسی هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه نیه تۆ هێزێكی ئیسلامی یا چه‌پ‌و نه‌ته‌وه‌یی، چون له دواجار ئه‌م چه‌مکانه ده‌بێ مرۆیی بكرێن‌و به كه‌لتوری دیموكراسی بارگاوی بكرێن. له راستیی دا هیزه‌كانی ئیمه چه‌ند لێك جیاوازن له روی ئایدیا سیاسیه‌كانیانه‌وه، هێنده‌ش لێك نیزیك‌و لێك ده‌چن له رووی كه‌لتورو په‌ره‌نسیپه دیموكراسیه‌كانه‌وه.
كه‌واته ناكرێ ته‌نیا به لای ئه‌و دروشم‌و موژدانه‌وه دانیشین له ژێر ناوی رزگاریخوازی، كوردایه‌تی‌و ئیسلامیه‌تی‌و چه‌پ بوونه‌وه تا ئاستی دروشمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تری وه‌ك مافی ژنان‌و…. شاگه‌شكه بین پێیانه‌وه ئه‌گه‌ر كۆی ئه‌مانه له هه‌ناویان دا بارگاوی نه‌كرێن به كه‌لتووری دیموكراسی‌و ده‌كرێ له داهاتووی دوای رزگارییش كۆسپی به‌رده‌م ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێكخراوه‌یی‌و تاكه‌كه‌سیه‌كان تا ئاستی گوشینی كۆمه‌ڵگا له خۆیان پێك دینن وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له باشور‌و رۆژاوای كوردستان ده‌ی بینین.
لە ژماره ٦٥٨ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه