یه‌ك:
پێموایه له‌م سه‌روبه‌نده‌ی ئێستادا ڕه‌نگه شه‌نوكه‌وێكی كۆمه‌ڵناسانه و ڕه‌وانناسانه له هه‌موو شێوازێكی شرۆڤه زیاتر بتوانێ یارمه‌تیده‌ری ئانالیزی دۆزی كورد بێ، به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نێوخۆی وڵات وه‌ك پسپۆری ئه‌م بواره‌ن. لاموایه ده‌بێ له سۆنگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵناسی و ڕه‌وانناسی، نه‌شته‌رگه‌ری و خه‌سارناسی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بكرێ. چون به ڕای من ڕیشه‌ی ته‌واوی كێشه‌كانی ئێمه وه‌ك كورد، ڕیشه‌یه‌كی ڕه‌وانی له نێو ناخ و ده‌روونی تاك و كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا هه‌یه. ئه‌م چه‌مك و مه‌فهوومه نێگه‌تیڤه كۆمه‌ڵایه‌تییانه به‌رده‌وام له كولتووری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا دووپات و چه‌ندپاته ده‌بنه‌وه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی كورد بكه‌ین ده‌بینین كه ئه‌م مێژوویه لێوڕێژه له هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی وه‌ك: لاساری و ناته‌بایی و باوه‌ڕپێكراویی گشتی و پێكه‌وه‌هه‌ڵنه‌كردن و نه‌وی نه‌كێشان كه له سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستا شوێندانه‌رییه‌كی ماڵوێرانكه‌ری له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كورد هه‌بووه. كه سه‌یری ئه‌ده‌بی زاره‌كی ده‌كه‌ی، كه سه‌یری ڕابردوو ده‌كه‌ی، كه سه‌یری مێژووی هاوچه‌رخ ده‌كه‌ی بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه چه‌نده‌مان خه‌سار بینیوه له‌م سۆنگه‌یه‌وه.
دوو:
ده‌مه‌وێ بابه‌تێكی گرینگ له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشه‌كییه گرێی بده‌م كه ئه‌ویش بریتییه له نه‌ته‌وه سازییه (Nation Building). بابه‌تێك كه ته‌نیا فۆڕم و ڕواڵه‌ته‌كه‌یمان وه‌رگرتووه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له زه‌ینی تاكه‌كانماندا نه‌چه‌سپاوه. ئه‌گه‌ر بمه‌وێ زۆر ڕاشكاوانه بدوێم ده‌بێ بڵێم له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌سازیدا، ته‌واوی حیزبه‌كان و سه‌رجه‌م ڕووناكبیران و نووسه‌ران نه‌یانتوانیوه كه له‌باری زه‌ینییه‌وه خه‌ڵك ئاماده بكه‌ن و پێملیان بكه‌ن كه وه‌ك نه‌ته‌وه بیر بكه‌نه‌وه، نه‌یاتوانیوه كارێكی وا بكه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بخه‌نه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كان. واته مه‌فهوومی نه‌ته‌وه له‌نێو مێشك و زه‌ینی تاكی كورددا شكڵی نه‌گرتووه. هۆكاری سازنه‌بوونی نه‌ته‌وه له زه‌ینی تاكی كورددا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌م چه‌مك نه‌رێنییانه‌ی پێشتر ئاماژه‌م پێكرد.
ڕه‌نگه باسكردنی نموونه‌یه‌ك وه‌ك وڵاتی ئیسرائیل به‌ده‌ر له شێوه ڕوانینێكی بایخدارانه زیاتر مه‌به‌سته‌كه‌مان بۆ شی كاته‌وه: وڵاتی ئیسرائیل كه به فه‌رمی ساڵی ١٩٤٨ ساز بوو، زۆر له‌وه پێشتر له‌باری زه‌ینییه‌وه حه‌ولی بۆ درابوو كه تاكی جووله‌كه له ئورووپا و ئه‌مریكا و ئاسیا هه‌ست به پێویستیی سازكردنی وڵاتێك بكا به ناوی ئیسرائیل. ته‌نانه‌ت له‌وه پێشتر به‌ر له‌و شوێنه‌ی ئێستای ئیسرائیل، به نیاز بوون له ئه‌فریقا و له وڵاتی ئیتیۆپی یان ئه‌مریكای لاتین ئه‌م وڵاته ساز بكه‌ن!
سێ:
له زۆربه‌ی كتێب و مه‌قاله ئینگلیسییه‌كاندا چه‌مكی كوردایه‌تی (Kurdayetî) هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌نووسرێ واته ڕێك به زمانی كوردی، ئه‌وان كوردایه‌تی وه‌ك گرینگ‌ترین پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێننه ئه‌ژمار. سه‌رجه‌م لێكدانه‌وه‌كانیان له ده‌وری ئه‌م چه‌مكه خول ده‌خوا. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م چه‌مكه له‌لای ئێمه سه‌ره‌ڕای پیرۆزی و «مقدس» بوونی ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ست و سۆز دامه‌زراوه و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی عیلمی و زانستی دانه‌مه‌زراوه و له‌م قۆناغانه‌ی هه‌ڵكشاوه و گه‌شه‌ی كردووه ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی كاتی بووه و پاش ماوه‌یه‌كی كورت تووشی نوشست بووه و دامركاوه. دیاره بۆ كوردایه‌تی كردن هه‌ست و سۆز شه‌رتی سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌كییه، به‌ڵام هه‌مووی نیه. تۆ دیسان كه سه‌یری مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ی، كوردایه‌تی كردن ئه‌وپه‌ڕی ئیخلاس و گیانفیدایی و له‌خۆبوردوویی بووه به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر جاران هه‌ر له‌م سنووره‌دا ماوه‌ته‌وه و نه‌یتوانیوه پردێک له نێوان هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و هزری نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌ڵ به‌ستێ. ئه‌وه‌ی هه‌بووه كاتی، به شێوه‌یه‌كی ئیحساسی و به دوور له به زانستی كردن و ده‌رئه‌نجام نه‌چه‌سپانی ئه‌م چه‌مكه له زه‌ینی تاكی كوردا.
نموونه زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك شایه‌دیی مێژوویی بۆ ئه‌م خه‌ساره باسی لێوه بكه‌ین: ساز بوونی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد، ئه‌گه‌رچی خولیای تاكی كورد بوو به‌ڵام وه‌ك پڕۆژه و وه‌ك گه‌ڵاڵه له زه‌ینی تاكی كوردا پاشی هه‌ره‌سهێنانی كۆمار نه‌چه‌سپا! یان خه‌باتی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له پاش ڕاپه‌ڕینی شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران، ده‌بینین كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌م هه‌سته له «اوج» و له‌وپه‌ڕی خۆیدا بووه و دواتر زۆر زوو دامركاوه و دیسان زه‌ینی تاكی تووشی بۆشایی ده‌بێ.
چوار:
باوه‌ڕپێكراویی گشتی به مانا گشتییه‌كه‌ی زۆر له كزیی داوه. به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی خه‌ڵك و حیزبه‌كان ته‌نانه‌ت له نێو خودی حیزبه‌كان و و له‌نێو خودی كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌م متمانه‌یه له ئاستی پێویستدا نیه. پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی متمانه‌پێکردنی گشتی گرینگه؟ متمانه‌پێکردنی گشتی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بایه‌خه دێموكراتیكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا بره‌و په‌یدا بكه‌ن. «متمانه‌ی گشتی» ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه زه‌ینی تاكی كورد له‌بارتر و ئاماده‌تر بێ بۆ وه‌رگرتنی چه‌مكی كوردایه‌تی و دواجار نه‌ته‌وه‌سازی.
پێمخۆشه لێره‌دا په‌رانتێزێك بكه‌مه‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌م به‌شه‌وه هه‌یه: له مێژووی گه‌لی كورددا له كۆن زه‌مانه‌وه تا ئێستا، له زه‌مانی مه‌لای خه‌تێ و خه‌یانه‌تکردنی به ئه‌میر خانی له‌پ زێڕین و زۆر خه‌یانه‌ت و نسکۆی دیکه، به باوه‌ڕی من هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و «باوه‌رپێکردنه گشتی»یه كه باسم كرد. دیاره وه‌ک چۆن تاکی خائین ده‌بێ سه‌ركۆنه بكرێ و سزا بدرێ، كۆمه‌ڵگه‌ی خایه‌نپه‌روه‌ریش خه‌تاباره و ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆیدا هه‌بێ.
پێنج:
دیاره ئه‌مه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خه‌سارناسانه له خۆمان. مه‌به‌ستم له خۆمان سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، خه‌ڵکانی ڕووناكبیر و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاره‌كانه و، مه‌به‌ستم تێكڕای خه‌ڵكه… ده‌بێ هه‌وڵه‌كانمان وه‌ك باسم كرد بۆ ئاماده‌سازی زه‌ینی تاكی كورد بێ بۆ پڕۆسه‌ی Nation Building یان نه‌ته‌وه‌سازی. ده‌بێ سنووره‌كانی كوردستان به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقێع ساز ببن، له زه‌ینی تاكه‌كانی كورددا شكڵ بگرێ، وه‌ها وڵاتێك به هیچ هێزێك داگیر نابێ.
بۆ ستارتی ئه‌م كاره‌ش ده‌بێ هه‌موومان به‌ره‌و گوتارێكی هاوبه‌ش هه‌نگاو بنێین. گوتارێك كه هه‌موومان خۆمانی تێدا ببینینه‌وه، بێ جیاوازی و به‌بێ فه‌ڕز كردنی لایه‌نێك به‌سه‌ر لایه‌نێكی دیکه‌دا یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
( لە ژمارەی ٧٢٤ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)