هەموو لە بیرمانە کە حەسەن ڕوحانی لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی 92 دا بەڵێنی ئەوەی دا لە یەکەم 100 ڕۆژی دەسەڵاتەکەیدا کارێک دەکا خەڵک هەست بە گۆڕانکارییەکی ئاشکرا لە ژیانیاندا بکەن. چوار ساڵی یەکەمی سەرۆککۆمارییەکەی تێپەڕی و ئەوەی خەڵک بە ئاشکرا دیتیان قورستربوونی باری ژیانیان و پێشێل‌کرانی زیاتری مافەکانیان بوو.
دیسان لە بیرمانە کە ڕوحانی لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی 96یشدا بە وادە و بەڵێنی زۆر خەڵکی بردەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان، وەک: لابردنی گەمارۆ و سزا ئابوورییەکان، نەهێشتنی گەندەڵی، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بێکارەکان، تین وەبەرنانەوەی ئابووریی وڵات، سپاردنی بەرپرسایەتییە بەرزەکان بە کەسانی نوخبە و هەڵکەوتوو، چارەسەری کێشەی کرێکارەکان، بایەخدان بە ناوچە پەراوێزخراوەکان، جێبەجێکردنی هەموو ئەسڵە پشتگوێخراوەکانی قانوونی بنەڕەتی، ڕێگری لە کۆبوونەوەی زیاتری دەسەڵات لە دەستی هێزە چەکدارەکان، مشوور خواردن لە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، داکۆکی لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک و میدیا و ڕاگەیەنەکان، بایەخدان بە ژینگە، بەربەرەکانی لەگەڵ ڕەوتی ئامارسازیی دەوڵەت و دەیان وادە و بەڵێنی ڕیزکراوی دی کە تا ئێستا نەک وەدی نەهاتوون، بەڵکوو نیشانەیەکیش لە وەدیهاتنیان بەدی ناکرێ؛ لێرەدا قسە ئەوەیە کە تاقەت و ئاستی بەرگەگرتنی خەڵک چەندەیە؟
خەڵک داواکانیان کەم و ڕەوا، بەجێ و سادەن. ئەوان دەیانەوێ بژین و کاریان هەبێ. بتوانن بە بەری ڕەنج و زەحمەتی خۆیان ساباتێکیان هەبێ تێیدا وەحەسێن، پارووەنانێک بەرنەوە سەر سفرەکەیان، منداڵەکانیان ڕووت نەبن، بێهداشت و دەرمان و پەرورەدە و ئەمنیەت و ڕێز و حورمەتیان هەبێ. لە سێبەری قانوون‌دا مافی چالاکی و هەڵسووڕانی سیاسی و مەدەنییان هەبێ؛ بەڵام ئاخۆ ئەو مافانە لە دەوڵەتی ڕوحانی و هەر بە گشتی حوکمەتی ئێران‌دا دەتوانێ بێتە دی؟ هێنانەوەی چەند فاکت بەرچاوڕوونیی زیاترمان دەدەنێ:
خانوو پێداویستیی سەرەکیی هەر کەسێکە کە لە سایەی سەری دەسەڵاتدارەتیی کۆماری ئیسلامی‌دا بۆ زۆر کەس بۆتە خەون. نرخی خانوو لە ماوەی سەرکێشییە ئەتومییەکانی ڕێژیم‌دا سەتا 600 هەتا سەتا 700 چووە سەرێ و ئێستا نە بە وام و نە بە پاشکەوت کەس نابێتە خاوەنی خانوو. لەو نێوەدا بارودۆخی کرێنیشتنەکان خراپتر لە جارانە. یەک لە سێی حەشیمەتی ئێران کرێنشینن و کرێی خانوو بە بەراورد لەگەڵ داهاتی مانگانەی خەڵک لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران لە نێوان سەدا 25 هەتا 60ی داهاتی خەڵکە.
خۆراک و خواردەمەنی پێداویستییەکی ژیانەکیی دیکەی خەڵکن کە ڕۆژبەڕۆژ دابینکردنەکەی بۆ خەڵک دژوارتر دەبێ. هەژاری گەیوەتە جێیەک کە سیکەتۆرەی مریشک جێی گۆشت بگرێتەوە و لە سۆنگەی بەدخۆراکییەوە زۆر نەخۆشیی وەک شەکرە (دیابێت)، دەزگای هەرس و نەرمیی ئێسکان لە نێو خەڵکدا زیاتر ببن.
ژمارەی ئەوانەش کە لە زبڵ و زاڵەکاندا بە دوای خواردندا دەگەڕێن هەر دێ و زیاتر دەبێ و ئیدی پێچەوانەی جاران کە لە تاریکیی شەودا زبڵی میوە و پاشماوەکان سەنگ و سووژن دەدران، ئێستا خەڵکی برسی و ئاتاج و لێقەوماو بە ڕۆژی ڕوون دەچنە سەریان.
ئه‌منیه‌ت، ئازادی و مافی هاووڵاتیبوون داوایه‌کی دیکه‌ی خه‌ڵکی ئێرانه که هیچ کامیان نه‌هاتوونه دی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به‌به‌رچاوی خۆی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتری ده‌بینێ په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵییه ئابوورییه‌کان له نێو کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و حوکمه‌ته، سانسۆڕی زیاتر له‌سه‌ر ڕاگه‌یه‌نه گشتی و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، چوونه‌سه‌رێی نرخی دۆلار و گرانیی زیاتر بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌سریی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ته.
کارناسانی ئابووریی سه‌ر به حاکمییه‌ت ده‌ڵێن سه‌تی٣٣ی خەڵکی ئێران گیرۆدەی ‹›هەژاریی ڕەها›› بوون و لەسەدا شەشیش لە ژێر ‹›هێڵی برسییەتی››دان.
ئه‌وان ده‌ڵێن دەوڵەت وای داناوە کە ‹›هێڵی هەژاریی ڕەها›› بۆ خێزانێکی ٥ کەسی ٧٠٠ هەزار تمەن بێ، کەچی ئەو پارەیە بەشی نانی ویشکیی ئه‌وانیش ناکا و داهاتی خێزانێکی چوار که‌سی بێتوو مانگانە که‌متر له دوو میلیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن بێ، ئه‌وا که‌وتوونه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژاری؛ ئه‌وه‌ش له حاڵێکدا که جیا له توانای دابینکردنی نان و خواردن، ژیان پێویستی بە کۆمەڵێک تێچووی دیکەی وەکو شوێنی نیشتەجێبوون، پۆشاک و هاتوچۆ هەیە.
ئەم دۆخی ئابوورییەی ژیانی خەڵکی ئێران لە کاتێک دایە، کە لە نەورۆزی ئەم ساڵەوە نرخی پارەی ئێران بەردەوام لە بەرانبەر دراوە دەرەکییەکان، بەتایبەت لە بەرانبەر دۆلاردا دادەبەزێ که کار‌یگه‌ریی خێرا و ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر توانای کڕینی خه‌ڵک هه‌یه.
له سایه‌ی سه‌ری ده‌وڵه‌تی مشوور و هیوای ئاغای ڕوحانییه‌وه کۆچی بژارده‌کان بۆ هه‌نده‌ران نه‌ک به‌رده‌وامه به‌ڵکوو زیادی کردوه، به‌رپرسایه‌تییه گرینگه‌کانی وڵات به ته‌واوی له پاوانی بازنه‌ی ناو‌کی ئیستبداد و سه‌ره‌ڕۆیی دایه. پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه هه‌ر وه‌ک پێشوویه و، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک وه‌به‌رهێنان له ئێران‌دا ناکرێ و بانکه گه‌وره بیانییه‌کان له مامه‌ڵه و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌پرینگێنه‌وه، له‌لایه‌کی دیکه سه‌رمایه‌کانی نێوخۆش له وڵات ده‌چته ده‌رێ و له ئیمارات، تورکیه و وڵاتانی ئورووپایی‌دا وه‌گه‌ڕ ده‌خرێن و له‌و سۆنگه‌یه‌وه بێکاریی زیاتر و به لێشاوی به‌رۆکی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتوه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو فشاره ئابوورییه گورچکبڕه‌کان له‌ولاش وه‌زیری بێهداشت ده‌ڵێ سه‌تی 25ی خه‌ڵکی ئێران له سۆنگه‌ی قه‌یرانه ئابوورییه‌کانه‌وه کێشه و داڵغه‌ی ڕوحی و ده‌رونییان هه‌یه، ئه‌ویش له کاتێکدا که ڕێژیم به‌بیانووی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی وڵات میلیارد میلیارد دۆلار له سامانی گشتیی وڵات ده‌کاته تێچووی شه‌ڕه‌کانی ناوچه له سووریه، عێڕاق، لوبنان و یه‌مه‌ن که به وه‌کاله‌ت بۆی ده‌که‌ن.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران له ئێستادا شه‌که‌ت و داته‌پیوه. خه‌ڵک نایانه‌وێ تووشی گرژی و ئاڵۆزی بن و له بارودۆخی ئێستاش ڕازی نین. بێهیواییه‌کی قووڵ ڕه‌گی له کۆمه‌ڵگه‌دا داکوتاوه و له کاتێکدا هه‌موو ڕێگاکان بۆ چالاکیی قانوونی به‌ربه‌ست کراوه، چاوتێبڕین له سندووقه‌کانی ده‌نگدان بۆ گۆڕینی دۆخه‌که‌ش بێ ئاکام دێتە بەرچاو. به‌و پێیه کۆمه‌ڵگه ورده‌ورده په‌لکێشی ڕاپه‌ڕینێکی دی ده‌بێ. ڕاپه‌ڕینێک که ڕه‌نگبێ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی، یان به واتایه‌کی دره‌نگ و زووی هه‌یه، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆی نیه.
( لە ژمارەی ٧٢٤ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)