کۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌رچی له ئێستادا خۆی وه‌ک کاراکتێریکی هاوکێشه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌بینێ و ته‌نانه‌ت خۆی به گه‌مه‌که‌ری سەرکەوتووی نێو پرسه ئاڵۆزه سیاسییه‌کانی ناوچه داده‌نێ، به‌ڵام له‌نێو خۆی وڵات‌دا به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵێک کێشه و قه‌یرانی زۆر جیددییهکه په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان یه‌ک له‌وانن. هەر ئەو خەسارە کۆمەڵایەتی و دۆخەی تڕاژیدیکە پاشنەئاشیلی کۆماری ئیسلامیشن.
خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ئێران زۆر و جۆراوجۆرن، به‌ڵام ده‌کرێ له چه‌ند به‌شی گرینگدا پۆلێنیان بکه‌ین، وه‌ک: بێ‌کاری، هه‌ژاری، ته‌ڵاق، ئیعتیاد به مادده هۆشبه‌ره‌کان، قه‌تڵ، توند و تیژی، تاوانکاری، له‌شفرۆشی و لادانی جنسییه‌کان، خۆکوژی و په‌راوێزنشینی و قه‌یرانه‌کانی ژینگه.
له‌و نێوه‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه که هۆکاره‌کان سەرهەڵدانی قەیرانەکان چین و پشکی حوکمه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارەتیی کۆماری ئیسلامی له په‌ره‌سه‌ندنی زیان و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا چه‌نده‌ن؟
ڕیشه‌ی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
ڕیشه و هۆکاری بنه‌ڕه‌تیی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران بۆ هه‌ژاری، بێ‌کاری و قه‌یرانی ژینگه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان دوو له‌سه‌ر سێی خه‌ڵکی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریی ڕێژه‌ییدا ده‌ژین و 15 میلیۆن که‌س به ته‌واوی که‌وتوونه ژێر هێڵی هه‌ژاری، بەو واتایە کە بۆ دەسخستنی نان و پێخۆرێکی سادە بۆ سەر سفرەیان کێشەیان هەیە. له ئێران له نێوان7 تا 11 میلیۆن که‌س بێکارن و زیاتر له نیوه‌ی ده‌رچووانی زانکۆ دوای ته‌واوکردنی خوێندنه‌که‌یان کاریان ده‌ست ناکه‌وێ. له به‌شی قه‌یرانه ژینگهییهکانیشدا ده‌بینین که دابه‌زینی ئاوه‌کانی ژێرزه‌وی؛ ویشکبوونی چۆم و ڕووباره‌کان، گۆل و تاڵاوه‌کان و چۆلکردنی زیاتر له 30 هه‌زار گوند چه‌نده‌ی په‌ره به په‌راوێزنشینیی شارەکان و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌سار و قه‌یرانه‌کانی دیکه داوه.
ئامارەکان دەڵێن لە ئێستادا له ئێران زیاتر له 20 میلیۆن که‌س له قه‌راغ شاره‌کاندا په‌راوێزنشینن و کەمترین ئیمکاناتی فێرکاری و ساخلەمەیی و خزمەگوزارییە گشتییەکانیان لەبەردەستە، له نێوان 4 تا 8 میلیۆن که‌س لە خەڵکی ئێران توشبووی مادده هۆشبه‌ره‌کانن و زیاتر له 20 میلیۆن که‌سیش جگه‌ره ده‌کێشن. په‌ره‌سه‌ندنی له‌شفرۆشی و دابه‌زینی ته‌مه‌نی له‌شفرۆشی بۆ 10 ساڵ، بوونی 150 هه‌زار کارتۆنخهو و وازهێنانی یه‌ک له چواری قوتابیان له خوێندن به‌شێکی دی له خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانن که له سایه‌سه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامییه‌وه به‌رۆکی وڵاتی گرتوه.
پشک و ڕۆڵی ده‌سه‌ڵات له خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا
بێگومان کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌ری و حوکمهتکردنی به‌سه‌ر ئێران‌دا خۆی هۆکاری سه‌ره‌کیی خوڵقانی ئه‌م دۆخه‌یه و به‌و هۆکارانه‌ی خواره‌وه به‌شی شێری له په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێ ده‌بڕێ:
* دابه‌شکردنی ناهاوسه‌نگی داهاته نیشتمانییه‌کان له سۆنگه‌ی گه‌نده‌ڵی و ڕانت‌خۆری و ئه‌و ئیمتیازانه‌ی توێژی ده‌سه‌ڵاتدار پاوانی خۆیان کردووه.
* به‌رده‌وامی له سیاسه‌تی چه‌وت و هه‌ڵه له ناوچه و له کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیدا، هێشتنه‌وه‌ی گرژییه‌کان له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا و له‌و سۆنگه‌یه‌وه کشانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و خاوبوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی گه‌شه و په‌ره‌پێدانی وڵات و په‌راوێزخرانی ئێران له بازاڕی جیهانیدا.
* سیاسه‌تی چه‌وت و نه‌گونجاوی حه‌شیمه‌تیی وڵات به‌پێی ناهاوسه‌نگیی له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌کانی وڵات. کۆماری ئیسلامی دەیەوێ ڕێژەی حەشیمەت هەتا ئاستی 120 میلیۆن بباتە سەرێ، بەڵام سەرچاوەکان لە ئێران بۆ نیوەی ئەو ڕادەیەش کەمی دێنن.
* تێکدان و وێرانکردنی ژینگه به‌هۆی ڕه‌چاونه‌کردنی پێویستی و بنه‌ما زانستییه‌کان له دروستکردنی بە لێشاوی به‌نداوه‌کاندا، نه‌پاراستنی دارستان و لێڕه‌واره‌کان و پیسکردنی ژینگه به‌هۆی پاشماوه پیشه‌ییه‌کان.
* خه‌رجکردن و تێدابردنی به میلیارد دۆلار له سه‌رچاوه‌کان وڵات بۆ به‌رنامه سه‌ربازییه‌کان له پێناو سه‌رکێشی و هێژمۆنیخوازییهکانی ڕێژیم له ناوچه‌دا.
* سیاسه‌تی پاوانخوازانه‌ی حاکمییه‌ت له جێبه‌جێکردنی شه‌ریعه‌ت و سه‌پاندنی ڕا و بۆچوونی مه‌لاکان و هێزه چه‌کداره‌کان به‌سه‌ر کۆمه‌لگه‌دا.
* تێدابردنی سه‌رچاوه‌کان به‌هۆی ناکارامه‌یی سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات.
* نههادینهبوون و جێکه‌وتنی «گه‌نده‌ڵیی سیستماتیک له نێو حاکمییه‌تدا و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات لە هەموو جومگەکاندا».
سروشتییه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی و مودیرییه‌تی هه‌ر کێشه و خه‌سارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ له پێشدا دانی پێدا بنێی و به ڕه‌سمیی بناسی، بابه‌تێک که کاربەدەستانی سەرووی ئێران زۆر جار حاشای لێ ده‌کەن، یان بهرهوئاوهژوو پیشانی ده‌دەن و به ده‌ستبردنه نێو ئاماره‌کان، ڕاستییه‌کان چه‌واشه ده‌کەن. جیا له به‌ڕه‌سمی ناسین، ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و مودیرییه‌تی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئیراده و ویستی نیشتمانی و شێلگیرانه و به‌رنامه و پلانی له بواره‌کانی نه‌هێشتنی بێ‌کاری، به‌رگرتن به گرانی، فێرکردن، بردنه‌سه‌رێی ئیمکاناتی خۆشبژیوی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان بۆ خێزانه‌کان و هیوابه‌خشین به لاوانی ده‌وێ، که به داخه‌وه ئه‌و بابه‌تانه که‌مترین بایه‌خیان لای ده‌سه‌ڵات هه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی گرینگی‌یان به‌و بنه‌مایانه دابا، ئێستا دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران به‌و چه‌شنه نه‌ده‌بوو.
( لە ژمارەی ٧٢٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)