بەداخەوە لە ماوەی ٣٦ دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی‌دا، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قەت ئاسوودەیی بە خۆیەوە نەدیوە. خەڵکی کوردستان لەو ماوەیەدا ڕۆژێکیان پێشک نایە کە لەلایەن کاربەدەستانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ناحەقێکو زوڵمێک دەرحەق بەوان نەکرابێ. هەموو ڕۆژێ هەواڵی گیران‌و ئێعدام‌و کوشتن‌و بڕین‌و راودوونانو تاڵان‌و بڕۆ بۆتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و تەنیا بە تاوانی ئەوەکە داوای مافی پێشێلکراویان دەکەنو دەیانهەوێ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان بەدەستی خۆیان بێ‌و ئەو مافە هەبێ کە خۆیان بەڕێوەبەری وڵاتی خۆیان بن، نەک لە خاک‌و زێدی خۆشیان هاووڵاتی دەرەجە ٢و٣ بن. هەر ئەو داوایەو پێداگری لەسەر وەدەست خستنەوەی ئەو داوایە کە مافی بێ ئەملاوئەولای هەر تاکێکی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێچەوانەی ویستی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییە بۆیە بێ سڵکردنەوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەردەکەنو لە دادگایەکی رواڵەتی دا سزای زیندانی هەتاهەتایی‌و ئێعدام‌یان بەسەردا دەسەپێنن.
دوینێش وەک هەموو ڕۆژەکانی دیکەی ساڵ هەواڵی ناخۆش‌و دڵتەزێن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هات، دیسان لاوێکی دیکە بە دەستی جەلادەکانی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراو دیسان مهاباد شاری کۆمار‌و پێشەوا بۆ لەدەستدانی مەنسوور ئاروەند ڕەشیپۆشی، هێشتا تەمی کارەساتە دڵتەزێنەکەی فەریناز خوسرەوانی کە بۆ پارێزگاری لە کەرامەتی خۆی گیانی لە سەر دانا‌و خەمی بریندارەکانی ناڕەزایەتییو خۆپێشاندانی خەڵکی شار بەو کارەساتە بەسەرو سیمای شاری مهابادەوە دیارە کە خەمی لەدەستدانی تێکۆشەرێکی رێگەی ئازادی هاتە سەر خەمەکانی دیکەی مهاباد. دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە ئێعدامی مەنسوور ئاروەندو هەموو مەنسوورەکان دەیانهەوێ چ پەیامێک بدەن بە خەڵکی کوردستان کە هەتا ئێستا بەو هەموو قەتڵو عامو کوشتارە نهیانگهیاندووه، له ئیعدامی ٥٩ لاوی مههابادیرا که ٣٣ سال لهوهپێشو ڕاست له‌و مانگه‌دا بێ سه‌رو شوێن کران هه‌تا کوشتاری خه‌ڵکی گونده‌کانی قاڕناو قهڵاتانو کانی مام سه‌یده‌و ده‌یان گوندی دیکه‌و ته‌قه کردن له کاسبکارو کۆڵبه‌ری سه‌ر سنوره‌کان هه‌تا ته‌قه کردن له خۆپیشاندانه ناڕهزایهتییکهی مه‌هاباد به مه‌رگی فه‌ریناز خوسرهوانیو ئیعدامی مه‌نسور ئاروه‌ند، هه‌موو ئه‌وانه‌و به دهیانو سه‌دان کرده‌وه‌ی دژی مرۆڤایه‌تی دیکه که ده‌رحه‌ق به گه‌لی کوردیان کردوه نەیتوانیوهو ناشتوانێ حهرهکهتو به‌ره‌وپێش چوونی جووڵانه‌وه‌ی میللی‌و دێموکراتیک گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگرێ‌و پێشگیری لێ بکا.
ئه‌گه‌ر ئیعدام‌و له سێداره‌دان‌و ئهزیەتو ئازار کاریگه‌ری له سه‌ر ڕاوه‌ستانی خه‌بات بۆ ئازادی‌و ڕزگاری هه‌بوایه، هه‌ر له دوای له سێداره‌دانی پێشه‌واو هه‌ره‌سهێنانی کۆماری کوردستان ده‌بوایه ڕه‌وڕه‌وی خهباتو تێکۆشان له جووڵه که‌وتباو هیچ تاکێکی کورد باسی له ماف‌و ئازادیه‌کانی گه‌لی کورد نه‌کردبایه، به‌ڵام ده‌بینین کاروانی خه‌بات به‌رده‌وامه‌و خۆێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی مه‌نسور ئاروهندو هه‌زاران شه‌هیدی دیکه ده‌بنه هه‌وێنی زیاتر سووربوونمان له سه‌ر درێژه‌دانی خه‌بات بۆ وه‌دست هێنانه‌وه‌ی مافه زه‌وت کراوه‌کانمان.
هه‌روه‌کی پێشترگوترا دەبێ دوژمنی دڵڕهقو زاڵم باش له‌وه تێگه‌یشتبێ که به ئیعدام‌و شههیدکردنو ته‌حویل نه‌دانه‌وه‌ی جه‌نازه‌ی شه‌هیده‌کانی وه‌ک مه‌نسور ئاروه‌ند ناتوانێ پێش به بهرەوپێشهوە چوونی ڕه‌وڕه‌وی خه‌بات بگرێ‌و کۆسپیان بۆ دروست بکا چونکه له خەباتو تێکۆشان‌دا به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی تێک دهشکێو ده‌ڕووخێ کۆماری ئیسلامییه‌و ئه‌وه‌ی سه‌رده‌که‌وێ گه‌لی کورد‌و خه‌باته حه‌ق خوازانهکهیهتی.
له کۆتاییدا سڵاوی ئه‌مه‌گداریی خۆمان ده‌نێرین بۆ گیانی پاکی شه‌هید مه‌نسوور و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری‌و به‌خته‌وه‌ری گه‌لی کورد‌و چاوه‌ڕوانیمان له خه‌ڵکی کوردستان بەگشتی‌و خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ‌و قاره‌مانپه‌روه‌ری مه‌هاباد ئه‌وه‌یه که بێ گوێدان به هه‌ڕه‌شه‌کانی هێزه ئه‌منیه‌کانی کۆماری ئیسلامی مه‌هێڵن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید مهنسوورو سه‌رجه‌م شه‌هیدان به ته‌نیا خه‌می له ده‌ستدانی جگرگۆشهکانیان هه‌ڵبگرن، هه‌روه‌کوو به سه‌دان جاری دیکه سه‌لماندووتانه درێژه‌ده‌ری ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان‌و حیزبی دێموکراتی کوردستانن و بیسەلمێنن کە شه‌هید مه‌نسوور رۆلەی شاری مههابادو سه‌رجه‌م گه‌لی کورد بووه.