• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە نەورۆزی جامانەکانەوە بۆ نەورۆزی جامانەکان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/03/22
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ, سیاسی

 (تێپەڕین بەسەر چەند ڕووداوێکی گرینگی 1396 لە کوردستان)

ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵێکی پڕ لە ئەزموون، پڕ لە چالاکی و لە هەمان کاتدا پڕ لە هەزینە بوو. ساڵێ کە ڕابرد بە حوکمی چەند ڕووداوێکی سرووشتی و سیاسی، ساڵێکی تا ڕادەیەک جیاواز لە ساڵانی دیکە بوو کە، سەرەڕای بەردەوامیی سیاسەتی کوشت و کوشتار و سەرکوتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵێک بوو پڕ لە ڕووبەرووبوونەوەی مانادار و هەستانەوە کە لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین کورتە ئاوڕێکیان لێ بدەینەوە.

نەورۆزی جامانەکان

نەورۆزی جامانەکان سەرەکیترین پێناسەی هەڵوێست و چالاکیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لە ڕێورەسمەکانی نەورۆزی 96ی هەتاویدا توانی، یەکگرتووانە مانایەکی دیکە بە نەورۆز و ئەم دەرفەتە نیشتمانی و نەتەوەییە لە کوردستان ببەخشێ. خەڵکی شار و ناوچەکانی کوردستان لە سەر داوا و ڕاسپاردەی کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردستان، لە ڕێوڕەسمە نەوورۆزییەکاندا بە بەکارهێنانی جامانە و بەڕێوەبردنی کارنەڤاڵی هەزاران و دەیان هەزار کەسی، بۆ جارێکی دیکە نەورۆزیان کردەوە بە دەرفەتێک بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و بەردەوامبوون لە سەر ویست و داخوازییە نەتەوەییەکانیان. لەم دەرفەتەدا خەڵکی کوردستان هەموو پێکەوە و یەکگرتووانە  بەبەکارهێنانی جامانە لە ڕێورەسمە نەورۆزییەکاندا، پێناسە و مانایەکی دیکەیان بەم ڕێورەسمانە و خودی نەورۆز بەخشێ.

تێرۆری ١٧ی جۆزەردان و پیلانی ناشیرینکردنی کورد

هەر چەند مانگ دوای ئەم کارنەڤاڵە پڕ لە رەنگ و جوانییانە کە پەیامەکانی پێکەوەبوون، ئاشتیخوازی، مافخوازی، ژیاندۆستی و ژیانەوەی تێدا بڵاو کرایەوە، دەسەڵاتی دژ بە کورد و پەیامە ئاشتیخوازانەکەی، هەوڵی ‌دا بە زەقکردنەوەی «کوردبوون»ی چەند تێرۆریستێک کە لە ١٧ مانگی جۆزەرداندا هێرشیان کردە سەر پارلمانی ئەم وڵاتە لە تاران، خەڵکی کوردستان بە شەڕاژۆ و تێرۆریست!  بەدناو بکا. ڕێژیم کە دەیهەویست لە سۆنگەی ئەم پیلانەی خۆیەوە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردستان بە تیرۆریست ناو ببا، هەر زۆر زوو لە لایەن خەڵکی کوردستان و چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردەوە بە مەحکوومکردنی ئەم کردەوە تێرۆریستییە و پێداگرییان لە سەر مافە ئینسانی و دێموکراتیکە نەتەوەییەکانی خۆیان، وڵامی شیاوی خۆی وەرگرتەوە.

هەڵوێستی خەڵک بەرانبەر بە سیاسەتی میلیتاریزەکردنی کوردستان و کوشتنی کۆڵبەران

ئەمساڵیش هەروەک جاران و بگرە زیاتریش ڕێژیم لە سەر بنەمای ڕوانینی ئەمنیەتی خۆی بۆ کوردستان و پرسە ڕەواکەی، بە بیانووی جۆراوجۆر هەوڵەکانی بۆ میلیتاریزەکردنەوەی کوردستان و ئاوەدانکردنەوەی کۆنە پایگا و شوێنە سەربازییەکانی و بنیاتناتی چەندین شوێنی گەورە و چووکەی نیزامیی تەیار بە چەک و چۆڵێکی زیاتر لە هەمیشە خستەوە گەڕ. لەم پێوەندییەدا و بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکان کە ژیان و گوزەرانی زۆرێک لە خەڵکی کوردستان بە هۆی بیکاری و بێ‌دەرەتانییەوە بەندە بەم سنوورانەوە، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم فشاریان بۆ سەر کاسبکاران، بەتایبەت بۆ سەر کۆڵبەرانی زیاتر کرد.

سەرەڕای بەڕێوەبردنی کۆمەڵێک کەمپەینی بەربڵاو لە لایەن چالاکان و خەڵکەوە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ سەر کۆڵبەران و تەقە لێکردن و کوشتنیان و سەرەڕای هاواری بەشێک لە نوێنەرانی کورد لە پارلمانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ کوشتنی کۆڵبەران، بەڵام دیسانیش لە ساڵی ٩٦ی هەتاویدا بەدەیان کەس لە کۆڵبەرانی وڵات لە ئاکامی تەقەی هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمدا گیانیان لێ ئەستێندرا. لەم پێوەندییەدا دەکرێ ئاماژە بە کوژرانی دوو کۆڵبەر لە ناوچەی بانە بکەین کە ڕۆژی ١٣ی خەرمانانی ٩٦ تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە و دواتر ناڕەزایەتیی بەرینی خەڵکی شاری بانە و چەند شارێکی دیکەی لێ کەوتەوە.

هەڵوێست و نارەزایەتیی بەرینی خەڵکی شاری بانە و چەند شارێکی دیکەی وەک سنە و سەقز لەم پێوەندییەدا، لە لایەن خەڵکەوە کرایە دەرفەتێک بۆ ڕووبەرووبوونەوە بەرانبەر بە سیاسەتی کوشتار و سەرکوتی دەسەڵاتی سیاسیی تاران لە کوردستان و مەحکوومکردنی کوشتنی کۆڵبەرانی بێدەرەتان کە لە نەوعی خۆیدا بێ‌وێنە بوو.

هەوڵێستی نەتەوەیی خەڵک بەرانبەر بە بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان

یەکێکی دیکە لەو ڕووداوانەی کە لە ساڵی ٩٦ی هەتاویدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی‌ دا، بوومەلەرزەکەی شەوی ٢١ی خەزەڵوەری ئەزگەلەی کرماشان بوو کە وێڕای کارەساتێکی گەورەی ئینسانی، کۆمەڵێک حەرەکەتی جەماوەریی جێی سەرنجی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەر دوای تێپەڕینی چەند کاتژمێر بە سەر بڵاوبوونەوەی هەواڵی کەوتنەوەی بوومەلەرزەکەی کرماشان، لە تەواوی شار و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، شەپۆلێکی بەرین لە کۆکردنەوەی پێداویستیی جۆراوجۆر بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشان وەرێ خرا و بە هەزاران کەس لە چالاکانی مەدەنی بە وەڕێخستنی ناوەندەکانی کۆکردنەوەی شت و مەکی پێویست و ڕێکخستنیان بە مەبەستی گەیاندنیان بە بوومەلەرزەلێدراوان کەوتنە خۆ. ئەوەی لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا لە کوردستاندا بینیمان، جۆرێک لە خۆرێکخستنی مەدەنی_کۆمەڵایەتی بوو کە تا ئێستا نموونەی لە کوردستاندا نەدیتراوە.

هەڵمەتی هاوکاریی خەڵک و هیمەتی ڕێکخستنی ئەم هاوکارییانە لەلایەن چالاکانی مەدەنی  و گرینگتر لە هەمووی، شێوازی بەڕێکردنی ئەم هاوکارییانەی خەڵک بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان و ڕادەستکردنیان، دەریخست کە کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەتەنیا توانیویەتی کاریگەریی خۆی دابنێ، بەڵکوو توانیویەتی متمانەی ئەم کۆمەڵگەیەش وەدەست بهێنێ. هەروەها لە سەر ئاستی گشتی‌، هەڵوێستی کۆمەڵگەی کوردستان بەرانبەر بەم ڕووداوە، دەریخست کە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستێکی بەرزی هەمگەرایی نەتەوەیی و ئینسانی ‌دایە.

جێی خۆیەتی لێرەدا بە شانازییەوە یادی شەهید ئەبووبەکر مەعرووفی، شۆفیری خۆبەخشی خەڵکی شاری بۆکان بکەینەوە، کە لە کاتی بەڕێکەوتنی کاروانی هاوکاریی خەڵک بۆ کرماشان لە ڕێگا بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لە دەست ‌دا.

پشتیوانیی خەڵکی ڕۆژهەڵات بۆ پرسی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە باشوور

ڕووداوێکی دیکەی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو بۆنەوە شانازییەکی دیکەیان بە هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان زیاد کرد، بەڕێوەچوونی پرسی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە باشووی کوردستان بوو. لە زۆربەی شار و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵک بۆ دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان لە پرسی ڕێفراندۆم، ڕۆژی 3ی ڕەزبەر ڕژانە سەر شەقامەکان و شادی و خۆشحاڵیی خۆیان بەم بۆنەوە دەربڕی. خەڵک هاوکات لەگەڵ دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان لە پرسی رێفراندم، وەک هەمیشە ئەم مەجالەیان کردەوە بە دەرفەتێک کە ویست و داواکانی خۆیشیان بەرانبەر بە دەسەڵات لە تاران بهێننە گۆڕێ و لەم دەرفەتە‌دا بۆ جارێکی دیکەیش ناڕەزایەتیی بەرانبەر بە سیاسەتی سەرکوت و داپڵۆسینی ڕێژیم لە تاران دەرببڕن.

هەرچەند بەداخەوە پڕۆسەی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بە هۆی کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی، هێندێک ڕووداوی ناخۆش، شکست و نسکۆ و لەدەستچوونی دەسکەوت و خاکی بەدواداهات و ئاوات و ئارەزووی خەڵکی باشوور کاڵ بووەوە، بەڵام هەڵوێست و پشتیوانیی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پرسە ڕەوا نەتەوەیی و نیشتمانییە، بۆ هەمیشە بە بەرزی یادی لێ دەکرێتەوە. هەڵوێستێک کە بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێچووی زۆریشی هەبوو؛ چونکی سەبارەت بەو هەڵوێست و حەرەکەتانە لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا بە سەدان کەس لە خۆپێشاندەران و چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە زۆربەی شارەکاندا گیران و بانگ کرانە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیم زۆربەی ئەوان سزای زیندانیان بەسەردا سەپا

خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانبار

خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانبار دژ بە دەسەڵات و نیزامی دیکتاتۆری کە زۆر لە شارەکانی ئێرانی گرتەوە و تەواویەتی نیزامی کردە ئامانج و تا ئێستایش ناوەناوە هەر درێژەی هەیە، یەکێکی دیکە لەو ڕووداوە گەورانە لە ئاستی ئێراندا بوو کە لە ڕیزی ڕووداوە گرینگەکانی ساڵی ٩٦ی هەتاویدا جێ دەگرێ. لەم ڕووداوانەدا کە چەند شارێکی کوردستانیشی وەک کرماشان، ئیلام، کامیاران و سنە گرتەوە، کۆمەڵێک هۆکاری ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی دەستمایەبوون و تەنانەت چەند خوێندنەوەیەکی جیاوازیشی چ لە سەر ئاستی لایەنەکانی دەسەڵات لە نێوخوی رێژیم لە تاران و چ لە نێو بەرەی ئۆپۆزیسیۆندا لێ کەوتەوە. بەڵام ئەوەی دەکرێ وەک خاڵی بەهێزی ئەم ناڕەزایەتییانە ئاماژەی پێ بکرێ، بەردەوامیی ئەم ناڕەزایەتییانەیە کە بەبێ ئەوەی هیوای بڕیبێتە باڵێک لە باڵەکانی دەسەڵات، تەواویەتی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردۆتە ئامانج و پێناسەی «پێکهاتە شکێن»ی بە خۆوە گرتووە.

پێکهێنانی «ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران»

هەر لە سۆنگە ئەم ئاڵوگۆڕانە و هەستکردن بە هەستیاربوونی دۆخی سیاسیی لە ئێران و خۆئامادەکردنی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەر پێشهاتێکی سیاسی و پاراستنی قورسایی پرسی کورد لە ئێران؛ لە دوایین مانگەکانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی و دوای زەمەنێک پێکەوە دانیشتن و دیالۆگ، لە ئاکامدا حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (پێنج لایەنی: حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران) لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی‌ کە لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیاریان لە سەر پێکهێنانی «ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران»دا.

پێهکێنانی ئەم ناوەندە لە مێژووی کاری هاوبەشی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەسکەوتی باش و دڵخۆشکەرە کە دەتوانێ ببێتە بناغەیەکی باشتر بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی کە بتوانێ زۆرترینی هێز و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خۆیدا کۆ بکاتەوە و کار لە سەر قورسایی و شوێندانەریی کورد لە پرۆسەی سیاسیی داهاتووی ئێراندا بکا.

دیسان بەرەو نەورۆزی جامانەکان

ئێستا کە لە سەری ساڵی نوێی ١٣٩٧ی هەتاوی نزیک دەبینەوە و دەرفەتێکی دیکەی وەک نەورۆزمان لە پێشە، دیسان وابڕیارە خەڵکی کوردستان نەورۆزی ئەمساڵیش بکەنەوە بە دەرفەتێک بۆ بڵاوکردنەوەی پایەمی ئاشتەوایی پێکەوەبوون. ئەمساڵیش وەک ساڵی رابردوو جامانەکان و هەورییەکان دەبنەوە بە ئاڵای دەستی کچان و کوڕانی کوردستان و هەموو پێکەوە پەیامەکانی: یەکریزی، یەکبوون و پێکەوەبوون بڵاو دەکەنەوە.

( لە ژمارەی ٧٢٢ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

 

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist