شه‌ڕی دوایه‌ی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ دراوسێکانی زۆر جیاوازتره له شه‌ڕه‌کانی پێشووی.
درێژبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له سووریه که به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ئێف 16ی ئیسڕائیل له مانگی فێورییه‌ی به دوودا هات، پێمان ده‌ڵێن ململانێ و به‌روڕووبوونه‌وه گه‌وره‌که‌ی نێوان ئێران و ئیسڕائیل نیزیکه.
ڕۆژی 10ی فێورییه فرۆکه‌یه‌کی ئێرانی له سووریه‌ڕا سنووری ئاسمانیی ئیسرائیلی به‌زاند و سوپای ئیسڕائیل جیا له به‌ردانه‌وه‌ی یه‌کجێ هێرشی کرده سه‌ر ئه‌و بنکه نیزامییه‌ش که په‌هباده ئێرانییه‌که لێی هه‌ستابوو. له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگیی ئیسڕائیل به‌هۆی ئاگری قورسی هێزه دژه‌فڕینه‌کانی سووریه که‌وته خواره‌وه.
ئه‌م لێکدانه پێچه‌وانه‌ی تێکهه‌ڵچوونه‌کانی پێشووی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به چه‌ند هۆ گرینگه: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی ئه‌مه ئێران بوو که سه‌ره‌تا په‌هباده‌که‌ی نارده نێو خاکی ئیسڕائیله‌وه، به واتایه‌کی دی وادیاره تاران ڕێسا و ڕێوشوێنه‌کانی خۆی له تێکهه‌ڵچوونه‌کانی له سووریه‌دا گۆڕیوه. دووهه‌م ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆخبوونی حزووری نیزامیی ئێران له سووریه‌دا، شه‌ڕی دواتر جیا له حیزبوڵڵای لوبنان؛ میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانی دیکه‌ی ئێران له سووریه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێ. سێهه‌م ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ئێران له ڕێبه‌ریکردنی کێبرکێ ناوچه‌ییه‌کان دواده‌ره‌نجامی گرینگی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌بێ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نیزیک له حیزبووڵڵای لوبنان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه به‌ره‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی حیزبوڵڵا و سووریه پلانی ئێران بوو. ئه‌و ده‌ڵێ: «ئێرانییه‌کان ماندووبوون له‌و هێرشه سیستماتیکه‌کانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌کوچۆڵ و که‌ره‌سته نیزامییه‌کانی حیزبوڵڵا یان گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و تیکنۆلۆژیی شه‌ڕ بۆ ئه‌وان.» به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆکه ئیسڕائیلییه‌که ده‌توانێ په‌یامی ڕوونی ئێران بۆ ئه‌و وڵاته بێ که ڕێساکانی شه‌ڕی نێوانیان خه‌ریکه ده‌گۆڕێ و تێل‌ئایو ده‌بێ به پارێزی زیاتره‌وه بجووڵێته‌وه.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا بوونی سه‌ربازیی ئێران له سووریه‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردوه. ناوه‌نده‌کانی هه‌واڵگریی ئیسڕائیل ده‌ڵێن ئێران له سووریه‌دا زیاتر له 80،0000 چه‌کداری له ژێر فه‌رمان دایه که له بریتین له هێزه لوبنانی، عێڕاقی و هێزه‌کانی سوورییه‌کان و، له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه «ته‌وه‌ری خۆڕاگری»یان پێک هێناوه.
ئه‌ندامێکی حیزبوڵلای لوبنان گوتویه‌تی که چیدی حیزبوڵڵا به ته‌نیا نیه و حیزبوڵڵای سووریه و حیزبوڵڵای عێڕاقیش وه‌کوو دوو ڕێکخراوی کۆک و پۆشته به ئامانجی هاوبه‌ش له ناوچه که‌وتوونه گه‌ڵ یه‌ک. ئه‌کره‌م ئه‌لکه‌عبی، سکرتێری گشتیی به‌رگریی ئیسلامیی «ئه‌لنۆجه‌با»( هێزه به‌سیجییه‌کانی عێڕاق) هه‌ر چوار ڕۆژ دوای به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی ئیسڕائیل ڕاگه‌یاند که له ئه‌گه‌ری هه‌لایسانی شه‌ڕی نوێ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه‌که‌ی خۆی، حیزبوڵڵای لوبنان به‌شدار ده‌بێ.
ئەو میلیشیا عێڕاقییە هێز و سەرچاوەی بەرچاویان هەیە و هێزەکانی «ئەلنوجەبا» نیزیک بە 15 میلیارد دۆلار لە دەوڵەتی عێڕاق وەردەگرێ. لەلایەکی دیکە بەپێی خەمڵاندنی ئیسڕائیل، حیزبوڵڵا زیاتر لە 150،000 موشەکی هەیە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا وەک خۆی لانیکەم 3،000 هێزی چەکداری لە سووریە هەیە کە زیاتر ڕۆڵی ڕاوێژکاری سەربازییان هەیە. کۆماری ئیسلامی هەروەها پێگەیەکی نیزامیی هەمیشەیی لە سووریەدا کردۆتەوە. کاربەدەستانی حیزبوڵلا لە زۆر وتووێژدا گوتویانە کە زۆر لە جوولە و ئۆپەڕاسیۆنەکانی حیزبوڵلا و بەرەی مقاومەت لە «ژوورێکی عەمەلیاتیی هاوبەشی ئێرانی و ڕووسەکان»دا بڕیاری لەسەر دراوە. بە هەموو ئەوانەش کۆماری ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستاش لە بەرەوڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسڕائیل تەنانەت لەڕێگەی نوێنەران و هێز و میلیشیاکانی ژێر ئەمری خۆیشی خۆی بواردوە.
لەولاوە ئیسڕائیلیش دانی بەوە داناوە کە زیاتر کە سەد هێرش و ئۆپەراسیۆنی چووکەی لە نێو خاکی سووریەدا کردوە و هەوڵە سەربازییەکانی خۆی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئێران وەک یەکەکانی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی، بنکە سەربازییەکان و شوێنی شاردنەوە و فڕینی فڕۆکە سەربازی و بارهەڵگرەکان کە چەکیان پێ بۆ لوبنان دەگوازێتەوە، چڕتر کردۆتەوە.
بەرجەستەبوونی ڕۆڵی ئێران لە سووریە پێمان دەڵێن کە هەر جۆرە پەلامارێکی دژە ئیسڕائیل لە خاکی سووریە بەهۆی نوێنەرانی ئێران و بە سەرکردایەتیی ڕێژیمی ئێرانە. ئەمەش بە گۆڕانی ڕەوتی ململانێ و بەرەوڕووبوونەوەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دادەنرێ. ئەگەرچی شەڕی ڕاستەوخۆی ئەو دوو لایەنە لەوانەیە لە ڕیزی سەرەوەی بەرنامەکانیاندا نەبێ؛ بەڵام دیارە کە ئێران درێژە بە بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە سووریە دەدا و ئیسڕائیلیش لە دژی ئەو جووڵانەوە دەوەستێتەوە کە بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەزانێ.
هاوسەنگییەکانی ڕێگری لە بەرەوڕووبوونەوە خەریکە تێک دەڕمێن.
( لە ژمارەی ٧٢٢ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)