• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کەس نا ڕەجەب!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/03/07
جۆری بابەت: سیاسی

ڕەنگە گاڵتهترین هەواڵ و هاوکات تاڵترین تەنزی ئەم ماوەیە بە تایبەتی بۆ بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێران ئەوە بێ کە گوایە مەحموود ئەحمەدینژاد، سەرکۆماری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئیران بووەتە ڕەخنەگری حکوومەت و داوای چاککردنی بارودۆخی وڵات و ژیان و مافهکانی خەڵکی ئێران دەکا.
لە دوای تەواوبوونی سەرکۆماریی محەممەد خاتەمی و کۆتایی هاتنی دهوڵهتی ئیسلاحات؛ خامنەیی، ڕێبهری ڕێژیم کە بڕیاری دابوو چیدیکە نەهێڵێ کەسێکی له چهشنی ئهو ببێتە سەرکۆمار کە تووشی سەرئێشەی بکا و داوای هەرچەشنە ئاڵۆگۆڕێک تەنانەت لە چوارچێوەی نیزامیشدا بکا، لهگهڵ ناوکی سهرهڕۆیی ڕێژیمهکهی گەڕان و کەسێکی نەناسراو و بەسیجییەکی خەرفاوی وەکوو ئەحمەدینژادیان دیتەوە و هێنایانە سەرێ و کردیانە سەرکۆمار. هەرچەندە نابێ ئەوەش لە بیر بکەین کە خەڵک لە ماوەی سەرکۆماریی محەممهد خاتەمیدا_ کە زیاتر لە بیست میلیۆن دهنگیان پێ دابوو به هیوای ئەوەی ئاڵۆگۆڕێک لە وەزعی خەڵک وڵاتدا بکا_ تەواو له ناوبراو تهمابڕاو ببوون و ئەوەش ڕێگهی دا بۆ ئهوهی مهحموود ئەحمەدینژاد ڕێگای بوون بە سەرکۆمارییەکەی بۆ خۆشتر ببێ.
خامنەیی جیا لە لەکۆڵخۆکردنەوەی سەرئێشەی ڕێفورمخوازەکان دەیهەویست بە جۆرێک هاشمیی ڕەفسەنجانیش لە مەیدانداری و هەڵسووڕانی گەمە سیاسییەکانی نێو دەسەڵات وەلانێ، لە ڕاستیدا ڕەفسەنجانیش کە هەر بۆخۆی خامنەیی کردبووە ڕێبەر، ئهویش کاتی خۆی به تهما بوو ڕێبەری بکاتە ئامرازی دەستی خۆی و کۆماری ئیسلامی بە کەیفی خۆی هەڵسووڕێنێ. کەواتە چ کەسێک لە ئەحمەدینژاد باشتر بۆ ئەوەی خامنەیی له گیانی ڕەفسەنجانی و دارودەستەکەی بر بدا کە هەرواشی کرد و تەنانەت ئاخرییەکەی مردنی رەفسەنجانیش هەر بە گومان و ئهمما و ئەگەرەوە بوو.
ئهوه بوو که ئەحمەدینژاد بەو دروشمەی کە چەندین ساڵە دەسەڵات لە دەستی ئاغا ئیمامی زەماندا نەماوە و ئهو دەیهەوێ حکوومەتەکەی بۆ بگێڕێتەوە، کرایە سەرکۆمار و دەوڵەتەکەشی ناو نا دەوڵەتی «ئیمام زەمان». دواتریش کە بۆ ههموو لایهک دەرکەوت لە مێژووی ئێراندا هیچ دەوڵەت و دەسەڵاتێک لە گەندەڵی و دزی و داڕمانی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا ناگاتە ئاستی دەوڵەتی ئیمام زەمان(ئەحمەدینژاد).
ئەم سەرکۆمارە گاڵتەجاڕە تا جێگایەک خەرفابوو کە لە پاش بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا کە لەوێ نەسیحەتی ڕێبهرانی جیهان و چۆنیەتی ئیدارەی هەموو دنیای بۆ ئامادەبووان کردبوو، ڕایگەیاند کە لە کاتی قسەکردندا خەرمانهیەک لە نوور بە دەور سەرییەوە بووە.
داستانی بەرهەمهێنانی هێزی ناوکی و ئەتومییەکەشی کە لە ڕاستیدا ئاگای لە هیچیان نەبوو، ئەوە بوو کە لە قسەکردنێکدا وتی جا ئینرژیی ناوکی چیە، منداڵەکانی ئێمە دەتوانن لە چێشتخانەی ماڵیشدا دروستی بکەن.
بەهەر حاڵ ئەم سەرکۆمارە ناوازەیە لە ماوەی هەشت ساڵدا بەڵایەکی بە سەر ئێران هێنا کە بە دەیان ساڵیش نایەتەوە سەرخۆی و لە هەموو بوارەکان و بە تایبەتی لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتیدا وڵاتی تووشی داڕمانێکی وەها کرد کە چاککردنی و ژیاندنهوهی زەحمەتە و کات و تێچوویەکی زۆر و قورسی دەوێ.
سەیر لەوەدایە هەر ئەم پیاوە که خۆی تێکدهر و ههڵتهکێنهری کۆمهڵگهی ئێران بوو، ئێستا ژێستی ئۆپوزسیونی بە خۆیەوە گرتوە و داوای چاککردنی دۆخی خەڵک دەکا، بەڵام چیرۆکی سەرکۆمارییەکەی و بە سەرکۆمارکردنی مێژوویەکی وەها کۆن و دوور نیە کە خەڵک لە بیریان چووبێ. هەموو لایەک چاکیان لە بیرە کە لە پێناو بە سەرکۆمارکردنی ئەحمەدینژاد لە ساڵی ١٣٨٨دا چی ڕووی دا و ئێرانی بهرهو چ ئاقارێک برد. ئەحمەدینژاد کە بە ساختهچێتی و دزینی دهنگهکانی مووسەوی و بە زهبری زۆر بە سەر خەڵکدا سەپێنرا، جوابی ناڕەزایەتییەکانی بە سووکایەتی بە خەڵک و جینایهتهکانی زیندانی کەهریزەک دایەوە. خۆشییەکەی لەوە دایە کە ئێستا ڕەخنە لە دەسەڵات و بە تایبەتی دەزگای قەزایی دەگرێ کە بۆچی کوڕی خەڵک دەگرن و لە زینداندا دەیانکوژن و تهرمهکانیان دهدهنهوه.
بە هاتنەسەرکاری ئەم پیاوە ئابووریی پڕ کێشەی ئێران هێندەی دیکە تێک تهپی و گرانییەکی چهند قات باڵی بهسهر وڵاتدا کێشا بە جۆرێک کە نرخی شمەک ڕۆژ بە ڕۆژ بەرزتر دەبوویەوە و خەڵك توانای کڕینی سهرهکیترین پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خۆیانیان نەمابوو. هەر ئەو رۆژانە لە کۆنفرانسێکی خەبەریدا هەواڵنێرێک لە ناوبراوی پرسی بۆچی نرخی کیلۆیەک تەماتە گەیشتووەتە سێ هەزار تمەن؟ کەچی ئەم پیاوە دڵسۆزەی ئێستا لە وڵامدا بە گاڵتەوە گوتی: «کێ دەڵێ تەماتە سێ هەزارە؟ وەرن لە سەری کۆڵانهکهی ئێمە بیکڕن بە هەزار و پێنسەد تمەن».
ئێستا ماوەیەکە ئەحمەدینژاد کە پێوەندیی کوڕ و بابییەکەیان لەگەڵ خامنەییدا تێک چووە، جار جارە ڕەخنە لە چۆنیهتیی بەڕێوەبردنی وڵات بە تایبەت لە هەموو بەشەکانی دەسەڵات و بە تایبەتی دەزگای قەزایی و برایانی لاریجانی دەگرێ و داوای گۆڕینی ئەو وەزعە و بەرپرسیاریەتیی ڕێبەر لەو بارەوە دەکا. هەڵبەت خوا هەڵناگرێ هەموو ئەوانەی ئەحمەدینژاد لە سەر نیزامی کۆماری ئیسلامی و دۆخی وڵات دەیانڵێ هەموویان و بە زیادیشەوە ڕاستن، بەڵام ئەی کێ خودی ئەم پیاوە بە تاوانی هەموو ئەو جینایەتەی کە لە هەشت ساڵ سەرکۆماریەکەیدا و لە پێناوی بە سەرکۆمارکردنی ئەودا کران، ڕاکێشی دادگا بکا و کهی دهکرێ؟
کەواتە کەسێک کە خۆی لە دروستکردنی ئەو هەموو قەیران و نەهامەتییەی بە سەر خەڵکدا هاتووه، یەکێک لە تاوانبارە سەرەکییەکانە ژێستی ڕەخنەگر و ئوپوزسیون بوونی لێ نایەتەوە. هەرچەندە ئەم پیاوە «لات و سەرسەرییە» لە ڕاستیدا ئاوێنەی باڵانوێنی حکوومەتێکە کە بەم و هاوشێوەکانی چاک نابێ و باشترین حاڵەت ئەوەیە کە خهڵک هەرچی زووترە له تهواوهتیی نیزامی کۆماری ئیسلامی تێپهڕن.
( لە ژمارەی ٧٢١ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist