• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەرەو نەورۆزێکی مێژوویی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/03/07
جۆری بابەت: سیاسی

شاخی ملەند وەک کەللەقەندێک لە سەر ڕووباری سیروانەوە هەڵدەکشێ بۆ سەرەوە و پاڵی داوە بە شاخی شاهۆوە. شارۆچکەی نەوسوود لە نێوقەدی ئەم کەللەقەندە هەڵکەوتوە. شاخی شاهۆ لە ڕۆژئاوای شاری نەوسووده، لە باکوور شارۆچکەی نۆدشە و لە باشووریشەوە شارۆچکەی تەوێڵە هەڵکەوتوون. ئاوی سیروانیش نیوەبازنەیی لە لای نۆدشەوە تا قەڵاگا ناوچەکەی لە شوێنەکانی دیکه دابڕیوە. لە لوتکەی ملەندوە بۆ سەر ئاوی سیروان دوو ریزە شاخ بە دوو بەری شارۆچکەی نەوسووددا بەرەو خوار دەبنەوە بۆ سەر سیروان، ئەم دوو ڕیزە شاخە بەرەی شەڕی ئێران_ عێراق بوون. ڕیزە شاخی لای باکوری نەوسوود هێزەکانی ئێران و لای باشوریشەوە هێزەکانی عێراقی لێ جێگیر کرابوون. ڕۆژئاوای شاخی پەروینێ ناوچەی قەدەغەکراوی عێراق و چەند گوندێکی چۆڵکراوی لێ بوون. بنکە و بارەگاکانی هێزی شاهۆ و کومیتەی شارستانی هەورامان لە دوو بەری ئەم شاخە و شارۆچکەی نەوسوود و گوندەکانی لای باشوری ڕۆرئاوای نەوسوود دامەزرابوون. جیا لەم ناوچەیە دوو بنکەی دیکە هەبوون، یەکیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەڵەبجە لە داوێنی شاخی شنروێ لە گوندی ڕێشاو، ئەوەی دیکەیان لە ڕۆژهەڵاتی شاری هەڵەبجە لە دامێنی شاخی شاهۆ بە ناوی هانیگەرمەڵە.
هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە دەیان جار هێرشیی بەربڵاویان کردبوو بۆ گرتنهوهی ئەم ناوچەیە و هەر جارەو بە کوشتە و بریندارێکی زۆرەوە سەرشۆڕانە پاشەکشەیان پێ کرابوو؛ دوا هەوڵی ڕێژیم بۆ گرتنەوەی ناوچەکە لە سەرەتای مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی بوو، هێزەکانی ڕێژیم بە ئەرتەش و سپا و بەسیج و قەرارگای ڕەمەزان خۆیان بۆ هێرشێکی گەورە ئامادە کرد. مەبەستی سەرەکیی ڕێژیم لەم هێرشە بەربڵاوە لە داوخستن و دواتر دەرپەڕاندنی هێزەکانی حیزبی دیموکرات لە ناوچەکە بوو.
سەرەنجام شەوی ٢٣ لە سەر ٢٤ی ڕەشەممەی ١٣٦٦ی هەتاوی هێرشێکی بەربڵاوی دەست پێکرد. کومیتەی شارستانی هەورامان و هێزی شاهۆ پێش هێرشەکە لە بەشی هەرەزۆری جموجوڵەکانی هێزەکانی ڕێژیم و ئامادەکارییەکانیان ئاگادار بوون. بۆیە لە لایەن هێز و کومیتەی شارستانی هەورامانەوە کۆمەڵێک بڕیار و ئامادەکاریی پێشوەخت لهبهرچاو گیرابوو.
پێشمەرگەکانی هێزەکانی شاهۆ و زاگروس لە سێ خاڵی سەرەکی و ستراتیژی ناوچەکە دەست لەسەر پهلاپیتکهی تفەنگەکانیان چاوەڕوانی ڕەوەی جاش و پاسدارەکان و ئامادەی لێدانی زەبری گورچکبڕ و تاسێنەر بوون. لە لایەکی دیکهشهوە هەموو دانیشتووانی ناوچەکە پەنایان بردبووە بەر کونە تەیارە و ئەشکەوت و پەسیوەکان. بەرزاییەکانی پەروینێ و هەوارەبەرزە بەرزترین لوتکەی ناوچەکە بوون و بە گیرانی ئەم لووتکەیە پێشمەرگەکانی جێگیر لە نەوسود و شۆشمێ دەکەوتنە گەمارۆ و پێوەندییان لەگەل هێز دەبڕا و لە لایەکی دیکهشهوه هێزەکانی رێژیم بەتەواوی ناوچەی دەرەتوێ و هەرمێڵەیان دەخستە ژێر چاوەدێریی خۆیان و هاتوچۆی پێشمەرگەیان بەربەست دەکرد. هەروەها بەرزاییەکانی ئاوەزنێ و گاکوژەش شوێنی ستراتێژی بوون و، بە گیرانی ئەم شوێنانەش هێزەکانی ڕێژیم بە ئاسانی دەستیان دەگرت بە سەر بنکەی هێز و کومیتەی شارستان و ئەنباری تەقەمەنی و خواردەمەنی و زینداندا. بەرزایی ناڵەپانیش شوێنێکی ستراتێژی دیکەی ناوچەکە بوو، ئەم بەرزاییە بۆ هێزەکانی ڕێژیم لە چەند لایەکەوە گرنگ بوو. زاڵبون بە سەر دوو دیوی ناوچەکەدا، واتە قەڵاگا لە ڕۆژهەڵات و هاوارەکۆن لە ڕۆژئاوا، ئەم شوێنە پشتیوانێکی قایم دەبوو بۆ هەر دوو بەرەی ئاوەزنێ و هەوارە بەرزە. هەروەها گونجاوترین شوێن بۆ بەڕێکردنی هێزی یارمەتیدەر و چەک و تەقەمەنی و خواردەمەنی بۆ بەرەی شەڕ بوو.
یەکەم ئار پی جی لە بەرزترین شاخی ناوچەکە واتە شنروێ بێدەنگیی شەوی شکاند و بوو بە دەسپێکردنی شەڕ لە هەموو ناوچەکەدا، تۆپخانەکانی ڕێژیم لە دەیان شوێنەوە کەوتنە ئاوربارانێکی قورس، بە چەشنێک کە لە یەک چرکەدا سەدان گوللە تۆپ و خۆمپارە و کاتیوشا دەتەقینەوە و ناوچەکە بە تەواوی ببوو بە گڕ و ئاگر و تەقینەوە. پێشمهرگهکانیش به وشیاری و ئامادهیی تهواوهوه له بهرهکانی شهڕدا حهماسهتیان دهخوڵقاند. ماوهیهک دوای تەقینی ئار پی جی بۆ سەر شنروێ، بەرەی ئاوەزنێ لە سەر بێسیم مژدەی سەرکەوتن و لە داوخستنی هێزی هێرشکەری ڕاگەیاند، تیمێکی 40_50 کەسی لە هێزی تایبەت و جاشی شارەزای ناوچەکە ویستبوویان لە شوێنێکی ڕووتەن و بێ شکی ئاوەزنێ دزە بکەن بە دیوی بنکەی هێز و کومیتەی شارستاندا و لە دەسپێکی شەڕدا هێز و کومیتەی شارستان داگیر بکەن، ئەم تیمە بە شێوەیەک لە داو کەوتبوون کە تاقە یهک کهسیشیان دەرباز نەبوون. مژدەی تێکشکانی هێزی دوژمن لەلایەن فەرماندەکانەوە لە سەر بێسیمەکان بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی ورەی پێشمەرگەکان بۆ وەشاندنی زەبری گورجکبڕتر لە دوژمن. چەند چرکەیەک دواتر بەرەی هەوارە بەرزەش هەواڵی تێکشکانی دوژمنی ڕاگەیاند. لەم بەرەیەشدا هێزی پێشڕەوی تایبەتیی جاش و پاسدار بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کەوتنە نێو تەڵەیەکی هێزی پیشمەرگە و تاقە نەفەرێکیان دەرباز نەبوون و هەموویان بەبێ نیشاندانی دژکردەوەیەکی ئەوتۆ کوژران.
تێکشکانی ئەم دوو هێزە لە دوو بەرەی جیاواز ئەوەندە کتوپڕ و لەناکاودا بوو کە هێزی زۆر و بۆری ڕێژیم بە تەوای تاسا و بۆ جارێکی دیکەش نەیانوێرا خۆیان لە قەرەی ئەو دوو بەرەیە بدەنەوە و گەڕانەوە سەنگەرەکانی پێشوی خۆیان لە شێخان و دووئاو.
له بەرەی ناڵەپان، هێزی پشتیوانی ڕیژیم خۆیان گەیاندبووە بەرزاییەکانی ناڵەپان و چاوەڕوانی سەرکەوتنی هێزی خۆیان دەکرد لە بەرەی هەوارەبەرزە و ئاوەزنێ، بۆ ئەوەی ئەوانیش پێشرەوی بکەن و خۆیان بگەیەننە بەرەی ئاوەزنێ. بهڵام بە هۆی تێکشکانی ئەو دوو بەرەیە بەرەی ناڵەپان تا ڕووناکیی بەرەبەیان نەیانوێرا هیچ جموجۆڵێک لە خۆیان نیشان بدەن. بە ڕووناکبوونی هەوا هێزەکای ڕێژیم لە ژێر زەختی فەرماندەی عەمەلیات لە ناڵەپانەوە چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکیان دەست پێکرد کە هەموو جارێک بە زەرەر و زیانێکی زۆرەوە تێک دەشکان و دواجار بە سەرشۆڕییەوە بە تەواوی پاشەکشەیان کرد و ناوچەکەیان بەجێهێشت.
لەم هێرش و تێکشکانەی ناڵەپاندا جهندهکی دەیان جاش و پاسدار بەجێ مابوون و کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنیی زۆریش وەک دەسکەوت کەوتە دەست هێزی پێشمەرگە. زیانی پێشمەرگەش لەم بەرەنگارییە بێوێنەیەدا برینداربوونی فەرماندەیەکی قارەمان بەناوی عیززەت ئەحمەدی بوو کە بەداخەوە بە هۆی کاریبوونی برینەکەی دواتر گیانی بەختی ئازادی گەل و نەتەوەکەی کرد.
( لە ژمارەی ٧٢١ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist