(ده‌قی قسه‌کانی د. ئاسۆ حه‌سه‌نزاده، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له سیمیناری «مێراو» له واشینگتۆن)
(٢_٢)
تایبه‌تمه‌ندی و پێویستیی سێهه‌م بۆ حه‌ره‌که‌تێکی گۆڕانساز که له حه‌ره‌که‌تی ئێستاشدا هه‌یه به‌ڵام هێشتا کامڵ و کارا نیه، ڕوونبوونه‌وه‌ی سنووربه‌ندیی نێوان خه‌ڵک و نیزامه. من هیچ گومانم نیه که زیاتر له سی ساڵیشه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئێران کۆماری ئیسلامی‌یان ناوێ. به‌ڵام له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌دا دوو شت ببوونه هۆی ئه‌وه که ئه‌و ڕێژیمه یاریگهرێكی باشی سه‌ر تیئاتری مه‌شرووعیه‌تی سیستم بێ، یه‌کێکیان به‌شداریی خه‌ڵک له هێندێک له بڕگه‌کانی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن لە نێوان خراپ و خراپتردا، ئه‌وی دیکه‌ش کێشه نێوخۆییه‌کانی ڕێژیم که تا پێش ئه‌م حه‌ره‌که‌ته به‌وپه‌ڕێ خۆی گه‌یشتبوو و بووه هۆی ئاشکرابوونی به‌شێک له‌و ڕاستییانه‌ی له‌سه‌ر کاسه‌ی سه‌بری خه‌ڵکیه‌وه ڕشت. به باوه‌ڕی من هه‌ردووکی ئه‌م هۆکارانه ئه‌مڕۆ به ڕاده‌یه‌کی زۆر گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه. باڵه‌کانی ڕێژیم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که کێشه‌کانیان به هیچ جۆر کۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام له‌پێناوی پاراستنی نیزام و له به‌رخورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا به‌ته‌واوی هاوده‌نگ و هاوهه‌نگاو بوون. دیاره ئه‌گه‌ری ئه‌وه که له حاڵه‌تی له کۆنترۆڵ چوونه‌ده‌رێی دۆخه‌که یا له دووره‌دیمه‌نی جێنشینیی ڕێبه‌ری نیزامدا به‌شێکی ئه‌و ڕێژیمه بۆ نموونه سوپا له‌دژی به‌ش یا به‌شه‌کانی دیکه شتێك بکا به دوور نازانرێ، به‌ڵام جارێ ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه که ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه به شێوه‌ی ڕێژه‌ییش بێ، به قه‌ولی خومه‌ینی وه‌حده‌تی که‌لیمه‌ی له‌نێوان باڵه‌کانی رێژیم له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا به‌دواوه بووه.
ئه‌وه‌مان له یه‌كه‌مین نوتقی خامنه‌یی له‌دوای ئیعترازهکانهوه دی که به‌جێگای بیستنی په‌یام و هاواری خه‌ڵک، وه‌ک جاران دیسان حه‌ره‌که‌تی ئه‌وانی به پیلانی بێگانه وه‌سف کرد. ئه‌م ڕۆژانه زۆر باسی قسه‌یه‌کی محه‌ممه‌دڕه‌زا شا کراوه که له خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٥٧دا به خه‌ڵکی ئێرانی گوتووه ده‌نگی شۆڕشی ئێوه‌م بیست. ئه‌من نموونه‌یه‌کی باشترم هه‌یه. نموونه‌ی ڕاسته‌قینه و پێچه‌وانه‌ی شارل دوگۆل. دوابه‌دوای رووداوه‌کانی ئه‌لجه‌زایر، رۆژی ٤ی ژووئه‌نی ١٩٥٨، ژه‌نڕال دوگۆل له باڵکۆنی فه‌رمانداریی ده‌وڵه‌ته‌وه له ئه‌لجه‌زیره ڕوو به خه‌ڵک وتارێکی پێشکه‌ش کرد که پێم خۆشه لێره‌دا چه‌ند ڕسته‌یه‌کی لێ بخوێنمه‌وه. دوگۆل له وتاره‌که‌یدا گوتی «ئه‌من له ئێوه تێگه‌یشتم. ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که پێویسته له‌مه‌ولا هه‌موو هاووڵاتییان له ماف و ئه‌رکدا یه‌کسان بن. به‌و مانایه‌یه که پێویسته له‌مه‌ولا هێندێک ڕێگا بکه‌ینه‌وه که تا ئێستا داخرابوون. به‌ومانایه‌یه که پێویسته ئیمکاناتی ژیان بده‌ین به‌و که‌سانه‌ی تا ئێستا لێی بێبه‌ش بوون. به‌و مانایه‌یه که پێویسته عیزه‌ت و که‌رامه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه بگه‌ڕێنینه‌وه که لێمان ئه‌ستاندبوون. به‌و مانایه‌یه که پێویسته سه‌ره‌نجام نیشتمانێک پێشکه‌شی ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که گومانیان هه‌بوو که خاوه‌نی نیشتمانێک بن». ئه‌مانه قسه‌ی خامنه‌یی نین، قسه‌ی دوگۆلن. فه‌ڕانسه چاو لێ بکه‌ن و ئێرانیش چاو لێ بکه‌ن.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیسلاحته‌ڵه‌ب یا ئیعتدالگهراکان، ئه‌وان نه‌ک هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه‌یان که بۆخۆیان له کاتی هه‌ڵبژاردندا بردبوویانه سه‌ر وه‌دی نه‌هێنا و هه‌موو جارێ له به‌رامبه‌ر برۆ تێکنانێکی ڕێبه‌ری نیزامدا پاشه‌کشه‌یان کرد، به‌ڵکوو به هه‌مان ئه‌ده‌بیاتی ئوسوڵگه‌راکان و به هه‌مان مێتۆده‌کان له‌گه‌ڵ ناڕازییان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه. له‌خۆڕا نیه که له‌حاڵێکدا که له سه‌ره‌تادا ده‌گوترا خۆپێشاندانه‌کان به فیتی ئوسوڵگه‌راکان به‌دژی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی وه‌ڕێ خراون، خۆپێشاندان بوو به کارزارێکی سه‌رتاسه‌ری به‌دژی ته‌واوی نیزام و خۆپێشانده‌ران به گوتنه‌وه‌ی دروشمی ‹ئیسلاحته‌ڵه‌ب ئوسووڵگه‌را، ئیدی کارتان ته‌واوه› ویستیان بڵێن که چیدیکه نایانه‌وێ له خولی پووچی هه‌ڵبژاردن له‌نێوان خراپ و خراپتردا سه‌رگه‌ردان بمێننه‌وه.
به‌ڵام ئایا ئه‌وه که ته‌واوی خۆپێشانده‌ران و به‌دڵنیاییه‌وه زۆرینه‌ی خه‌ڵک ئه‌م رێژیمه له ته‌واوه‌تیی خۆیدا ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه، به مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌زانن چیان ده‌وێ؟ ئه‌مه پێویستیی چواره‌مه، واته ناسین و خواستنی ئه‌لته‌رناتیڤی نیزام. هه‌روه‌ک ده‌زانین ساڵی ٥٧ خه‌ڵکی ئێران ده‌یانزانی چیان ناوێ، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی یا لانیکه‌م ده‌رفه‌تی بیرکردنه‌وه و ده‌ربڕینی بۆچوونی خۆیانیان سه‌باره‌ت به‌و شته که ده‌یانه‌وێ پێ نه‌درا. ئه‌مڕۆش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو پایه و پێناسه‌كانی کۆماری ئیسلامی خه‌ت لێ بده‌ین و بڵێین له به‌رامبه‌ر هه‌ر خه‌سڵه‌تێکی ئه‌و رێژیمه‌دا پێچه‌وانه‌كه‌ی دابنێن، هێشتا هه‌ر جێگره‌وه‌ی ئه‌م رێژیمه ڕوون نابێته‌وه. له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مجاره‌دا له‌بواری سیاسی‌دا ته‌نیا دوو شت به‌ڕوونی له نێوه‌رۆکی دروشمه‌کان ڕا ده‌رده‌که‌وێ: یه‌كه‌م، ده‌ربڕینی جۆرێک ئێرانیگه‌ری، هه‌ڵبه‌ت ئێرانیگه‌ری نه‌ک به مانای ناسیۆنالیزمی ئێرانی به‌ڵکوو به مانای ته‌رکیز له‌سه‌ر کێشه‌کانی خه‌ڵک له ئێران و گرینگی‌دان به نێوخۆی وڵات و کۆتاییهێنان به ده‌ستێوه‌ردان و قهیمومیهتگهرییهک که کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا هه‌وڵی بۆ ده‌دا و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتی تێدا به فیڕۆ ده‌دا، دووه‌م کۆتاییهێنان به سه‌ره‌ڕۆیی مه‌زهه‌بی له ئێران‌دا. دیاره لێر و له‌وێ هێندێک شوعارمان به لایه‌نگری له هێندێك خه‌تی سیاسیی ده‌ره‌وه‌ی نیزام گوێ لێ بووه، به‌ڵام ئه‌من پێم وانیه که ده‌نگدانه‌وه‌ی مێدیایی هێندێک دروشمی سازماندراو حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ ویستی سه‌رجه‌م یا زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه یه‌ك بگرێته‌وه. بێگومان به‌هۆی ده‌ستڕاگه‌یشتنی زۆرتر و ئاسانتری خه‌ڵک به ئامرازه‌کانی پێوه‌ندی و فه‌زای مه‌جازی له سه‌رده‌می ئێستادا، لانیکه‌می هه‌ماهه‌نگی له ئاقاری حه‌ره‌كه‌ت و شوعارهکاندا هه‌بوو، به‌ڵام به هیچ جۆر ناتوانین بڵێین که هێزێکی پاڵنه‌ر و هه‌ڵگری ئالترناتیوی سیاسی له‌پشت خۆپێشاندانه‌کانه‌وه بووه، به‌ڵکوو حهرهكهتهکه ئه‌مجاره‌ش زۆرتر خۆڕسک بوو.
به‌وحاڵه‌ش له‌وه‌دا که درێژه‌کێشان و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م جۆره حه‌ره‌كه‌تانه به بوونی لانیکه‌می ڕێکخستن و ڕێبه‌ری به‌ستراوه‌ته‌وه گومان نیه، واته تایبه‌تمه‌ندی و پێویستیی پێنجه‌م. دیاره هه‌روه‌ک له شۆڕشه‌کانی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بیدا دیتمان، زۆر چاک ده‌کرێ له وڵاتێک‌دا حکومه‌تێکی دیکتاتۆڕ له ئاکامی شۆڕشی خۆڕسکی خه‌ڵک و به‌بێ بوونی ڕێبه‌ری و نه‌خشه ڕێگایه‌کی ڕوون بڕووخێ. به‌ڵام عاده‌ته‌ن له‌و جۆره حاڵه‌تانه‌دا سه‌ره‌ڕۆیی و داخران جێگای خۆی ده‌دا به بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و ئایندهی ناڕوون. بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ره‌كه‌تی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵکی ئێران شکستی پێ نه‌هێنرێ و دوایه‌ش نه تاقمێک بتوانن به‌رهه‌می ئاڵوگۆڕه‌که بدزن و نه بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ییش دروست بێ، ئێمه ڕێگایه‌کمان جگه له ڕێبه‌ریی به‌کۆمه‌ڵ له‌پێش نیه. بۆیه ده‌ڵێم رێبه‌ریی بهكۆمەڵ چونکه به باوه‌ڕی من سه‌رده‌می کاریزماکان به‌سه‌ر چووه و «کارزایگهرایی» و «چه‌له‌بی سازی»ش ده‌رکه‌وت چیان لێ شین ده‌بێته‌وه. به باوه‌ڕی من هه‌م هۆشیاریی سیاسیی له‌سه‌رتری خه‌ڵک له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا و هه‌م به‌رژوه‌ندیی جێخستنی زێهنیه‌تی دێموکڕاتیک ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێ که لایه‌نه‌کان و بژارده سیاسییه‌كان به پله‌یه‌ک له تهوازووعی سیاسی بگه‌ن که له‌ودا هیچ که‌س و هیچ ڕێكخراوێک به‌ته‌نیا خۆی نه‌خاته شوێنی ڕێبه‌ریکردنی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه و نه به‌هۆکاری مێژوویی و سروشتی و نه به هۆکاری فیکری و سیاسی ڕیسالهتێكی ئه‌وتۆ بۆ خۆی دیاری نه‌کا. هاوکات به‌ڵام پێویسته ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی شکست‌خواردووی کۆبوونه‌وه‌کانی یه‌كگرتن که له ساڵانی دوایی لێر و له‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئارادابوون، ئه‌مجاره بتوانێ له ده‌روونی خۆیدا به‌دوور له پێشداوه‌رییه مێژوویی و سنووربه‌ندییه ئیدئۆلۆژییه‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌ما و سازوکار که ده‌بێ هه‌مه‌لاگیر بن به لێکگه‌یشتن و ڕێککه‌وتن بگا، هه‌وڵ بدا چه‌ندی ده‌كرێ پێی خۆی بخاته‌وه نێو مه‌یدانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌بات که نێوخۆی وڵاته و له‌نێو خه‌ڵکدا حزووری هه‌بێ. دیاره مه‌به‌ستی من یه‌کگرتن به‌هه‌ر قیمه‌تێک نیه و بێگومان نابێ ههمهلاگیری و وه‌خۆگریی پلاتفۆرمی یه‌كگرتن له‌سه‌ر حیسابی که‌یفیه‌ت و نێوه‌رۆکی ئه‌و پڕه‌نسیپ و به‌هایانه بێ که یه‌کگرتن ده‌بێ له‌سه‌ریان دروست بێ، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که ئه‌مڕۆ سنووربه‌ندییه‌کان که‌مڕه‌نگ بوونه‌وه و دۆخه‌که‌ش ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێ، پێم وایه هه‌موو لایه‌ک ده‌بێ بتوانن ئه‌وه‌نده زه‌رفییه‌ت له روانینیاندا دروست بکه‌ن که بتوانن له مه‌یدانی به‌کرده‌وه‌دا پێکه‌وه کار بکه‌ن.
خاڵی کۆتایی که ده‌مه‌وێ عه‌رزتان بکه‌م زه‌رووره‌تی ڕێککه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر شێوه‌کانی خه‌بات و به‌تایبه‌تی جۆری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ت و تاکتیکانه‌یه که ڕێژیم دوای ئه‌م لاپه‌ڕه نوێیه‌ی خه‌باتی خه‌ڵک ده‌یگرێته پێش. لێره‌شدا ده‌مه‌وێ ئاماژه به سێ شت بکه‌م. یه‌كه‌م، ویستی ڕیفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی ئازاد یا هه‌ر ڕێکارێکی ئاشتیخوازانه که ئیمکانی گواستنه‌وه‌ی دێموکراتیک ئه‌گه‌ر هه‌نگاو به هه‌نگاویش بێ پێک بێنێ. به باوه‌ڕی من ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وای دابنێین که کۆماری ئیسلامی شتی وا قبووڵ ده‌کا که من به دووری ده‌زانم، ڕیفراندۆمێک که کۆماری ئیسلامی بۆخۆی ڕێکی بخا و بۆخۆی گوزارشهکهی بداته‌وه، ناتوانێ له‌و هه‌ڵبژاردنه پاکتر بێ که به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریه‌دا به‌ڕێوه‌ی برد. به‌گشتی و به‌ده‌ر له‌وه که داخوا حه‌ره‌كه‌تی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵک تا که‌نگێ و چه‌نده ده‌توانێ له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه مه‌هار بکرێ، له‌و باوه‌ڕه‌دام که له هه‌لومه‌رجێکدا که دیواری ترسی خه‌ڵک ڕووخاوه، خه‌ڵک قسه له تێپه‌ڕین له ته‌واوی حاکمیه‌ت ده‌كا و وێنه‌کانی خامنه‌یی له شه‌قامه‌کاندا ده‌دڕێنن، به‌هێزکردنی هه‌رجۆره گوتارێکی ئیسلاحتهڵهبانه له‌و قۆناغه‌دا ته‌نیا به قازانجی درێژه‌کێشانی یارییه‌كانی ناو‌کی سه‌ره‌ڕۆیی و هه‌رمانی ڕێژیم ته‌واو ده‌بێ. هه‌ربۆیه ده‌بێ ئاگاداری لۆبیه ئیسلاحته‌ڵه‌به‌کان به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌نانه‌ت له‌نێو ئۆپۆزیسیۆندا بین که هه‌روا چالاک و له جارانیش چالاکترن. خۆ ئه‌گه‌ر موعجزه ڕووی دا و کۆماری ئیسلامی به‌ڕاستی له به‌رامبه‌ر هه‌موو یا به‌شێک که له داواکانی خه‌ڵکدا پاشه‌كشه‌ی کرد، ئه‌وده‌م ئێمه‌ش ده‌توانین هه‌ڵوێستی شیاوی دۆخه‌که‌مان هه‌بێ.
ڕه‌نگه دوودڵیی هێندێک که‌س و لایه‌نی ئێرانی له‌و باره‌وه نه‌ک به‌هۆی خۆشویستنی نیزامی کۆماری ئیسلامی، به‌ڵکوو له ترسی دوو شت بێ که له خاڵی دوو و سێ‌دا باسیان ده‌که‌م، واته ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و توندوتیژی که گۆیا ده‌بنه هۆی باڵکانیزه بوون یان به قه‌ولی ئه‌مڕۆیی به سووریه‌یی کرانی ئێران، واته هه‌مان ئه‌و شته که کۆماری ئیسلامی له‌جیاتی په‌رچه‌می حاکمییه‌تی خه‌ڵک چه‌ندین ساڵه وه‌ك داوه‌ڵێک به‌سه‌ر گه‌لانی ئێرانی‌دا ڕاده‌وه‌شێنێ. له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆکاری ده‌ره‌کی، پێویسته بڵێم له جیهانی پێکه‌وه گرێدراوی ئه‌مڕۆدا ئاڵوگۆڕی گه‌وره له هیچ وڵاتێکی گرینگ و ستراتژیکی وه‌ک ئێران به‌بێ دژکرده‌وه و ده‌ره‌نجام له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا تێ ناپه‌ڕێ. ئه‌ساسه‌ن له مێژووی نوێ‌دا گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له هیچ جێگه‌یه‌کی جیهان به‌بێ بوونی پێوه‌ندیی کارتێکه‌ری له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه نه‌بووه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که ڕێژیم هه‌ر جۆره جووڵه‌یه‌کی ئازادیخوازانه به بێگانه‌کان ده‌به‌ستێته‌وه (ئێمه‌ی کورد له‌مێژه له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه و تۆمه‌تانه ڕاهاتووین)، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ش که جیا له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاته بێگانه‌کان، پرسی مافی مرۆڤ و دێموکراسی به هیچ جۆر مه‌سه‌له‌یه‌کی نێوخۆیی نیه، دروست وایه که له‌نێوان ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و سه‌رنج و پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی جیاوازی دابنێین. هه‌رچی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کییه، ئاشکرایه که هیچ هێزێکی به‌رپرسیار هێزه‌کانی بێگانه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی نیزامی له وڵاته‌که‌یدا ده‌عوه‌ت ناکا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ڕێژیم ویست و جووڵه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵک هه‌ر به ئاگر و ئاسن وڵام بداته‌وه، پاساوێك نابینم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ کۆمه‌ڵگەی نێونه‌ته‌وه‌یی به هه‌ر جۆرێک به فریای خۆپێشانده‌ران و خه‌ڵکی سه‌رکوتکراوه‌وه هات، ئێمه موخالفی ئه‌و کاره بین. سه‌باره‌ت به سه‌رنج و پشتیوانیی ده‌ره‌کییش، ئێمه حه‌تمه‌ن ده‌بێ تێ بکۆشین که هاوپێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ولاتر له‌وه بڕوا که ئێستا ده‌یبینین و ته‌نیا له تویته‌كانی سه‌رۆک ترامپدا خولاسه نه‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته هه‌وڵ بده‌ین فوکۆسی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له په‌روه‌نده ئه‌منییه‌کان و دۆسیه‌ی ناوکیه‌وه بگوازینه‌وه بۆ سه‌ر پرسی دێموکراسی و ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک. ته‌نانه‌ت ده‌بێ وا بکه‌ین که دنیای ده‌ره‌وه له زه‌رووره‌تی به‌هێزکردنی ئه‌و عونسورانه‌ی نێو کۆمه‌ڵگه و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران تێ بگه‌ن که ده‌توانن ئاینده‌ساز بن و باوه‌ڕیان به کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه و فره‌چه‌شن هه‌یه که له‌ودا هه‌م مافی هاووڵاتی و هه‌م مافی گه‌لانی ئێران ره‌چاو بکرێ.
سه‌باره‌ت به شێوازه تونده‌كانیش، هه‌روه‌ك ده‌زانین ڕاست به‌هۆی ترس له ده‌ره‌نجامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ڕێژیم جارێ ده‌ستی خۆی له سه‌رکوتی به‌ربڵاو و خوێناوی پاراستووه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که رێژیم، به‌تایبه‌ت هێندێك به‌شی رێژیم، به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی بیانوو و وه‌رگرتنی مجه‌وز بۆ سه‌رکوتێکی له‌م جۆره‌یه. هه‌ربۆیه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا پێویسته ئه‌وله‌وییه‌ت به درێژه‌دانی حزوور و جووڵه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵک بدرێ، کاتێکیش ده‌ڵێین شێوازی ئاشتیخوازانه نابێ ئه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێکاری ئیسلاحتهڵهبانه تێکه‌ڵ بکه‌ین که هه‌روه‌ك گوتم ده‌بێ خۆی لێ دوور بگرین.
سوپاسی سه‌رنجتان ده‌كه‌م.
( لە ژمارەی ٧٢٠ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)