• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سەرنج بدەن…سەرنج بدەن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/02/20
جۆری بابەت: سیاسی

ساڵه‌کانی کۆتایی په‌نجا و سه‌ره‌تای ٦٠ خه‌ڵک له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی کوردستان ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان ده‌کرد. له‌و ساڵانه‌دا ئه‌گه‌رچی کوردستان له‌ گه‌مارۆی سه‌ختی ئابووریی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا بوو، به‌ڵام ئازادی ئه‌و نێعمه‌ته‌ پڕ بایه‌خه‌ بوو که‌ خه‌ڵک له‌ پێناویدا هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رییه‌کی قه‌بووڵ ده‌کرد.
نێوەڕاستی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٠ بوو کە بەرە بەرە ئاڵۆزی لە نێو خەڵکدا درووست دەبوو. زۆر کەس ماڵی لە شار وەدەر دەنا و بەرەو گوندەکان دەڕۆیشت، حیزبە سیاسییەکان بنکەکانیان تەنکە کردبوو. ئەوەی خەڵک لەمێژ بوو لێی دەترسا نزیک دەبۆوه‌ و هەر ڕۆژێ هەواڵێکی ناخۆش لە دەورووبەر دەبیسترا. هێرشی‌ جینایه‌تكارانی‌ دژه‌ كوردی‌ کۆماری ئیسلامی‌ ئێران بۆ كوشتن و قه‌ڵاچۆی‌ شار و گونده‌كانی‌ كوردستان گه‌یشتبووه‌ ئه‌و په‌ڕی‌ خۆی. ئه‌و جینایه‌تكارانه‌ی‌ كه‌ گڕی‌ به‌ لرفه‌ی‌ قین‌ و رقیان ته‌نیا به‌ خوێنی‌ كورد داده‌مركاوه،‌ هه‌ر رۆژه‌ و هه‌ر سه‌عاته‌ی‌ له‌ ئاواییه‌ك و له‌ شه‌قامی‌ شارێك یا قوژبنی‌ ماڵ ‌و كۆڵانێك سینگی‌ گه‌نج و پیرانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كوردیان كون‌كون ده‌كرد.
بۆکان دوا شار بوو که‌ هێشتا پۆستاڵی ڕه‌شی داگیرکه‌ری نه‌گه‌یشبوویه‌. ڕێژیم له‌ چه‌ند قۆڵه‌وه‌ پەرەی بە هێڕش و په‌لاماره‌کانی دابوو هەتا بەر لەوەی وەرزی سەرما و زستان بگاتێ داگیری بکا و دواجار ڕۆژی ١١ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٦٠ بەتەواوی دەستی بەسەر شاردا گرت؛ دیارە ئەو سەرکەوتنەی ڕێژیم هێندەش ئاسان دەستەبەر نەببوو؛ ڕۆژ نەبوو لە شوێنێك و شیو و دۆڵێک جەندەکی هێزەکانی نەکەون.
هێزەکانی ڕێژیم بە هەستی تۆڵەوە کەوتبوونە گیانی خەڵک. زۆر کەس گیران و بەبێ دادگایی ئێعدام کران. هەواڵی گوللەبارانکردنی خەڵک لە کورەخانەکانی ساروقامیش‌و باغەکانی ئاوایی داشبەند و لە ژێر پردی میراوا زار بە زار دەهات و دەگەڕا.
پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی خەڵکدا شاری چۆل کردبوو و لە گوندەکانی دەورووبەر دامەزرابوو، بەڵام زۆربەی شەوەکان شاریان دەکرد بە گۆڕستانی کۆنەپەرستان ‌و قرمەی چەکی پێشمەرگە شەو نەبوو بێدەنگیی شار نەهەژێنێ و خەو لە چاوی داگیرکەران نەتەرێنێ.
گوردانی ٨٠١ی هەوابوردی شیراز کە لە داگیرکردنی شاری بۆکاندا ڕۆڵی بەرچاوی بینیبوو، پاش چوار مانگ بڕیار دەدەن شار بەجێ بێڵن. تێکۆشەرانی دێموکرات لە هێزی بەیان پاش ئەوەی هەواڵیان پێدەگا کە ستوونێکی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی (گوردانی هەوابوردی ٨٠١ی شیراز) خەریکی چۆڵکردنی شاری بۆکانن، دەکەونە بەرنامە کە زەبرێکی گورچکبڕیان لێ بدەن. چەند کەس لە بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە‌ وەک، سەرهەنگ چیا، حەسەن جەمشیدی، قاسم باقی ‌و عەلی باڵدار بۆ شناسایی هەر هەموو جادەی بۆکان _میاندواو دەپێون تا جێگەیەکی لەبار بۆ زەربەلێدان لەو ستوونە بدۆزنەوە. پاش چەند ڕۆژ شناسایی نیزیک گوندی «حوسێن‌مامە» بۆ ئەو مەبەستە دیاری کرا.
ڕۆژێکی بەستەڵەکی مانگی بەفرانبار بوو. تەنیا 27 پێشمەرگە بۆ ئەو عەمەلیاتە دەستنیشان کرابوون کە بەپێی بەرنامەی دیاریکراو سەعاتی ٣ی نێوەشەو لە ئاوایی حوسێن‌مامە و کیلۆئاباد خۆیان حەشار‌دا. کورد گوتەنی بەفر دەباری وەک سەرە چۆلەکە و ڕۆژ ڕۆژی پێشمەرگە بوو. هێندەی نەبرد کە ستوونەکەی هێزی دوژمن کە ٤٣ ماشێن بوو سەری بە ئاوایی حوسێن مامەوە نا. ستوونەکە بەهۆی بارینی بەفری توندەوە هەموو بەدوای یەکتر‌دا و زۆر بەهێواشی دەڕۆیشت.
خەڵكی ئاواییەکانی سەر ڕێگا هەموو چاویان لەستوونی دوژمن بوون کە چۆن دوای کوشتوبڕ و قەڵاچۆی خەڵك بەرهەمی جینایەتەکانیان بۆ دەسەڵاتدارانی خۆیان دەبردەوە. چاوەکان هەموو لەسەر دەست و پەلاپیتکەی پێشمەرگە کۆببوونەوە هەتا ئۆخژنێک ببەخشنە هەناوی سووتاوی خەڵکی دڵ بریندار. بەڵام ئاخۆ ئەو کارە قورسە بەو ٢٧ پێشمەرگەیە دەکرێ و لە ڕاستیدا ئەوە کارێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو؟ نا… چونکی قارەمانی وەک برایم‌ئۆف لە ڕیزی ئەواندا بوون کە سەرەڕای دوودڵیی فەرماندەرانی هێزەکە بە ئارپیجییەوە بۆ ستوونی دوژمن چوو. 27 ڕۆڵەی گیان لەسەر دەست کە زۆر ڕۆژی ئاوای دیبوو، هاتبوون حەماسەیەکی نوێ بە ناو و یادی خۆیان تۆمار بکەن و بە نووسینەوەی سەرکەوتنێکی گەورە ئاوپڕشکێنی دڵی پڕ داخ و کەسەری ڕۆڵەکوژراوانی دەستی بێدادی بکەن.
لەگەڵ یەکەم گوللەی ئارپیجیی برایم‌ئۆف ستوونی دوژمن بەسەر یەکدا کەوت. ڕۆڵەکانی گەل بە ئەژمار کەم و بە باوەڕ شاخ و چیا ئاگریان لە سەر پشتی دوژمنی زۆر و زەوەند و کۆک و پۆشتە کردەوە. هێزی دوژمن حەپەسابوو. هەموو دنیای بە پێشمەرگە دەبینی و ڕۆژی ڕووناکی لێ ببووە شەوی تار و، بەفری سپی بە ڕەشایی دەبینی. شەڕ سات بەسات گەرمتر دەبوو. لە ماوەی نزیک بە دوو سەعاتدا تەواوی ستوونی نیزامیی گوردانی هەوابوردی ٨٠١ی شیراز دەستی بەسەر داگیرا و تەفر و تونا بوو. بەڵام ئەوی گرینگ ‌و تەنانەت جێگەی سەرسووڕمان بۆ هەموو کەس ‌و پتر لە هەموو کەس بۆ کاربەدەستانی ڕێژیم ئەوە بوو کە تەنانەت یەک پێشمەرگەش خوێنی لە لوتی نەهاتبوو… ئەوە بوو کە ڕۆژی دواتر خەڵک بۆ یەکەمجار لە ڕادیۆ دەنگی کوردستان گوێیان لە نەعرەتەیەکی شێرانە بوو کە دەیگوت: «سەرنج بدەن… سەرنج بدەن…». یەکەم «سەرنج بدەن»یش گێڕانەوەی حەماسەی شکاندنی ستوونی نیزامیی گوردانی هەوابوردی ٨٠١ی شیراز بە دەستی تەنیا 27 شێرەکوڕی هێزی بەیان بوو.
کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر بەو ستوونە‌ دەنازی ‌و خەڵکێکی زۆر لەشاری میاندواو بۆ پێشوازی لە سەرکەوتنەکانی لە گرتنەوەی بۆکان ڕاوەستابوو، بەڵام ئەوان نەیاندەزانی کە 27 ڕۆڵەی حیزبی دێموکڕات چییان بەسەر ئەو ستوونە هێناوە و ئەوەی کوژراوە کوژراوە و ئەوەی گیانی دەرباز کردوە سەری خۆی هەڵگرتوە و وە دەشت و شاخان کەوتوە…
لەو عەمەلیاتە گەورەیەدا دەیان كەس لە هێزەکانی ڕێژیم كوژران و ژمارەیەک چەكی سووک و قورسی وەك موشكتاو، پەدافەندی٢٣م م و چەند ماشینی نیزامی کەوتنە بەردەستی هێزی پێشمەرگە کە وەك دەسكەوت لەگەل خۆیان هێنایان.
کۆماری ئیسڵامی بۆ بەیانیی ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌ک پیشه‌ی جارانی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شکستە قورسه‌که‌ی په‌لاماری گوندی حوسێن‌مامەی دا و هەموو ئاواییه‌که‌ی سووتاند و به‌وه‌ سوکنایی خۆی ده‌داوه‌ که‌ زینده‌وه‌ری له‌و ئاواییه‌ نه‌هێشتووه‌.

( لە ژمارەی ٧٢٠ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist