• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حاشاکردنی کۆماری ئیسلامیی لە سەرمابردنی منداڵانی کرماشان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/02/20
جۆری بابەت: روانینی دەرەکی

یاریدەدهری کۆمەڵایەتیی وەزیری تەندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکیی کۆماری درۆی ئیسلامیی ئێران ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردووەتەوە کە باسیان لە سەرمابردنی چەندین منداڵی لێقەوماوی بوومهلهرزهکهی کرماشان کردووە.
ئیرنا، هەواڵدەریی ڕەسمیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕێبەندان) محەممەدمەهدی ئەیازی، یاریدەدهری کۆمەڵایەتیی وەزیری تەندروستی گوتوویەتی: «سەرباری ئەوەی کە هێشتا زیاتر لە دوو لەسەر سێی بوومهلهرزهلێدراونی کرماشان لە خێوەتدا دەژین، بەڵام هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مەرگ بە هۆی سەرماوە لە دەزگا پێوەندیدارەکانی کرماشاندا نیە.»
ئەم درۆ و حاشایە لە کاتێکدایە، کە پێشتر لە ماڵپەڕی مەجلیسی شووڕای ئیسلامیدا، کە ناسراوە بە ماڵپەڕی «خانە ملت»، ڤیدیۆیەک بڵاو کراوەتەوە، کە شەهاب نادری، نوێنەری پاوە و هەورامان لە مەجلیسی ڕێژیمدا دەڵێ: «لە ناوچە بوومهلهرزهلێدراوهکانی کرماشان، چەندین منداڵ، لەوانە منداڵێکی ساوای هەشت مانگان، بە هۆی سەرماوە تووشی تا و گەشکە بووە و گیانی لەدەست داوە.»
ئەو نوێنەرەی مەجلیسی ڕێژیم بەبێ ئەوەی ئاماژه بە ژمارەی منداڵەکان بکات، دەڵێ: «ئەم بابەتە لە مۆڵەتی ناشتنی منداڵەکاندا، کە لە لایەن پزیشکیی دادی کرماشانەوە دەرکراوە، پشتڕاست کراوەتەوە.»
ڕۆژنامەی «قانوون» ڕۆژی ١٥ی سەرماوەز، مانگێک لەمەوبەر، نووسیبووی، منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی «سارینا زەهابی»، کە لەگەڵ خێزانەکەی لە ناوچە بوومهلهرزهلێدراوهکان لە خێوەتدا دەژیا، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژنامەی «شەرق»یش ڕۆژی ٧ی ڕیبەندان باسی ئەوەی نووسیبوو، کە لانی کەم سێ منداڵ لەو ناوچانه بە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی «شەرق»، کچێکی تهمهن ١٧ ساڵەی کهمئهندام و کچێکی یەک ساڵ و نیو بە ناوی ماتیار شەماعی و کوڕێکی دوو ساڵان لە ناوچە بوومهلهرزهلێدراوهکانی کرماشان گیانیان لەدەست داوە.
فاتمە دانیشوەر، ئەندامی پێشووی شووڕای شاری تاران و بەڕێوەبەرایەتیی خێرخوازیی «مێهرئافەرین» بە ڕۆژنامەی «شەرق»ی گوتبوو: «تا ئێستا (٧ی ڕێبەندان) هەواڵی مردنی پێنج منداڵی ژێر تەمەنی ٥ ساڵانمان بەدەست گەیشتووە» و «ئەو مردنانەش بە هۆی سەرماوە» ڕوویان داوە.
سەرباری ئەو ڕاپۆرت و بەڵگانە، کەچی پارێزگاری کرماشان، هووشەنگ بازوەند، بە توندی حاشای لەو ڕاپۆرت و بەڵگانە کردووە و گوتوویەتی: «سەدلەسەد دڵنیام هیچ منداڵێک لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان بە هۆی سەرماوە نەمردوە!»
هەرپاش حاشاکەی پارێزگاری کرماشان، نوێنەرێکی دیکەی ڕێژیم لە مەجلیسی شووڕای ئیسلامی بە ناوی فەرهاد تەجری گوتی: «لانی کەم ٣٥ بۆ ٤٠ لەسەدی خەڵکی زەمینلەرزەلێدراو کانێکس (کابین)یان نیە».
بێجگە لە مەرگی منداڵان بە هۆی سەرماوە، ڕاپۆرتەکان باس لە ئاماری بەرزی خۆکوشتن لە ناوچە بوومهلهرزهلێدراوهکان دەکەن، کە یەک لەوانە شەهاب نادری، نوێنەری پاوە و هەورامان لە مەجلیسی شووڕای ڕێژیمی ئیسلامی بە پشتبەستن بە ئاماری بڵاوکراوە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی بێهزیستیی پارێزگاری کرماشانەوە، گوتبووی ٩٧ بابەتی «خۆکوشتن و پەنابردن بۆ خۆکوشتن» لە ناوچە بوومهلهرزهلێدراوهکان تۆمار کراون.نادری گوتوویەتی، بەشێکی زۆری ئهو خهڵکه زیاندیتووه سێرڤیسی پاکوخاوێنی (ئاودەست و حەمام)یان نیە و بەشێکیان ٧٠ ڕۆژە حەمامیان نەکردووە و خۆیان نەشتووە. نادری باسی لە درۆی پێدانی کانێکس (کابین)، یان پێنج میلیۆن تمەن قەرز (وام)یش کردووە، کە کاربەدەستانی ڕێژیم بەڵێنیان دابوو بیدەن بە لێقەوماوان، کەچی تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا موحسین فەرهادی، یاریدەدهری تەکنیکی و هونەریی ناوەندی تەندروستیی ژینگە و کاری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم، ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندان ڕایگەیاندووە، دروستکردنی سێرڤیسی پاکوخاوێنی (ئاودەست و حەمام) لە ناوچە بوومهلهرزهلیدراوهکان هێشتا تەواو نەکراوە.
ڕۆژی ٢١ی مانگی خەزەڵوەری ڕابردوو بە هۆی بوومهلهرزهیهک بە گوڕی ٧.٣ پلەی ڕێشتەر زیاتر لە ٢ هەزار هاووڵاتیی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەست و هەزاران کەس بریندار بوون و هەزاران خانوو و ماڵیش ڕووخان و کاول بوون.
پاش ڕووداوەکە، هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خرۆشێکی خۆڕسکی جەماوەریدا یارمەتییەکی زۆر و باشی کاڵا و پێداویستییە خێراکانیان بۆ خەڵکی لێقەوماوی کرماشان کۆ کردەوە بە دەستیان گەیاندن، لە کاتێکدا دەوڵەتی ئیسلامیی تاران زۆر دەوستەوستان بوو، کارێکی ئەوتۆی بۆ یارمەتیی لێقەومانی ڕووداوهکه نەکرد. ئێستاش پاش سێ مانگ خەڵکی لێقەوماوی ناوچەکە بەدەست گەلێک کەموکورتی و پێداویستیی ئاسایی و ساکاری ژیانەوە دەناڵێنن و منداڵەکانیان بە هۆی سەرماوە لە ژێر خێوەتدا گیان لەدەست دەدەن، کەچێ ڕێژیمە داگیرکەرەکەی تاران حاشا لەو لێقەوماییەی گەلی کورد دەکا و، هەر لەسەرەتاشەوە ڕێگریی لە ناوەندە خێرخوازییە جیهانییەکان کرد، کە بە هانای خەڵکی لێقەوماوی کوردەوە بچن، تەنانەت گرفتی بۆ هەڵمەتە خۆڕسکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژانی سەرەتای ڕوودانی بوومەلەرزەکەش دروست دەکرد، بۆ ئەوەی نەتوانن یارمەتییەکانیان بە لێقەوماوان بگەیەنن.
( لە ژمارەی ٧٢٠ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

روانینی دەرەکی

حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ دادگایی دەکرێ

ڕێکەوتی 2021-07-27
ئەدەب

بۆ دوكتور قاسملووی شه‌هید

ڕێکەوتی 2021-07-14
روانینی دەرەکی

خەباتی نوێی چەکداری

ڕێکەوتی 2021-03-18

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist