• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

قازانج و خێروبێری بەرجام بۆ حیزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/02/20
جۆری بابەت: ئەندیشە

«بەرجام»، ڕێککەوتنی ئەتومیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان دوای ساڵانێکی زۆر وتووێژ و دانوستان وەدی هات، ڕێککەوتنێک کە هەم ئێران خۆی تێدا بە براوە دەزانێ، هەم دنیای ڕۆژاوا و بەرامبەرەکانی ئێران.
خۆ ئەگەر «بەرجام» تۆزە جووڵەیەکی خستووەتە پێوەندیی ئابووری و بازرگانیی وڵاتان لەگەڵ ئێران، بەڵام لە سۆنگەی بێ متمانەیی بەو وڵاتە و هەروەها سیاسەتی ناڕوون و یەکلانەبۆوەی ئەمریکا لە هەمبەر ئێران و کارتێکەریی ئەو وڵاتە کە بازرگانیی جیهانیدا، ئێستاش کاریگەریی بەرجام لەسەر ئابووریی ئێران دەرنەکەوتوە و بانک و کۆمپانیا زەبەلاحەکان لە بەشەکانی وزە و بەرهەمهێناندا خۆیان لە هاوکاری و مامەڵە لەگەڵ ئێران دەدزنەوە.
جا ئەگەر «بەرجام» تا ئێستا قازانجێکی ئەوتۆی بۆ کۆمەڵگەی ئێران و دۆخی ژیان و ئابووریی خەڵکی ئەو وڵاتە نەبووە، بەڵام زۆر لایەن هەن کە لەو سۆنگەیەوە قازانجی زۆریان کردوە کە ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازییەکانی ئێران و میلیشیاکانی ئێران لە ناوچە بە تایبەت حیزبوڵلای لوبنان و حوسییەکانی یەکەم یەک لەوانن.
یەک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەتومیی ئێران و کۆمەڵگەی جیهانی ئازادکرانی بەشێکی زۆر لە پارە بلۆکەکراو و دەست بەسەرداگیراوەکانی ئێران بوو. حەسەن ڕووحانی دەیگوت بە گەڕانەوەی ئەو داراییانە ئابووریی وڵات دەگەشێتەوە و سەنعەت و پیشەسازیی نەوت و بەرهەمهینان دەبووژێنەوە؛ بەڵام بەشی هەرە زۆری ئەو داراییە خرایە خزمەتی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئێران لە ناوچە و بۆ پڕۆژە نیزامی و ئەمنیەتییەکان تەرخان کرا.
لە ئێستادا سەرچاوە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردوە کە بەشی زۆری ١٧ میلیارد دۆلارە ئازادکراوکە لە داراییەکانی ئێران لە سەردەمی سەرۆککۆماریی باراک ئۆباما _دوای ڕێککەوتنی ئەتومیی نێوان ئێران و وڵاتانی ١+٥_ بۆ ڕاییکردنی کاروبار و تێچووی چالاکیی گرووپە تێرۆریستییەکانی سەر بە ئێران وەک «حوسییەکان» لە یەمەن و «حیزبووڵڵا» لە لوبنان خەرج کراوە.
ڕۆژنامەی «واشنگتۆن تایمز» لە زمان سەرچاوەکانی خۆیەوە کە بە شارەزا و ئاگاداری ئەو کەیسە ناوی بردوون، دەڵێ: دەوڵەتی ئەمریکا دوای کەوتنە پێوشوێنی پارە ئازادکراوەکان بۆی دەرکەوتووە کە دەوڵەتی ئێران ئەو پارەیەی تەرخانی بەشی چەکداری و ئەمنیەتیی وڵات و باسکی دەرەکیی سپای پاسداران بە مەبەستی پەرەپێدان بە چالاکییە تێرۆریستییەکان لە ناوچە و، کۆک و پۆشتەکردنی «حوسییەکان» لە یەمەن و «حیزبووڵڵا» لە لوبنان کردوە.
ئەو 17 میلیارد دۆلارەی لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئۆبامادا گەڕێندرایەوە بۆ ئێران، پێوەندیی بەو پاکانە حسێبەی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر گرێبەستێکی چەکوچۆل بوو کە پێش ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی لە نێوان دەسەڵاتی پاشایەتیی پەهلەوی و ئەمریکا بەسترابوو. دوای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئەو گرێبەستە ڕاگیرا و یەکەم بەش لەو پارەیە ساڵی ٢٠١٥ دا و دوای «بەرجام» بە شێوەی نەغد و ویشکە ڕادەستی ئێران کرایەوە.
ئێستا ڕۆژنامەی «واشنگتۆن تایمز» دەڵێ ئێران بەشێکی زۆر لەو داراییەی داوەتە حوسییەکان کە دەیانەوێ یەمەن بخەنە ژێر پاوانی خۆیانەوە و ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێ.
چاوەدێرانی سیاسی دەڵێن ئاشکرابوونی وردەکاریی زیاتری ئەو باسە دەوڵەتی تڕامپ زیاتر لەسەر هەوڵوەشاندنەوەی بەرجام سوورتر دەکا و هانی هاوپەیمانەکانی دەدا لێی بێنە دەرێ.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی خۆیدا بەردەوام وادەی ئەوەی دەدا کە ڕێکەوتنی ئەتومی لەگەڵ ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام ئێستا دوای چەند جار دواخستنی بڕیارەکەی، کۆتاماوەیەکی ٤ مانگەی بۆ ئەو بڕیارە خستۆتە بەر دەستی وڵاتانی ئورووپایی کە بەو ڕێککەوتننامەیەدا بچنەوە.
تڕامپ بە تانە و هێرشی بەردەوامی بۆ سەر ڕێککەوتنی ئەتومی لەگەڵ ئێران، ڕەخنەی توندی لە سۆنگەی پێدانەوە و گواستنەوەی دۆلار و پارەی ویشکە بە ئێران بووە و دەڵێ واشنگتۆن لێبڕاوە بە توندی بە گژی دابینکردنی سەرچاوە ماڵییەکانی ڕایەڵەی تێرۆریستیی پشتبەستوو بە ئێراندا بچێتەوە. ئەو لە وتارێکی لە 12ی ژانوییەی مانگی ڕابردوودا گوتی: «سەرچاوەیەکی دارایی زۆر کەوتووەتە بەردەستی ڕێژیم، بە جۆرێک کە لە سۆنگەی ڕێککەوتنە ئەتومییەکە زیاتر لە ١٠٠ میلیارد دۆلاری بۆ گەڕاوەتەوە، کەچی لەو بڕە پارە زۆرە هیچی بۆ باشترکردنی بژیوی خەڵک و ژیان و گوزەرانی ئەوان و بووژاندنەوەی وڵات تەرخان نەکراوە.»
سەرۆککۆماری ئەمریکا گوتبووی: «ئەو بڕە پارەیەی بۆ کڕینی چەکوچۆل، پشتیوانی لە تێرۆریسم و سەرکوتی خەڵک تەرخان کراوە و بەشی هەرە زۆریشی چۆتە گیرفانی ڕێبەرانی گەندەڵی رێژیمەوە.»
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی سه‌ر به‌ کۆنگره‌ی ئه‌مریکاش ده‌ڵی ئێران ئێستاش له‌ ساڵدا چەندین‌ میلیارد دۆلار یارمه‌تیی گرووپه‌ تێرۆریستییه‌ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی له‌ لوبنان، یه‌مه‌ن، سووریه‌، عێڕاق ‌و که‌ناره‌کانی غه‌ززه له‌ فه‌له‌ستین‌ ده‌کا.
له‌و ڕاپۆرته‌ نهێنییه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وکانی کۆنگره‌ی ئه‌مریکادا هاتوه‌ که‌ حیزبووڵای لوبنان، حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن، حه‌ماس له‌ غه‌ززه‌، رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه‌‌ و میلیشیا توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێڕاق له‌ ساڵدا چەندین‌ میلیارد دۆلاریان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ یارمه‌تی پێده‌کرێ.
له‌و ڕاپۆرته‌دا که‌ له‌سه‌ر داوای سێناتۆر «مارک کرێک» ئاماده‌ کراوه‌ هاتوه‌ که‌ ئێران هه‌موو ساڵێ بڕی یه‌ک میلیارد دۆلار تەنیا خه‌رجی میلیشیا چه‌کداره‌کانی لە عێڕاق ‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی له‌ وڵاته‌دا ده‌کا.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ تیشکی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاددا بودجه‌ی به‌رگری ئێران له‌ ١٤ میلیارد دۆلاره‌وه‌ بۆ ٣٠ میلیارد دۆلار زیاد کرا و، به‌شی زۆری ئه‌و بودجه‌یه‌ش خه‌رجی دابینکردنی تێچووی چالاکیی گرووپه‌ تێرۆریستییه‌کانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ده‌کرێ.

( لە ژمارەی ٧٢٠ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەندیشە

دواوتووێژی د. قاسملوو

ڕێکەوتی 2022-07-22
ئەندیشە

عەزیز گەردی؛ مامۆستای ئەدەب‌ناسی و هونەری وەرگێڕان

ڕێکەوتی 2022-06-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist