حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه،١٧ ی جۆزه‌ردان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که به‌بۆنه‌ی حه‌وتووی ژینگه پێکهاتبوو، دانی به‌وه دانا که گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران پشتی ئه‌و وڵاته‌ی شکاندوه‌و ئابووریی ئێرانی به نه‌خۆشێک شوبهاند که له جێ‌دا که‌وتووه. ئاماره‌کانیش باس له‌وه ده‌که‌ن که زۆرترین شوێنکاری گه‌مارۆکان، له‌سه‌ر وه‌ستانی مۆتۆڕی کارخانهکانو له‌کار بێکاربوونی کرێکاران بووه؛ له‌و نێوه‌شدا ژنان زۆرترین زیانیان به‌رکه‌وتوه.
لغاوکردنی بێ‌کاری یه‌کێک له دروشمه ته‌بلیغییه‌کانی حه‌سەن ڕوحانی بوو، به‌ڵام ئێستا دوای دوو ساڵ له تێپه‌ڕین له ده‌وڵه‌تی ئه‌و نرخی بێکاریی لاوان دوو هینده‌ی نرخی گشتیی بێکارییه‌و بێ‌کاری ژنان 3 هینده‌ی پیاوان ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ئه‌و دوخه بۆ ژنان له بازاڕی کاری ئێران له حاڵێک دایه که له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا هۆگریی ژنان بۆ به‌شدارییان له کاروباری کۆمهڵایهتیو ئابووری هه‌ر ده‌م ڕووی له زیادبوون کردوه‌و له ساڵانی ڕابردوودا ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆ خوێندنی زانکۆ وه‌رگیراون کچ‌و ژن بوون. به‌ڵام له بازاڕی کاردا ئه‌وه‌ی ده‌رده‌که‌وێ زالبوونی هێژمۆنیی پیاوسالاری به‌سه‌ر شایسته‌سالاری له‌و بواره‌دایه.
شه‌هیندوخت مهلاوێردی، جێگری سه‌رۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنانیش به ئاماژه به سیاسهتو بڕیاره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی پێشوو که ئه‌و به هه‌ڵه‌یان ناو ده‌با، ده‌ڵێ له ماوی سه‌رۆک کۆماریی ئهحمهدینژاددا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشکی ژنان له دامه‌زران زۆر که‌م بووه، ٤٧ هه‌زار کارمه‌ندی ژنیش له‌کاره‌کانیان ده‌رکراون.
ئه‌و ده‌ڵی زۆر له قانوونه په‌سندکراوه‌کان له ده‌وڵه‌تی پێشوودا ده‌ستی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانیی بۆ ئاوڕدانه‌وه له کێشه‌ی ژنان به‌ستووه‌و مه‌ره‌خه‌سیی منداڵبوون بۆ ژنان به نموونه دێنێته‌وه که له‌و سۆنگه‌یه‌وه ٤٧ هه‌زار ژن کاره‌کانیان له ده‌ستدا.
به‌ڵام پرسی ژنان له ئێران هه‌ر بێکاری‌و نه‌بوونی مافی یه‌کسان بۆ خۆدیتنه‌وه له بازاڕی کاردا نییه، به‌ڵکوو ده‌یان کێشه‌ی وه‌ک ژنانه‌بوونی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌ڵاواردنی ژنان‌و دانانی فهرقو جیاوازی بۆ ژنان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، کۆمهڵایهتیو ئابوری، خوێندنه‌وه‌ی پیاوسالارانه‌ی ده‌سه‌ڵات به پشتبه‌ستن یان خراپ لێکدانه‌وه‌ی ده‌قه ئاینییه‌کان به‌رۆکی ژنان له کۆمه‌ڵگای ئێرانی گرتوه، که‌چی جیا له ژنان خۆیان که‌متر ناوه‌ندێک یان لایه‌نێکی حکومی یان ڕه‌سمی هه‌یه که به خه‌می ئه‌و کێشانه‌وه بێ.
له‌و نێوه‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کارکردی نوێنه‌رانی ژن له مه‌جلیس پێویسته، چونکی هه‌ر هه‌موویان به دروشمی پێڕاگه‌یشتن به کێشه‌و ئاریشه‌کانی ژنان به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردوه‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی ژنبوونیانه‌وه نیگا‌و چاوه‌ڕوانییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وان کۆ ده‌بیته‌وه. له ٢٨٥ نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئێران ٢٧٦ یان پیاون‌و ته‌نیا ٩ که‌س له نوێنه‌رانی مه‌جلیس ژنن، له‌و ٩ که‌سه‌ش هه‌ره زۆریان پاساوهێنه‌ری بیری پیاوسالارین. بۆیه ده‌بینین که‌مترین نه‌خشیان له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنه‌کانی سه‌ر ژنان‌و په‌سندکردنی قانوون له به‌رژوه‌ندیی مافه‌کانی ژنان نه‌بوه.
ئه‌ندامانی ژنان له مه‌جلیس له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا له ٥٠٢ لایحهدا ته‌نیا ژێری ٤٨ لایحهیان ئیمزا کردوه‌و زه‌هره تهبیبزاده، چالاکترین ژنی مه‌جلیس هه‌موو قسه‌و ره‌خنه‌کانی له دهوڵهتو وه‌زیره‌کان له‌سه‌ر پرسه سیاسییه‌کان بووه‌و یه‌کجاریش به‌لای پرسی ژناندا نه‌چوه. ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش زۆرتر وه‌دووی که‌ڵکه‌ڵه ئابورییهکانیانی خۆیان کهوتوونو به بیانووی ئه‌وه‌ی دهنگیانو ژماره‌یان که‌مه، خۆیان له هیچ پرس‌و کێشه‌یه‌کی ژنان نه‌داوه.
ره‌خنه له کردهنییهکانی په‌رلمانتارانی ژن له ئێران به‌وه‌نده نابرێته‌وه، ره‌خنه‌ی سه‌ره‌کی له نوێنه‌رانی ژن له مه‌جلیس، نه‌ک هه‌ر نوێنه‌رانی ده‌وری نۆیه‌می مه‌جلیس ئه‌وه‌یه که پێشتر له‌وانیش ه‌که‌م له‌وان ئازایه‌تیی هێنانه‌به‌رباسی پرسی ژنانیان بووه، له حاڵێکدا له دۆخی ئێستای ژنان‌و مافه‌کانیاندا ئازایهتیو بوێری ده‌بێ تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کیی هه‌ر نوێنه‌رێکی مه‌جلیس بێ.
ئه‌وه‌نده‌ش که بۆ فڕاکسیۆنی ژنان له مه‌جلیسی نۆیه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاشکرایه که کار‌و کرده‌وه‌ی ئه‌و فڕاکسیۆنه زۆر له چاوهڕوانیو داوای ژنان دووره؛ ئه‌وه‌ش هه‌ر له سۆنگه‌ی چه‌ندایه‌تی‌و که‌میی ژماره‌ی ژنان له مه‌جلیس نییه، به‌ڵکوو له ڕووی چلۆنایهتیو ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی کۆمه‌ڵگای ژنان له‌وانیان هه‌یه، داوا‌و چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئه‌وان شوێنکاری له‌سه‌ر کردهنییهکانی پهڕلمانتارانی ژن نه‌بوه.
به سه‌رنجدان به‌و لایهحانهی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌برێته مهجلیسو تێیاندا کێشه، پێداویستی‌و داوای ژنان ڕه‌نگ ناداته‌وه، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه ده‌کرێ که له مه‌جلیسدا ئه‌و مافه بۆ ژنان بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خوازێ که کۆمه‌ڵگای ژنان له ئێران که نیوه‌ی کۆمه‌لگای ئێران پێک دێنن؛ هه‌ڵوێستێکی دیکه بگرنه به‌ر.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ده‌یه‌م به‌ڕێوه‌یه، ژنان پێویسته له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ویست‌و داواکانیان تۆختر که‌نه‌وه، ده‌بێ به‌به‌شداریی زیاتریان له خۆکاندیدکردنو هاتنه مه‌یدان باڵانسی ژماره‌یی ئه‌ندامانی ژن له مه‌جلیس تێک بدهنو ده‌نگده‌رانیش پێویسته ئه‌و ژنانه وه‌ک نوێنه‌ر بنێرنه مه‌جلیس که هه‌م شیاوی ئه‌و پێگه‌یه بن‌و هه‌م ئازایه‌تیی به‌دواداچوونی مافه‌کانی ژیانیان بێ.