• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پوورم ئەگەر سمێڵی هەبا پێم دەگوت مامە!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/02/06
جۆری بابەت: سیاسی

قسەکانی حەسەن ڕووحانی، سەرکۆماری ئێران لە سی و نۆیه‌مین ساڵڕۆژی هاتنەوەی خومەینی بۆ ئێران کە رێک لە سەر قەبری خومەینی کردنی لە چەند لایەنەوە گرینگە، ئەوەش بە دوو هۆ: یەکەم ئەوەی کە ئەو قسانە بیر بۆچوون و لێکدانەوەی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی نین کە بگوترێ خەونی نەمان و ڕووخان و لە ڕاستیدا خەونی گولی بە کۆماری ئیسلامییەوە دەبینن، یان قسەی کەسێکی وەک مەحموودی ئەحمەدی نژاد نیە کە قسەکەی بە جیددی وەرنەگیردرێ و بەرپرسانی ڕێژیم بڵێن ئەحمەدی نژاد کەسێکی لات و سەرسەرییە. ئەو قسانە، قسەی سەرکۆمارێکە کە خۆی هەر لە سەرتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامییەوە لە کەسانی نێو ئەڵقەی تایبه‌تیی دەسەڵات و ساڵانێکی زۆر بەرپرسی « شورای به‌رزی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی «بووە.

حه‌سه‌ن ڕووحانی لە سەر گۆڕی خومەینی گوتی ڕێژیمی پێشووی پاشایه‌تی کاتێک دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵکی بیست کە ئیتر درەنگ بوو و له‌ گیانه‌ڵڵادا دەنگی شۆڕشی خەڵکی بیست. ڕووحانی کە لە ڕاستیدا ڕووی قسەکانی لە خامنەیی و هه‌سته‌ی ئیستبدادی ڕێژیم بوو، زۆر بە ئاشکرا گوتی کە ئەگەر دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵک نەبیستن چارەنووسی کۆماری ئیسلامیش هه‌ر هەمان چارەنووسی ڕێژیمی پاشایەتی پەهلەوییە.

پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ بڵێین لە هیندێک سیستمی سیاسیدا زۆر جار ئەو کەسانەی کە کار و کردەوەکانیان ڕەخنەی لێ دەگیردرێ و ده‌درێنه‌ به‌ر تانه‌، لە جیاتی وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی و وڵامدانەوە بۆ خۆشیان دەچنە ڕیزی ڕەخنەگرانەوە و هه‌ر هەمان قسەی ڕەخنەگران بە دەنگێکی بەرزتر دەڵێنەوە کە لە ڕاستیدا ئەو کارە زۆر جار بۆ بەتاڵکردنی دەستی ناڕازییان و ڕەخنەگران دەکرێ، هەر بۆیە ئەو قسانەی حەسەن ڕووحانیش دەبێ لەو خانەیەدا خوێندنەوەی بۆ بکرێ. چونکە ئەوە یەکەم جار نیە کە ڕووحانی قسەی ئاوا سەرنجڕاکێشی له‌م بابه‌ته‌ دەکا، بەڵام لە ڕاستیدا کاتێک چاو لە ڕه‌فتار و بڕیار و کردەوەکانی خۆی و دەوڵەتەکەی دەکرێ؛ قسە و کردەوەکانی ڕووحانی به‌ هیچ کلوجێک لە گەڵ یەکتر نایەتەوە و دنیایەک مەودایان لە گەڵ یەکدی هەیە. حه‌سه‌ن ڕووحانی تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ کە دەورەی دووهەمی سەرکۆمارییەتی، هیچ کام لە واده‌ و بەڵێنییەکانی کە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دەیکردن جێبەجێ نەکردوە و کێشە و گرفتەکانی خەڵکیش لە هەموو بوارەکاندا نه‌ک هه‌ر له‌ جێی خۆیانن، بگره‌ لە پێشوو زیاتر بڕستیان لە خەڵک بڕیوە.

لەوە بترازێ هەر وەزارەتی ئیتڵاعاتەکەی ناوبراو لەم خۆپیشاندانانەدا بۆ سەرکوتی خەڵک لە سپای پاسداران ڕۆڵی زۆر خراپتری گێڕا و چەندین کەس لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران پاش گرتنیان لە زیندانەکانی ئیتڵاعاتدا وەکوو گیراوانی زیندانی کەهریزەک تەرمەکانیان بە مردوویی ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ قسەکانی حه‌سه‌ن ڕووحانی لەو ڕوەوە جێگای لێ وردبوونەوەیە کە ئەوە یەکەم کەسە لە بەرزترین ئاستی دەسەڵاتدا کە بە ئاشکرا باس لە نەمان و ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەکا، دەنا بێ گومان کاربەدەستانی دیکەی کۆماری ئیسلامیش  هەستیان بەو مەترسییە کردوە و دەنگی لێ دەرناهێنن؛ بەڵام سه‌رباقی ئه‌وه‌ش وڵامدانەوە بە ویست و  داواکارییەکانی خەڵک لە قامووسی کۆماری ئیسلامی ئێراندا نیە و کۆمەڵگەی داڕووخاوی ژێر دەسەڵاتی ئەوان تازە بەو مودیلە حکوومەتە ئیدارە ناکرێ و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر بوون دەڕوا.

رووحانی لە قسەکانیدا لە سی و نۆیه‌مین ساڵڕۆژی گەڕانەوەی خومەینی بۆ ئێران بەراوردی کۆماری ئیسلامی و ڕێژیمی پاشایه‌تیی پەهلەوی دەکا و دەڵێ ئەوانیش پێیان وابوو کە حکوومەتەکەیان تا سەر و بۆ هەتاهەتایە دەمێنێ و دەنگی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکیان نەبیست، بۆیە ئەگەر دەنگی ناڕەزایەتیی خەڵک نەبیسرێ دواتر درەنگ دەبێ و له‌ ده‌ست ده‌رده‌چێ. به‌ڵام ئەو ئەمما و ئەگەرانەی ڕووحانی هیچکات نە لەلایەن خۆی و دەوڵەتەکەی و نە له‌ لایەن خامنەیی و به‌یت و دارودەستەکەیەوە وڵام نادرێنەوە؛ چونکە: ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ڕێژیمێک نیە کە چەند ساڵێک لە تەمەنی گوزەرا بێ و پێویست بێ ماوەیەکی دیکەش دەرفەتی تاقیکردنەوەی بدرێتێ هه‌تا سیستمەکە بەرەو دیموکراسی و دۆخی خەڵکیش بەرەو چاکە و چاره‌سه‌ر بەرێ.  لەو سیستمانەدا کە وڵات بە ئیدئۆلۆژییەکی تایبەت بەڕیوە دەبرێ و دیکتاتۆری بە سەر وڵاتدا زاڵە و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌نگ و ڕه‌وایه‌تیی خه‌ڵک بوونی نیه‌، هیچکات وڵامی داواکارییەکانی خەڵک بە ئاراستەی چاکە و چاره‌سه‌ردا نادرێتەوە، چونکە ئەگەر وابێ ئەوە ئیتر ئەو ڕێژیمەی پێشوو نیە و گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

لە کۆماری ئیسلامی ئێرانیشدا کە ڕێک وەها دەسەڵاتێک حوکمی وڵات دەکا بێ گومان نە ئەگەرەکانی حەسەن رووحانی گوێی بۆ ڕادەگیردێ و نە جوابی دواکارییەکانی خەڵک دەدرێتەوە. چونکە ئەگەر وابایە ئیتر کۆماری ئیسلامییەک نەدەما.بەڵام ئەو قسانه‌ی ڕووحانی ڕاستن و له‌ جێی خۆی دان کە لە ئێراندا شۆڕشێکی دیکەی هاوشێوەی ساڵی 57 بەڕێوەیە و چارەنووسی ئەو حکوومەتەش هەمان چارەنووسی حکوومەتی پاشایەتی پەهلەوییە.

ئه‌مما و ئەگەرەکانی حەسەین ڕووحانی هاوشێوەی ئەو په‌نده‌ کوردییەیە کە دەڵێ: «پوورم ئەگەر سمێڵی هەبا پێم دەگوت مامە.»

( لە ژمارەی ٧١٩ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist