رۆژی 12ی جۆزه‌ردانی هه‌ر ساڵێک بیرخه‌ره‌وه‌ی کاره‌ساتیکی تاڵ و دڵهه‌ژێنه له‌و رۆژه‌دا ٥٩ که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد له زیندانی ته‌ورێز به حوکمی دادگای شه‌رع به تاوانی هاوکاری کردن له گه‌ڵ دژی شۆڕش ئێعدام کران و هه‌واڵه‌که‌ی له لایان فه‌رمانداری ئه‌و کاتی مهاباد «حمیدرضا جلالیپور» له ڕاگه‌یاندراوێک دا که له ناو شاردا بڵاو کرایه‌وه، ڕاگه‌یاندرا.
هه‌ر وه‌کی گوترا ئه‌و ٥٩ که‌سه به تاوانی هاوکاری کردنی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ماوه‌ی نێوان دوو مانگی خاکه‌لێوه و بانه‌مه‌ڕی ئه‌و ساڵه‌دا به شێوه‌ی ڕه‌شبگیر ده‌ست به‌سه‌ر کرابوون.
ئێستا که 32 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه قێزهونە دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، ڕوون نییه که ئه‌و ٥٩ که‌سه که له شاری مه‌هاباد گیرابوون بۆ پێکه‌وه ئێعدام کران و کێ و چ که‌سانێک بڕیاری ئێعدامی ئه‌وانیان دا و هۆکاری چی بوو هه‌ر ٥٩ که‌س که له بواری ته‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تیه‌وه پێکه‌وه جیاوازیان هه‌بوو چۆنه له یه‌ک دادگا دا دادگایی کران و حوکم دران ئه‌و حوکمه‌ش که ئێعدامه له‌سه‌ر هه‌موومان یه‌کجێ به‌رێوه چووه؟ دوای ئێعدام کردنیان بۆ جه‌نازه‌کانیان ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌دراوه‌ته‌وه یا لانی که‌م شوێنی گڵکۆکه‌یان نیشانی بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌داوه؟.
کۆماری ئیسلامی له ساڵی ٦٢ی هه‌تاوی به‌و کرده‌وه‌ی خۆی ده‌یهه‌ویست چ په‌یامێک بدا به خه‌ڵکی کوردستان؟ ئه‌گه‌ر چاو له وته ونوسراوه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له‌و سه‌رده‌م دا بکه‌ین باشتر ده‌توانین وڵامی ئه‌و پرسیاره و هه‌موو پرسیاره‌کانی تر بده‌ینه‌وه و شێوه‌ی تێڕوانینی ئه‌وان له سه‌ر خه‌باتی ڕوای گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بزانین.
خه‌ڵخالی له 2ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٥٨دا که ته‌نیا چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان تێپه‌ر ده‌بێ له رۆژنامه‌ی «کیهان» دا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان به‌و شێوه‌یه ده‌دوێ: «رێگا چاره‌ی قه‌یرانه‌کانی وڵات ناردنی ئه‌رته‌ش بۆ سه‌ر سنووره‌کانه ……». یا خومه‌ینی له ٢١ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨ دا هه‌ر له رۆژنامه‌یه‌ی که‌یهان دا هاتووه ئاوا ده‌ڵی «ئه‌وانه له ئیسلام ده‌ترسێن، ئه‌وانه له قانوونه‌کانی ئیسلام ده‌ترسێن، ئه‌وانه ده‌یانهه‌وی ئیسلام نه‌بێ، ئه‌وە هه‌رشتێک بێت پیلانگێڕییه. ئه‌گه‌ر پیلانگێڕی رووبدا ئیدی ئێمه ناتوانین هه‌تاسه‌ر دان به خۆمان دا بگرین و پیلانگێریهکان قه‌بووڵ بکه‌ین، مه‌سه‌له‌ی ئیسلامه، له مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندی موسوڵمانان دا ئێمه ناتوانین چاوپۆشی بکه‌ین.»
له راستی دا هه‌م لێدوانی خه‌ڵخاڵی و هه‌م قسه‌کانی خومه‌ینی روویان له کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان بوو چونکه هه‌ر چه‌ند رۆژ دواتر خومه‌ینی فتوای هێرشی بۆ سه‌ر کوردستان له رۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژ ده‌ر کردوه ده‌ستووری دا به ئه‌رته‌ش و سپا به هه‌ر قیمه‌تێک بێ کوردستان داگیر بکه‌نه‌وه و له‌و کاته‌دا خومه‌ینی ته‌نیا به ناردنی ئه‌رته‌ش و سپا بۆ سه‌ر کوردستان رازی نه‌بوو و به‌ڵکوو دۆست و هاوکاری کۆنی خۆی سادق خه‌ڵخاڵی وه‌ک حاکمی شه‌رع به ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌ها نارده کوردستان بۆ زیاتر سه‌ر کوتی خه‌ڵک، که هه‌موومان ده‌زانین له ماوه‌یه‌کی که‌م دا خه‌ڵخاڵی به جه‌لادی کوردستان ناوی ده‌رکرد.
به پێی ڕاپۆرتی ریکخراوی لێبوردنی گشتی له سه‌ر که‌وتنی شورشی گه‌لانی ئێران هه‌تا ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٥٨ ڕاده‌ی ٤٣٨ که‌س ئێعدام کراون و له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی ڕانه‌وه‌ستاوه و قۆناغی ئێعدام کردنه‌کان به پێی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی له ناو خۆی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له هه‌ڵکشان و داشکان دابووه به‌ڵام قه‌ت ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی له کار نه‌که‌وتووه بۆ نموونه به پێی ئامارێک له نێوان ساڵه‌کانی ٦٠ هه‌تا ٦٧ی هه‌تاوی که لوتکه‌ی ئێعدامی به کۆمه‌ڵی زیندانیان له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دابوو راده‌ی ١٠٧٠٠ که‌س ئێعدام کراون یا نزیکترین ساڵ له سه‌ر ده‌می ئێستا دا ده‌توانین ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی به نمونه بێنینه‌وه که به پێی ڕاپۆرتی رێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ راده‌ی ٨٥٢ که‌س سزای ئێعدام‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێ کراوه.
له‌سه‌ره‌تای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی ده‌زگای دادوه‌ری به ناوی حاکمی شه‌رع هه‌ر که‌سی ده‌گرت و ئێعدامی ده‌کرد له ژێرناوی «سه‌ر به‌رژیمی پێشوو» و یابه تاوانی « دژی شوڕش» حوکمی ئێعدام‌یان به سه‌ر دا ده‌سپاند. به‌ڵام بهرهبهرهکه ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له ژێر ره‌حمه‌تی شه‌ری ئێران ـ عێراق توکمه‌تر بوو و زیاتر خۆی سه‌پاند، ده‌سته‌واژه‌کان بۆپاساوی ئێعدامه‌کان گۆڕان و بوون به«مفسدفی الارض و «محاربه باخدا» به‌و شێوه‌یه دەسەلاتداران ویستیان له بیر و ڕای گشتی خه‌ڵکی ئێران‌دا شه‌رعییه‌ت بدەن به ماشێنی ئێعدامه‌کانیان.
کاتێک ٥٩ که‌س له خه‌ڵکی مه‌هاباد که دوو مانگ له گیرانیان تیپه‌ڕ نه‌ده‌بوو به بڕیارێک ڕادهگۆزرێن بۆ شاری ته‌ورێز ناوه‌ندی پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و له‌وێ هه‌ر ٥٩ که‌سه‌که له یه‌ک رۆژ و له یه‌ک کات دا ئێعدام ده‌کرێن ده‌بێ گه‌لی کورد چۆن بروانیهته سیستمی دهسهڵاتدارەتی کۆماری ئیسلامی.
ئهو٥٩ که‌سه له ته‌مه‌نی جۆراوجۆردا بوون، لاوی ته‌مه‌ن ١٦- ١٧ ساڵیان تێدا بووه هه‌تا پێاوی کامڵ ته‌مه‌ن ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵ‌و له هه‌مان حاڵ‌دا له چین‌و توێژی جۆراوجۆری شاربوون له قوتابی‌و خوێنداکار هه‌تا دوکانداریو بازاڕیان تێدا بووه. هه‌ربویه چ له بواری ته‌مه‌نه‌وه چ له بواری تێروانین بۆ ڕووداوه‌کان ئه‌و ٥٩ که‌سه ناتوانن وه‌ک یه‌ک بن، به‌ڵام دادگای شه‌رعی ته‌ورێز بێ گوێدان به هیچ بنه‌مایه‌کی قانوونی‌و ئه‌خلاقی وه‌ک ئه‌وه که ده‌بێ زیندانی «تفهیم اتهام» بکرێ‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ که پارێزه‌ر بۆخٶی دیاری بکاو له دادگایه‌کی عادڵ‌و دادپه‌روه‌ر دادگایی بکرێ‌و دوای ده‌رچونی حوکمی دادگا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ تانه له حوکمی دادگا بدا بۆ ئه‌وه‌ی له دادگای تێههڵچوونو پێداچوونه‌وه‌دا داوای پێداچونه‌وه بۆ حوکمی دادگا بکرێ‌و له هه‌مان حاڵ‌دا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ چاوی به کهسو کار‌و بنه‌ماڵه‌ی خۆی بکه‌وێ. به‌ڵام ده‌بینین ماوه‌ی زیندانی کردن‌و به‌ڕێوه چوونی حوکمی ئێعدام ئه‌وه‌نده که‌مه که مه‌جالی هیچکام له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه که باسمان کرد به‌و ٥٩ که‌سه نه‌دراوه هه‌روه‌کی ئه‌وه وابێ ئه‌و ٥٩ که‌سه له مه‌یدانی شه‌ڕدا گیرابنو دادگای نیزامیان بۆ ته‌رتیب دهرابێ. پرسیار ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی بۆ وا به په‌له ئهو٥٩ که‌سه ئێعدام کران؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره پێویسته بزانین ههلو مه‌رجی ئه‌وکات ناوچه‌که چوون بووه. کاتێک ئه‌و ٥٩ که‌سه له خه‌ڵکی مه‌هاباد ئێعدام کران، هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی توانای به‌ربه‌ره‌کانیان له گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا نه‌بوو بۆیه باشترین ڕێگا بۆ بردنه‌سه‌ری ڕۆحیه‌ی هێزهکانیانو چاوترساندنی خه‌ڵک که هاوکاری پێشمه‌رگه نه‌که‌ن، گرتن‌و ئهزیهتو ئازار‌و ئێعدام کردنی خه‌ڵکی شار‌و گوندی کوردستانیان وه‌ک ستراتیژیه‌کی نیزامی بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆیان دیاری کردبوو و له‌و سهردهمداچڵەپۆپەی ئه‌و ستراتیژییه ئێعدام کردنی ئه‌و ٥٩ که‌سه له خه‌ڵکی مه‌هاباد بوو.
له کۆتایه‌کانی مانگی بانه‌مه‌ڕو سه‌ره‌تای جۆزه‌ردان ساڵی ٦٢ پێش ئه‌وه‌ی ئهو٥٩ که‌سه ڕابگوێزرێن بۆ زیندانی تهورێزو له‌وێ ئێعدام بکرێن له‌یه‌کێک له چالاکیه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه قائیممقامی قه‌رارگای هه‌مزه به ناوی «بروجردی» ده‌کوژرێ، ناوبراو که له سه‌رکوتی خه‌ڵکی کوردستان‌و دروستبوونی جاش ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو کۆژرانو له ده‌ستدانی بۆ حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی برینێکی به‌ژان بوو هه‌ربۆیه کوژرانی « بروجردی» دژکردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی حکوومه‌تی تارانی لێ که‌وته‌وه. مێرحوسێن مووسه‌وی که ئه‌وکات سه‌رۆک وه‌زیران بوو به توندی هێرش ده‌کاته سه‌ر حیزبه‌کانی کوردستان‌و داواده‌کا هێزه نیزامیه‌کان به توندترین شێوه تۆڵه‌ی بروجردی بکه‌نه‌وه. «هاشمی رفسنجانیو محسن رفیق‌دوست» هه‌ڵوێستی توند دهگرنو هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌و حیزبه‌کانی کوردستان.
دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌و دژکرده‌وانه ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٦٢ چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له شۆرای ئه‌منیه‌تی مه‌هاباد پێک دێ‌و به هاوکاری قه‌رارگای هه‌مزه بڕیارده‌ده‌ن دژکردەیهوهیهکی توند نیشانی خهڵکو حیزبه‌کانی کوردستان بده‌ن. هه‌ربۆیه ئهو٥٩ که‌سه که له ماوه‌ی مانگه‌کانی خاکه‌لێوه‌و بانه‌مه‌ڕدا ده‌ست به سه‌ر کرا بوون ڕاپێچی زیندانی ته‌ورێزیان دهکهنو له‌وێش له دادگایه‌کی چه‌ند دهقیقهییدا ههر٥٩ که‌سه‌که مه‌حکووم به ئێعدام دهکهنو هه‌ر له‌وێش حوکمی ئێعدام‌یان له سه‌ر جێ به جێ دهکهنو به پیلانێکی له پیشدا داڕیژراو به مه‌به‌ستی ترساندنی خه‌ڵکی مه‌هاباد هه‌واڵه‌که به شێوه‌ی ڕاگه‌یەندراوێکی فه‌رمانداری مه‌هاباد بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای سرنج‌و لێوردبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌واڵی ئێعدامی ئه‌و ٥٩ که‌سه‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد بێجگه له ڕاگه‌یندراوی فه‌رمانداری له هیچ ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕه‌سمی وڵات‌دا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌کانی «اطلاعاتو کیهان» که ڕوماڵی رووداوه‌کانی کوردستانیان کردووه خۆیان له باسی ئێعدامی ئه‌و ٥٩ که‌سه بواردووه. ده‌بێ حیکمه‌ت چ بێت که ئێعدامی٥٩ که‌س بێ تاوانی مه‌هاباد ئاوا په‌رده‌پۆش کراوه؟
ئەم وتارە لە ژمارە ٦٥٧ی رۆژنامەی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە