• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئێران وەک کارتی فشاری ئەمریکا لەسەر عەرەب

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/01/06
جۆری بابەت: سیاسی

لە مانگی دێسەمبردا ئیدارەی ترامپ فەرمانی راگوازتنی سەفارەتخانەی ئامریکای لە شاری تەلاویو بۆ ئورشەلیم(قدس) دا و ئەو ڕۆژەی بە ڕۆژێکی مێژووی ناو برد.

سەرەڕای ئەوەی کە ئەم بڕیارە لە ئیسرائیل زۆر بە گەرمی وەرگیرا، بەڵام جگە لە ئیسرائیل هیچ وڵاتێکی دی پشتیوانیی لێ نەکرد و زۆر لە هاوپەیمانانی ئورووپایی و کەسایەتیی سیاسی و ئاینی ئەم هەڵوێستەی ئامریکایان بە مەترسی بۆ سەر ئاشتەوایی ناوچەکە زانی.

بۆ چی و بۆ لە کاتێکی ئاوا دا کە ناوچەکە تووشی چەندین ململانێی چەکداری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیاکان بۆتەوە ئیدارەی ترامپ هەڵوێستێکی ئاوا دەنوێنێ؟

ڕەنگە یەکەم هۆکارکە بە مێشکی کەسێکی سیاسیدا بێ ئەوە بێ کە وڵاتانی عەرەبی لە لاوازترین بارودۆخی سیاسی و تەنانەت قەیرانی نێوخۆیی دان و ئەوە هەلێکی زێڕینی خستووەتە بەردەم ئیسڕائیل.

بەڵام بە ئاوردانەوەیەکی خێرا لە ڕووداوەکانی ئەم یەک دوو مانگەی ڕابردوو بۆمان دەردەکەوێ کە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا لە بەرەبەری درووستکردنی بەرەیەکی دژ بە سەرەرۆیی و دەستتێوەردانەکانی ئێراندا بوون و زۆری نەما بوو بۆ شکڵگرتنی ئەم بەرەیە.

بڕیاردان و هەڵوێستێکی ئاوا گرینگ لە سەر شارێک کە گرینگیی تایبەتیی هەیە بۆ هەر سێ ئایینە ئاسمانییەکە (یەهوود_ مەسیحییەت_ اسلام) بە قازانجی ئێران بوو یا بە زەرەری بووە؟

سەرەڕای ئەوەی کە لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک ڕووداوی گرینگ لە ناوچەکەدا ڕوویان دا و هەڵوێستی ئامریکا لە هەمبەر ئەو ڕووداوانە زیاتر بە قازانجی ئێران و سپای پاسداران بوو، وەک داگیرکردنی بەشێک لە خاکی باشووری کوردستان، مووشەکهاوێژیی حوسییەکانی یەمن بۆ ئامانجە دیاریکراوەکان لەنێو خاکی عەرەبستانی سعودییە و بە هێزتر بوونی بەشار ئەسەد لە سووریە و هتد. ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە سپای پاسداران چند ڕۆژ پێش هێرشکردنە سەر کوردستان بە ڕەسمی لەلایەن ئیدارەی ترامپەوە وەک ڕێکخراوێکی پشتیوانی تروریسم ناسرا و گەمارۆی ئابووریی خرایەسەر؛ بەڵام لە کاتی هێرشەکەدا نەک پێشیان پێ نەگرت بەڵکوو بە چەک و تەقەمەنیی ئەمریکی هاوکاریی زیاتریشیان کرا. (بەکارهێنانی تانکی ئابرامس بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان نموونەی زەقە). لەو نێوەدا بێدەنگیی ئەمریکا لە دوای ڕاگەیاندنی شەڕ لە لایەن عیبادییەوە بە واتای هەڵکردنی گلۆپی سەوز بوو بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان .

ئەم سناریویە خەریکە جارێکی دیکە دووپاتە دەبێتەوە بەڵام نەک بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان بەڵکوو بۆ چاوترسێنکردنی وڵاتانی عەرەبی. بەم کارەش ئەمریکا سێ ئامانج بە بەردێک دەپێکێ:

یەکەمیان دڵی هاوپەیمانی سەرەکیی خۆی واتا ئیسرائیل ڕادەگرێ، کە لە ساڵی ١٩٩٥وە بەڵێنی ئەوەیان دابوونێ کە ئورشەلیم بە پێتەختی ئەو وڵاتە بناسن.

دووهەمیان بازاری فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە بەهای میلیاردها دۆلار لە ناوچەکەدا گەرم ڕادەگرێ، مەترسیدارهێشتنەوەی دەستتێوەردانەکانی ئێران لە ناوچە و بەریەکخستنی لەگەڵ ئەمنیەتی نەتەوەیی پێش بە کزبوونی بازارێکی وا دەگرێ.

سێهەم ئامانج کەمکردنەوەی زیانەکانی خۆی لە ئەگەری ڕووبەرووبوونەوەی لەگەڵ ئێران و تەیارکردنی وڵاتانی عەرەبی بە چەک و تەقەمەنی لە پێناو ئەم سیاسەتە دایە و بەشی زۆری ئەم شەڕە بە وڵاتانی عەرەبی دەکا و مەترسیی ڕووبەرووبوونەوەشی لەگەڵ ڕووسییە کەم دەبێتەوە.

ئەم هەڵوێستەی ئیدارەی ترامپ لە کورت خایەندا بە قازانجی ئێران دەبێ، بەڵام لە درێژ ماوەدا بە دژی ئێران دەشکێتەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئیدارەی ترامپە. وڵاتانی عەرەبیش کە بە تەواوی هەستیان بە مەترسیی ئێران کردوە، بۆیە دژکردەویەکی زۆر لاواز و دوور لە چاوڕوانییان لە خۆیان پیشان دا.

ئەم دەستتێوەردانانەی ئێران لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ناراستەوخۆ لە قازانجی بەرژەوەندییەکانی ئامریکا دایە و لە درێژماوەشدا ئێران بۆتە کارتێکی فشار لە دەستی ئامریکا کە هەر کات بە پێویستی بزانن گلۆپی سەوزی بۆ هەڵ دەکەن بۆ سەرەرۆییەکانی.

لێدوانەکانی بنیامین نتانیاهۆ لە فەرانسەش دەرخەری ئەم ڕاستییە بوون کە سەرەڕۆییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا زۆر گرینگترە لە ڕاگواستنی سەفارەتخانەی ئامریکا لە شارێک بۆ شارێکی دیکە و ئەم ڕاگواستنەش پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە کە ڕەنگە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی داهاتوودا بگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەی کە لە ساڵی ١٩٩٥ و کاتی دەسەڵاتدارەتی کلینتۆن تێیدا بوو.

( لە ژمارەی ٧١٧ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist