• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

شەقامی یەکدەست و خه‌باتگیڕانی لێک نەبان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/01/06
جۆری بابەت: سیاسی

شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پانزە بیست ساڵی ڕابردوودا هەر جارە و لە سەر بابەتێکی تایبەت شاهیدی هاتنە دەرەوەی خەڵک و ده‌رخستنی هەڵوێستە ڕوون و ئاشکراکانیان بوون. خەڵک لە چەندین بۆنە و بابەتی پێوەندیدار بە چارەنووسی گەلەکەیان کەم و زۆر بەڵام یەکدەست هاتوونەتە مەیدان و ئەگەرچی هەرجارەش کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی تێچوویەکی قورسیان بەسەردا سەپاندوون، بەڵام هەر کۆڵیان نەداوە و تا دێ هیوا بە جموجووڵە سیاسی و مەدەنییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر دەبێ.

هەر ئەمساڵ و لە چەند مانگی ڕابردوودا سێ جار چاومان لە خرۆشانی خەڵکێک بوو کە کۆماری ئیسلامی چەندین دەیه‌یە بە هەموو شێوەیەک کار بۆ ئەوە دەکا کە لە تێکۆشانیان بوەستێنێ و لە کۆتاییدا چۆک بە بزووتنەوە نەتەوەییەکەیان دابدا، بەڵام بۆ هەموان دەرکەوت کە ڕاست بە پێچەوانەوە ئەوە کۆماری ئیسلامییه‌ کە شکاو و شکستخواردووی ئەو مەیدانەیه‌، نەک خەڵکی ڕۆژهەڵات و بزووتنەوە ڕەواکەی.

وەدەنگهاتنی خەڵکی بانە و سنە لە سەر کوشتنی کوڵبەرانی زەحمەتکێش بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنوورەکان، پشتیوانی و شایی و خۆشحاڵی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان و دواتر حەماسەتی بە هاناوەچوونی تێکڕای خەڵکی ڕۆژهەڵات بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی ڕووداوی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان، سێ نموونەی بەرچاون کە دەکرێ بیانبینین و بۆ پتەوتر کردنی ڕیزەکانی خەڵک و سەرکەوتنی زیاتری ئەو حەرەکەتانە بە جۆرێک خەسارناسی بکرێن.

بێگومان سەرەکیترین بابەت بۆ گەلانی لە حاڵی خەباتدا بابەتی یەکگرتوویی چالاکانی ئەو گەلەیە، ئەم کێشەیە لە نێو کورداندا بە درێژایی مێژوو هەبووە و هەیە و لە هەموو شکستەکانی بزووتنەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا سەرەکیترین هۆکار، هه‌رهەمان پێکەوەنەسازان و نایەکگرتوویی خه‌باتگیرانی کورد بووە.

دیاره‌ ئەم بابەتە قسەی زۆری لە سەر کراوە و وەک دەگوترێ کورد یەک لەو نەتەوانەیە کە زۆرتر لە هەمووان باسی یەکگرتوویی دەکا و لە هەمان حاڵدا لە هەموو گەلانیش نایەکگرتووترە، بەڵام دیسانەکە دەردی گران هەر ئەم باسەیە. لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش یەکێک لەو کێشانەی کە ئەگەر نەبایە ڕیزەکانی خەڵکی یەکدەس، تۆکمه‌ و پڕ دەسکەوتتر دەکرد کێشەی نایەکگرتوویی و پێکەوە کارنه‌کردنی حیزبەکانی کوردستانە.

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە کۆماری ئیسلامی بە درێژایی ئەم چەند دەیەیە و سەرەڕای پیلان و پلان و هەزینەکردنی زۆر نەیتوانیوە پێوەندیی خەڵک لە گەڵ حیزبەکان بپچڕێنێ و ئێستاش خەڵک حیزبەکان بە پێشڕەوی خۆیان دەزانن، بەڵام کێشەی گەورە لێرەوە دەست پێ دەکا کە هەر کام لەو حیزبە مێژوویی و ڕەسەنانەی کوردستان خۆیان لە بەر کێشەی نێوخۆیی بە دوو حیزب و سێ حیزب دابەش بوون. خەڵک زۆر جار و بە شێوەی جۆربەجۆر گلەیی و گازندەی خۆیان لە نایەکگرتوویی حیزبەکانیان بە گوێی هەموو لایەک گەیاندوە و بە ئاشکرا ئەو پەیامەی خۆیان دەگەیه‌نن کە ئەگەر حیزبەکانمان یەکگرتوو بن، ئێمە بە دڵگەرمیی زیاتر و پشت قایم بەوان لە مەیداندا دەبین و کار و تێکۆشانی خۆمان درێژە دەدەین. بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستا ئه‌و حیزبانە دیسان لە بەر کێشەی نێوخۆیی خۆیان لە جوابی خەڵکدا نە بایان دیوە و نە بۆران.

ئەم کێشە بنەڕەتییە تەنیا لە نێو حیزبەکاندا نیە و بەداخەوە چالاکانی نێوخۆی وڵاتیش هەر کامە و بە جۆرێک بە دەستی ئەم دەردەوە دەناڵێنن. زۆر جار هەر ئەم تێکۆشەرانە کە خۆیان ڕەخنەی جیددی لە نایەکگرتوویی و لێکترازان و کێشەی پێکەوە هەڵنەکردن و کار نەکردنی حیزبەکان دەگرن، بە داخەوە بۆ خۆشیان بە هەمان ڕێچکەدا دەڕۆن.

یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی پێکەوە کارنەکردنی چالاکانی نێوخۆ دڕدۆنگی و باوەڕ بە یەکتر نەکردنێکە کە زۆر جار وەک پیلانێک لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە سەر هەندێ لەو تێکۆشەرانە بڵاو دەبێتەوە.

زۆر جار بینراوە کە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم وەک ئیداره‌ی ئیتڵاعات و سپای پاسداران بۆ زەبرلێدان له‌ بزووتنه‌وه‌ و لە بەرچاوخستنی خەڵک ئەو چەکە ژەهراوییە بە کار دەبەن و بە جۆرێک دەنگۆیەک لە سەر تێکۆشەرێک بڵاو دەکەنەوە کە گۆیا ئەو کەسە هاوکاری ڕێژیمە و لە بنەوە هاوکاریی ئەوان دەکا، ئیتر هەر ئەوەندە بەسە بۆ دڕدۆنگ بوون و لە یەکتر دوورکەوتنەوەی تێکۆشەرانێک کە ڕەنگە بە دڵسۆزییەکی پێشمەرگانەوە زۆربەی وەختی خۆیان بۆ کار و تێکۆشانی زیاتر تەرخان دەکەن. بەداخەوە لە ڕۆژی ئەوڕۆشدا ئینترنێت و دنیای مەجازی زیاتر ڕێگه‌ی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پیلانەی کۆماری ئیسلامی دژ بە تێکۆشەرانی کورد بە تایبەت لە نێوخۆی وڵات خۆش کردوە.

زۆر جاریش جیاوازیی بیروبۆچوون وایکردوە کە تێکۆشەرانی نێوخۆش بە دەردی حیزبەکان بچن و لە جیاتی ئەوەی ک بە فەرهەنگێکی مودێڕنەوە و سەرەڕای جیاوازییە فکرییەکانیان پێکەوە هاودەنگ و هاوکار بن، ڕاست هەر ئەو بابەتە دەبێتە هۆی ململانێیەکی بێهۆ و دوورکەوتنەوەیان لە یەکتر. لە گەڵ ئەوەشدا ڕەنگە هەر کام لەو تێکۆشەرانەش هەر کامە و مەیلێکی بەلای حیزبێکی تایبەتدا هەبێ کە ئەوەش بەداخەوە لە زۆر جێگادا بینراوە کە بووه‌ته‌ کۆسپ له‌به‌رده‌م پێکه‌وه‌کارنه‌کردن و ترازانیاندا.

پێویستە دیسانەکە وەبیر حیزبەکان بهێنرێتەوە کە سەرەڕای هەموو زەحمەت و تێکۆشانیان لە ئێستادا و بە تایبەتی رێزی خەڵک و خۆشەویستییەکی لە ڕادەبەدەر بەرانبەر بەوان و ڕابردووی پڕ لە قوربانی و فیداکاری ڕابردوویان، ئەو نایەکگرتوویی و پێکەوە کار نەکردنانەیان هەم زەربەیەکی قورس لە ئیعتباری ئەوان دەدا و هەم زەرەرمەندی سەرەکی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردە کە حیزبەکان و تیکۆشەرانیان تەمەنی خۆیان بۆ داناوە.

تێکۆشەرانی ئەم گەلەش بە تایبەتی لە نێوخۆی وڵات پێویستە دەرس لەو کێشە گەورەیە وەرگرن و ڕێگاه‌ نەدەن کە نە جیاوازی بیروبۆچوون و نە پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی زەربە لە تێکۆشانیان بدا و پێکەوە بوون و هاوکاری یەکتر بکەنە سەرمەشقی کارەکانیان کە بێ گومان زەمانەتی سەرەکی سەرکەوتنی گەلەکەمانە، به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا که‌ خۆپیشاندانو  ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌دژی حاکمییه‌ت چووه‌ته‌ قۆناغێکی نوێ و چاره‌نووسسازه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه‌ شه‌قامی کورد له‌ کڵپه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌کان له‌ ئێراندا پێویستیه‌تی، یه‌کیه‌تی و یه‌کڕیزییه‌ له‌ گوتار و تێکۆشاندا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزی زیاتره‌وه‌ به‌ره‌و چه‌سپاندنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ده‌نییه‌کانی خۆمان بچین.

( لە ژمارەی ٧١٧ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist