گەندەڵی و بێ‌کاری لە هەموو جومگەکانی کۆمەڵگەی ئێران‌دا گەیشتوونەتە ئاستێک، کە کاربەدەستانی ڕێژیمی تیرۆریستپەروەر و تا سەر ئێسقان گەندەڵی ئێرانیشی وەدەنگ هێناوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران، مەسعوود خانساری دەڵێ، دۆخی گەندەڵی لە وڵات‌دا ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێ. بە گوێرەی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم هەرئێستا نیزیکەی یەک میلیۆن و نیو خەڵکی ئێران بارگەیان تێکەوەپێچاوە بۆ ئەوەی لە ئێران دەرباز بن و ڕوو لە هەندەران بکەن، کە زۆربەی هەرەزۆرەی ئەو ژمارە کۆچەرەش کەسانی نوخبە و خوێندەواری خاوەن بڕوانامەی بەرزن.
مەسعوود خانساری، کە ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەزەڵوەر بۆ هەواڵدەریی میهری ڕێژیم دواوە، گوتوویەتی: هەرئێستا زیاتر لە ٣ ملیۆن و نیو بێکار لە کۆمەڵگەی ئێران‌دا هەن، کە زۆربەی هەرەزۆریان کەسانی خوێندەوار و خاوەن بڕوانامەی زانکۆن. هەڵبەت چاودێران و کارناسانی سەربەخۆ دەڵێن ئاماری ڕاستەقینەی بێکارەکانی وڵات چەند هیندەی ئامارە ڕەسمییەکانە کە دەگوترێن.
خانساری لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێ: پێچەڵپێچیی توێژی بێکارانی ئێستا یەکێک لەو بابەتانەیە کە دۆخی بێکاریی ئێستای لەچاو ڕابردوو زۆر دژوارتر کردووە و، ددانی پێدا دەنێ کە ‹›گەشەی نەرێنی (مەنفی)ی سەرمایەگوزارییش دەردی سەرباری هەموو دەردان و یەکێکی دی لە هۆکارەکانی ئەو دۆخەیە.››
سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران باسی ئەوەی کردووە، کە ڕێژیم پێویستی بە ڕاکێشانی ٥٠ ملیارد سەرمایەگوزاریی دەرەکی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێ گەشە ئابوورییەکەی بگەیەنێتە سەدی8، ئەمەش لە کاتێک دایە، کە بە هۆی بەرنامەی مووشەکی و دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ئابووریی ئێران خراوەتە ژێر گەمارۆی نێوەدەوڵەتییەوە و سەرمایەگوزارانی دەرەکیش نا‌وێرن لە نێو ئێران‌دا وەبەرهێنان بکەن.
لە قسەکانی مەسعوود خانساریدا گرفتەکانی سیستەمی بانکییش وەک یەکێک لە ململانێ گرینگەکانی ئابووریی ئێستای ئێران باسی لێوە کراوە. ناوبراو گوتوویەتی: ‹›ئەم سیستەمە بانکییەی ئێستا ناتوانێ سەرچاوە داراییەکانی سەرمایەگوزاری دابین بکا.››
یەکێکی دیکە لە گرفتە سەرەکییەکانی ئابووریی ئێران، کە خانساری باسی لێ کردووە، قەرزی زۆر گەورە و نەبوونی بودجەیە وەکوو یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی سەندووقی خانەنشینیی وڵات.
خانساری باسی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو تەڵاق و ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی کردوە و ڕاکردنی مێشکە بەهرەدارەکان و کەمبوونەوەی سەرمایەی کۆمەڵایەتیشی بە دوو ململانێی گەورەی ڕێژیمی ئێران لەقەڵەم داوە و گوتوویەتی: ‹›کۆچکردنی یەک و نیو ملیۆن کەسی خوێندەوار مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر وڵات.››
خانساری پێی وایە هۆکاری کۆچکردنی ئەو خەڵکە ‹›ئەو قەیرانی بێ متمانەبوونەیە کە سەرلەبەری وڵاتی گرتووەتەوە و وەکوو خۆرە هەموو جومگەکانی وڵاتی تەنیوەتەوە، کە بنەمای هەمووی ئەو بێمتانەییەش دەگەڕێتەوە سەر گەندەڵی››، کە سەرلەبەری پێکهاتەی ڕێژیمی داگرتووە.
خانساری دەڵێ: ‹›لە ساڵی ١٣٩٠ەوە یاسای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە مەجلیسی شووڕای ئیسلامی دەرچووە، کەچی ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی گەندەڵی لە سەرانسەری وڵات‌دا گەشەی کردووە.››
کارناسانی ئابووری ده‌ڵێن پاوان‌کردنی ئابووریی ئێران له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانه‌وه هۆکارێکی دیکه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و دۆخه‌یه که به‌سه‌ر ئێران هاتووه.
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا له په‌سندکردنی پڕۆژەیاسای بڵاوکردنه‌وه‌ی داراییی ڕێبەرانی ئێران ڕایگه‌یاند که‌٧٠ کاربەدەستی ئێران سامانێکی زۆروزەوەندیان وەدەست هێناوە و ئەو سامانە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان و قه‌یرانخوڵقێنی له ناوچه و جیهان له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕێژیمه سیاسییه‌که‌یاندا به‌کار دێنن.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا ده‌ڵێ کاربەدەستە باڵاکانی ڕێژیمی ئێران، لە سەروویانەوە ڕێبەری ڕێژیم و کاربەدەستە سەرەکییە سیاسی و سەربازییەکانی ئێران، لە ڕێی سیستەمێکی داپڵۆسێنەر، گەندەڵ و نهێنییەوە سامانێکی زۆر و زەوەندیان وەسەریەک ناوە. ئه‌و٧٠ بۆ ٨٠ کاربەدەستە سیاسی و سەربازییە باڵایەی ڕێژیمی تاران، یەک لەسەر سێی سەرلەبەری ئابووریی نێوخۆی ئێرانیان پاوان کردوە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو گەندەڵیی زیاتر دەچێ.
به‌ڵام ڕێگاکانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی چین و بۆ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئه‌و ڕێوشوێنانه ناگرنه به‌ر؟
پێشگیری و چاو‌دێری دوو ڕێگای گشتی و بنه‌ره‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌موو نیزامێکی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رین.
پێڕاگه‌یشتن و به‌ڕۆژکردنی نیزامی ئیداری، فێرکاریی په‌روه‌رده‌یی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی لادان و گه‌نده‌ڵی، چاکسازی له پێکهاته حکومییه‌کان، بردنه‌سه‌رێی ئاستی وه‌ڵامده‌ربوونی ده‌زگا و ناوه‌نده حکومییه‌کان به خه‌ڵک، ڕێگه‌پێدان به میدیا بۆ چاو‌دێریی ئازاد به‌سه‌ر کاروباری ده‌وڵه‌تدا، ئاشکراکردنی سه‌روه‌ت و سامانی کاربه‌ده‌ستان به‌ر له وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی و دوای جێهێشتن، یان ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان، به‌هێزکردنی متمانه‌ی خه‌ڵک به ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆکردنی ده‌زگای داد و نیزامی قه‌زایی، گۆڕینی قانوونه ناته‌باکان له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشترکردنی دۆخ و ژیانی خه‌ڵک؛ هه‌موو ئه‌وانه ده‌توانێ له که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کاندا ڕۆڵ ببینن، به‌ڵام ئه‌و رێکارانه به‌ر له هه‌موو شتێک ئیراده‌ی سیاسی و بڕیاری لێبڕاوی ده‌وێ، که له کۆماری ئیسلامی‌دا نییه، چونکە بۆخۆیان به‌رهه‌می گه‌نده‌ڵین و نان و بژیویان له گه‌نده‌ڵمانه‌وه‌ی نیزامی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵاتدایه.
( لە ژمارەی ٧١٦ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)