• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە هەگبەی شۆڕش و شاخ (بۆچی کەربەڵای دارەلەک؟)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/12/23
جۆری بابەت: سیاسی

بەشی هەرەزۆری تۆماری تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کوشتن و قەتڵوعام و تاڵان و ڕاوڕووت و سووتان و ماڵوێرانی و تاوانی دژی ئینسانی دەرحەق بە خەڵکی کوردستان پڕ کراوەتەوە. کوشتوبڕی و پۆل پۆلی خەڵکی شارەکانی سەقز، سنە، بانە و نەغەدە و کۆمهڵکوژییهکانی چەندین گوندی وەک قاڕنێ، قەڵاتان، سەرووکانی، سۆفیان، حەڵبێ، کۆیکان، حەسەنلۆلان و هتد، ئاوارەکرانی هەزاران بنەماڵە و دوور خستنەوەیان لە کوردستان و، وێران کردن و سووتاندنی دەیان گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دیاریی بەرچاوی ئەم حکوومەتەن بۆ خەڵکی کوردستان. هەروەها ڕێژیم بەوەش نەوەستاو بە هەزاران کوردی لە سیاچاڵەکان پهستاوت یان گوللەبارانی کردن و کۆی ئەم کردەوانە بەشێکن لە چییەتی و کارنامەی ڕەشی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان.
دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوییەوە، وڵامی داوا ڕەواکانی گەلی کوردیان بەگوللە و کوشتاری بێبەزەییانەی خەڵکی کوردستان و هەوڵدان بۆ لەنێوبردنی حیزبە کوردییەکان داوەتەوە و لەو سۆنگەیەوە هەر ڕۆژەی پەلاماری بەشێک لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی کوردستانیان دەدا و بۆ گەیشتن بە مەبەستە نگریسەکانیان لە هیچ کردەوەیەک نەدەپرینگانەوە. لە بەرامبەریشدا ڕۆڵە ئازا و وڵاتپارێزەکانی دێموکرات و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان بە هەموو شێوەیەک بەرگرییان لە خاک و زێدی خۆیان دەکرد و بە بەرخۆدانی قارەمانانەیان بەگژ داگیرکەران و تاریکپەرستاندا دەچوونەوە. یەکێک لەو ناوچانەی کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی کەوتە بەر پەلاماری دڕندانەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، ناوچەی شاروێران و بەتایبەتی گوندی دارەلەک بوو.
شاروێران ناوچەیەکی دەشتایی و پڕپیت و بەرەکەتە کە چەندین گوندی لەخۆ گرتوە. گوندی دارەلەک ٩٥ کیلومیتر لە ورمێوە دوورە و، لە ١٥ کیلۆمیتری باکووری مەهەباد هەڵکەوتوە. کۆماری ئیسلامی که بۆ خوڵقاندنی جینایەتێکی دیکە لە کوردستان، گوندی دارەلەکی لە ناوچەی شاروێران دەستنیشان کردبوو، بۆ ئەم مەبەستە لە ستادی فەرماندەهی ورمێ هێزێکی زۆری بە سەدان کەسی کۆ کردەوە و بڕیاریان دا شەوی ١٧ لەسەر ١٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی بهسهر خهڵکی دادهن.
ئهوان بە ناوی پاکسازی ئەو ناوچەیە بڕیاری ئهو عهمهلیاتهیان دا و لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان فەرماندەکانی لەشکری ٦٤ی ورمێ، ژاندارمێری، فەرماندهی سپای پاسدران و فەرماندەکانی هێزی هەوایی، لە دوابڕیاری دەسەڵاتدارانی تاران ئاگادار کرانەوە و رێگایان پێ درا خەڵکی دارەلەک قەتڵوعام بکەن. بۆ پێکانی ئەم مەبەستەش ئێوارێی ١٧ی جۆزەردان بەرەو دارەلەک شۆڕ بوونهوه. هێزهکانی سپای پاسداران لە ڕۆژئاواو هێزەکانی بەسیجیش لە باشووری ڕۆژئاواوە دەکەونە جموجۆڵ، هەروەها دەستەیەکی زەربەتی سپا پێکهاتوو لە ٣٦ کەس کە دەورەی تایبەتیان پێ دیتبوون بە هێلیکۆپتێر بەرەو گوێگتەپە بهڕێ کران تا بە قەولی خۆیان پێش بە هەڵاتنی خەڵک بگرن و پشتیش لە هێزی پێشمەرگە بگرن. کۆماری ئیسلامی بێجگە لە قەتڵوعامی خەڵکی ناوچەی شاروێران مەبەستێکی دیکەشی هەبوو، ئەویش ئەوە بوو کە ئەگەر لەو هەلومەرجەدا ئەو ناوچەیە و بەتایبەتیی ڕێگای ورمێ _ مەهاباد، مەهاباد _ـ میاندواو داگیر کردبایە، دەیتوانی بەسەر زۆربەی ناوچەکانی ئەو مەڵبەندەدا زاڵ بێ. بۆیە پلانی بەرفراوانی بۆ ئەو هێرشە دڕندانەیە داڕشت و بە هەموو پێداویستی و ئیمکاناتێک کە لەو پارێزگایەدا لەبەر دەستی دابوو، عەمەلیاتی بەناو «یا مهدی» دەست پێکرد.
لەحاڵێکدا بەرەبەیانی ١٨ی جۆزەردان، خەڵکی ناوچەی شاروێران بەرەو کاری وەرزێڕی دەچوون، هەواڵی هاتنی هێزی داگیرکەریان بیست و خەڵکی قارەمانی ئەو ناوچەیە وێڕای پێشمەرگە قارەمانەکانی ئەو مەڵبەندە بەرەنگاری هێزی دڕندەی کۆنەپەرستی بوونەوە و دەرسێکی لەبیرنەکراویان بە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دا. ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد پێش ئەوەی هێزی دژیگەلی دەستی بە خوێنی خەڵک سوور بێ، لێیان ڕاسان و لە هەموو لایەکەوە بەتوندی بەرپەرچیان دانەوە و دەرسی عیبرەتی وایان پێدان کە هەتا هەتایە لەبیریان ناچێتەوە، بە جۆرێک کە رێژیم ئێستاش هەموو ساڵیک یادی ئەو کوژراوانهیان دەکەنەوە کە لهو ڕۆژهدا تێداچوون.
بەڵێ! ڕۆژی ١٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٠ بۆ بهرگرتن لە قەتڵوعامی خەڵک لە لایەن هێزی کۆنەپەرستییەوە، قارەمانانی دیموکرات لە هێزی پەلاماردەر وەدەست هاتن و بە سەدان کەس له هێزی دوژمن جەندەکیان لە خاکی پیرۆزی کوردستان بەجێ ما. کاتێک هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هەواڵی شکستی هێزەکانیان بیست بە ٣ هێلیکۆپتێر هێزی کۆماندۆیان ناردە پشتی هێزی پیشمەرگە و لە نزیک ئاوایی گوێکتەپە پیادەی کردن، بەڵام لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هەر ٣ هێلیکۆپتیرهکه بە چەکی فیداکارانی دیموکرات کەوتنە خوارەوە و هەموو ئهو هێزانهش که دابهزیبوون کوژران کە مێهدی ئەمینی، فەرماندەی عەمەلیاتی سپای ورمێ یهک لهو کوژراوهکان بوو.
شەڕی دارەلەک لەدەشتی شاروێران، لەو عەمەلیاتە فیداکارانە و قارەمانانەیە کە لاپەڕەکانی مێژووی بەرخۆدانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتیان لەو ناوچەیە پێ ڕازاوەتەوە و بۆ هەمیشە لەمێژووی خەباتی نەتەوەکەمان دەدرەوشێتەوە.
شەڕی دارەلەک چەند تایبەتمەندی و خاڵی گرینگ و جێی سەرنجی لەخۆگرتبوو، یەکەم؛ هێزی کۆماری ئیسلامی ئەوەی لە توانایدا بوو بۆ گرتنی ئەو ناوچەیە بەکاری هێنا و لەبەرامبەریشدا شکستێکی گەورەی لەهێزی پیشمەرگە خوارد.
دووهەم؛ پیلانەکانی ڕێژیم کەمەبەستیان بوو و یەکلەوان قەتڵوعامی خەڵک و ڕاونانی پێشمەرگە بوو، هەموویان بوونەوە بڵقی سەرئاو.
سێهەم؛ ریژیم پێی وابوو کە بەگرتنی ئەو ڕێگاوبان و ناوچەی شاروێران جووڵانەوە و جموجۆڵی هێزی پێشمەرگە خاشەبڕ دەکا کە لەویشدا شکستی خوارد.
چوارەم؛ سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە ورەیەکی تایبەتی بە خەڵکی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی خەڵکی ئەو ناوچەیە بەخشی و دەریخست کە ڕۆڵەکانیان هەردەم ئامادەن گیانیان لە پێناو داکۆکی لە گەل و نیشتمان ببەخشن، دیاره به داخهوه لەم عهمهلیاته گهورهیهدا ٤ پێشمەرگەی ئازا و جەنگاوەر بە بەخشینی خوێنی خۆیان سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمار کرد و سەرشۆڕییان نەسیبی هێزی کۆماری ئیسلامی کرد.

( لە ژمارەی ٧١٦ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist