• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئیسلامی سیاسی و ڕه‌وته‌ گرینگه‌کانی له‌ ئێراندا (34)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/12/23
جۆری بابەت: سیاسی

درێژەی هێرش بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا و بارمتەگیری

جێی سەرسووڕمان ئەوەیە کە ئیسلامییەکان بە رێبەریی ئایەتوڵلا کاشانی و کۆمەڵی فیدائیانی ئیسلام، پشتیوانیی کودێتای دژی دکتور موسەدیقیان کردبوو. بەڵام لە کاتی هێرش بۆ داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە لایەن خوێندکارانی ئیسلامی و یەکێک لە وتەبێژەکانیان، دوایی نزیکەی ٤٠ ساڵ لە مێژوویی سەرەڕۆیی خۆیاندا، وەک دژایەتی لەگەڵ ئەمریکا چەواشەکاریی  پێوە دەکەن.

بەنی سەدر، یەکەم سەرکۆماری کۆماری ئیسلامی دەڵێ: لە ئامادەکاریی هێرش بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، سپای پاسداران نەقشی یەکلاکەرەوەی هەبوە و بەشێک لە «خوێندکارانی هێڵی ئیمام» کاتێک کە چوونە نێو سپا و دەزگا تەبلیغاتییەکان، بۆت روون دەبێتەوە کە هێزە زیدەخوازەکان، سەرەتا ناوەندی ئەسڵی و پاشان هەموو ئۆرگانەکانی دەسەڵات داگیر دەکەن.(١)

ئەمیر عەبباسی فەخر ئاوەر لە ساڵی ٢٠١٥ دا، کتێبێکی ٧٠٠ لاپەڕەیی بەناوی «رفیق آیت‌اللە» بە فارسی لە ئەمریکا چاپ و بڵاوکردۆتەوە. ناوبراو فەسڵی ٦٢ی کتێبەکەی بۆ بارمتەگیری و داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران تەرخان کردوە. ئەو بە پێی هێندێک بەڵگە، ئیدیعا دەکا کە ئەوانەی هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا و داگیریان کرد، خوێندکار نەبوون، بەڵکوو ئەندامانی سپای پاسداران بوون کە تازە ٦ مانگ بوو دامەزرابوو.(٢) ئەو بۆچوونە لەگەڵ نووسراوەکەی ئاغای بەنی سەدر لە درێژەی ڕوواوەکاندا، زۆر لێک نزیکن. چوونکە دواتر ناوی ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەرووی سپای پاسداران کە لە لایەن هەواڵدەریی جمهووری ئیسلامی لە ١٣ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٣ دا، بڵاوکراوە، یەکێک لە بەڵگەکانی کتێبی ناوبراوە.

ئەو بۆ وێنە دەڵێ: ئیبراهیمی ئەسغەر زادە _ فەرماندەی کۆمیتەی شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەی سپای قەزوێن _ وەک گەڵاڵە داڕێژەری گرتنی باڵوێزخانە و وتەبێژی خوێندکاران ناسێنرابوو. عێزەتووڵلای زەرغامی کەسەرەتا ئەندامی سپا بوو، پاشان چوو بۆ وەزارەتی ئیرشاد و دواتر بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەرپرسی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. رەزا سەیفوڵڵاهی، دامەزرێنەری سپا لە ئیسفەهان و پاشان بەرپرسی گشتیی ئیتلاعاتی سپا و دواتر فەرماندەری هێز ئینتیزامییەکان بوو بۆ ماوەی ٤ ساڵ (١٣٧١_ ١٣٧٥) جێگری ئەمنیەتیی دەبیرخانەی شووڕای ئەمنیەتی میللیی پێ ئەسپێردرا. موحسینی میر میردامادی، بەرپرسی پێوەندییە نێونەتەوییەکانی سپا و حەببوڵڵا بیتەرەف، وەزیری وزە لە کابینەی خاتەمیدا. هەروەها  محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی ئێستای سپا کە بەشێک لەوان بوون و…(٣)

«حکومت اسلامی» ناونیشانی کتێبیکی ئایەتوڵڵا خومەینییە. عوزرا حوسێنی، هاوسەری بەنی سەدر دەڵێ: ئەو کتێبەم کە خوێندەوە ترس دایگرتم. لە ٨٠ لاپەڕەی ئەو کتێبە ١٢٠ لاپەڕییەدا، کە پێش سەرکەوتنی شۆڕشی خەڵک نووسیوێتی، سەبارەت بە مەشرووعە و بەڕێوەبردن و حکومت بە دەستی ڕووحانییەکان وەک، مافێکی بێ ئەملا و ئەولا بۆ ئەوان دەزانی. چوونکە بە بۆچوونی ئەو، ڕووحانییەکان، جێنشێنی بە حەقی ئیمامەکانن؟! و…(٤)

بەو ئاماژانەی کە کران، باشتر دەردەکەوێ بۆچی ئەو کردەوە نابەجێیە، ناوی «شۆڕشی دوویەم» ی لەسەر دانرا و لە راپەڕینی گەلانی ئێران بەگرینگتر لە قەڵەم درا. توێیەکی مەبەست و ئامانجەکانی ژووری فیکریی دەسەڵاتبەدەستانی نوێ، داسەپاندنی ئیسلامی سیاسی بوو. توێیەکەی دیکە، گوێنەدان بە داخوازییەکانی گەلانی راپەڕیو لە دژی زۆڵم و ماف پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی پەهلەویی دوویەم بوو. بۆیە بەشی هەرە بەهێزی دەسەڵاتبەدەستەکان بە ئاشکرا و نهێنی مەلاکانی دەسەڵاتخواز بوون کە بەپەلە دەرفەتی یەک لە دوای یەکیان بۆ خۆیان رەخساند و لە ماوەی نزیک ١٠ مانگدا، زۆربەی کارە بنەڕەتییەکانی تایبەت بە بیری خۆیان بە دانان یا هەڵبژاردن ئەنجام دا.

شووڕای شۆڕشی نهێنی بە ٥ رووحانیی دیاریکراو لە فەڕانسە، و لە بەشی دوویەمدا، سێ رووحانیی دیکەی لێ زیاد کرا تا زۆرایەتییان لەدەست دەرنەچێ. کۆمیتەکانی شۆڕشی ئیسلامییان بۆ کۆنتروڵی شار و گوندەکان و پاکانە حیسێب لەگەڵ سەرکوتکارانی ڕێژیمی پێشوویان دامەزراند. ئەرتەشیان بەناوی مەکتەبی و وەفادار بە دەسەڵاتی نوێ، لەگیانی گەلانی مافخواز و ناڕازیی نافارسەکان و یەک لەوان، نەتەوەی کورد بەردا. لە ڕۆژێکی ڕەشی وەک ١٠ ی خاکەلێوە و رۆژی دواتری، ڕاپرسی بۆ کۆماری ئیسلامی_نە یەک وشە زیاد و کەم_ بەڕێوە برا. نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات ئەوکات، لە قوم و تاران لە هاتوچۆدا بوون. بەڵام بەداخەوە دەست بەتاڵ و بێهیوا بە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد گەڕانەوە.

لە بانەمەڕی ساڵی 58دا دامەزرانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەفەرمی کرا. پاشان بە فێڵ و تەڵەکە ناوی مەجلیسی موئەسیسانی یاسای بنەڕەتی، بە خیبرگان جێگۆڕکێی پێ کرا. لە هەڵبژاردنی ئەو مەجلیسەشدا، زۆرایەتیی رووحانییەت_ ٥٨ کەس لە ٧٣ کەس، هەر ٥٠٠ هەزار کەس نوێنەرێک_ لە حیزبی تازە دامەزراوی جمهووری ئیسلامی لە سندووقەکانی دەنگدان هێنرانە دەر. بەڵگەی هەرە ڕوون بۆ گزیکاریی ئاخوندەکان دەتوانێ رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی ناوچەی موکریان و ورمێ بێ. هەرچەند هەڵبژاردنەکە بە ئوستانی کرابوو، و ناوچەکە لەژێر «ئاشتیی چەکداری» (صلح مسلح)ی دوای شەڕی داسەپاوی نەغەدەدا، بوو؛ بەڵام نەمر دوکتور قاسملوو یەکەم دەنگی سندووقەکانی هێنایەوە. لە تاران و شارە گەورەکانی دیکەی فارس نشین فێڵ لە ڕێکخراوەکانی ئیتلافی ٥ لایەنەی چەپەکان بە موجاهیدین، میللیگەراکان، نامەزهەبی و سەربەخۆیەکان کرابوو. ئەوان لە ناڕەزایەتییەکانیاندا، ئاماژەیان بە دەستێوەردانی نیزامییەکان و دەنگدروست‌کردن بە قازانجی لایەنی براوەی ڕاگەیاندراو کردبوو، کە وڵامێکی ئەوتۆیان وەرنەگرتبوو. (٥)

دەسەڵاتبەدەستانی پاوانخواز، بە سێ جار ئەو نیزامەیان لەبواری فەرمی و یاسایی تایبەت بە خۆیان جێ خست. ڕاپرسی یەکەم، مەجلیسی خیبرەگانی یاسای بنەڕەتی و بە پەسند گەیاندنی لە ڕاپرسی دوویەمدا. بۆیە حیزبی جمهوری ئیسلامی _کە هەمەکارەی ئەو دەورانە و دواتریش هەتا ٩ ساڵان هەبوو_ زۆربەی قەیران و کێشەکان، بە دەستکیسی ئەو چێ دەبوون.

 

سەرچاوەکان

ا) بنی‌صدر ابوالحسن، خیانت بە امید، ص ٣٥.

٢) یوتیوب، فخرآور امیر عباس، کتاب رفیق آیت‌اللە، لس‌آنجلس آمریکا، انتشارات کتاب، ١٣٩٤.

٣) خبرگزاری جمهوری اسلامی، ١٣ آبانماە ١٣٩٣.

٤) یوتیوب، تلویزیون سپیدەی استقلال و آزادی، گفتگوی ژالە وفا با عذرا حسینی.

٥) سایت ویکی پدیا.

( لە ژمارەی ٧١٦ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist