• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەرەسەندنی نارەزایەتییەکان لە ئێران‌دا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/12/20
جۆری بابەت: سیاسی

خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتیی لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە پەرەسەندن دایە و ڕۆژ نییە لە یەکێک لە شارەکانی ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە نەچێ. ئەو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییانە لە هەموو شوێن و شارەکان، لە زانکۆکانەوە ڕا بگرە هەتا کارگە و کارخانەکانی گرتۆتەوە و دەکرێ وەک دەسپێکێک بۆ جووڵانەوەیەکی ناڕەزایەتی لە هەموو بوارەکاندا سەیر بکرێ؛ بەتایبەت کە لەلایەک خەڵکی وزاڵەهاتوو لە سەرکوت و زەبروزەنگ و گەندەڵی هەمەلایەنە و هەژاری و داتەپینی ئابووری، چیتر نایانەوێ ئە ودۆخە نالەبارە کە بڕستی لێهەڵگرتون بەردەوام بێ و لەلایەکی دیکەش دەسەڵاتیش، سەرەڕای پەرەسەندنی کەشی ئەمنییەتی و ئاخنینی بەندیخانەکان لە چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵ و توندی نواندن، ناتوانێ وەک پێشوو ناڕەزایەتییەکان سەرکوت بکات و چاو لە کۆمەڵانی خەڵکی سووربکاتەوە.

جگە لەوەش، دەبینین لەو ماوەیەدا ناکۆکیی نێوان باڵەکانی ڕێژیم وەها پەرەی سەندووە کە تەنانەت نەک هەر خامنەییش، وەک ڕێبەری ئەو نیزامە گەندەڵە ناتوانێ بێدەنگی لێ بکات و وەک ساڵانی ڕابردوو بە “حوکمێکی حکوومەتیی” پووشبەسەری بکات، بەڵکوو کەوتۆتەبەر پەلاماری هێندێک لە نوێنەرانی مەجلیس و کاربەدەستانی ئێستا و پێشووی دەسەڵات. هەر بۆیەش دەبینین دەمڕاستەکانی ڕێژیم لە تەواویەتی خۆیاندا، بەتایبەت کەسە ناسراوەکانی باڵی دەسڕۆیشتووی ڕێژیم باس لە مەترسیی سەرهەڵدانی جەماوەری و ڕاماڵین و ڕووخانیی  کۆماری ئیسلامی دەکەن و هەر لایەو لەلای خۆیەوە ئەوەی دیکە بە گەندەڵی و بەرتیلخۆری و خزمخزمێن و زۆر تاوانی لەم چەشنە تۆمەتبار دەکات. خامنەیی و زۆربەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی باش لەوە تێگەیشتوون مەترسیی گەورە بۆ سەریان و ڕێژیمەکەیان هێرشی دەرەکیی نییە و ئەو قەیرانانەش کە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەدا ڕۆڵیی سەرەکیی هەیە لە پێکهێنان و پەرەسەندنیان، لەلایەک لە کورتخایەندا نابنە هۆی مەترسیی ڕووخێنەر بۆ ڕێژیمەکەیان و لەلایەکی دیکەش ئەو دەستێوەردان و قەیرانانە بە قازانجیانە و هەم شوێنپێی خویان لە ناوچە و لەو وڵاتانە پتەوتر دەکەن و هەم مەسرەفی نێوخۆیی هەیە و بیروڕای خەڵکی پێ ‌بەلاڕێدا دەبەن. مەترسیی گەورە بۆ سەر مانەوەی کۆماری ئیسلامی لەلایەک گەندەڵبوون و داڕزینی ئەو نیزامەیە لە نێوخۆدا و لەلایەکی دیکەش کۆمەڵانی زەحمەتکێش و وەزاڵەهاتوو و هەراوی خەڵکی ئێرانە کە دەتوانن تۆماری ئەو نیزامە تێکەوەپێچن و لەعەڕشی دەسەڵاتەوە دایانگرن و لە زبڵدانی مێژوویان بهاوێن.

هەروەک باسکرا ناڕەزایەتییەکان ڕووی لە پەرەسەندن کردووە و کۆنتڕۆڵکردنی بۆ هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی زۆر ئاستەمە. لەو پێوەندییەدا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری تاران دەیان کەس لەوانەی پێشتر پووڵ و سەرمایەکانیان لە چەند بنکە و دامەزراوەی ماڵی وەک، دامەزراوەکانی “ئەلبورزی ئێرانیان”، “کاسپیەن، “ئەفزەل‌تووس” و “سامینەلحوجەج” بە ئەمانەت و بۆ سودلێوەرگرتن دانابوو و پاش مایەپووچبوونەوەی ئەو دامەزراوانە، پووڵ و سەرمایە ئەسپێردراوەکانیان تێداچوو، خۆپیشاندانی نارەزایەتیان بەڕێوەبرد و وێڕای بەرز کردنەوەی پلاکارد و نووسراوەی جۆراوجۆر، دروشمیان بە دژی دەوڵەت و حەسەنی ڕووحانی‌ دەدا.

“دەزگای بەڕێوەبەری، خەجاڵەت، خەجاڵەت”، “مەرگ بۆ ڕووحانی” و “ئێران وڵاتی دزانە” لەو دروشمانە بوون کە لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوەوە لەبەردەم ناوەند و دامەزراوە ئیدارییەکانی ڕێژیم لەلایەن خۆپێشاندەرە مایەپووچبووەکانەوە دەوترانەوە.

ڕۆژی سێشەممەش خۆپێشاندان لە بەرانبەر بینای دادستانی تاران بەڕێوە چوو و خەڵکی، ئەو دروشمانەیان دیسان دووپات دەکردەوە. هەتا ئێستا چەند جار کاربەدەستانی دەوڵەت و نوێنەرانی مەجلیس بەڵێنی گەڕاندنەوەی سەرمایە و پووڵی خەڵکیان داوە، بەڵام سەرەڕای ئەو وادە و بەڵێنییانە تا ئێستا کەس خاوندارێتیی سەرمایەکانی خۆی نەکردۆتەوە. ئەوە لە حالێکدایە کە لە بانەمەڕی ئەم ساڵەوە و لەپاش ڕاگەیاندنی مایەپووچبوونی ئەو دامەزراوانە، گردبوونەوەکان لەبەردەم بینای ئەو دامەزراوانە و تەنانەت لەبەرانبەر مەجلیسی ڕێژیمیشدا هەر بەردەوام بووە.

جگەلەوەش دەیان مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە کارگە و کارخانەکان لە سەرانسەری ئێراندا وەک مانگرتن و گردبوونەوە ئیعترازییەکانی کرێکارانی کارخانەی “نەیشەکەریی” شاری “هەفتتەپە” لە پارێزگای خوزستان لەو ماوەیەدا وەرێخراوە و کرێکاران داوای حەقدەستی چەند مانگی ڕابردووی خۆیان دەکەن. ئەوە نیشان‌دەدا جووڵانەوەی کرێکاران و ناڕەزایەتی چەوساوەکان لەئاست  کار و ژیان و گوزەرانییان کە لەلایەن سەندیکا و یەکیەتییە کرێکارییەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، لەحاڵی پەرەسەندن دان و ڕێژیم بەو هۆیەوە کە لەباری ئابورییەوە تووشی گەلێک قەیران و گرفتی چارەسەرنەکراو و کەڵەکەبوو بۆتەوە، ناتوانێ بەسەریاندا تێپەڕێ.

لە کوردستانیش ئەو ناڕەزایەتییانە هەر بەردەوام بووە و سەرکوت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکان نەیتوانیوە خەڵک بەچۆکدابێنێ و ئەو ڕێژیمە باش دەزانێ لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا هیچ جێگە و پێگەیەکی نییە و لەئەگەری هەر چەشنە ڕووداوێکدا، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەخۆدەکەون و هەموو هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم ڕادەماڵن.

بابەتی هاوشێوە

سیاسی

گەلاوێژێک بە تامی بەهار!

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

تایبەتمەندییە نەتەوەیی-دێموکراتیکەکانی حیزبی دێموکرات

ڕێکەوتی 2022-08-22
سیاسی

حیزبی دێموکرات، داینەمۆی خەبات و گۆڕانکارییەکانی داهاتووی کوردستان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist