ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له پاش دارمانی ئیمپراتوورییه‌کان بۆته به‌رچاوترین فۆرمی سیستمی سیاسی له جیهان. ده‌وڵه‌ته‌کان له سه‌ده‌ی هه‌ژده به‌مڵاوه له رێگه‌ی به‌کارهێنانی ته‌کنۆلۆژی و دامه‌زراوه‌ی نوێ وه‌ک زانکۆکان هه‌وڵیان داوه خه‌ڵکی خۆیان له چوارچیوه‌ی خاکێکی دیاریکراو هاوره‌نگ بکه‌ن و له خه‌ڵکانی دیکه جیایان بکه‌نه‌وه. ده‌وڵه‌ته‌کان بۆ نه‌ته‌وه‌سازی جگه له ته‌کنۆلۆژی و دامه‌زراوه‌ی نوێ، هێندێک تایبه‌تمه‌ندیی مێژوییشیان سه‌ر له نوێ زیندوو کرده‌وه. بۆ نموونه ده‌وڵه‌ته‌کان زۆربه‌ی کات تێکۆشان که زمانی گرووپێکی که‌مینه یا زۆرینەیە بکه‌ن به زمانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌که. به‌ڵام پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ناسه‌رکه‌وتوو بوو، چونکه قۆناخی تێپه‌رین له سیستمی ئیمپراتووری به‌ره‌و سیستمی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه ناسه‌رکه‌وتوو بوو به‌و واتایه که ناته‌بایی و نه‌گۆنجانێک له نێوان سنووره‌کان و شۆناسی خه‌ڵکه‌کان دروست بوو. له ڕوانگه‌ی مێژوویی‌یه‌وه پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر رۆلی زلهێزه‌کان له ناسه‌رکه‌وتوویی پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بکرێته‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تگه‌ڵی نادێموکراتیک و دیکتاتۆر له به‌رده‌وامی ناسه‌رکه‌وتوویی ئه‌و پرۆسه‌یه رۆلی به‌رچاویان هه‌بووه. له سه‌رده‌می به‌جیهانیبوون شۆناسه نافه‌رمیی و ناده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌رچی زیاتر ده‌ره‌تانی په‌ڕه‌سه‌ندن و خۆزیندووکردنه‌وه‌یان په‌یدا کردوه.
ده‌وڵه‌تگه‌ڵی ده‌ستکرد و نه‌ته‌وه‌سازی
زلهێزه‌کان به‌تایبه‌تی له دوای شه‌ری یه‌که‌می جیهانی کۆمه‌لێک ده‌وڵه‌تی ده‌ستکردیان له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست پێکهێنا. ئه‌و ده‌وڵەتە ده‌ستکردانه زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی زلهێزه‌کان بوون و له‌گه‌ڵ خواست و فره‌چه‌شنی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه نامۆ و ناته‌با بوون. دابه‌شکردنی عه‌ره‌به‌کان له دوای دارمانی ئیمپراتووری عوسمانی به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌وڵه‌ت و له‌به‌رچاونه‌گرتنی وێک‌چوونی زمانی و کولتووری ئه‌وان، یه‌کێک له به‌رجه‌سته‌ترین نموونه‌کانی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تگه‌کی ده‌ستکرد له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راسته. هه‌روه‌ها ریشه‌کانی کێشه‌ی فه‌له‌ستین-ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رۆله‌ی زلهێزه‌کان به‌تایبه‌تی بریتانیا له دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست هه‌یبوو. کێشه‌ی له‌مێژینه‌ی ئیسرائیل-فه‌له‌ستین نه‌ته‌نیا خه‌ساری به ئیسرائیلییه‌کان و فه‌له‌ستینی‌یه‌کان گه‌یاندوه به‌ڵکوو کێشه‌یه‌کی ناوچه‌ییشی له نێوان زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل یان له ئاستێکی به‌رفراوانتر له نێوان موسلمانه‌کان و ئیسرائیلییه‌کان پێکهێناوه. دابه‌شکردنی کورده‌کان له نێوان چوار وڵاتی تورکیه، ئێران، عێراق و سووریه نموونه‌یه‌کی دیکه‌یه له ناته‌بایی نێوان سنووری نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستە. کورده‌کان له هه‌موو پارچه‌کان بزووتنه‌وه‌ی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بووه و داوای چه‌شنێک له ئۆتۆنۆمی و خۆبه‌رێوه‌به‌ریان کردوه. بۆ نموونه هه‌ر له کاتی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆمارێکی کوردیان له مه‌هاباد له ساڵی 1945 دامه‌زراند و شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌رجه‌سته کرده‌وه. هه‌روه‌ها ته‌نیا له باکووری کوردستان له شه‌ری نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیه به‌راورد ده‌کرێ که زیاتر له 30،000 که‌س گیانی له‌ده‌ست دابێ که زۆربه‌شیان کورد بوون. که‌وایه زلهێزه‌کان رۆلێکی زۆر نه‌رێنیان هه‌بووە له‌وه‌ی سیستمی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یان به‌زۆر و له‌سه‌ربنه‌مای قازانجی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست په‌ره پێ دا.
ده‌وڵه‌تی نادێموکراتیک و نه‌ته‌وه‌سازی
ده‌وڵه‌ته‌کانی نادێموکراتیک یه‌کێک له له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستن. زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست رێگه به هاووڵاتیانیان ناده‌ن که ماف و ده‌رفه‌تی هاوبه‌شیان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له پێکهێنانی داهاتووی وڵاته‌که‌یان به‌شدار بن. بۆ نموونه له ئێران که شیعه وه‌ک مه‌زهه‌بی فه‌رمی وڵات دیاریکراوه و شیعه‌کان زۆربه‌ی پۆسته سیاسی و گرینگه‌کانی وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه، ئه‌سته‌مه هه‌ستێکی هاوبه‌ش و شۆناسێکی هاوبه‌ش له نێوان سوننی و شیعه‌کانی ئێران دروست بێ. کاتێک ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه نوێنه‌راتی هه‌موو گرووپه‌کان ناکا، ئه‌و گرووپانه‌ی له‌په‌راوێزخراون، هه‌وڵ ده‌ده‌ن شۆناسی گرووپی خۆیان به‌هێز بکه‌ن یان په‌یوه‌ست به شۆناسگه‌ڵی بان نه‌ته‌وه‌وه‌یی و جیهانی‌تر بن. بۆ نموونه له ئێران سوننییه‌کان جه‌ختیان له‌سه‌ر سوننی بوونی خۆیان کردۆته‌وه و یان بۆ نموونە ئه‌وه‌ی که‌یسی مردنی فه‌ریناز خوسره‌وانی ده‌بێته‌وه هۆی ناره‌زایه‌تی گه‌وره له مه‌هاباد و ته‌نانه‌ت چه‌ندین شاری دیکه‌ی کوردیش ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برن، به‌رهه‌می ئه‌و سه‌رکۆتکردنه شۆناسه‌یه که به‌شیوه‌یه‌کی سیتماتیک له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران دا ڕووی داوه. ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی دێموکراتیک با، هاووڵاتیان متمانه‌یان به ده‌وڵه‌ت ده‌کرد و که‌یسێکی وه‌ک فه‌ریناز خوسره‌وانی به ساده‌یی و له رێگه‌ی سیستمی یاسایی چاره‌سه‌ر ده‌کرا. هه‌تا کێشه‌ی ناته‌بایی سنووری نه‌ته‌وه‌یی و شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ر نه‌کرێ، وێککه‌وتنی شۆناسی ده‌وڵه‌تی و شۆناسی گرووپگه‌ڵی ناده‌وڵه‌تی له نێو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست به‌رده‌وام ده‌بێ.
نه‌ته‌وه‌سازی له‌سه‌رده‌می به‌جیهانی بوون
مودێرنیزم یارمه‌تی ده‌وڵه‌تانی دا بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆلیان به‌سه‌ر پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی دا هه‌بێ، به‌ڵام به‌جیهانی بووون واته سه‌رده‌می فره‌شۆناسی کۆنترۆلی ده‌وڵه‌تی له نێو سنووره‌کانی خوی خسته ژێر پرسیار. پێکهێنانی ئه‌رته‌ش، سیستمی خوێندن، دراو و پاسپۆرت هه‌موو به‌شێک له‌و هه‌وڵانه‌ن که ده‌وڵه‌تان بۆ پێکهێنانی شۆناسێکی هاوبه‌ش له چوارچیوه‌ی خاکێکی دیاریکراودا له‌قه‌له‌م ده‌درێن. بۆ نموونه خزمه‌تی سه‌ربازی پراکتیزه‌کردنی ئه‌و ئایدیایه بوو که جگه له ماڵی تاکه‌که‌سی، ماڵێکی گه‌وره‌تریش به ناوی وڵات هه‌یه که پێویسته پارێزگاری لێ بکرێ. ده‌وڵه‌تان سیستمی خوێندنیان په‌ره پێ دا تا منداڵان له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی وڵات به خوێندنی رومانێکی هاوبه‌ش، زمانێکی هاوبه‌ش و مێژوویه‌کی هاوبه‌ش په‌روه‌رده بکرێن. بۆ نموونه له وڵاتی ئێران که پێکهاتووه له نه‌ته‌وه‌کانی عه‌ره‌ب، تورک، به‌لووچ، تورکەمه‌ن، کورد و فارس، زمانی فارسی واته زمانی ده‌وڵه‌ت بووه‌ته زمانی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه. ده‌وڵه‌تان له رێگه‌ی قۆتابخانه و زانکۆکان هه‌وڵیان داوه مێژوو و تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له ڕابردوو له نێو هاووڵاتیانیان دروست بکه‌ن چونکه خاکی هاوبه‌ش به ته‌نیا ناتوانێ خه‌ڵک هاوچه‌شن و هاوره‌نگ بکا. هه‌ر بۆیه تیۆری دارێژی ناسیۆنالیزم، ئیرنێست رێنان، ده‌لێ نه‌ته‌وه‌سازی به بێ ده‌ستکاری کردنی ڕابردوو ناکرێ.
به‌جیهانی بوونی کومه‌ڵایه‌تی که جه‌خت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدیا، وێنه و خه‌ڵک له جیهان‌دا ده‌کاته‌وه، سنووره ده‌وڵه‌تییه‌کانی پڕکه‌لێن و پڕده‌رز کردوه. بۆ نموونه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست‌ویه‌که‌م دا 32 میلیۆن هاووڵاتی ئه‌مریکا واته 11.5 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئه‌مریکا له‌و که‌سانه پێکدێ که کۆچیان بۆ ئه‌مریکا کردوه و له ئه‌مریکا له دایک نه‌بوون. هه‌روه‌ها نزیک 30 میلیۆن که‌س ساڵانه سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کەن. که‌وایه ته‌نانه‌ت بۆ به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی جیهانیش کۆنترۆلکردنی سنووره‌کانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوو زۆر دژوار بووه. به‌جیهانیبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی پێوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی زۆر ئالۆزتر کردوه چونکه دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی وه‌ک قۆتابخانه‌کان و میدیای ده‌وڵه‌تی چیدیکه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی زانیاری خه‌ڵک نین. گلۆبالیزم واته به‌جیهانیبوون به که‌مکردنه‌وه‌ی تێچووی به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژی نوێ، یارمه‌تی شۆناسه سه‌رکۆتکراوه‌کانی داوه. به‌جیهانیبوون تێچووی به‌کارهێنانی ئامرازی نوێ وه‌ک پرێنت و ته‌له‌ڤیزیونی که‌م کردۆته‌وه به‌چه‌شنێک که ئێستا شۆناسه ناده‌وڵه‌تی‌یه‌کانیش نه‌ته‌نیا ده‌توانن پارێزگاری له شۆناسی خۆیان بکه‌ن به‌ڵکوو ده‌توانن په‌ره به شۆناسی خۆشیان بده‌ن. بۆ نموونه 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زۆرێک له کورده‌کان له ئێران، عێراق و ته‌نانه‌ت تورکیا زانیارییه‌کی ئوتۆیان لەسەر کورده‌کانی سووریه نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به هۆی میدیای لۆکالی، توڕه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان و میدیای جیهانی، کوبانی، شارێکی رۆژئاوای کوردستان بۆته سه‌مبۆلێکی کوردان له هه‌موو به‌شه‌کان. دروستکردنی ئه‌و هه‌سته هاوبه‌شه چه‌ند ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر بۆ گرووپێکی بێ ده‌وڵه‌ت وه‌ک کورد بابه‌تێکی یه‌کجار ئه‌سته‌م بوو.
ئاکامگیری
زلهێزه‌کان به دروستکردنی ده‌وڵه‌تگه‌لێکی ده‌ستکرد له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست تۆوی کێشه‌یه‌کی به‌رفراوانیان له‌و ناوچه‌یه چاند. ئه‌و کێشه‌یه کێشه‌ی نێوان شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی و سنووری نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست. ده‌وڵه‌تانی سه‌ره‌رۆ له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست به سه‌رکۆتکردنی شۆناسی هێندێک له گرووپه‌کان و نه‌ره‌خساندنی ماف و ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو گرووپه‌کانی نێو خاکه‌که‌یان، کێشه‌ی نێوان شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی و خاکی نه‌ته‌وه‌یان زیاتر کرد. دواجار به‌جیهانیبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی وێککه‌وتنی شۆناسه په‌راوێزخراوه‌کان و شۆناسه ده‌وڵه‌تییه‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه و ناته‌واوبوونی پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست به‌رجه‌سته کردۆته‌وه.
Sources
Nye, Joseph S, David Welch, and Joseph S Nye. 2014. Understanding Global Conflict and Cooperation : an Introduction to Theory and History.
Fawcet, Louise. “International Relations of Middle East,” (Oxford University Press: Oxford, 2009).
Akçam, Taner. From Empire to Republic: Turkish Nationalism and the Armenian Genocide. London: Zed, 2004. Print.
Watson, Ivan and Comert, Yasim. “Reports says Turkey’s Kurdish conflict has turned more violent,” published by CNN in September, 2012.
Nemat, Marina. “Religious Minorities in Iran,” published by the International Religious Freedom Report 2004.
Guvenc, Muna. “Constructing narratives of Kurdish nationalism in the urban space of Diyarbakir, Turkey,” published in 2011.