لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا عەلیڕەزا کەریمی بۆتە یەکیک لە سووژه گرینگه‌کانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان له ئێران.
عەلیڕەزا کەریمی بۆ دووهەم جار لە تیروپشکی کێبرکێیەکانی نێودەوڵەتی پشکی لە گەڵ ئیسرائیل دەکه‌وێ. ئه‌و بە ئەمری ڕاهێنەرەکانی و بە ناچار دەبوا پشتی خۆی بۆ سیاسەت لە دۆشەکی زۆران بخشێنێ و چاوی لە مەر بە دەستهێنانی میداڵ بقووچێنێ و وەڵامی ماندووبوونەکانی خۆی لە ڕاهێناندا بەو پەری دڵشکاوی بداتەوە خۆی.
بەڵام دۆڕاندنی بە ئانقەستی ئەم یاریزانە جگە لە دڵشکاویی خۆی کاردانەوەی دیکەشی لێ دەکەوێتەوە.هەر یەک لە یەکیتیی جیهانی زۆرانبازی و کۆمیتەی نێودەوڵەتی ئوله‌مپیک و بەکارهێنەرانی تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و فیدراسیۆنی زۆرانبازیی ئێران و ڕاهێنەرەکانی چەندین ڕای جیاوازیان هەبووە لە مەڕ ئەم ڕووداوە دوور لە پرنسیپە.
ئەوەی کە کاربەدەستانی ئێرانی لە هەمووان زیاتر تووشی شڵه‌ژان کردووە کاردانەوەی یەکیەتیی جیهانی زۆرانبازییه کە داوای لە کۆمیتەی ئینزباتیی خۆی کردووە به‌دواداچوون بکا لەم بارەیەوە. ڕاگەیهندنەکانی ئێران نووسیویانە کە یەکیەتی جیهانیی زۆران لە ژێر فشاری کۆمیتەی نێودەوڵەتیی ئولەمپیک(IOC) ملکەجی ئەم بریارە بووە بە مەبه‌ستی ڕاستی ئەم پرنسیپەی کە دەبێ وەرزش لە سیاسەت دوور بێ و تێکەڵ بە یەکتری نەکرێن. دیاره ئه‌مه یه‌کجار نیه و ده‌یان حاڵه‌تی له‌و چه‌شنه ڕووی داوه و سه‌یر ئه‌وه‌یه ئێران له کاتێکدا ڕه‌فتاری له‌و چه‌شنه نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ به‌ها جیهانییه‌کان له بواری وه‌زرشدا ده‌کا که ته‌نانه‌ت وه‌رزشکاره فەلستیننییه‌کان بە قەد ئێران کێشە لە گەڵ ئیسرائیل ناکه‌ن.
له ئێستادا ئەگەری سڕ کردنی فدراسیۆنی زۆرنبازیی ئێران بە گشتی و عەلیڕەزا کەریمی بە تایبەتی هەیە. لە دوای ئەم ڕووداوە عەلیڕەزا کەریمی له نووسینێکدا ده‌ڵێ: دوایین سه‌نگه‌ر بێده‌نگییه (آخرین سنگر سکوتە). ئه‌و ده‌یه‌وێ بڵێ ئەمەی ڕووی داوه دەرنجامی سیاسەتێکی چه‌وت و هەڵەی کاربەدستانی رێژیمی ئێرانە کە تێکەل بە هەموو بوارەکانی ژیانی خه‌ڵکی ئێران بووه و ده‌نگی ڕاهێنه‌ره‌که‌ی بۆ هه‌میشه له گوێدا ده‌مێنێته‌وه که بڕیاری بە کەریمی دەدا: «ئەتۆ دەبی بدۆرێنی.»
شووره‌یی ئه‌و ڕه‌فتاره گه‌یوه‌ته جێیه‌ک که له پاڕلمانی ئێران‌دا ببێته باس و کۆمیسیۆنی ئەسلی٩٠ داوا لە وەزارەتی وەرزش بکا وه‌ڵامده‌ر بێ، له حاڵێکدا بۆ خۆیان سوور ده‌زانن که ئه‌وه هیڵی ئیدۆلۆژیکیی نیزامه و ناتوانن به پینه‌په‌ڕۆکردنی کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیروڕای ڕاتڵه‌کیوی کۆمه‌ڵگا دابنێن.
سروشتییه هێڵێکی ئیدۆلۆژیک که سه‌پاندوویه‌تی وه‌رزشکار دوای سه‌رکه‌وتن له مه‌یدانه وه‌رزشییه‌کان میداڵه‌کانیان پێشکێش بە خامنەیی و قاسم سولیمانی و به‌ناو «مدافعین حرم» بکه‌ن، یان خو له کێبرکێی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ وه‌رزشکارانی وڵاتی ئیسڕائیل به‌دوور بگرن و مه‌یدانیان بۆ چۆڵ بکه‌ن؛ له دواجاردا تێچووی قورسی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشیی ئێران هه‌بێ.
( لە ژمارەی ٧١٥ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)