بە درێژایی مێژووی چەند دەیەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێبەرانی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرە بەردەوام لە هەوڵی نانەوەی شەڕ و ئاژاوەی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی بوون و هەن. کرماشان وەک گەورەترین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی زۆرترین شوێنکەوتووی ئایینزای شیعەیە. ڕێژیمی ئێران کە خۆی بە خاوهنی جهمسهری شیعه له دنیای ئیسلامدا دهزانێ و به ڕهسمی نوێنەرایەتیی مەزهەبی شیعە لە دنیادا دەکا، وەک ناوچەیەکی جێی بایەخ سەیری کرماشان دهکا.
کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە هەوڵی داوە کەڵک لە هەست و سۆزی پێڕهوانی مەزهەبی شیعە لە کوردستاندا وەربگرێ له شوناسی نهتهوهیی خۆیانیان ڕاماڵێ و بەرەو لای خۆی پەلکێشیان بکا، لە بەرامبەردا هێزە سیاسییه نهتهوهیی و نیشتمانییهکانی ڕۆژهەڵات هەوڵی سڕینەوەی ئەو درزەیان داوە و بە بانگەشەی نەتەوەیی خۆیان توانیویانە هەستی مەزهەبی کاڵ و هەستی نەتەوەیی بەهێز و بەهێزتر بکەن. گوتاری حیزبه سیاسییهکان و یهک لهوان حیزبی دێموکرات ئهوهیه که کێشهی کورد له ئێران به سووننی و شیعه و یارسان و ئاییزانهکانی دیکه کێشهی مافه سیاسی و نهتهوهییهکانه، نهک تهنیا ئایینی.
وەک ئاماژەی تێکشکانی پلان و پیلانەکانی ڕژیمی ئێراندا دەبینین هەر ئێستا بە سەدان کەس لە شوێنکەوتووانی مەزهەبی شیعە لە ناوچەکانی کرماشان و ئیلام بێ لە بەرچاوگرتنی جۆر و ئینتیمای ئایینییان، له ڕیزەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، بە تایبەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا چالاکیی سیاسی دهکهن و خەریکی خەبات و قوربانیدانن و هاوکات جووڵە و زیندوو بوونی کۆمەڵگای مەدەنی لە دەڤەرەش پێمان دەڵێ کە لە ئێستادا کرماشان و ئیلام خاوەنی بزاڤێکی گەورە و بەهێزی نەتەوەیین کە ئەگەر بتواندرێ ڕێکبخرێ و ڕێبەریی بکرێ دەبێتە یەکێ لە گەورەترین جوڵانەوە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی کوردستان.
بوومەلەرزەکهی کرماشان و “هەرەوەزی نەتەوەیی” کوردانی ڕۆژهەڵات لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە کوردەکان نرخی نەتەوە و نیشتیمانی خۆیان دەزانن و بە هەرەوەز دەچنە هانای لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە و ناهێڵن هاوخوێنەکانیان لهو کارهساتهدا و لهو وهرزیش تووش و ساردهدا بە دیار بەرپرسانی تارانەوە چاوهڕوان بن و چاویان له دهستی وان بێ، که وهک ئهرک و بهرپرسایهتی، ئهوه ئهرکی دهوڵهت و دامودهزگه حکومییهکانه بههانای خهڵکهوه بچێ.
وەدەست هاتنی خێرای خهڵکی ڕۆژههڵاتی کوردستان بهههموو چینو توێژ و پێکهاتهکان وایکرد هێزەکانی ڕژیم دەستەوەستان وەمێنن و بە حەبەساوی درەنگانێک بکەونە خۆ و هەوڵ بدەن دۆخەکە بە قازانجی خۆیان بشکێننەوە! ئەوە بوو کاتێک زانییان خهریکه ڕیسی 4 دهیه سیاسهتی ههڵاواردن و ئیدۆلۆژیکییان لێ دهبێتهوه خوری و کرماشانیان لهکیس دهچێ، خێرا سەرکۆماری ئێران و پاشان خامنهیی، ڕێبەری ڕێژیم و زۆر لە بەرپرسانی دیکهی حکومهت خۆیان گهیانده کرماشان و سەرپێڵ، بەڵام هەرچی کردیان قەول و بەڵێنەکانیان نەیانتوانی جێی بە کردەوەی هەرەوەزی نەتەوەیی و گەیشتنی لێشاوی یارمەتی کوردستانیان بگرێتەوە و نەشیانتوانی بە کاروانی ماشێنە مۆدێل بەرزەکانیان کەرامەتیان بگاتە هەیبەتی کاروانی سێ ئێف و تویوتا شڕەکانی کوردستان! لەوێدا بوو کە بوومەلەرزەکەی کرماشان تارانی هەژاند و تێکی ڕووخاند!
پرۆسەی هاوپێوهندیی نیشتمانی و نهتهوهیی کورد لە ڕۆژهەڵاتدا لە ڕێوڕهسمی بهڕێکردن و ناشتنی تهرمی نەمر ئەبوبەکری مەعڕوفیدا گەیشتە لووتکەی خۆی و کوردەکان توانییان بە یەکگرتوویی و بێ پشتیوانی دەوڵەتی تاران شان بدەنە بەر ئەو ئەرکە قورس و پیرۆزە و هاوکات توانیشیان فەرهەنگێکی نوێی هەرەوەزی گشتی بێننە نێو کۆمهڵگهی کوردی و تەنانەت ئێرانیش. لە هەمووی گرینگتر ئەوە بوو کە هاوڵاتیانی کوردستان و ئێرانیش هیچ متمانە و باوەڕێکیان بە دامودەزگا و ناوەندەکانی ڕژیمی ئێران نەبوو و هاوکاری و یارمەتییەکانیان دەدایە دەست خەڵکی ئاسایی و کەسایەتی و چالاکانی نێوخۆ، شتێک کە هێندەیتر هەیمەنە و هەیبەتی ڕژیمی تارانی لەرزاند و وەک دەوڵەتۆکێکی بێ هێز مامەڵەی لە گەڵ تاراندا کرد.
ئەوەی لە کرماشان کرا، وریایی و وشیاریی، تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویی چالاکان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی نیشان دا و پێشانی داین کە کوردستان ئێستاش هەر پێشەنگە و نەک لە نەورۆزی جامانەکاندا، تەنانەت لە کۆست و کۆسپەکانیشدا دەتوانێ ڕێژیم وەلەرزە بێنێ و دەستەوەستانی بکا، هاوکاتیش بەهێزی بزاڤی نەتەوەیی کوردستان و لاوازی هێزی داگیرکەر بە چاوی بەرپرسانی ڕژیمی تاران بداتهوه.
ماوەتەوە بڵێین کە هەرەوەزی نەتەوەیی کوردستان توانی بە بوومەلەرزەی کرماشان، تاران بهەژێنێ و دایڕوخێنێ.