بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز به گوڕیی سه‌روو حه‌وت ڕیشتێر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی داوه، ئاماره ڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن نیزیک به ٥٠٠ که‌س گیانیان له ده‌ست داوه، زیاتر له ٧٠٠٠ که‌س بریندارن، به سه‌دان باڵه‌خانه و به هه‌زاران ماڵ کاول بوون و چیدی نابنه‌وه جێ و مه‌کانێک بۆ ژیان، ئه‌وانه خه‌م و ئازارێکی قورس و ناخهه‌ژێنی هه‌موو کوردێکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاڵتره بینین و ده‌رکه‌وتنی هه‌ندێ ڕاستییه که باشتر ته‌عبیر له دۆخی کورد له ئێران‌دا دەکەن.
ڕۆژی ٣٠ی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو (١٣٩٥) له تاران بینای «پلاسکۆ» ئاگری گرت. له‌و ڕووداوه‌دا له نێوان ٢٠ تا ٣٠ که‌س گیانیان له ده‌ست دا و نیزیک ٢٣٠ که‌س بریندار بوون که به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندنه ڕه‌سمییه‌کان زیاتر له ١٨٠ که‌سیان له‌سه‌ر لاق له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌کان چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ کرا و به‌ره‌و ماڵێ بوونه. ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و ڕووداوه تاڵ و ناخۆشه «ماته‌مینیی گشتیی له ئاستی ئێران»دا ڕاگه‌یاند. ١٠ مانگ دواتر کاره‌ساته گه‌وره‌که‌ی پارێزگای کرماشان ڕوو ده‌دا که وه‌ک باس کرا زیاتر له ٧٥٠٠ قوربانی و کاولبوونی هه‌زاران ماڵ و خانووی لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ته‌نیا له کرماشان ماته‌مینی ڕاده‌گه‌یه‌نێ، به واتایه‌کی دی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه و خه‌ساره‌کانی ته‌نیا ده‌توانێ خه‌می کورد و خه‌ڵکی کوردستان بێ، نەک ئێران!
زیاتر له ٧٠ هه‌زار که‌س بێ خانه‌ولان بوون، خه‌ڵک داوای به‌هاناوه‌چوون ده‌که‌ن، سه‌رماوسۆڵه‌یه و خێوه‌ت و ڕاخه‌ر و پێخه‌ف نییه و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی دی ڕایانگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێ ئه‌وان به هاوکاری و یارمه‌تییه‌کانیان فریای لێقه‌وماوان ده‌که‌ون، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نه وه‌ڵامی داوای خه‌ڵک ده‌داته‌وه و نه گرینگی و بایه‌خێک بۆ داوای کۆڕ و کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کان داده‌نێ! جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندوە کە پێویست بە هاوکاریی دەرەکی نییە و دەوڵەت بۆ خۆی خەم لەو کێشەیە دەخوا و دیارە کە چۆنیشی خەم لێ دەخۆن. … حه‌قیقه‌ته تاڵه‌کان با له مانشێتی ڕۆژنامه‌کان وه‌رگرین:
دوکتور پیرحوسێن کولیوه‌ند، سه‌رۆکی ئۆڕژانسی ئێران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 7ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به هه‌واڵده‌ریی «مهر»ی ڕاگه‌یاند که ٨٠٠ ئامبوڵانسیان له مه‌سیری شێنگێڕی و ماته‌مینیی ئه‌ربه‌عین بۆ زیارەتکەرانی کەربەلا جێگیر کردوه. دوو حه‌وتوو دواتر و ڕۆژی 22ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، واته ڕۆژی دوای بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان، هوشه‌نگ بازوه‌ند، پارێزگای کرماشان به هه‌واڵده‌ریی «مهر» و «تسنیم»ی ڕاگه‌یاند که که‌می و نه‌بوونی ئامبوڵانس گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئه‌وان له بابه‌ت گواستنه‌وه‌ی برینداران و به‌هاناوه‌چوونی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌که‌یه!
تاکه نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ده‌رمانییه تاقانه‌که‌ی سه‌رپێلی زه‌هاو له یه‌که‌م بیناکان بوو که له بوومه‌له‌رزه‌که‌دا ڕووخا و خه‌ڵک ناچاربوون برینداره‌کانیان به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌کانی شار و ناوچه‌کانی دیکه بکه‌ن، ئەویش لە حاڵێکدا کە کۆماری ئیسلامی ده‌یان نه‌خۆشخانه‌ی ته‌یار و پێشکه‌وتووی له وڵاتانی لوبنان، سووریه، عێراق و ته‌نانه‌ت له ئوگاندا له ئه‌فریقادا دروست کردوه! هەر لەو پێوەندییەدا کۆمەڵە پزیشک و کادری دەرمانیی پارێزگای کرماشان ئاشکریان کرد کە عەمبارەکانی داودەرمانی دوو پارێزگای کرماشان و ئیلام بۆ پێڕاگەیشتن بە زیارەتکەرانی کەربەلا بەتاڵ کراوە و ئێستا خۆیان بۆ دابینکردنی داودەرمان بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان داماون! لەم بەشەدا دەرد یەک و دووان نین، شارەکانی پارێزگای کرماشان و یەک لەوان سەرپێڵی زەهاو بەهۆی لەدواکەوتووییدا ڕاگیران و گەشەنەسەندن پزیشکی پسپۆڕ و کادری دەرمانیی ئەوتۆی نییە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن زۆربەی زۆری کوژراوەکان لە نەخۆشخانە و بەهۆی نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ لەسەریان و نەمانی داودەرمان گیانیان لەدەست داوە.
بۆ خواردن و پێخەف و ڕاخەر و حاواندنەوەش؛ هەموو لە بیرمانە کاتێک ئیسڕائیل غەزەی بۆمباران کرد، ڕۆژێکی نەبرد ئێران بە چەند پاپۆڕی پڕ خواردەمەنی و پێخەڤ و ڕاخەر و کەرەستەی دەرمانی و پێڕاگەیشتن لە کەنداوی فارسەوە خۆی گەیاندە کەنارەکانی ڕۆژاوای چۆمئ ئۆڕدۆن، بەڵام ئێستا بە بێشەرمی وێنە و ویدیۆی خەڵكی ئەزگەلە و سەرپیڵی زەهاو و قەسری شیرین لە تەلەڤیزیۆنەکاندا بڵاو دەکەنەوە کە هاواری قومە ئاوێک و پارووە نانێک دەکەن!
ئەو بوومەلەرزەیە سەلماندی کە کۆماری ئیسلامی هەر سیستماتیک کوردستانی لە پاشکەوتووییدا ڕانەگرتوە، هەر سیستماتیک مافە سیاسی، مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردی پێشێل نەکردوە، هەر سیستماتیک کانگا و وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستانی بە تاڵان نەبردوە، بەڵکوو ئێستا دەبینین لە یارمەتیگەیاندن و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوە سروشتییەکانیش _ کە ئەرکی بنەڕەتی و قانوونی و مرۆیی هەر دەسەڵاتێکە_ سیستماتیک فەڕق و جیاوازی دادەنێ. ئەگەر کۆبوونەوەیەکی چەند سەد کەسی بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین یان داواکارییەک لە شارێکی کوردستان پێکبێ، لە یەکەم چرکەکاندا هێزە چەکدارەکان عەرز و ئاسمانی ئەو شارە داگیر دەکەن، بەڵام دەوڵەت نیوڕۆژ دوای بوومەلەرزەکە لە خەو هەڵدەستێ و تەکانێک لەخۆی دەدا. ئەوە دەریخست کە حکومەت ئەرتەش و هێزە چەکدارەکان و هێلیکۆپتێر و کەرەستە سەربازییەکانی هەر بۆ سەرکوتی خەڵکی کورد دەوێ، نەک بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماوی کورد لە ڕووداوێکی سروشتی وەک بوومەلەرزەدا. خۆ هەر ئەو خاوەخاوە و گوێ پێنەدانە کە سەرچاوەکەی بۆ بێ بایەخی گیانی مرۆڤی کورد لای حکومەت و چاولێکردنی کوردستان وەک ناوچەیەکی پلە سێ دەگەڕێتەوە، وایکرد کە بڕی زیان و ژمارەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە زیاتر بن.
دەرد و خەفەتی پڕۆژەکانی «مسکن مهر»، میراتەکەی دەوڵەتە پۆپۆلیستییەکەی ئەحمەدینژادیش لە جێی خۆی کە پووڵ و سامانی خەڵکی کوردستانیان لە گیرفانیان دەرهێنان و قوتولکەیان پێدان؛ ئەو قوتولکانەی بەرگەی ڕاتڵەکانێکیان نەگرت و بەسەر خاوەنە بێ ئەنواکانیاندا ڕووخان و گیانیان لێ ستاندن.
ئەو بوومەلەرزەیە دەریخست کە کۆماری ئیسلامی نە قەت چارەی کوردی ویستوە و نە قەت وەک بەشێک لەو وڵاتە سەیری دەکا. حکومەت زێڕ و نەوت و بەرد و ئاو و سامانەکانی دیکەی کوردستانی دەوێ بۆ تاڵانی و هیچی دی، بەڵام ئەوەی لەو نێوەدا ئۆخژنێک دەخاتە هەناوی سووتاومان ئەو هەرەوەزەیە کە خەڵکی کوردستان کردیان.
ئەو بازنە و گوارە و ملوانکانەی کچان و ژنانی ئەو نیشتمانە لە خۆیان کردەوە و کردیان بە پووڵ و ناردیان بۆ خوشک و برا لێقەوماوەکانیان، داخڵەی ئەو منداڵانەی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری هاوتەمەنەکانیان شکان، ئه‌و میداڵه وه‌رزشییانه‌ی له‌لایه‌ن پاڵه‌وانه وه‌رزشکاره‌کانی کورده‌وه خرانه مه‌زاده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هۆی هه‌توانی برینی هه‌تیوان، ئەو هەرەوەزە بەوەخت و دڵسۆزانەیەی سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی هاونیشتمانییەکانیان کردیان و ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له کوردستان له کاتی به‌ڕێکردنی ته‌رمی ئه‌بووبه‌کر مه‌عرووفی_ که له کاتی گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌کاندا به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست دا_ بینیمان؛ مانایەکی دیکەی بە ڕوحی کوردانە و کوردایەتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخشی و وەک سەرمایەیەکی بەنرخ دەتوانێ سوکناییەکی کەم بێ بۆ ئەو بڕک و ژان و کۆستە جەرگبڕە.
( لە ژمارەی ٧١٤ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)