بەهار جارێکی دیکە دەر و دەشتی بەکراسی سەوز داپۆشی، داوێنی چیاکان و جۆگەو جوێبار بە وەنەوشە و گوڵی ڕەنگاوڕەنگی بەهاری ڕازابۆوە، شەوان شنەی بەهاری دەنگی خوڕەی چەم و، وێککەوتنی لک‌وپۆی دارەبییەکانی قەراغی چەم و، بۆنی عەتری گوڵانی کوێستانانی تا ئاواییەکان دەبرد. ڕۆژانیش پاش ئەوەی چاوی خەواڵوو داوێنی خەوی ئاڵۆزی بەردەدا، بناری چیا، دێمەکار و پێدەشت کە پۆل پۆل مەڕ و ماڵاتی پێوەر دەبوو دواتر هەموو لە حەشیمەت ڕەش هەڵدەگەڕا، هەر کەس بۆ کارێک و هەریەکەی بۆ مەبەستێک، وەرزێڕان هەر کەس بۆ کاری خۆی، کیژان بۆ گوڵ‌چنین و ڕنینەوەی گژوگیای بەهاری و، بەجوانی و بۆن و بەرامەی تەبیعەت ئەوەندی دیکە دەگەشانەوە، بلوێری شوان و خرینگەی بازنەی بێری وەک دەنگێکی هەستبزوێن تێکەڵی دیمەنی سەرنجڕاکێشی سرووشت دەبوو، بەفراوی بەفری قەد پاڵی زنجیرە کێوەکانی ناوچە، بە خوڕ بە جۆگە و جوێبار دادەگەڕان و تێکەڵ بە ئاوی چلچەمە دەبوونەوە.
دەیان گوندی خنجیلانە لەناوچەکانی دیواندەرە بەو دیمەنە جوانەوە نەخشاوە، ناوچه‌یه‌ک کە لە خەڵكێکی دڵپاک و بێگەرد پێک هاتووە و تێکەڵاو بە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بووه.
لە «هەگبەی شاخ و شۆڕش»ی ئه‌مجاره‌دا ده‌چمه سه‌ر باسی ئازایه‌تی و حه‌ماسه‌ی 18 پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده دڵگیره، حه‌ماسه‌یه‌ک که به خوێنی ئاڵی پۆلێک میرخاس نووسراوه‌ته‌وه.
ساڵی 1360 و به‌هارێکی سه‌رسه‌وز بوو. خەڵكی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان جێژنی نەورۆزیان کردبوو و لە بەشێکی ئازادی ئەو کوردستانە بەهەشتەدا خەڵکی لەگەڵ کوڕانی دێموکرات سالێکی نوێیان دەست پێ‌کردبوو. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەو کاتەدا بۆ ئه‌رکێکی حیزبی مەئموورییەتی دا به ١٨ پێشمەرگەی شێلگیر و شۆڕشگێری ناوچەی دیواندەرە تا ناوچەی بیجار ڕایپه‌ڕێنن. ئەوان وەک هەمیشە سەر لەپێناو بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی حیزبی وەڕێ کەوتن و چەند ڕۆژێک له‌و ناوچه‌یه مانه‌وه و له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان تینوێتی و تامه‌زرۆیی خه‌ڵکیان به دیدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیان شکاند. بۆ خه‌ڵک ساڵی دوو به‌هار بوو.
ناوچه‌ی بیجاڕ به‌هۆی سیاسه‌تی سه‌رکوت وداپڵۆسینی خه‌ڵک له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه ره‌نگی مردووی ڕێ نیشتبوو. خه‌ڵک ئه‌گه‌رچی ده‌ستی هیوای به‌رنه‌دابوو، به‌ڵام شه‌که‌ت و ماندوو، بۆیه هه‌واڵی هاتنه‌وه‌ی پۆلێک هه‌ڵۆی تیژباڵی گه‌ل گیانێکی دیکه‌ی به به‌ری ئه‌و خه‌ڵکه‌دا کردبوو. هێزی دوژمنیش خۆیان له کەلێن و پەسیواندا دەشاردەوە وەک ڕێویی چاو بە هەڵۆ کەوتوویان لێ هاتبوو و، نەیاندەوێرا لە مۆڵگەکانیان بێنەدەر.
لەماوی چەند ڕۆژ گەڕان لەناوچەی بیجاڕ، فرمێسکی شادی لە چاوەکانی چاوەڕێی سەدان هەتیوی بێ‌ناز، دایکانی جەرگ سووتاو و باوکانی پشت چەماو دەهاتە خوار.
دوژمنی کۆنه‌په‌رست و زۆردار کە بوونی پێشمەرگەکان لەو ناوچەیە وه‌ک دڕکێک له چاوی خۆیدا ده‌دین و چاوی دیتن و هاتوچۆی قارەمانانی دیموکراتی له ناوچه‌که نەبوو، له هه‌موو شار و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری هێزێکی زه‌به‌لاحی کۆکرده‌وه و پیلانی زه‌برلێدان له‌و شێره‌کوڕانی دێموکراتی داڕشت.
ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوەی ساڵی١٣٦٠ی هەتاوی هێزه سه‌دان که‌سییه‌که‌ی رێژیم که لە شارەکانی تیکاب، دیواندەرە و بیجار، ساینقەڵا و سەقزه‌وه کۆکرابوونه‌وه، ئه‌و 18 پێشمه‌رگه‌یه‌یان لە گوندی «سەڵواتئاوا»ی بیجار گه‌مارۆ دا. هێزی دوژمن بە تەواوی دەوری پێشمه‌رگه‌کانی ته‌نیبوو، ته‌نیا دوو چار هه‌بوو، یان خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان که په‌یتا په‌یتا داوایان لێ ده‌کرا، یان نووسینی لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێڕینی دیکه له مێژووی حه‌ماسه و سه‌روه‌ریی کورد که به خوێنی خۆیان ده‌بوا تۆماریان کردبا. رۆژ، رۆژی بەرخۆدانی کوڕەکانی دێموکڕات بوو. ئه‌وان که له مه‌کته‌بی پێشه‌وایاندا وانه‌ی فیداکاری و ژیان و مه‌رگی سهربهزانهیان خوێندبوو، بڕیاری شه‌ڕ و به‌رگرییان دا. بۆیه به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه بڕیاری هێرش بۆ سەر هێزی دوژمن و شکاندنی ئاڵقه‌ی گەمارۆ بەربەرەکانی تا دواین فیشەکیان دا.
شەڕێکی قورس و خوێناوی ده‌ستی پێ‌کرد. دوژمن له‌هه‌ر قۆڵێکه‌وه هێرشی دێنا قاره‌مانه‌کانی دێموکرات تێکیان ده‌شکاند و که‌لاکیان لێ ده‌خستن. تا ده‌هات شەڕ گەرمتر و ئاڵقەی گەمارۆدانی رۆڵەکانی دێموکراتیش تەنگتر دەبۆوە. زیاتر له 8 سه‌عات شه‌ڕی به‌رامبه‌ر، به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سته‌ی شه‌ڕی نامهرامبهر، هاوکات به ئیمان و باوه‌ڕی جیاواز و نابه‌رامبه‌ر. پێشمه‌رگه‌کان به‌به‌رچاوی خۆیان تا دواکه‌سیان شه‌هیدبوونی هاوڕێیانیان ده‌دی و ده‌یانزانی که ئه‌وه چاره‌نووسی هاوبه‌شیانه، به‌ڵام چۆکیان دانه‌دا، سه‌ریان نه‌وی کرد و سه‌ربه‌رزییه‌کی تاهه‌تاییان بۆ مێژووی کورد تۆمار کرد.
ته‌رمی ئه‌و هه‌شت قاره‌مانه که‌وته عه‌رزی، به‌ڵام دایکی نیشتمان به چاوی پڕ فرمێسکه‌وه به مێهرهنانی له خۆی گرتن و به‌ڵێنی پێدان خوێنیان ون نه‌کا، وه‌ک چۆن ئه‌وان به‌ڵێنیی خۆیان برده سه‌ر.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و کاره‌سات و ئه‌و حه‌ماسه‌یه ناوه‌چه‌ی دیوانده‌ره به‌رگی ماته‌می پۆشی و ده‌سته‌خوشکه‌کانی له موکریان و ئه‌ڕده‌ڵان و له باکووره‌وه هه‌تا باشووری ئه‌و نیشتمانه تازیه‌بار بوون، شێره کوڕانی دێموکراتیش به‌یادی هه‌میشه به‌رزی ئه‌و نه‌مرانه له زۆربه‌ی شوێنه‌کان زه‌بری گورچکبڕیان له دوژمن دا و دڵخۆشییان پێ نه‌هێشتن….
ئه‌و 18 پێشمه‌رگه و حهماسهخوڵقێنه بریتی بوون له:
عەلی دۆستی، عەباس ئەحمەدی، محەممەدساڵح سەنعەتی، ئەمجەد غەفاری، عارف کاکەخانی، نێعمەت مرادی، محەممەدکەریم تەدخیز، ڕەحمان باباخانی، عەلی خالیدیان، سەعید فەتحوڵڵاهی، جەمشید باوەیسی، مەنسوری باوەیسی، محەممەد گلەیی، مەحموود مرادی، حەبیبوڵڵا فەلاحی، عەبدوڵڵا محەممەدی، محەممەدڕەشید سادقی و محەممەد رەعنایی.
یادیان هه‌میشه سه‌وز…
( لە ژمارەی ٧١٤ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)